ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ ناوچەی شینگن وەك هاوسەری هاوڵاتیەکی یەکێتی ئەوروپا، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی هاوسەر.

ڤیزای شینگنی هاوسەری ئەوروپی چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەوەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠- ڕۆژدا وەك هاوسەری هاوڵاتیەکی یەکێتی ئەوروپا.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات

  • هەرکەسێك کە هاوسەرێکی شەرعی هاوڵاتیەکی یەکێتی ئەوروپایە شایستەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی هاوسەری ئەوروپی.

بەڵگەنامە پێویستەکان

  • لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، بۆ ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی هاوسەری ئەوروپی، ئەوا دەبێت تۆ بەڵگە دابین بکەیت لەسەر نەتەوایەتی هاوسەرەکەت وە بە هەمان شێوە بەڵگەی هاوسەرگیریەکەت لەگەڵ ئەودا نێر یاخود مێ، کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە سنوردار نیە:
    • کۆپیەك لە پاسپۆرتی هاوسەرەکەت و\یان،
    • کۆپیەك لە ناسنامەی نەتەوایەتی هاوسەرەکەت.
    • کۆپییەك لە بەڵگەنامەی هاوسەرگیریەکەت (لەگەڵ هاوسەرە یەکێتی ئەوروپیەکەت) لە هەردوو وڵاتی هاوسەرەکەت و وڵاتەکەی خۆت.
    • نامە لەلایەن هاوسەرەکەت کە مەبەست و ماوەی گەشتەکەت و ناونیشانی مانەوەت دەربخات لە دەوڵتێك (دەوڵەتەکان)ی شینگن.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی هاوسەری ئەوروپی لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2. ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.    
  3. ئەوانی تر” دەستنیشان بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە. بۆشایی زیادە هەیە بۆ ئەوەی تۆ زانیاری زیاتر دابین بکەیت لەبارەی مەبەستی گەشتەکەت. لەژێر “پەیوەندی خێزانی لەگەڵ هاوڵاتیەکی یەکێتی ئەوروپا”، “هاوسەر” دەستنیشان بکە.
  4. بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای شینگنی هاوسەری ئەوروپی.
  5. کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن (ئەگەر دەگونجێت). بەپیی ناونیشانی کونسوڵخانە\باڵوێزخانە یان ناوەندی ڤیزا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە. پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ چاوپیکەوتن بۆئەوەی پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. بەشێوەیەکی جێگرەوە، ڕەنگە تۆ بتوانیت داواکاریەکەت دابنێیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بەڕادەیەك ئەگەر تۆ ئەم کارە ئەنجام بدەیت لەماوەی کاتژمێرە ئاساییەکانی کارکردن. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە کونسەڵخانە\باڵوێزخانەکەت بۆ ئەوەی بزانیت کە پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ چاوپێکەوتن بۆ ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت.
  6. داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  7. تێچووی داواکاریەکە مەدە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە هاوسەرانی هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا بەدەرخراون لە تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگن بۆ کەسێکی پێگەیشتوو  (٨٠ یۆرۆ). لەگەڵ ئەمەشدا، ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت لە ڕێگەی خزمەتگوزاری دابینکەری ڤیزا، ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  8. داواکاریەکەت پێشکەش بکە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکان. لە زۆربەی دۆخەکاندا، پیویستە داواکریەکان بەشێوەی کەسی پێشکەش بکرێن لە هەرکوییەك کە پێشکەشی دەکەیت. کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا ئەگەر هەیە داوات لیبکرێت پەنجەمۆرەکانت پێشکەش بکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی هاوسەری ئەوروپی بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی هاوسەری ئەوروپی پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن، یان لە ڕێگەی ناوەندی داواکاری ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی هاوسەری ئەوروپی بە گشتی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.