پێداویستیە وێنەییەکان چین بۆ داواکاری ڤیزای شینگن؟

  • ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگن، ئەوا پێوستە تۆ دوو وێنەی فۆتۆگرافی خۆت بۆ مەبەستەکانی ناسینەوە پێشکەش بکەیت. ئەم وێنانە بەشێکن لە بەڵگەنامە پێویستە سەرەتاییەکان، و دەبێت بە قەبارەی دیاریکراو، شێواز، و ڕوون.
  • ئەم وێنانە بلکێنە بە داواکاریەکەتوە، گونجاوترە بە لێدانی کاغەزی، (ڕاستەخۆ کەپسیان مەکە بە پەڕەکەوە یان لکاندنیان بە چەسپ).

Photo Requirements for a Schengen Visa

  • ئەم وێنانە دەبێت ئەم مەرجانەیان تێدابێت:
    • قەبارەی پاسپۆڕت (٣.٥ x ٣.٥ سم).
    • لە تۆ بچێت (نم. دەرکەوتنی ئاسایی خۆت\ڕەنگی ئاسایی پێست) و بەم نزیکانە گیرابێت (لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو).
    • گیرابێت لە بەرامبەر چوارچێوەیەکی پشتی سپی و تەنها تۆی تێدابێت؛ هیچ کەسێکی تر یان ئامڕازێك نەبێت لە چوارچێوەکەدا.
    • بە گشتی دەموچاوت، و بەشی سەرەوەی شانەکانتی گرتبێت.
    • سەرت دەبێت ڕووی لە پێشەوە بێت، بۆ ئەوەی هەموو تایبەتمەندیەکانی دەم و چاوت دیاربن (نم. دانەپۆشرابێت بە قژ یان جوانکاری وەك چآویلکەی خۆری) ٣٢-٣٦ (٧٠-٨٠٪)ی وێنەکە داپۆشێت (ئەگەر تۆ بە ئاسایی چاویلکەی (ڕەنگ-گر) لە چاو نەبێت، ڕەنگە بتەوێت لە چاوی بکەیت، تا ئەوەی کە چوارچێوەکانی هیچ کام لە بەشەکانی چاوەکانت دانەپۆشێت.
    • دەبێت تۆ دەربڕینی ئاسایی هەبێت، بە دەم داخراوی و چاو کراوەیی (ئەگەر چاو-سوربوون ڕویدا، ئەوا دەبێت بەشێوەی کۆمپیوتەری لاببرێت).
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، سەر داپۆشەر بۆ هۆکارەکانی ئاینی پەسەند دەکرێت، هەموو تایبەتمەندیەکانی دەم و چاوت دەبێت ئاشکرابن، لە چەناگەتەوە بۆ چاوەکانت. ئەگەر زیادەیەك هەیە لە سەرپۆشەکەت لە چوارچێوەکەدا، تەنها دەبێت بەشی دەرەوەی ناوچەوانت داپۆشێت- نەك زیاتر.
    • وێنەکان دەبێت ڕوون بن و تیشکخستووبن، ڕەنگەکان بێ لایەن بن و پێوەند و ڕوناکیکەی ئاسایی بێت.
    • دەبێت وێنەکان بە نیشاندەری بەرزبن بە جۆریەتی کاغەزی وێنەیی بەرز.
    • دەبێت وێنەکان بێ نیشانەبن، هیچ ڕوشانێك، نیشانەی چاپکەر یان گرژی لەخۆنەگرن.
  • ئەگەر تۆ داواکاری پێشكەش دەکەیت بۆ ڤیزا لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە، لە ڕێگەی ماڵپەڕێکی فەرمی داواردنی ڤیزا، ڕەنگە داواتلێبکرێت بە سکان و\یان ناردنی وێنەکانت بەشێوەی ئەلیکترۆنی بۆ پێشکەش کردن وەکو بەشێك لە داواکاریە ئەلیکترۆنیەکەت. ئەگەر بەم جۆرە بوو، ئەوا وێنەکان ڕوبەڕوی هەمان داواکاری دەکرێنەوە وەك سەرەوە. لەگەڵ ئەمەشدا، لەبەر ئەوەی کونسوڵخانە\باڵوێزخانەکانی زۆربەی وڵاتان داوات لێدەکەن بە پیشکەش کردنی کۆپی چاپکراو لە داواکاریەکەت لەگەڵ داواکاریە ئینتەرنێتیەکەت، ئەوا دەبێت تۆ کۆپی فیزیکی وێنەکانت پێشکەش بکەیت، لەگەڵ ئەوانەی کە بە ئینتەرنێتی پێشکەشت کردووە.
  • دوای پێشکەش کردن، ئەم وێنانە دەبن بە بەشیك لە ناسینەوەکانی بایۆمێتری تۆ، و دەخرێنە سیستەمی زانیاری ڤیزای شینگن (VIS)، سیستەمێك کە ڕێگەدەدات بە بڵاوکردنەوەی زانیاریەکانی ڤیزا بە سەرانسەری دەوڵەتانی ئەندام. دوای تۆمارکردن، زانیاریەکان بە بەردەستی دەهێڵرێنەوەبۆ بەکارهێنان لەلایەن دەسەڵاتەکانی داواکاری هەر دەوڵەتێکی ئەندام بۆ ماوەی ٥ ساڵی داهاتوو. لە ماوەی ئەم کاتەدا، ئەم دەسەڵاتە جۆراوجۆرانە ڕەنگە زانیاریەکانت بەکاربهێنن بۆ کۆمەڵێك مەبەستی جیاوازی پەیوەندیدار بە کۆچکردن و پەنابەرێتی، یان تەنانەت زانیاریەکانت بەکاربهێنن بۆ مەبەستی قەدەغەکردن\لێکۆڵینەوەی تیرۆرستی یان ئەوپەڕی شێوەکانی تاوانبارێتی. بە پێشکەش کردنی ئەم وێنانە، ئەوا تۆ رەزامەندی بۆ بەکارهێنانیان بۆ هەر یان هەموو مەبەستەکانی سەرەوە.