ئایا تێچووی ڤیزای شینگن چی دەگرێتەوە؟

  • تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگن داواکاریەکەت دەگرێتەوە بۆ ڤیزای شینگن.
  • لە هەموو دۆخەکاندا هەرچیەكبێت، باڵوێزخانە\کونسوڵخانە یان خزمەنگوزاری دابینکەری ڤیزا دەست بە پڕۆسەکردنی داواکاری ڤیزاکەت ناکەت هەتاوەکو تۆ پارەی تێچووی ڤیزای شینگنەکەت پێشکەش نەکەیت.

نرخی ڤیزای شینگن چەندە؟

  • تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگن بۆ کەسێکی پێگەیشتوو ٨٠ یۆرۆ.
  • منداڵانی تەمەن ٦-١٢ ساڵ دەبێت ٤٠ یۆرۆ بدەن.
  • منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ بێبەرین.
  • لەگەڵ منداڵانی بچوك، هەندێک داواکەرانی تایبەت بەدەرخراون لە هەموو تێچوویەکی ڤیزا. ئەگەر تۆ یەکێکی لەمانەی خوارەوە، تۆ بەدەرخراویت لە پارەدانی تێچووی ڤیزای شینگن:
    • توێژەری زانستی کە دەیەوێت توێژینەوەی زیاتر بکات یان بەشداری بکات لە کۆنفڕانس\سیمیناری زانستی.
    • خوێندکارێك (لە هەر ئاستێك، لەوانە دوای دەرچوون) یان مامۆستایەك\پڕۆفیسۆڕێك کە گەشت دەکات لەگەڵ خوێندکار (ان) کە گەشت دەکات بۆ ناوچەی شینگن بۆ تۆمارکردن لە مەشقکردنی پەروەردەیی یان خوێندن.
    • تەمەن ٢٥ ساڵ یان کەمتر، کە نوێنەرایەتی دامەزراوەیەکی نا-قازانج بکات و بەشداری بکات لە کۆنفڕانسەکان\سیمینارەکان\چالاکیەکانی کلتوری، پەروەردەیی، یان وەرزشی کە ڕێکخرابێت لەلایەن دامەزراوەیەکی نا-قازانج.
    • تەمەن ٢٥ ساڵ یان کەمتر، بەشداری بکات لە کۆنفڕانسەکان\سیمینارەکان\چالاکیەکانی کلتوری، پەروەردەیی، یان وەرزشی کە ڕێکخرابێت لەلایەن دامەزراوەیەکی نا-قازانج.
    • ئەگەر تۆ پاسپۆڕتی خزمەتگوزاری یان دیپلۆماتیت هەیە.

چۆن پارەکە بدەم؟

  • کونسوڵخانە\باڵوێخانەی یان دابینکەرانی خزمەتگوزاری ڤیزای وڵاتانی جیاواز پڕۆسەی جیاوازیان هەیە بۆ پەسەندکردنی پارەکان بۆ داواکاری ڤیزای شینگن.
  • لە زۆربەی دۆخەکاندا، هەر کونسوڵخانە\باڵوێخانەی یان دابینکەرانی خزمەتگوزاری ڤیزا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت پارەکان پەسەند دەکەن لە شێوازی پسوڵە، پارەی ئامادە، یان گواستنەوەی بانکی. پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\باڵوێخانە یان دابینکەرانی خزمەتگوزاری ڤیزای جێگیری خۆت بۆ زانینی ڕێگە پێشنیارکراوەکانی پارەدان.

کەی پارەکە بدەم؟

  • کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی جیاوازی وڵات و دابینکەرانی خزمەتگوزاری ڤیزا داوای پارەدان دەکەن بە هەنگاوی جیاواز لە پڕۆسەی داواکردن. لە هەموو دۆخەکاندا هەرچۆنێك، دەبێت پارەی تێچووی ڤیزاکەت بدەیت بەر لە پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • لە هەندێك دۆخدا، هاندەدرێیت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پارە بدەیت، بەر لە پێشکەش کردنی داواکاری ئینتەرنێتی لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی داواکاری ئینتەرنێتی. لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە داوات لێبکرێت پارەکەت پێشکەش بکەیت کاتێك بە شێوەی کەسی دەگەیت بە کونسوڵخانە\باڵوێخانە بۆ جاوپێکەوتنی داواکاریەکەت. بە بی گومان تۆ فێردەبیت چۆن تێچووی ڤیزاکەت بدەیت کاتیك دەست بە پڕۆسەکردنی داواکاریەکەت دەکەیت. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\باڵوێخانە یان دابینکەرانی خزمەتگوزاری ڤیزا ی جێگیری خۆت بۆ زانینی ئەوەی کەی پرەی تێچووەکە پێشكەش بکەیت.

بە چی دراوێك پارەم لێوردەگیرێت؟

  • تێچووەکانی ڤیزاکانی شینگن بە یۆرۆن، بە دراوی وڵاتی لایەنی سێهەم یان دراوی وڵاتی لایەنی سیهەم کە تۆ تێیدا دەژیت و کاتێك داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزا. ئەگەر تۆ بە دراوی ناوخۆیی پارە بدەیت (نم. نەك بە یۆرۆ)، تێچووەکەت بە ئاڵوگۆڕی ئاسایی دراوی بیانیدا تێدەپەڕیت بۆ یۆرۆ کە دابینکراوە لەلایەن بانکی ناوەندی ئەوروپا. تکایە تێبینی ئەوە بکە، دوای ناردنی پارەکە، تۆ مافی (دەبێت بەدەست بگات) پسوڵەت هەیە کە دەریبخات پارەی تێچووی ڤیزات داوە.

ئایا هەموو تێچووی ڤیزاکانی شینگن وەکو یەکن؟ ئایا جۆری جیاواز لە ڤیزای شینگن هەمان بڕی نرخیان هەیە؟

  • تێچووی هەموو ڤیزاکانی شینگن هاوشێوەن بۆ هەموو مەبەستەکان، جۆرەکان، ژمارەی چونە ژورەوە، و ماوەی مانەوە. ئەمە مانای وایە کە تێجووی ڤیزای شینگنی گەشتیاری بۆ یەك چونە ژورەوە و بۆ چەندین چونە ژورەوە هەمان شتە. تۆ پارەی زیاتر نادەیت بۆ چەندین چونە ژورەوە یان ماوەی مانەوەی زیاتر، و مەبەستێك بۆ گەشتکردن گرانتر نیە لەوەی تر – بۆ نمونە، تێچووی ڤیزای تەندروستی هەمان بڕی ڤیزای بازرگانیە.

ئەگەر داواکاریەکەم بۆ ڤیزای شینگن ڕەتکرایەوە، ئایا پارەکەم پێدەدرێتەوە؟

  • بەداخەوە، بە شێوەیەکی گشتی تێچووی ڤیزای شینگن ناگەڕێنرێتەوە. ئەمە مانای وایە ئەگەر داواکاری ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە بۆ هەر هۆکارێك، یان ئەگەر داواکاریەت کشانەوە دوای ئەوەی تۆ پارەکەت پێشکەش کرد، ئەوا تێچووی ڤیزای شینگن ناگەڕێنرێتەوە بۆت. ئەمانەی خوارەوە جیاکاری یاسا گشتیەکەن:
    • ئەگەر ئەو باڵوێزخانە\کونسوڵخانەیەی کە تۆ داواکاریت بۆ پێشکەش کردووە کەمتەرخەم بوون لە دەرکردنی بڕیارێك لەسەر ڤیزاکەت.
    • ئەگەر کێشەیەك هەبوو لە کۆکردنەوەی زانیاری بایۆمێتری داواکراو.
    • ئەگەر داواکاریەکەت پەسەند نەکرا بە یەکێك لەم هۆکارانەی خوارەوە:
      • ١. تۆ داواکاریەکەت لە ماوەی کاتێکی گونجاودا پێشکەش نەکرد (نم. زۆر زووتر یان درەنگتر پێشکش کرابوو).
      • ٢. تۆ بەڵگەنامەیەکی گەشتی هاوپێچکراو پێشکەش کردووە کە بە ناکارا بڕیاری لەسەر دراوە.
      • ٣. تۆ وێنەیەکت پێشکەش کردووە کە وردەکاریەکان پشتڕاست ناکاتەوە لەبارەی قەبارە\شێواز\ڕوونی.
      • ٤. شتێك هەڵەیە لە فۆرمە داواکاریە پێشکراوەکەت.

ئایا هیچ تێچوویەکی تر هەیە کە پێویشتبێت ئاگاداربم لێی؟

  • تکایە ئاگاداربە لەوەی کە تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگن پڕ نیە لە هیچ تێچوویەکی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆسەکردنی ڤیزا، کە ڕەنگە پێویست بکات بیدەیت بەپێی ئەوەی چۆن داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، (نم. ئاخۆ تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت لەڕێگەی دابینکەرانی خزمەتگوزاری ڤیزا).
  • ئەگەر تۆ تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت لەڕێگەی دابینکەرانی خزمەتگوزاری ڤیزا، ئەوا بە دڵنیاییەوە تۆ بڕە پارەی زیاترت لێوەردەگیرێت.
  • بە پێی یاسا، خزمەتگوزاری بۆ ڤیزای شینگن ڕێگەت پێناداتبە زیادکردنی نیوەی بڕی تێچووی ڤیزا. بۆ نمونە، لەبەرئەوەی خەرجی ئاسایی ڤیزای شینگن بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ، دابینکەری خزمەتگوزاری ڤیزای نابێت لە ٤٠ یۆرۆ زیاترت لێوەرگرێت.