بەخێربێیت بۆ ڤیزای شینگن

  • ناوچەی شینگن

    ناوچەی شینگن ئاماژەیە بۆ کۆی ئەو ٢٧ وڵاتەی کە یەکیانگرتووە لە ڕێگەی ڕێکەوتنمانەی فرەلایەنی مێژووی کە ڕێگەدەدات بە گەشتی ئازاد لە ناوە و لە سەرانسەری دەوڵەتانی ئەندام. ئەو وڵاتانەی لە ناوچەی شینگندان پاسەوانی سنورەکانیان لابردووە بۆ گەشتیاران کە سنورەکانی نێوانیان دەبڕن بەپێی ڕێکەوتننامەی شینگن. هەموو وڵاتانی شینگن دەکەونە ناوراستی خاکی ئەوروپا، جگە لە ئایسلەندا و ماڵتا.

  • ڤیزای شینگن

    ڤیززای شینگن بەڵگەنامەیەکە ڕێگەت پێدەدات بە دەستخستنی ماوەیەکی کاتی بۆ ناوچەی شینگن؛ هەموو ٢٧ دەوڵەتە ئەدامەکان. گەشتیارانی خاوەن ڤیزای شینگن دەتوانن لە ناوچەی شینگن بمێننەوە بۆ مانەوەی کورتخایەن (تا ٩٠ ڕۆژ لە موەی کاتی ١٨٠ ڕۆژدا).

  • کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ ڤیزای شینگن؟

    ئەگەر هەوڵی بەدەست گەیشتنی ماوەی کورت دەدەیت بۆ وڵاتێك یان چەند وڵاتێکی شینگن، و خەڵکی یەکێک لە +١٠٠ وڵاتەکانی کە بەدەر نەکراون لە پڕۆسەکردنی ڤیزا کاتێك بەرنامە دادەنێن بۆ گەشت کردن بۆ دەوڵەتێکی شینگن و بڕینی سنورە دەرەکیەکانی دەوڵەتەکانی شینگن، ئەوا دەبێت تۆ ڤیزای شینگن بەدەست بهێنیت.

  • زیاتر فێربە
وڵاتانی شینگنی یەکێتی ئەوروپا
وڵاتانی شینگنی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای دەرەوەی شینگن
لاپەڕەی سەرەکی

وڵاتانی ناوچەی شینگن

وەکو ڕاگەیەنرا، ٢٧ وڵات ناوچەی شینگن پێکدەهێنن. ئەمە ئایسلەندا، نەرویج، سویسڕا، و لیشتنشتاین لەخۆدەگرێت، کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نین. لیستی تەواوی ناوچەی شینگن لەخوارەوە دەرخراون.

کرتەیەك بکە لەسەر ئاڵاکە بۆ خوێنەندەوەی زیاتر لەبارەی ئەو وڵاتە شینگنەی کە تۆ پلان دادەنێیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاری بۆی:

ڕۆژە یاساییەکانی مانەوە کورتەکەت لە ناوچەی شینگن بژمێرە

00

00

00

لاپەڕەی سەرەکی

چیت پێویستە بۆ ڤیزای شینگن؟

  • لاپەڕەی سەرەکی

    بەڵگەنامەی گەشت و دڵنیایی

    بۆ ئەوەی ڤیزای شینگنت بە دەست بگات، پێویستە تۆ بەڵگەنامەی گەشتەکەت داین بکەیت لەوانە پاسپۆڕتێکی کارا و وردەکاریەکانی دڵنیایی گەشتەکەت.

  • لاپەڕەی سەرەکی

    ئاڕاستەی گەشتی ئاسمانی

    پێویستە تۆ ئاڕاستەی گەشتە ئاسمانیە دوو سەرەکەت و هەموو گەشتە ئاسمانیەکان کە تۆ دەیانکەیت بۆ گەشتکردن لەنێوان وڵآتە جیاوازەکانی شینگن.

  • لاپەڕەی سەرەکی

    بەڵگەی شوێنی مانەوە

    پێویستە تۆ بەڵگەکان دابین بکەیت بۆ نیشاندانی ئەوەی کە لە کوێ دەمێنیتەوە بەدرێژایی گەشتە شینگنیەکەت.

  • زیاتر فێربە

پرسیارە باوەکان لەبارەی ڤیزای شینگن

ڤیزای شینگن چیە؟

ڤیززای شینگن بەڵگەنامەیەکە ڕێگەت پێدەدات بە دەستخستنی ماوەیەکی کاتی بۆ ناوچەی شینگن؛ هەموو ٢٧ دەوڵەتە ئەندامەکان.

کێ پیویستی بە ڤیزای شینگنە؟

ئەگەر تۆ بەرنامە دادەنێیت بۆ گەشتکردن بۆ ناوچەی شینگن، و خەڵکی یەکیك لەم ١٠٣ وڵاتەی ئەم لیستەیت، ئەوا تۆ پێویستت بە ڤیزای شێنگنە بۆ چوونە ناو ناوچەی شینگن.

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەنگۆلا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

ناوچەی شینگن چیە؟

نناوچەی شینگن ئاماژەیە بۆ کۆی ئەو ٢٧ وڵاتەی کە یەکیان گرتووە لە ڕێگەی ڕێکەوتنمانەی فرەلایەنی مێژووی کە ڕێگەدەدات بە گەشتی ئازاد لە ناوە و لە سەرانسەری دەوڵەتانی ئەندام. ئەو وڵاتانەی لە ناوچەی شینگندان پاسەوانی سنورەکانیان لابردووە بۆ گەشتیاران کە سنورەکانی نێوانیان دەبڕن. هەموو وڵاتانی شینگن دەکەونە ناوڕاستی خاکی ئەوروپا، جگە لە ئایسلەندا و ماڵتا.

ئەم وڵاتانەی خوارەوە بریتین لە دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێکەوتننامەی شینگن بۆ کە بە کۆکراوەیی ناوچەی شینگن پێکدەهێنن (بە شێوەی ئەلف و بێی ئینگلیزی ڕێکخراون):

1. نەمسا

14. لیشتنشتاین

2. بەلجیکا

15. لیتوانیا

3. کۆماری چیك

16. لۆکسمبۆڕگ

4. دانیماڕك

17. ماڵتا

5. ئەستۆنیا

18. هۆڵەندا

6. فیلەندا

19. نەرویج

7. فەڕەنسا

20. پۆڵەندا

8. ئەڵمانیا

21. پورتوگال

9. یۆنان

22. سلۆڤاکیا

10. هەنگاریا

23. سلۆڤینیا

11. ئایسلەندا

24. ئسپانیا

12. ئیتاڵیا

25. سوید

13. لاتڤیا

26. سویسڕا

ڤیزای شینگن بۆ ماوەی چەندێك کارایە؟

ڤیزای شینگن بۆ ٩٠ ڕۆژ کارایە لە ماوەی ١٨٠-ڕۆدا. ئەمە مانای وایە کە تۆ بە ڤیزای شینگن دەتوانیت لە ناوچەی شینگن بۆ ٩٠ ڕۆژی تەواو بمێنیتەوە. سەڕەڕای ئەمەش، کارایی جیاوازە لە ماوەی مانەوە. بەشێوەیەکی گشتی ڤیزای شینگ کارایە بۆ کاتی زیاتە وەك لە ماوەی مانەوە (نم. ٩٠: ژمارەی ئەو ڕۆژانەیە کە تۆ بە یاسایی ڕێگەت پێدراوە بۆ مانەوە لە ناوچەی شینگن). بۆ نمونە، با بڵێین تۆ ڤیزایەکت بەدەست دەگات کە کارایە لە ١ی جێنوەری ٢٠٢١ تا ٣١ی دێسەمبەری ٢٠٢١. ئەمە مانای وایە کە ڤیزا شینگنەکەی تۆ کارایە بۆ چونە ناو ناوچەی شینگن لە هەرکاتێك بە درێژایی ماوەی ١-ساڵ. لەگەڵ ئەمەشدا، کاتێك تۆ دەچیتە ناو ناوچەی شینگن، مانەوەکەت سنوردارە بۆ ٩٠ ڕۆژ.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

پێشکەشکردن بکە لە ڕێگەی دانانی داواکاری لە کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی ئەو دەوڵەتی شینگنەی کە تۆ زۆرترین کاتی تێدا بەسەردەبەیت. کاتێك کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی نزیك لە خۆت دیاریکرد ، دەتوانیت داواکاری ڤیزا شینگن پڕبکەیتەوە، کە پێكدێت لە بەڵگەنامە و فۆڕمی جۆراوجۆر، تێچووی ڤیزاکە بدە، و (ئەگەر جێبەجێ دەبێت) کاتێك دیاری بکە بۆ پێشکەشکردنی ڤیزاکەت و پەنجەمۆرەکانت.

نرخی ڤیزای شینگن چەندە؟

نرخی ئاسایی ڤیزای شینگن بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ ڕوونکردنەوەی تەواو: تێچووی ڤیزای شینگن.

کەی داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش شەش مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ڤیزای شینگن؟

داواکاری بۆ ڤیزای شینگن دەکرێت پێشکەش بکرێت لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی دەوڵەتیکی شینگن کە تۆ زۆرترین کاتی تێدا بەسەردەبەیت لە ماوەی مانەوەکەت. زۆربەی وڵاتەکان داوات لیدەکەن کە داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە لەو شوێنەی کە تۆ تێدا نیشتەجێیت. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ میسڕیت و لە قاهیڕە دادەنیشیت، ئەوا پیویستە لە کونسوڵخانەی قاهیڕەی ئەو وڵاتە داواکاری پێشکەش بکەیت کە تۆ هەوڵدەدەیت بچیت بۆی. دۆخی جێگرەوە، ئەگەر تۆ میسڕیت و بە شێوەیەکی نافەرمی لە وڵاتێکی تر نیشتەجێیت، ڕەنگە پێویست بێت تۆ بگەڕێیتەوە بۆ میسڕ یان بۆ ئەو وڵاتەی کە تۆ بە یاسایی تێیدا نیشتەجێت بۆ ئەوەی بتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن.

من گەشت دەکەم بۆ چەندین وڵاتی شینگن، پیویستە من داواکاری لە ڕێگەی کام وڵاتەوە پێشکەش بکەم؟

پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی ئەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت لە گەشتەکەتدا. ئەگەر تۆ کاتی یەکسان بەسەر دەبەیت لە دوو وڵاتی جیاواز، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی ئەو وڵاتەی کە دەتەوێت یەکەم جار سەردانی بکەیت.

دەتوانم چەند جار بڕۆم بۆ ناوچەی شینگن بە ڤیزای شینگن؟

ژمارەی ئەو جارانەی کە تۆ دەتوانیت بڕۆیتە ناوچەی شینگن بەندە لەسەر ژمارەی چوونەژوورەوەکان کە ڕوونکراوەتەوە لەسەر ڤیزا شینگنەکەت. ڤیزای شینگنی یەك-چوونەژوورەوە ڕێگەت پێدەدات تەنها یەك جار بڕۆیتە ناوچەی شینگنەوە؛ چونەژوورەوەی دوو ئەوەندە ڕێگەی دوو چوونە ژوورەوە دەدات؛ جوونەژوورەوەی چەندەها ڕێگە بە ڕێژەی بێ سنور دەدات.

ئێمە هاوکاریت دەکەین لە هەموو شتە داواکراوەکان

  • لاپەڕەی سەرەکیڕیبەری لەسەر بەڵگەنامە پێویستەکان
  • لاپەڕەی سەرەکیهاوکاری لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
  • لاپەڕەی سەرەکیکاتی دیدار بۆ ناردن
  • لاپەڕەی سەرەکیزانیاری فرە زمان
  • لاپەڕەی سەرەکیخزمەتگوزاری ئاسودە
  • لاپەڕەی سەرەکی٢٤*٧ هاوکاری ڕاستەخۆ
لاپەڕەی سەرەکی










    بەڵێنەخێر


    OR