ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ مەبەستە کۆمەڵاتیەکان، نم. بۆ سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ ، پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ.

ڤیزای شینگنی خێزان و هاوڕێ چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەوەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠- ڕۆژدا بۆ مەبەستی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ کە نیشتەجێ\هاوڵاتی دەوڵەتێك یان چەند دەوڵەتێکی شینگن.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات

  • هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەم بەدەرکراون لە بەدەستخستنی ڤیزای بێ پارە یان ڤیزاکانی دوای گەیشتن بە ناوچەی شینگن وە ئەوانەی کە هۆکاری شەرعی، کارا، و بەڵگەییان هەیە بۆ چوونە ناو دەوڵەتێکی شینگن بۆ کردنی کاری بازرگانی شایستەن بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ.

بەڵگەنامە پێویستەکان

  • لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، داواکارانی ڤیزای شینگنی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە پێشکەش بکەن:
    1.  بەڵگەی پەیوەندیەکەت لەگەڵ نیشتەجێ\هاوڵاتی ئەو وڵاتە شینگنەی کە تۆ دەتەوێت سەردانی بکەیت. پیویستە ئەمە لەشێوەی بەڵگەنامەی هاوسەرگیری وە بە هەمان شێوە بەڵگەنامەی لەدایکبوون بێت.
    2.  نامەی فەرمی لەلایەن خانەخوێیەکەت لە وڵاتیە شینگنە بە ئامانجکراوەکەت کە گەواهی دەدات بە پۆشینی هەموو خەرجیەکانی سەردانەکەت، لە گەشتەکەوە تاوەکو شوێنی مانەوەت، وە بە هەمان شێوە زانیاری دیاریکراو کە هۆکاری سەردانکردنەکەت ڕوونبکاتەوە بەهەمان شێوە ویستی چالاکی\خشتەی جوڵەکانت.
    3.  بانگهێشت نامە لەلایەن خانەخوێیەکەتەوە

 چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2.  “سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ” دیاری بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە.
  3. ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  4. بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ.
  5. داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  6. تێچووی داواکاریەکە بدە (تێچووی ئاسایی بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ). ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  7. داواکاریەکەت پێشکەش بکە.
  8. کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن. چاوپێکەوتنەکان بەشێوەی کەسی بەڕێوەدەچن لە هەریەکێك لە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پیشکەش دەکەیت، یان لە ناوەندی داواکاری ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن، یان لە ڕێگەی ناوەندی داواکاری ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ بە گشتی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.