ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان: ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ مەبەستە ئاینیەکان، (نم. بەشداریکردن لە چالاکی\ خزمەتگوزاریە ئاینیەکان).

ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەوەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠- ڕۆژدا.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان؟

  • هەر کەسێك کە بتوانێت بە دروستی بەشداریان لە چالاکی\خزمەتگوزاریە ئاینیەکان بسەلمێنێت دەتوانێت داواکاری پیشکەش بکات بۆ ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان.

بەڵگەنامە پێویستەکان

  • لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان، ئەوا پێویست دەکات تۆ بەڵگەنامە دابین بکەیت کە زانیاری دابین دەکات لەبارەی چالاکی\خزمەتگوزاریە ئاینیەکان یان ڕێوڕەسمەکان کە ئارەزوو دەکەیت بەشداری تیدا بکەیت لە ناوچەی شینگن، لەوانە ئەمانەی خوارەوە بەبێ سنوردارکردن:
    • نامەیەك لەلاین دامەزراوە ئاینیەکەوە کە وردەکاری سروشتی چالاکی\خزمەتگوزاریە ئاینیەکە کە بەڕێوەدەچێت (ئەگەر دەبێت).
    • بلیتی ڕێوڕەسم\چالاکیە ئاینیەکە یان بانگهێشت نامە.
    • بڵاوکراوەکان، وێب سایت، و چاپی هەر ئامڕازێك کە بەدەستت گەیشتووە و بەشداریکردنت دەردەخات یان چالاکیەکە ڕووندەکاتەوە.
    • بەڵگە لەسە بەشداریکردنی پێشووتر لە چالاکیە ئاینیەکانی هاوشێوە (ئەگەر دەگونجێت).

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2. ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  3.  “ئەوانی تر” دیاری بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە. بۆشایی زیادە هەیە بۆ ئەوەی تۆ زانیاری زیاتر دابین بکەیت لەبارەی هۆکارە ئاینیەکانی گەشتەکەت.
  4. بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان.
  5. کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن (ئەگەر دەگونجێت). بەپیی ناونیشانی کونسوڵخانە\باڵوێزخانە یان ناوەندی ڤیزا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە. پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ چاوپیکەوتن بۆئەوەی پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. بەشێوەیەکی جێگرەوە، ڕەنگە تۆ بتوانیت داواکاریەکەت دابنێیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بەڕادەیەك ئەگەر تۆ ئەم کارە ئەنجام بدەیت لەماوەی کاتژمێرە ئاساییەکانی کارکردن. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە کونسەڵخانە\باڵوێزخانەکەت بۆ ئەوەی بزانیت کە پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ چاوپێکەوتن بۆ ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت.
  6. داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  7. تێچووی داواکاریەکە بدە (تێچووی ئاسایی بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ). ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  8. داواکاریەکەت پێشکەش بکە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکان. لە زۆربەی دۆخەکاندا، پیویستە داواکریەکان بەشێوەی کەسی پێشکەش بکرێن لە هەرکوییەك کە پێشکەشی دەکەیت. کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا ئەگەر هەیە داوات لیبکرێت پەنجەمۆرەکانت پێشکەش بکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان بە گشتی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.