کێ پێویستی بە دڵنیایی ڤیزای شینگن هەیە؟

ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەس دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی گشتگیر (USV)، ئەوا پێویستە تۆ دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتنی نێودەوڵەتی بکڕیت و بەڵگەی تێچووەکان پێشکەش بکەیت لەگەڵ داواکاریەکەت. مەبەست لەم دڵنیاییە بریتیە لە دابینکردنی تێجووی هەر دۆخێکی پەیوەندیدارە بە  گەڕاندنەوەیە بۆ وڵات، چارەسەری تەندروستی، و\یان مانەوە لە نەخۆشخانە یان مردن کاتیك تۆ لە ناوچەی شینگن بە ڤیزای شینگن. بۆیە، ئەگەر تۆ ئەزموونی کێشەیەکی تەندروستی بکەیت لە کاتێکدا لە دەرەوەی وڵاتیت و پێویستی بەوە بێت کە تۆ بڕۆیت بۆ نەخۆشخانە، ئەوا دڵنیایی تەندروستی گەشتگرتنەکەت تێچووی بەهای چارەسەرکردنەکەت دەدات وەك لە وڵاتی خانەخوێ.

  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، ڕەنگە ڤیزای شینگن بۆ تۆ ڕەتبکرێتەوە لە دۆخێکدا کە تۆ شکست بهێنیت لە دابینکردنی بەڵگەی دروستی دڵنیایی لەخۆگری کارا.
  • بەڵگەی دڵنیایی ڤیزای شینگن بەشێکە لە بەڵگەنامە پێویستە سەرەتاییەکان کە پێویستە تۆ پێشکەشی بکەیت وەکو بەشێك لە داواکاری ڤیزای شینگنەکەت.
  • فۆڕمی داواکاریەکەت بەشێك لەخۆدەگرێت کە داوات لیدەکات ڕاگەیەنراوێك واژۆبکەیت بە گەواهی زانینی تۆ لەبارەی پیویستی تۆ بۆ کڕینی دڵنیایی بۆ مانەوەکەت لە ناوچەی شینگن.
  • دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتنی ڤیزای شینگنەکەت جیاوازە لە لە دڵنیایی تەندروستی ڤیزای شینگن. دڵنیایی تەندروستی زۆر گشتگیرترە وەك لە دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن، کە بە شیوەیەکی سەرەکی دۆخە تەندروستیەکان لەخۆدەگرێت کە پێوستیان بە مانەوەیە لە نەخۆشخانە. بۆ نمونە، لە کاتێکدا دڵیایی تەندروستی ڕەنگە تێچووی زۆربەی گواستنەوەکانی فریاگوزاری بۆ نەخۆشخانە، وە بە هەمان شێوە مانەوەت لە نەخۆشخانە و دوای-چاکبوونەوە لە نەخۆشخانە بگرێتەخۆ، ئەوا دڵنیایی پزیشکی گەشتگرت تێچووی مانەوەت لە نەخۆشخانە دەگرێتەخۆ. تکایە تێبینی ئەوە بکە، بۆ تۆ پێویست نیە دڵنیایی تەندروستی بکڕیت بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن. هەرچەندە، ئەمە پێویستە کە تۆ دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن بکڕیت.
ئەمانەی خوارەوە بریتین لە پێداویستیەکانی دڵنیایی پزیشکی ڤیزای شینگن:
  • کەمترین تێچوو بە بڕی ٣٠،٠٠٠ یۆرۆ.
  • کارایی بە درێژایی ماوەی مانەوەت.
    • تێچووەکەت دەبێت کارابێت بە درێژایی ماوەی مانەوەی دیاریکراوت لە ناوچەی شینگن، کە پەسەندکراوە بە گرتنی گەشتە ئاسمانیەکەت (بلیتی فڕۆکە) وەکو بەڵگەنامەیەکی پاڵپشتی پێشکەش کراو لە داواکاری ڤیزای شینگنەکەت. تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دڵیاییەکەت پێویستە کارابێت لەو ڕۆژەی کە تۆ دیاریکردووە بۆ چونە ناو ناوچەی شینگن هەتا ئەو ڕۆژەی کە جێیدەهێڵیت؛ شست لە بەدەستگەیشتنی گرتنەخۆ بۆ هەموو ماوەکە (تەنانەت بە تەنها یەك ڕۆژ) دەبێتە هۆی ئەنجامی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنەکەت. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە گرتنەخۆی تێپەڕبوو لە ڕۆژی جێهێشتن پەسەندکراوە، بۆیە تا کاتێك ئەمە کەمترین ماوەی گەیشتن و جێهێشتن لەخۆبرێت لە ناوچەی شینگن.
    • ئەم مەرجەی کە پێویستە دڵنیاییەکەت کارابێت بۆۆ هەموو ماوەی مانەوەکەت لە ناوچەی شینگن بەزۆری پەیوەستە بە ڤیزای یەك چونە ناوەوە و دوو چونە ناوەوە. ئەگەر ڤیزای شینگنەکەت بریتیە لە ڤیزای چەندین چونە ناوەوە، ئەوا پێویستە تۆ دڵنیایی پزیشکی گەشتکردن بەدەستبهێنیت کە (بە لایەنی کەمەوە) یەکەم ماوەی مانەوەی دیاریکراوت لە ناوچەی شینگن بگرێتەخۆ (بە هەمان شێوە سەلمێنراوە بە بلیتی فڕۆکەکەی\بەرواری دیاری کراوی گەشتەکەت وەك بەڵگەنامەی پاڵپشت لە داواکاری ڤیزای شینگنەکەت)، و واتر بە بەدواداهاتنی هەر چونە ناوەوەیەك.
  • کارایی لە ناو و لە سەرانسەری ناوچەی شینگن (نم. کارابێت بۆ هەموو وڵاتێکی شینگن).
  • هەموو مەرجەکان بە ڕوونی ڕاگەێنرابێت لەسەر هەر کام لە بەڵگەنامەی دڵنیایی یان نامەی پشتڕاستکردنەوە.

تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە ئەگەر کەسێک دڵنیایی دەربکات بە ناوی تۆوە (داواکار)، هەمان مەرجەکانی سەرەوە جێبەجێ دەبێت.

ئەو شتانەی کە دەبێت ڕەچاوبکرێن:
  • کاتێك تۆ بەڵگەی تێچووی گرتنەخۆ پێشەکش دەکەیت، دەسەڵاتی کونسوڵی پشکنەر پشکنین دەکات ئاخۆ ئەمە دروستە و کارایە بە شێوەیەکی پەیوەندیدار بە پیشەکەت و داهاتەکەت. ئەگەر دڵنیاییەکەت بگونجێت لەگەڵ سروشتی کارەکەت و داهاتەکەت، ئەوا بە دروست و کارا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
  • ئەگەر تۆ ڤیزای ناوچەیی سنوردارکراوت هەیە، ئەوا تێچووی گرتنەخۆکەت بە لایەنی کەمەوە پێویستە کارابێت بۆ دەوڵەتەکە، کارابێت لەسەر بنەمای ڤیزاکەت. بۆ نمونە، تۆ ڤیزای ناوچەیی سنوردارکراوت هەیە بۆ هەنگاریا و نەمسا، ئەوا دڵنیاییەکەی دەبێت کارابێت بۆ هەردوو دەوڵەتەکە، و لە دۆخی ئەزمونکردنی کێشەیەکی تەندروستی لا کاتێکدا لە هەر یەکیك لە وڵاتەکان بیت.
  • دڵنیایی پزیشکی کریدیت کارد بە شێوەیەکی گشتی وەکو کارا پەسەند ناکرێت.

کێ بەدەرە لە پێویستبوون بە دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن؟

  • هەندێك جۆری دیاریکراو لە داواکاران ڕەنگە بەدەربخرێن لە پیویستبوونی گشتی بۆ کڕینی دڵنیایی پزیشکی ڤیزای شینگن، ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
    • ئەو کەسانەی کە پاسپۆڕتی دیبلۆماسیان هەیە.
    • کەشتیوانەکان.
    • دڵنیایی پزیشکی بەردەست نیە بۆ کڕین لە سنوری دەرەکی، ئەو کەسانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ ڤیزای شینگن لە سنوری دەرەکی دەوڵەتێکی شینگن ڕەنگە بەدەربخرێن لە کرینی دڵنیایی پزیشکی.
    • بە دەگمەن، و لەسەر بنچینەی دۆخێك بۆ دۆخێکی تر، مەرجی پێویستبوونی دڵنیایی ڕەنگە لاببرێت لەسەر بنچینەی مرۆڤایەتی.

لە کوێ دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن بکڕیت؟

  • بە شێوەیەکی بیرۆکەیی، پێویستە تۆ دڵنیایی ڤیزای شینگن بکڕیت لەو وڵاتەی کە تێیدا دەژیت. ئەگەر تۆ لە تواناتدانیە ئەمە بکەیت لەبەر هەر هۆکارێك، ئەوا پێویستە هەوڵبدەیت دڵنیایی بەدەستبهێنیت لەهەر وڵاتێك کە دەتوانیت.
  • زۆرێك لە کونسوڵخانەکان پەیوەندیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دڵنیایی تەندروستی گەشتگرتن. لە زۆربەی دۆخەکاندا، ئەو کونسوڵخانە\باڵوێزخانەیەکی کە تۆ لە ڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت دەتوانن ئاراستەت بکەن بۆ کۆمپانیایەکی دڵنیایی لەو ناوچەیەی کە تۆ دەتوانیت دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن بکڕیت.
  • هەروەها تۆ دەتوانیت دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بکڕیت.
  • تۆ زانیاری زیاتر وەردەگریت لەبارەی دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن لەماوەی پڕۆسەکردنی داواکاریەکەت.

تێچووی دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن چەندە؟

  • تێچووی دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن ڤیزای شینگن دەگۆڕێت بەپیی ژمارەیەك هۆکار، لەوانە تەمەن، تەندروستی گشتی، ماوەی گەشتەکەت و تێچووی گەشتەکەت.
  • زۆربەی تێچووەکانی دڵنیایی ڤیزای شینگن نابێت لە چەند سەد دۆلارێکی ئەمریکی تێبپەڕن.

چی جۆرێك لە دۆخی تەندروستی، دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن دەیگرێتەخۆ؟

  • دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن ڕوداوەکانی هاوتوچۆ، نەخۆشی، و هەر دۆخێکی تری تەندروستی دەگرێتەخۆ کە پێوسیت بە مانەوەی لە نەخۆشخانە بکات بۆ چارەسەر وەرگرتن لە کاتێکدا تۆ لەدەرەوەی وڵاتیت. هەندێك لە هەرە بەربڵاوترین دۆخە تەندروستیەکان کە دڵنیایی پزیشکی دەیگرێتەخۆ ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
  • برینداریەکان لە دەرەنجامی ڕوودای هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
    • تێکشان\شکانی ئێسك لە دەرەنجامی کەوتن.
    • جەڵتەی دڵ\دۆخەکانی نەخۆشی دڵ.
    • تێچووی گەڕاندنەوەی تەرم لە دۆخێکدا کە کەسێك لە دەرەوەی وڵات بمرێت.

چی جۆرێك لە دۆخی تەندروستی، دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن نایگرێتەخۆ؟

  • زۆربەی بەرنامەکانی دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن باردوۆخی حاڵەتی دروستبووی-پیشوتر ناگرنەخۆ، مانای وایە کە ئەگەر تۆ دۆخێکی تەندروستی پەیوەندیدار بە حاڵەتی دروستبووی-پیشوتر ئەزموون کردووە لە کاتێکدا تۆ لە دەرەوەی وڵات بوویت، ئەوا دەبێت تۆ خۆت پارەی چارەسەکە بدەیت لە گیرفانی خۆت.
  • زۆربەی بەرنامەکانی دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن نەخۆشی و برینی لاوەکی ناگرنەخۆ کە پێویست بە مانەوە لە نەخۆشخانە نەبێت.
  • زۆربەی بەرنامەکانی دڵنیایی پزیشکی گەشتگرتن نەشتەرگەریە هەڵبژاردەییەکان ناگرنەخۆ، لەوانە نەشتەگەری جوانکاری.

ئایا منداڵان پێویستیان بە دڵنیایی پزیشکی گەشتکردن هەیە؟

  • داواکارانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ (منداڵان) بە هەمان شێوە پیوستیان بە بەدەستهێنانی دڵنیایی پزیشکی گەشتکردن هەیە. ئەگەر تۆ لەگەڵ خێازنەکەت گەشت دەکەیت، زۆربەی کۆپانیاکانی دڵنیایی بەرنامەی خێزانی پێشکەش دەکەن کە تێچووی بە بەرامبەر بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دابین دەکات.