پرسیارە باوەکان لەبارەی ڤیزای شینگن

ڤیزای شینگن چیە؟

ڤیززای شینگن بەڵگەنامەیەکە ڕێگەت پێدەدات بە دەستخستنی ماوەیەکی کاتی بۆ ناوچەی شینگن؛ هەموو ٢٦ دەوڵەتە ئەندامەکان.

کێ پیویستی بە ڤیزای شینگنە؟

ئەگەر تۆ بەرنامە دادەنێیت بۆ گەشتکردن بۆ ناوچەی شینگن، و خەڵکی یەکیك لەم ١٠٣ وڵاتەی ئەم لیستەیت، ئەوا تۆ پێویستت بە ڤیزای شێنگنە بۆ چوونە ناو ناوچەی شینگن.

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەنگۆلا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

ناوچەی شینگن چیە؟

نناوچەی شینگن ئاماژەیە بۆ کۆی ئەو ٢٦ وڵاتەی کە یەکیان گرتووە لە ڕێگەی ڕێکەوتنمانەی فرەلایەنی مێژووی کە ڕێگەدەدات بە گەشتی ئازاد لە ناوە و لە سەرانسەری دەوڵەتانی ئەندام. ئەو وڵاتانەی لە ناوچەی شینگندان پاسەوانی سنورەکانیان لابردووە بۆ گەشتیاران کە سنورەکانی نێوانیان دەبڕن. هەموو وڵاتانی شینگن دەکەونە ناوڕاستی خاکی ئەوروپا، جگە لە ئایسلەندا و ماڵتا.

ئەم وڵاتانەی خوارەوە بریتین لە دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێکەوتننامەی شینگن بۆ کە بە کۆکراوەیی ناوچەی شینگن پێکدەهێنن (بە شێوەی ئەلف و بێی ئینگلیزی ڕێکخراون):

1. نەمسا

14. لیشتنشتاین

2. بەلجیکا

15. لیتوانیا

3. کۆماری چیك

16. لۆکسمبۆڕگ

4. دانیماڕك

17. ماڵتا

5. ئەستۆنیا

18. هۆڵەندا

6. فیلەندا

19. نەرویج

7. فەڕەنسا

20. پۆڵەندا

8. ئەڵمانیا

21. پورتوگال

9. یۆنان

22. سلۆڤاکیا

10. هەنگاریا

23. سلۆڤینیا

11. ئایسلەندا

24. ئسپانیا

12. ئیتاڵیا

25. سوید

13. لاتڤیا

26. سویسڕا

ڤیزای شینگن بۆ ماوەی چەندێك کارایە؟

ڤیزای شینگن بۆ ٩٠ ڕۆژ کارایە لە ماوەی ١٨٠-ڕۆدا. ئەمە مانای وایە کە تۆ بە ڤیزای شینگن دەتوانیت لە ناوچەی شینگن بۆ ٩٠ ڕۆژی تەواو بمێنیتەوە. سەڕەڕای ئەمەش، کارایی جیاوازە لە ماوەی مانەوە. بەشێوەیەکی گشتی ڤیزای شینگ کارایە بۆ کاتی زیاتە وەك لە ماوەی مانەوە (نم. ٩٠: ژمارەی ئەو ڕۆژانەیە کە تۆ بە یاسایی ڕێگەت پێدراوە بۆ مانەوە لە ناوچەی شینگن). بۆ نمونە، با بڵێین تۆ ڤیزایەکت بەدەست دەگات کە کارایە لە ١ی جێنوەری ٢٠٢١ تا ٣١ی دێسەمبەری ٢٠٢١. ئەمە مانای وایە کە ڤیزا شینگنەکەی تۆ کارایە بۆ چونە ناو ناوچەی شینگن لە هەرکاتێك بە درێژایی ماوەی ١-ساڵ. لەگەڵ ئەمەشدا، کاتێك تۆ دەچیتە ناو ناوچەی شینگن، مانەوەکەت سنوردارە بۆ ٩٠ ڕۆژ.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

پێشکەشکردن بکە لە ڕێگەی دانانی داواکاری لە کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی ئەو دەوڵەتی شینگنەی کە تۆ زۆرترین کاتی تێدا بەسەردەبەیت. کاتێك کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی نزیك لە خۆت دیاریکرد ، دەتوانیت داواکاری ڤیزا شینگن پڕبکەیتەوە، کە پێكدێت لە بەڵگەنامە و فۆڕمی جۆراوجۆر، تێچووی ڤیزاکە بدە، و (ئەگەر جێبەجێ دەبێت) کاتێك دیاری بکە بۆ پێشکەشکردنی ڤیزاکەت و پەنجەمۆرەکانت.

نرخی ڤیزای شینگن چەندە؟

نرخی ئاسایی ڤیزای شینگن بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ ڕوونکردنەوەی تەواو: تێچووی ڤیزای شینگن.

کەی داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش شەش مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

داواکاری بۆ ڤیزای شینگن دەکرێت پێشکەش بکرێت لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی دەوڵەتیکی شینگن کە تۆ زۆرترین کاتی تێدا بەسەردەبەیت لە ماوەی مانەوەکەت. زۆربەی وڵاتەکان داوات لیدەکەن کە داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە لەو شوێنەی کە تۆ تێدا نیشتەجێیت. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ میسڕیت و لە قاهیڕە دادەنیشیت، ئەوا پیویستە لە کونسوڵخانەی قاهیڕەی ئەو وڵاتە داواکاری پێشکەش بکەیت کە تۆ هەوڵدەدەیت بچیت بۆی. دۆخی جێگرەوە، ئەگەر تۆ میسڕیت و بە شێوەیەکی نافەرمی لە وڵاتێکی تر نیشتەجێیت، ڕەنگە پێویست بێت تۆ بگەڕێیتەوە بۆ میسڕ یان بۆ ئەو وڵاتەی کە تۆ بە یاسایی تێیدا نیشتەجێت بۆ ئەوەی بتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن.

من گەشت دەکەم بۆ چەندین وڵاتی شینگن، پیویستە من داواکاری لە ڕێگەی کام وڵاتەوە پێشکەش بکەم؟

پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی ئەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت لە گەشتەکەتدا. ئەگەر تۆ کاتی یەکسان بەسەر دەبەیت لە دوو وڵاتی جیاواز، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی ئەو وڵاتەی کە دەتەوێت یەکەم جار سەردانی بکەیت.

دەتوانم چەند جار بڕۆم بۆ ناوچەی شینگن بە ڤیزای شینگن؟

ژمارەی ئەو جارانەی کە تۆ دەتوانیت بڕۆیتە ناوچەی شینگن بەندە لەسەر ژمارەی چوونەژوورەوەکان کە ڕوونکراوەتەوە لەسەر ڤیزا شینگنەکەت. ڤیزای شینگنی یەك-چوونەژوورەوە ڕێگەت پێدەدات تەنها یەك جار بڕۆیتە ناوچەی شینگنەوە؛ چونەژوورەوەی دوو ئەوەندە ڕێگەی دوو چوونە ژوورەوە دەدات؛ جوونەژوورەوەی چەندەها ڕێگە بە ڕێژەی بێ سنور دەدات.

چەندێك کات دەخایەنێت بۆ بەدەست گەیشتنی ڤیزای شینگن؟ کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن چەندە؟

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن دەگۆڕێت لە نیوان ١٥-٣٠ ڕۆژ. هەندێك کەس ڤیزایان بەدەست دەگات بە کەمتر لە دوو هەفتە؛ لە دۆخە دەگمەنەکاندا، ڕەنگە کونسوڵخانە نزیکەی ٦٠ ڕۆژ.

ئایا پێویستم بە چی هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگن؟

بۆ ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن، پێویستە تۆ پاسۆڕت\بەڵگەنامەی گەشتی کارات هەبێت، وە بە هەمان شێوە بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون\هاوڵاتیبوونی یاسایی ئەو وڵاتەی کە ئەو کونسوڵخانەیەی تێدایە کە تۆ لە ڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.

ئەو بەڵگەنامانە چین کە دەبێت لە داواکاری ڤیزای شینگنەکەم بوونیان هەبێت؟

  • جۆری جیاواز لە داواکاری پێویستە پاڵپشت بکرێت بە جۆری جیاواز لە بەڵگەنامە. بۆ خشتەی تەواوی ئەوەی کە چی پێشکەش بکەیت، کرتەیەك لێرە بکە.
  • بە گشتی زۆربەی داواکاران دەبێت ئەم بەڵگەنامە پێویستە سەرەتاییانە پێشکەش بکەن لەگەڵ داواکاری تەواوکار و واژۆکراوی ڤیزای شینگن:
      1. پاسپۆڕتی کارا.
      2. وێنە (٢ دانە، بە قەبارەی پاسپۆڕت).
      3. پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری).
      4. . بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
      5. گرتنی گەشتی ئاسمانی لە دەرەوەی ناوچەی شینگن.
      6. . بەڵگەی دارایی (بەیاننامەی بانك، پسوڵەی پارەدان؛ بەڵگەی ئەوەی کە تۆ دەتوانی بە شێوەی دارایی پارەی گەشتەکەت بدەیت).
      7. بەڵگەی شوێنی مانەوە (گرتنی میوانخانە، بەڵگەی ئەوەی کە تۆ شوێنێکت هەیە بۆ مانەوە).
      8. داواتنامە (ئەگەر لەبەردەستدایە).

    ئایا پێویستم بە مەبەست هەیە بۆ گەشتکردن بۆ ناوچەی شینگن؟

    • بەڵێ. کاتێك تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگن، ئەوا پێوسیتە تۆ هۆکاری گەشتکردنەکەت دیاری بکەیت، کە ناسراوە بە مەبەستەکەت. ئەو مەبەستەی کە تۆ دیاری دەکەیت بەڵگەنامە پاڵپشتەکان بەدەردەخات کە پێویستە پێشکەشیان بکەیت. تۆ دەتوانیت لە نێوان ئەم ١٠ مەبەستەی خوارەوە هەڵبژاردەبکەیت:
        1. گواستنەوەی فڕۆکەخانە
        2. بازرگانی
        3. کلتووری
        4. تەندروستی
        5. سەردانی فەرمی
        6. وەرزش
        7. خوێندن
        8. گەشتیاری
        9. سەردانکردنی خێزان\هاوڕێ
        10. ئەوانی تر

      من بە هۆکارێك (مەبەست) گەشت دەکەم کە لە خشتەکەدا بوونی نیە. پێویستە چی بکەم؟

      ئەگەر مەبەستەکەت بۆ گەشت کردن لە خشتەدا نیە، دەتوانیت (ئەوانی تر) دیاری بکەیت وەکو هۆکاری گەشەکەت. تۆ دەتوانیت زانیاری زیاتر دابین بکەیت لەبارەی هۆکارەکانت بۆ گەشت کردن لە داواکاری ڤیزاکەتدا.

      ئایا دەتوانم لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

      لەسەر بنەمای ئەوەی لەکوێ داواکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە بتوانیت داواکاری بۆ ڤیزای شینگن پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە. فۆڕمی گشتی ڤیزای شینگن لەسەر ئینتەرنێت بەردەستە، و هەندێك وڵات ڕێگەت پێدەدەن کە داواکاریەکەت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پێشکەش بکەیت، لە ڕێگەی ماڵپەڕی ڤیزای ئینتەرنێتی وڵاتێکی-دیاریکراو. سەڕەڕای ئەمەش، هەرچەند کە تۆ لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە داواکاری پێشکەش بکەیت، بە دڵنیاییەکی زۆەوە دەبێت تۆ پەڕەی داواکاری ئۆنلاینەکەت چاپ بکەیت و بە شێوەیەکی کەسی پێشکەشی بکەیت لە کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی ئەو شوێنەی کە داواکاری تێدا پێشکەش دەکەیت.

      ئایا دەبێت من ڤیزای شینگنەکەم بە شێوەی کەسی پێشکەش بکەم؟

      زۆرێك لە کونسوڵخانەکان\باڵوێزخانەکان داوات لێدەکەن داواکاری ڤیزای شینگنەکەت بەشێوەی کەسی پێشکەش بکەیت.

      ئایا پێویستە من کاتێك بۆ دیدار دیاریبکەم بۆ ناردنی ڤیزای شینگنەکەم؟

      بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لە ڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە پێویست بکات تۆ کاتێك بۆ دیدار دیاریبکەیت بۆ ئەوەی داواکاریەکەت بنێریت. دپخی جێگرەوە، ڕەنگە تۆ بتوانیت داواکریەکەت بنێریت بەبێ ئاگاردارکردنەوەی پێشەکی، بۆیە کاتێك تۆ ئەمە دەکەیت لە ماوەی ئاسایی کاتژمێرەکانی کارکردن. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزاکەت بۆ دەرخستنی ئەوەی کە ئایا تۆ پێویستت بە خستنە کاری دیدارێکە بۆ ئەوەی داواکاریەکەت بنێریت، و ئایا پێویست دەکات بەشێوەی کەسی بینێریت.

      ئایا دەتوانم لە کوێ فۆڕمی داواکاری ڤیزای شینگن دابەزێنم؟

      • فۆرمی داواکاری ڤیزای شینگن یەکێك لە هەرە پێداویستیەکانە کە دەبێت بە تەواوی پڕکرابێتەوە و واژۆکرابێت لەلایەن هەر داواکارێک بێ پەیوەستی تەمەن. هەر وڵاتێکی شینگن فۆڕمێکی داواکاری خۆیان هەیە هەرچەندە ئەوان هەموویان داوای هەمان زانیاری دەکەن لە داواکارەکان. هەندێك لەوان داوا لە تۆ دەکەن بۆ تۆماربوون لە سیستەمی ئۆنلاین لەپێناو تەواو پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاریەکەت لە کاتێکدا زۆرێکیان داواتلێدەکەن تەنها دایبەزێنیت.
      • کرتەیەك لێرە بکە بۆ دەستگەیشتن بە فۆرمی داواکاری ڤیزای شینگن بەپێی ئەو وڵاتەی کە تۆ دەتەوێت داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.

      ڤیزای شینگنی گشتگیر چیە؟

      ڤیزای شینگنی گشتگیر (USV) ڕێگەت پێدەدات بۆ دەستگەیشتن بە هەموو ناوچەی شینگن؛ بۆ هەموو ٢٦ دەوڵەتە ئەندامەکان. بۆیە ڤیزای شینگنی گشتگیر لەبەرامبەر ڤیزای ناوچەیی سنوردارە (LTV)، کە دەستگەیشتنت سنوردار دەکات بۆ وڵاتێك (ان)ی دیاریکراوی ئەندام. بۆیە USV و LTV بریتین لە دوو پۆلێنی بەردەستی ڤیزای شینگن، هەر یەکیکیان پێناسی دەستگەیشتنی ناوچەکان دەکات بۆ تۆ بۆ ناوچەی شینگن. ئەو پۆلێنی ڤیزای شینگنەی کە تۆ دیاری دەکەیت پلەی دەستگەیشتنت دەردەخات بۆ ناوچەی شینگن، نم. ئاخۆ تۆ دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ هەموو، هەندێك، یان یەكێك لە ٢٦ دەوڵەتە ئەندامەکەی شینگن.

      جۆرە جیاوازەکانی ڤیزای شینگن چیە؟

      • دوو جۆری جیاواز لە ڤیزای شینگن هەیە، هەریەکێکیان ماوەی مانەوەت لە ناوچەی شینگن پێناس دەکات. هەردووکیان کاران بە تایبەتی بۆ ڤیزای گشتگیر (USV).
        1. جۆری ئەی (گواستنەوەی فڕۆکەخانە): کارایە بە تایبەتی بۆ گواستنەوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکان لە ناوچەی شینگن-کارا نیە بۆ دەستگەیشتن بە هیچ ناوچەیەکی دەرەوەی فڕۆکەخانەکە.
        2. جۆری سی (مانەوەی کورت): ماوەیەك هەتا ٩٠ لە ناو ماوەی ١٨٠-ڕۆژ.
    • لە کاتێکدا، جۆری دی (مانەوەی درێژ)، جۆری ڤیزای نا-شینگن کە دەتوانێت لەگەڵ ئەمەدا بەدەستگەیشتن دابین بکات بۆ وڵاتەکانی شینگن. چۆری سی تەنها بۆ ڤیزا نەتەوایەتیەکان کارایە و دەکرێت بۆ زیاتر لە ٩٠ کارابێت.
    • لەزگەی ڤیزای شینگن چیە؟

      لەزگەی ڤیزای شینگن بریتیە کە تۆ بە دەستت دەگات ئەگەر تۆ پەسەندکرایت بۆ ڤیزای شینگن. بەتایبەتی ڤیزای شینگنەکەت، دەلکێنرێت بەسەر یەکێك لە پەڕە بەتاڵەکانی پاسپۆڕتەکەت، دەستخستنت بۆ دابین دەکات بۆ چوونە ناو ناوچەی شینگن.

      زانیاری بایۆمێتری چیە و کێ پێویستە پێشکەشی بکات؟

      ڕەنگە تۆ تێبینی داواکاری ناردنی زانیاری بایۆمێتری کرتبێت کاتێك ڤیزا شینگنەکەت دەنێریت. زانیاری بایۆمێتری بریتیە لە ڕێگەیەکی تری وتنی پەنجەمۆر، کە دەبێت دابین بکرێت بۆ ئەواوەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن. لەوە دەچێت داوات لیبکرێت کە پەنجەمۆرەکانت بنێریت کاتێك داواکاری ڤیزاکەت پێشکەش دەکەیت. پێویستە هەموو داواکاران پەنجەمۆرەکانیان بنێرن، جگە لە منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ و ئەوانەی کە پێشتر پەنجەمۆرەکانیان پێشکەشکردووە لەماوەی ٥٩ مانگی ڕابردوو.

      من لەڕێگەی فڕۆکەخانەیەکەوە گەشت دەکەم کە کەوتوەتە ناوچەی شینگن. ئایا پێویستم بە ڤیزا هەیە؟

      ڕەنگە. هاوڵاتیانی هەندێك لە وڵاتان کە فڕۆکەکانیان دەگۆڕن لە فڕۆکەخانەیەکی ناوچەی شینگن ڕەنگە پێویست بێت ڤیزای شینگن بەدەست بهێنن. ئەگەر تۆ هاوڵاتی یەکێك لەو وڵاتانەی و فڕۆکەکان دەگۆڕیت لە فڕۆکەخانەیەکی ناوچەی شینگن و ناوچەی گواستنەوەی نێودەوڵەتی بەجێدەهێڵیت بۆ گۆڕینی وێستەگەکان، ئەوا تۆ بەشێوەیەکی تەکنیکی دەچیتە ناوچەی شینگنەوە، و پێویستە ڤیزای گواستنەوەی شینگن (A) بەدەست بهێنیت بۆ ئەوەی گواستنەوە بکەیت لە نێوان فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیەکان لە ناوچەی شینگن.

      دەبێت چی بکەم ئەگەر ڤیزاکەم ڕەتکرایەوە؟

      ئەگەر داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگن ڕەتکرایەوە، ئەوا تۆ مافت هەیە بۆ تێهە‌ڵچوونەوە. پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە جیاوازە بۆ هەو وڵاتێك، بەڵام بە گشتی ناردنی نامە بۆ کونسوڵخان\باڵوێزخانە لەخۆدەگرێت لەو وڵاتەی کە تۆ لە بنچینەدا داواکاریت تێدا پێشکەش کردووە ٣ ڕۆژ بەر لە بەدەستگەیشتنی بڕیارە نەرێنیەکە.

      ئەگەر من ڕەتکرامەوە لە وەرگرتنی ڤیزای شینگن، ئایا پارەکەم پێدەدرێتەوە؟

      نەخیڕ. ئەگەر تۆ ڕەتکرایتەوە لە وەرگرتنی ڤیزای شینگن، پارەکەت پێنادرێتەوە.

      من ڤیزای نەتەوایەتیم هەیە بۆ فەڕەنسا (وڵاتێکی شینگن). ئایا دەتوانم گەشت بکەم بە ناوچەی شینگندا؟

      نەخێر. ڤیزای نەتەوایەتی ڕێگەت پێدەدات گەشت بکەیت بە تەنها بۆ ئەو وڵاتەی کە ڤیزاکەی دەرکردووە-نەك هەموو ناوچەی شینگن.

      ئایا دەتوانم بڕۆمە ناوچەی شینگن لە فەڕەنسا ئەگەر ڤیزاکەم لەلایەن ئەڵمانیاوە دەرکرابێت (لەلایەن کونسوڵخانەی ئەڵمانیا)؟

      ئەگەر تۆ ڤیزای شینگنی گشتگیری ئەڵمانیت هەیە، ئەوا دەتوانیت بڕۆیتە ناوچەی شینگن لە ڕێگەی فەڕەنساوە یان هەر دەوڵەتێکی تری ئەندام. بەدەریەك لەم یاسا گشتیە ئەوەیە کە ئەگەر تۆ ڤیزای ناوچەی سنوردارت هەبێت بۆ فەڕەنسا، نەوەك ڤیزای گشتگیر. ئەمە تۆ بۆ فەڕەنسا سنوردار دەکات و ڕێگەت پێنادات بگەیت بە ئەڵمانیا یان هەر دەوڵەتێکی تری شینگن.

      من ئەندامی خێزانێکی هاوڵاتیی یەکێتی ئەوروپام. ئایا هێشتا پیویست دەکات داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

      بەڵێ. ئەندامانی خێزانی هاوڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە خۆیان هاوڵاتی دەوڵەتەکانی شینگن نین دەبێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای شینگن. سەڕەڕای ئەمەش، ئەندامانی خێزانی هاوڵاتی یەکێتی ئەوروپا ڕەنگە پێویست نەکات ڤیزای گواستنەوەی فڕۆکەخانە بەدەست بهێنن ئەگەر گەشت بکەن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەیەکەوە کە کەوتبێتە ناوچەی شینگن.

      ئایا پێویستم بە چەند پەڕەیە لە پاسپۆڕتەکەمدا بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن؟

      بەلایەنی کەمەوە تۆ پێسیتت بە ٢ پەڕەی بەتاڵە لە پاسپۆڕتەکەتدا بۆ ئەوەی شوێنی بەتاڵت هەبێت بۆ ڤیزای شینگن.

      ئایا منداڵان پێویستە پارە بدەن بۆ ڤیزای شینگن؟

      منداڵانای خوار تەمەن ٦ ساڵ پێویست نیە پارەی تێچووی ڤیزای شینگن بدەن. منداڵانی نێوان ٦-١٢ ساڵ پارەیەکی کەمکراوەی تێچوو دەدەن بە بڕی ٤٠ یۆرۆ (نیوەی ئەوەی کە پێگەیشوویەك دەیدات).

      ئایا پێویستم بەوە هەیە وێنەیەکی ناسنامە بنێرم لەگەڵ داواکاریەکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

      بەڵگەنامەی گەشت کە تۆ دەینێریت لەگەڵ داواکاریەکەت (یاخود پاسپۆڕت یان هاوتایەکی فەرمی\کارا) دەبێت وێتنەی تۆ لەخۆبگرێت. لەگەڵ ئەمەشدا، پێویستە تۆ بەهەمان شێوە دوو وێنەی فەبارەی پاسپۆڕت بنێریت. بۆ پێوستیە وێنەییەکان، کرتەیەك لێرە بکە.

      ئایا پێویستم بەوە هەیە داواکاری پێشکەش بکەم بۆ دڵنایی تەندروستی بۆ ئەوەی ڤیزای شینگنم بەدەست بگات؟

      بەڵێ. هەموو داواکاران، تەنانەت منداڵان، پێویستە دڵنیایی تەندروستی بەدەستبهێنن و بەڵگەی دانی بڕە پارەکە بنێرن لەگەڵ داواکاریەکەیان بۆ ئەوەی پێشکەشی بکەن بۆ ڤیزای شینگن. ئەم دڵنیایی تەندروستیە مانای وایە کە داهاتی هەر ڕووداوێك دابین دەکات کە تۆ ڕەنگە ئەزموونی ڕووداوێکی تەندروستی بکەیت کە پێویست بە مانەوە بکات لە نەخۆشخانە لە کاتێکدا کە تۆ لە ناوچەی شینگنیت بە ڤیزای شینگن. تێبینی، تۆ پێویستت بە دڵنیایی تەندروستی نیە ئەگەر ڤیزای گواستنەوەی فڕۆکەخانەت هەبێت (نم. ڤیزای یەکگرتوو جۆری سی).

      ئایا پێویستم بە گرتنی گەشتە ئاسمانیەکان هەیە بۆ ئەوەی بتوانم داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

      پیویست نیە گرتنی گەشتە ئاسمانیەکان بێت، بەڵام پێویستە تۆ نیازی ئەوە نیشان بدەیت کە ناوچەی شینگن جێدەهێڵیت لەماوەی کارایی ڤیزای شینگنەکەت. گرتنی گەشتە ئاسمانیەکان یەکێکە لە هەرە ڕێگە باوەکان بۆ بنیاتنانی 'بەڵگەی گەڕانەوە"، لەگەڵ ئەمەشدا، هەر جۆرێک لە ڕێگە گواستنەوە کاراکان کە نیشانی بدات تۆ ناوچەی شینگن جێدەهێڵیت پەسەند دەکرێت.

      چۆن دەتوانم ئەوە بسەلمێنم کە دەتوانم بەشیوەی دارایی پارەی گەشتی شینگنەکەم دابین بکەم؟

      داواکاران هەوڵدەدەن "بەڵگەی دارایی" نیشان بدەن (نم. کە تۆ دەتوانیت پارەی گەشتەکەت بدەیت) و بەیاننامەیەکی بانکی، پسوڵەی پارەدان، یان تۆمارە داراییا کەسیەکان پێشکەش دەکەن لەگەڵ داواکاریەکەیان.

      ئایا پێویستم بە ڤیزای شینگن دەبێت ئەگەر منداڵبم؟

      بەڵێ، هەموو کەسێك کە خەڵکی ئەم وڵاتانەی خوارەوە بێت پێوستی بە ڤیزای شینگنە بۆ گەشتکردن بۆ ناوچەی شینگن، بە بێ جیاوازی تەمەن.

      1. ئەفغانستان

      53. لاۆس

      2. جەزائیر

      54. لوبنان

      3. ئەنگۆلا

      55. لێسۆتهۆ

      4. ئەرمینیا

      56. لیبیا

      5. ئازربایجان

      57. لایبریا

      6. بەحرەین

      58. مەدەغەشقەر

      7. بەنگلادیش

      59. مەلاوی

      8. بێلاڕوس

      60. ماڵدیڤ

      9. بێڵیز

      61. مالی

      10. بێنین

      62. مۆڕیتانیا

      11. بهوتان

      63. مەنگۆلیا

      12. پۆلیڤیا

      64. مەغریب

      13. بۆسنا

      65. مۆزەمبیق

      14. بورکینا فاسۆ

      66. نامبیا

      15. بورما\میانمار

      67. ناوڕو

      16. بوروندی

      68. نیپاڵ

      17. کەمبۆدیا

      69. نایجەڕ

      18. کامیڕۆن

      70. نایجیریا

      19. کاپێ ڤێردێ

      71. کۆریای باکور

      20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

      72. عومان

      21. چاد

      73. پاکستان

      22. چین

      74. پاپاو گینیای نوێ

      23. کۆمۆڕۆس

      75. فیلیپین

      24. کۆنگۆ

      76. قەتەڕ

      25. كوت ديفوار

      77. ڕوسیا

      26. کوبا

      78. ڕواندا

      27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

      79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

      28. جیبۆتی

      80. سعودیە

      29. کۆماری دۆمێنیکا

      81. سەنیگال

      30. ئیکوادۆر

      82. سیێرا لۆنێ

      31. میسڕ

      83. سۆماڵ

      32. گینیای ناوڕاست

      84. ئەفریقای باشور

      33. ئێریتریا

      85. سودانی باشور

      34. ئیسیوبیا

      86. سری لانکا

      35. فیجی

      87. سودان

      36. گابۆن

      88. سورینام

      37. گابیا

      89. سویسرا

      38. گانا

      90. سوريا

      39. گینیا

      91. تاجاکستان

      40. گینیا-بیساو

      92. تەنزانیا

      41. گوانا

      93. تایلەند

      42. هایتی

      94. تۆگۆ

      43. هندستان

      95. تونس

      44. ئیندۆنیزیا

      96. تورکیا

      45. ئێران

      97. تورکمانستان

      46. عێراق

      98. ئۆگەندا

      47. جامایکا

      99. ئۆزباکستان

      48. ئەردەن

      100. ڤێتنام

      49. کازاخستان

      101. یەمەن

      50. کینیا

      102. زامبیا

      51. کوەیت

      103. زیمبابۆی

      52. قڕغستان

      کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

      ئایا دەتوانم ناوچەی شینگن جێبهێڵم و بگەڕێمەوە بۆی بە ڤیزای شینگنی یەك-چونەژووەرەوە؟

      نەخێر. شینگن ڤیزاکانی یەك چونەژوورەوە بەکاردێن بۆ یەك چونەژوورەوە بۆ ناوچەی شینگن. ئەمە مانای وایە کە ئەگەر تۆ ناوچەی شینگن جێبهێڵێت بە ڤیزای یەك چونەژوورەوە، ئەوا ناتوانیت بگەڕێیتەوە بە هەمان ڤیزا. بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێیتەوە بۆ ناوچەی شینگن، ئەوا وا پێویست دەکات جارێکی تر داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزایەکی شینگنی نوێ.

      ئایا چەند جار دەتوانم بچم بۆ ناوچەی شینگن و جێیبهێڵم بە ڤیزای شینگنی چەندەها چوونەژوورەوە؟

      تۆ دەتوانیت بە ژمارەیەکی بێ کۆتا بچیت بۆ ناوچەی شینگن و جێیبهێڵێت بە ڤیزای شینگنی چەندەها چونەژوورەوە، بە ڕادەیەك کە تۆ یاسای ٩٠\١٨٠ تێنەپەڕێنیت.

      ئایا هیچ وڵاتێکی دیاریکراو پارەی زیاتر وەردەگرن بۆ پڕۆسەکردنی داواکاریەکان؟

      نەخێر. تێچووی پڕۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگن هەمان نرخە، بەبێ جیاوازی ئەوەی لە کۆێ داواکاری پێشکەش دەکەیت. لەگەڵ ئەوەشدا، دابینکەرانی خزمەتگوزاری دەرەکی ڕەنگە تێچووی زیاتری پڕۆسەکردن وەربگرن، بە جیاواز لە نرخی داواکاری ڤیزای شینگن.

      ئایا جۆری دیاریکراوی ڤیزای شینگن هەیە کە گرانبەهاتربێت لەوانی تر؟ ئایا ڤیزای چەندەها چونەژووەرەوە زۆر گرانبەهاترە لە یەك چونەژوورەوە؟

      نەخێر. هەموو ڤیزای شینگنەکان هەمان نرخیان هەیە؛ هیچ مەبەستێك و هیچ جۆرێك گرانتبەهاتر نین لەوانی تر. ڤیزای یەك چونەژوورەوە هەمان نرخی چەندەها چونەژوورەوەی هەیە.

      ئایا ڤیزای نیشتمانی ڤیزای شینگنە؟

      نەخێر، ڤیزا نیشتمانیەکان بریتی نین لە ڤیزاکانی شینگن. هیچ شتێك نیە لە جۆری "ڤیزای شینگنی نیشتمانی". ڤیزاکانی نیشتمانی و ڤیزاکانی شینگن لە پۆلێنی جیاوازی ڤیزادان بە داواکاری و ڕێکاری داواکاری جیاواز.

      ئایا پێویستە داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن یان ڤیزای نیشتمانی؟

      ئەگەر تۆ دەتەوێت گەشت بکەیت بۆ زیاتر لە یەك وڵاتی ئەوروپا (لەگەڵ هەندێ جیاکاری) و لە ناوچەی شینگن بمێنیتەوە بۆ ٩٠ ڕۆژ یان کەمتر، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکەیت. لە دۆخی جێگرەوەدا، ئەگەر تۆ دەتەوێت گەشت بکەیت و نیشتەجێ ببیت لە یەك وڵاتی ئەوروپی، و دەتەوێت بمێنیتەوە بۆ زایتە لە ٩٠ ڕۆژ، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای نیشتمانی پێشکەش بکەیت بۆ ئەو وڵاتە دیاری کراوە.

      من داواکاریم پێشکەش کردووە بۆ ڤیزای شینگنی گشتگیر و لە بەرامبەردا ڤیزای ناوچەیی سنوردارم پیگەیشتووە. ئەمە چی دەگەێنێت؟

      ئەگەر تۆ ڤیزای ناوچەیی سنوردارت بەدەست گەیشتووە، ئەمە مانای وایە کە تۆ دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ ئەو وڵاتە یان وڵاتانەی کە ڤیزاکەت کارایە بۆی، نەك هەموو ناوچەی شینگن (کە بەردەست دەبێت بۆت ئەگەر ڤیزای گشتگیر بەدەست بهێنیت).

      ئایا من پیوستم بە پاسپۆڕتە بۆ چونە ناو ناوچەی شینگن ئەگەر ڤیزای شینگنم هەبێت؟

      بەڵێ. ڤیزای شینگن بە تەنها بەس نیە بۆ ئەوەی بچیتە ناو ناوچەی شینگن-هەروەها تۆ پێویستت بە هەندێ شێوەی بەڵگەنامەی گەشتی نێودەوڵەتی دەبێت (بە گشتی پاسپۆڕت). ڤیزاکان پاسپۆرت نین؛ تکایە هەردوو بەڵگەنامە جیاوازەکە تێکەڵ مەکە.

      جیاوازی چیە لە نێوان کونسوڵخانەکان و باڵوێزخانەکان؟

      کونسوڵخانەکان کێشەی ڕاوێژی (نم. ڤیزا) هاوڵاتیانی دەرەوە و سەردانکەرە پێویستەکان چارەسەر دەکەن.
      باڵوێزخانەکان دەکەونە شارە پایتەختیەکان و بوونیان هەیە بۆ نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندیە دەرەکیەکانی وڵاتێك لە دەرەوە، و بە گشتی ئەرکەکانی کونسوڵخانە بەڕێوە نابەن (سەڕەڕای ئەوەی ڕەنگە بەشی ڕاوێژیان هەبێت). تەنها یەك باڵوێزخانە هەیە بۆ هەر وڵاتێك، لە کاتێکدا کونسوڵخانەکان بە ڕادەیەك دەبینرێت لە شارە-نا پایتەختیەکان بەڵام شارە گرنگەکان لە سەرتاسەری وڵاتێکدا.

      ETIAS چیە و بۆچی پێویستم بەوە هەیە دانەیەکم هەبێت؟

      ڕێگەپێدەری گەشتیاری کە ناسراوە بە ETIAS (سیستەمی زانیاری و ڕێگەپێدەری گەشتیاری ئەوروپی) بەگەڕناخریت تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، بۆیە تۆ هێشتا پێویستت بەوە نیە دانەیەکت هەبێت. ETIAS سیستەمێکی زانیاری تەکنەلۆژیە کە دروستکراوە بۆ دەستنیشانکردنی هەڕەشەی لە ئارادابووی گەشتیارانی ڤیزا-پێبەخشراو بۆ ناوچەی شینگن و ئەمە بە تەنها کارایە بۆ ئەوانەی کە خەڵکی وڵاتانی ڤیزا-پێبەخشراون بۆ ناوچەی شینگن.

      یاسپۆڕتەکەم دوو هەفتە دوای ئەوەی دەمەوێت گەشت بکەم بەسەردەچێت. ئایا دەتوانم داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

      پێویستە پاسپۆڕتەکەت کارابێت بە درێژایی ماوەی ڤیزای شینگنەکەت. ئەگەر وا دانراوە کە بەسەربچێت لە هەرکاتێکی ماوەی مانەوەت لە ناوچەی شینگن، تۆ پاڵێوراو نابیت بۆ ڤیزای شینگن. لەم دۆخەدا ئامۆژگاری دەکرێیت کە پاسپۆڕتەکەت تازە بکەیتەوە بەر لەوەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن.

      چی ڕوودەدات ئەگەر دوای تێپەڕبووی ڤیزاکەم بمێنمەوە؟

      • تکایە تێبینی بکە، سزاکانی مانەوەی تێپەڕبووی ڤیزای شینگنەکەت زۆر قورسن. ئەگەر تۆ ناوچەی شینگن لەکاتی خۆیدا بەجێنەهێڵیت، ڕەنگە تۆ ڕوبەڕووی یەکێك، هەندێك یان هەموو ئەمانەوەی خوارەوە ببیتەوە:
        • غەرامەی پارە.
        • دیپۆرتکردنەوەی ڕاستەوخۆ.
        • قەدەغيکردنی چەندین-ساڵ بۆ ناوچەی شینگن
    • لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەنگە ڤیزای شینگن بۆ تۆ ڕەتبکرێتەوە ئەگەر جاری داهاتوو هەوڵبدەیت داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت. لە دەرخستنی ئەوەی کە ئاخۆ ڤیزای شینگنت پیبدەن یاخود نا، کونسوڵخانەکەت پێداچوونەوە بۆ مێژووی ڕابردووت دەکەن لەوەی کە ئایا تۆ هەرگیز دوای تێپەڕبوونی ڤیزای شینگنەکەت ماویتەتەوە. هەموو زانیاریە پەیوەندیدارەکان بە مێژووی ڤیزای شینگنەکەت هەڵدەگیرێت لە سیستەمی زانیاری شینگن (SIS). بۆیە، مانەوەی تێپەڕبوون بەسەر ڤیزای شینگن بە ڕادەیەکی تەواو نەرێنی کاریگەری لەسەر هەر ڤیزایەکی شینگنی داهاتوو دەبێت کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت.
    • ژمێرەری ڤیزای شینگن چیە؟

      ژمێرەری ڤیزای شینگن ئامڕازێکە کە ڕێگە بە تۆ دەدات بۆ زانینی ئەوەی ڤیزاکەت چەندێك کاتی ماوە و دەرخستنی ئەوەی کە ئایا تۆ گوێڕایەڵی بە یاسای '٩٠ ڕۆژ\١٨٠-ڕۆژ'.

      ئایا بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن ئاسانە؟

      سەڕەڕای ئەوەی پڕۆسەکە ئاڵۆز دەردەکەوێت، پڕۆسەی داواکاریەکە دەکرێت ئاسان بۆ بێ کێش بێت ئگەر تۆ شوێنی هەنگاوەکان بکەویت و داواکاریەکە لا چوارچێوەی کاتێکی گونجاودا پێشکەش بکەیت.