ETIAS چیە؟

  • بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٣ بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە (پێشبینیکراوە)، ETIAS، کە مانای سیستەمی زانیاری ڕێگەپێدەری گەشتیاری ئەوروپی دەگەیەنێت، سیستەمێکی زانیاری تەکنەلۆژیە کە دروستکراوە بۆ دەستنیشانکردنی هەڕەشەی لە ئارادابووی گەشتیارانی ڤیزا-پێبەخشراو بۆ ناوچەی شینگن و ئەمە بە تەنها کارایە بۆ ئەوانەی کە خەڵکی وڵاتانی ڤیزا-پێبەخشراون بۆ ناوچەی شینگن.
  • کاتێك چالاک دەکرێت، ETIAS هەوڵدەدات بۆ ناسینەوە و کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕوبەڕوبوونەوە ئاسایشیەکان کە لەلایەن گەشتیارانی بەدەربوو لە ڤیزا دەنوێنرێن، لەوانە مەترسیەکانی ئاسایش، مەترسیە (نەخۆشی) بایۆلۆجیەکان، و هێڵە ناڕێکاریەکانی کۆچکردن.
  • ئامانجی ETIAS بریتیە لە کەمکردنەوەی بۆشایی ئاسایشیی کە دەنوێنرێت لەلاین گەشتیارانی بەدەربوو لە ڤیزا بۆ ناوچەی شینگن لە ڕێگەی ڕووبەڕووکردنەوەیان بە پشکنینی ئاسایشی زیاتری ڕابردوویان.
  • لەگەڵ ئەمەشدا، ETIAS دەیەوێت گەشتی هاوڵاتیانی وڵاتانی بەدەربوو لە ڤیزا پێشبخات کە دەیانەوێت بچنە ناوچەی شینگنەوە لەڕێگەیکەمکردنەوەی ڕێکاری ڕۆتینی پەیوەندیدار بە شینگنەوە وەك بەهەمان شێوە دواکەوتنەکان لە خاڵەکانی چونەژووەرەوەی شینگن، لەکاتێکدا بە هەمان شێوە یارمەتیدانی سەردانکەرانی گرنگ بۆ تێگەیشتن لە بژاردەکانی گەشتەکەیان.
  • ETIAS تیشك دەخاتە سەر بنەمای جوڵەکردنی ئازادی ڕێکەوتننامەی شینگن و پابەندبوونەکەی بە سنورە کراوەکان و ئاسایشی ئەندامەکانی.

چۆن ETIAS جیاوازە لە ڤیزای شینگن؟

ETIAS ڤیزا نیە؛ ئەمە ڕێگەپێدەری گەشتە. بەم جۆرە ETIAS، جیاوازە لە ڤیزای شینگن لەم خاڵانەی خوارەوە:

  • ڕاستاندەری ETIAS بەدەست ناخرێت لەڕێگەی کونسوڵخانەکان یان باڵوێزخانەکان.
  • ETIAS پێویستی ناکات لەسەرت زانیاری بایۆمێتری دابین بکەیت، لەوانە پەنجەمۆر.
  • تێچووی داواکاری ETIAS زۆر کەمترە بە بەراورد بە تێچووی داواکاری ڤیزای شینگن (٧ یۆرۆ بەرامبەر ٨٠ یۆرۆ، بە جێگیری). لەوەش زیاتر، پێویست ناکات تۆ هیچ زانیاریەکی دارایی خۆت ئامادەبکەیت لەپێناو بەدەستهێنانی ETIAS.
  • ETIAS چەند خولەکێکی پێدەچێت بۆ تەواوبوون؛ ماوەی کاتی بۆ پڕکردنەوەی داواکاری ڤیزای شینگن زۆر زۆرترە، پێویست دەکات تۆ چەندین پەڕە پڕبکەیتەوە و چەندین بەڵگەنامە و ماددەی پاڵپشت دابین بکەیت.
  • ماوەی پڕۆسەکردنی ڕێگەپێدانی ETIAS بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر کەمترە لە ڤیزای شینگن (بە تێکڕایی ١٠ خولەك بەرامبەر تێکڕایی ١٥ ڕۆژ، بە جێگیری).
  • ETIAS کارایە بۆ چونە ژوورەوەی بێکۆتا بۆ ماوەی زیاتر لە چەندین ساڵ، لە بەرامبەر ڤیزاکانی شینگن، کە کاران بۆ ٩٠-ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژدا.

کێ کاریگەری لەسەر کراوە لەلایەن ETIAS (و کێ نا)؟

  • ETIAS کاریگەری نابێت لەسەر هاوڵاتیانی دەوڵەتانی ئەندامی شینگن.
  • ETIAS کاریگەری نابێت لەسەر هاوڵاتیانی دەوڵەتانی نائەندامی شینگنی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.
  • ETIAS کاریگەری نابێت لەسەر هاوڵاتیانی دەوڵەتانی لایەنی-سێهەم کە پێویستیان بە ڤیزایە بۆ گەشتکردن بۆ ناوچەی شینگن.
  • ETIAS کاریگەری دەبێت لەسەر هاوڵاتیانی دەوڵەتانی نائەندامی یەکێتی ئەوروپا کە بەپێچەوانەوە بەدەرن لە پێوستبوونی ڤیزا بۆ گەشتکردن بۆ ناوچەی شینگن.
  • ETIAS هاوڵاتیانی ئەم ٥٩ وڵاتە ڤیزا بێ ڤیزایە بەرەوڕووی سیستەمە نوێیەکە دەکرێنەوە:

1.     ئەلبانیا

31.  کۆماری مەڵدۆڤا

2.     کۆماری مەڵدۆڤا

32.  مۆنتێنێگرۆ

3.     ئەرجەنتین

33.  نیوزلەندا

4.     ئوستڕالیا

34.  نیکاراگوا

5.     باهاماس

35.  پالاو

6.     بەربادۆس

36.  پەنەما

7.     بۆسنە وهەرسك

37.  پاراگوای

8.     بەڕازیل

38.  پیرۆ

9.     برونی داروسەلام

39.  سەین کیت و نێڤیس

10.  کەنەدا

40.  سەینت لوسیا

11.  چیلی

41.  سەینت ڤینسێت و گرینادینس

12.  کۆڵۆمبیا

42.  ساماو

13.  کۆستا ریکا

43.  سڕبیا

14.  دۆمینیکا

44.  سییچیڵس

15.  ئێل سالڤادۆر

45.  سەنگافورا

16.  جۆرجیا

46.  دورگەکانی سۆڵۆمۆن

17.  گرێنادا

47.  کۆریای باشور

18.  گواتیمالایا

48.  تایوان

19.  هندۆراس

49.  تیمۆر-لێستێ

20.  هۆنگ کۆنگ

50.  تۆنگا

21.  ئیسڕائیل

51.  ترینداد و تۆباگۆ

22.  ژاپۆن

52.  توڤالو

23.  کیریباتی

53.  ئۆکڕانیا

24.  ماکاو

54.  ئیماڕاتی عەرەبی یەکگرتوو

25.  کۆماری یوگسلاڤی پێشووی مەقەدۆنیا

55.  شانشنی یەکگرتوو

26.  مالیزیا

56.  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

27.  دورگەکانی مارشاڵ

57.  ئۆڕۆگوای

28.  ماوریتوس

58.  ڤانواتو

29.  مەکسك

59.  ڤەنزوێلا

30.  میکرۆنیسا

 

وەکو دەرەنجامی بریکزیت، هاوڵاتیانی بەریتانیای یەکگرتوو، بەهەمان شێوە بەڕیتانی نەتەوەکان (دوور وڵات)، هاوڵاتیانی ناوچە دوور وڵاتەکانی بەڕیتانیا (BOTC)، هاوڵاتیانی بەڕیتانی دوور وڵات (BOC ، کەسانی پارێزراوی بەڕیتانی (BPP)، و کەسانی بەڕیتانی (BS)، هەموویان پێویستیان بە دەرکردنی ETIAS هەیە.

چۆن داواکری پێشکەش بکەیت بۆ ETIAS؟

  • ئەگەر تۆ هاوڵاتی وڵاتێکی ڤیزا بەدەرکراوی و دەتەوێت گەشت بکەیت بۆ ناوچەی شینگن، ئەوا دەتوانیت فۆرمێکی ئینتەرنێتی ETIAS پڕبکەیتەوە، یاخود لە ڕێگەی وێب سایتی فەرمیETIAS  یان لە ڕێگەی بەرنامەیەك لەسەر تەلەفۆنەکەت.
  • ئەو زانیاریانەی کە تۆ دابینی دەکەیت بە سیستەمی زانیاری یەکێتی ئەوروپادا تێدەپەڕێت کە زانیاری پەیوەندیدار بە سنورەکان و ئاسایش لەخۆدەگرێت.
  • داتابەیسەکە شینگن ڤیس (سیستەمی زانیاری ڤیزا)، زانیاری ئێرۆپۆڵ، و ئینتەرپوڵ (SLTD) لەخۆدەگرێت.
  • ETIAS سیستەمی پشکنینی پێشینە دەکات لە بەرامەبر زانیاریە کۆکراوەکان بۆ زانینی ئەوەی کە ئاخۆ تۆ هیچ پێشینەیەکی تاوان یان ڕابردووی کۆچبەری نەرێنیت هەیە.
  • بە وە دەچێت سیستەمەکە داوات لێبکات ئەم زانیاریانەی خوارەوە دابین بکەیت:
    • زانیاریە سەرەتاییەکان (ناو، تەمەن، شوێنی لەدایكبوون، هتد.).
    • بەڵگەنامەی گەشت (ژمارەی پاسپۆڕت، بەرواری بەسەرچوون، هتد.).
    • مێژووی ڤیزای شینگنی پێشوو (نم. ئایا تۆ تا ئێستا ڕەتکراویتەوە بۆ چونەژوورەوە، یان دەرکردن لە، ناوچەی شینگن).
    • پرسیارکانی تۆمارە تاوانیەکانی ETIAS (نم. پرسیارەکانی پێشینە کە ڕەنگە هاوپەیوەند بن بە ئاسایشی ئەکێتی ئەوروپا).
    • تێبینی، ئەگەر کەسێکی تر لە بری تۆ داواکاریەکە پێشکەش دەکات، ئەو (نێر یان مێ) دەبێت زانیاریە سەرەتاییەکانی خۆی ئامادەبکات یان ئەوانەی کە نوینەرایەتی دامەزراوەکان دەکەن .
  • ئەگەر تۆ لە سەروی ١٨ ساڵەوەیت، ئەوا تێچووی داواکاری ETIAS دەدەیت بە بڕی ٧ یۆرۆ.
  • دوای پارەدان، ETIAS دەست دەکات بە پڕۆسەکردنی داواکاریەکەت. ئەم پڕۆسەیە ئەوپەڕی ١٠ خولەك دەخایەنێت، سەڕەڕای ئەمەش لە هەندێك دۆخە تایبەتەکاندا، ڕەنگە ماوەی ٣٠ ڕۆژ بخایەنێت. ئەگەر داواکاریەکەت هەر نیشانەیەکی دەرخست، ئەوا بە شێوەیەکی مرۆیی پشکنینی بۆ دەکرێت لەلایەن یەکەی ناوەندی ETIAS و یەکەی (کان) نەتەوایەتی ETIAS. دەرەنجامی بڕیارەکە بەند دەبێت لەسەر سێ ئامڕاز: وەڵامەکانی تۆ بۆ پرسیارەکانی داواکاری ETIAS، بەڵەگەنامەکانی گەشتکردن، و پشکنینی پێشینەی تۆ لە بەرامبەر سیستەمی زانیاری ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا.
  • ڕێژەی هەرە زۆری خەڵك دەرناکەون لە سیستەمەکەدا و بەم جۆرە ڕێگەپێدەری گەشتی ETIAS پێدەبەخشرێت، بە گشتی (بەڵام ناڕاست) بە مۆڵەتی گەشتی ETIAS یان ڤیزای گەشتی ETIAS ئاماژەی پێدەکرێت.
  • ئەم بەڵگەنامەیە بۆ ٣ ساڵ کارایە یان تا ئەو کاتەی کە بەڵگەنامە گەشتیەکەت بەسەردەچێت. ئەگەر داواکاریەکەت پەسەند نەکرا، ئەوا پێدانی ETIAS بە تۆ ڕەتدەکرێتەوە.
  • ETIAS هۆکاری یاسایی دابین دەکات بۆ ڕەکردنەوەی تۆ، کە تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە.
  • ئەگەر داواکاری پەسەند کرا، ئەوا تۆ ئازاد دەبیت بە گەشتکردن بۆ ناوچەی شینگن. لە کاتی چونەژوورەوە بۆ ناو فڕۆکەکە یان دابەزین بۆ ناوچەی شینگن، هەڵگرەکەت پشکنین دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تۆ ڕێگەپێدەری کارای گەشتی ETIAS-ت هەیە.
  • کۆتا پشکنینی کاراییETIAS بەجێدەگەێنرێت لەلایەن پاسەوانانی سنور لە خاڵی پەڕینەوەی سنور.
  • ئەگەر ڕێگەپێدەری ETIAS-ەکەت بە کارایی بڕیاری لەسەر درا، ئەوا تۆ ئازادیت بۆ چوونە ناو دەوڵەتە ئەندامەکەی شینگن و گەشتکردن بە سەرتاسەری ناوچەی شینگن.

زانیاری زیاتر لەبارەی ETIAS

  • لەبەرئەوەی تا ئێستا ETIAS بەگەڕنەخراوە. ئەوە ڕوون نیە کە چۆن بە شێوەیەکی کرداری کاردەکات.
  • ڕەنگە گۆڕانکاری بکرێت لە پێکهاتەکەی سەرەوە و شێوە و هەنگاوەکانی سیستەمەکە و پڕۆسەی داواکاریەکە.
  • ئەگەر تۆ هاوڵاتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپای ڤیزا بەدەریت و هەوڵدەدەیت بچیتە ناوچەی شینگن، ڕەنگە ئارەزوو بکەیت پەیوەندی بە دەسەڵاتی کونسوڵخانەی ئەو دەوڵەتەی شینگن بکەیت کە دەتەوێت بچیت بۆی بۆ زانایاری نوێکراوە لەبارەی ETIAS.