ڤیزای شینگن

  • ڤیززای شینگن بەڵگەنامەیەکە ڕێگەت پێدەدات بە دەستخستنی ماوەیەکی کاتی بۆ ناوچەی شینگن؛ هەموو ٢٦ دەوڵەتە ئەدامەکان. گەشتیاران خاوەن ڤیزای شینگن دەتوانن لە ناوچەی شینگن بمێننەوە بۆ مانەوەی کورتخایەن تا ٩٠ ڕۆژ لە موەی کاتی ١٨٠ ڕۆژدا.

ناوچەی شینگن

  • ناوچەی شینگن ئاماژەیە بۆ کۆی ئەو ٢٦ وڵاتەی کە یەکیانگرتووە لە ڕێگەی ڕێکەوتنمانەی فرەلایەنی مێژووی کە ڕێگەدەدات بە گەشتی ئازاد لە ناوە و لە سەرانسەری دەوڵەتانی ئەندام. ئەو وڵاتانەی لە ناوچەی شینگندان پاسەوانی سنورەکانیان لابردووە بۆ گەشتیاران کە سنورەکانی نێوانیان دەبڕن بەپێی ڕێکەوتننامەی شینگن. هەموو وڵاتانی شینگن دەکەونە ناوراستی خاکی ئەوروپا، جگە لە ئایسلەندا و ماڵتا.

کێ پیویستە داواکاری پێشکەش بکات بۆ ڤیزای شینگن؟

  • تەنها هاوڵاتیانی چەند وڵاتێك بەدەرن لە پڕۆسەکردنی ڤیزا کاتێك گەشت دەکەن بەسەر سنورە دەرەکیەکانی دەوڵەتانی شینگن. ئەگەر تۆ خەڵکی یەکێك لەو ١٠٣ وڵاتەی کە بەدەر نەکراون، و بەرنامەی گەشتکردنت هەیە بۆ دەوڵەتانی شینگن، ئەوا تۆ پێویستت بە بەدەستهێنانی ڤیزای شینگنە. لەگەڵ ئەمەشدا، هاوڵاتیانی خەڵکی وڵاتانی هاوشیوە پێویستیان بە بەدەستهێنانی ڤیزای شینگنی گواستنەوەیە ئەگەر گواستنەوە دەکەن لە ڕێگەی فڕۆکەخان نێودەوڵتیەکان کە دەکەونە ناوچەی شینگن.
  • ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو ١٠٣ وڵاتەیە کە هاوڵاتیەکانیان پێویستیان بە ڤیزایە بۆ جونە ناو ناوچەی شینگن:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەنگۆلا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش شەش مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردنی ڤیزای شینگن لە نیوان ١٥-٣٠ ڕۆژە. هەندێك کەس ڤیزای شینگنیان بەدەست دەگات لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە؛ کونسوڵ ڕەنگە زیاتر لە ٦٠ ڕۆژ وەربگرێت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

  • داواکاری بۆ ڤیزای شینگن دەکرێت پێشکەش بکرێت لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی دەوڵەتیکی شینگن کە تۆ زۆرترین کاتی تێدا بەسەردەبەیت لە ماوەی مانەوەکەت.
  • داواکاری بۆ ڤیازی شینگن دەکرێت پێشکەش بکرێت لە کونسولخانە، باڵوێزخانە، یان ناوەندی داواکاری ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت.
  • بە شێوەیەکی بیرۆکەیی، تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت لەو وڵاتەی کە بە یاسایی تێیدا نیشتەجێی.
  • ئەگەر تۆ دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕیگەی باڵوێزخانە\ناوەندێك کە دەکەوێتە ئەو وڵاتەی کە تۆ لە ئێستادا بە یاسایی لەوێیت، بەڵام بە یاسایی نیشتەجێی نیت، پێویستە هۆکارێکی دروستت هەبێت بۆ کردنی ئەم کارە.
  • لەو وڵاتانەی کە هیچ باڵوێزخانەیەکی ئەو ولاتە تییدا بوونی نیە کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت، پێویستە داواکاریەکان پێشکەش بکرێن لە ڕێگەی کونسولخانەی دەوڵەتێکی شینگن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە بکات.

تێچووی ڤیزای شینگن

هەموو ڤیزا شینگنەکان هەمان تیچوویان هەیە؛ هیچ مەبەستێك، جۆرێك، یان ژمارەی جونەژورەوە گرانتر نیە لەوانی تر.

  • تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگن بۆ کەسیکی پێگەیشتوو ٨٠ یۆرۆیە.
  • منداڵانی تەمەن ٦-١٢ ساڵ تێجووی کەمکراوە دەدەن بە بڕی ٤٠ یۆرۆ. هەندێك جۆر لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن (٦) ساڵ بەدەرن لە هەموو تێچوویەکی ڤیزا.
  • لەگەڵ ئەمەشدا، دابینکەرانی خزمەتگوزاری دەرەکی ڕەنگە تێجووی زایتری پڕۆسەکردنی ڤیزا وەربرگن، جیاکراوە لە تێچووی داواکاری بۆ ڤزای شینگن. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە هیچ کام لە خەرجیەکان ناگەڕێنرێنەوە. ئەگەر داواکاریەکەت ڕەتکرایەوە، تۆ مارەکەت بۆ ناگەڕێنرێتەوە.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی: تێچووەکانی ڤیزای شینگن.

بەڵگەنامە پێویستە بنەڕەتیەکان:

کرتەیەك لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی: بەڵگەنامە پێویستە بنەڕەتیەکان.

پۆلێنەکانی ڤیزای شینگن

  • ڤیزای شینگنی گشتگیر (USV): ڕێگەت پێدەدات بۆ دەستخستنی بە هەموو ناوچەی شینگن: هەموو دەوڵەتانی ئەندام. ئەم ڤیزایە دەکرێت بەدەستبهێنرێت بۆ ئەم چەند ژمارەی چوونەژوورەوە:
    • یەك چونەژوورەوە (کارایە تەنها بۆ یەك چونەژوورەوە بۆ ناوچەی شینگن).
    • دوو چونەژوورەوە (کارایە بۆ دوو چونەژوورەوە بۆ ناوچەی شینگن).
    • چەندین چونەژوورە (کارایە بۆ چونەژوورەوەی بێسنوور بۆ ناوچەی شینگن).
  • ڤیزای ناوچەی سنوردار (LTV): دەستختنت سنورداردەکات بۆ دەڵەتێکی (ان) دیاریکراو.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی: پۆلێنەکانی ڤیزا.

جۆرەکانی ڤیزای شینگن

  • مانەوەی کورت (جۆری سی): ڕێگەت پێدەدات بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژدا.
  • گواستنەوەی فڕۆکەخانە (جۆری ئەی): بە شێوەیەکی تایبەت کارایە بۆ گواستنەوەی بە فڕۆکەخانەکانی ناو ناوچەی شینگن، وە کارا نیە بۆ بەدەستخستنی هەر ناوچەیەکی دەرەوەی فڕۆکەخانە.

لەگەڵ ئەمەشدا، ڤیزای نەتەوەیی (جۆری دی) ڤیزای مانەوەی درێژخایەنە کە بریتی نیە لە ڤیزای شینگن. ڕێگەت پێدەدات لە بەدەستخستن بۆ وڵاتێکی دیاریکراو وەك لە هەموو ناوچەی شینگن، و دەکرێت کارابکرێت بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی: جۆرەکانی ڤیزای شینگن.

مەبەستەکانی ڤیزای شینگن

کرتەیەك لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی: مەبەستەکانی ڤیزای شینگن.

كارایی ڤیزای شینگن

  • ڤیززکانی شینگن کاران بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژدا. هەروەها کە ناسراوە بە یاسای ٩٠\١٨٠، ئەمە مانای وایە کە تۆ دەتوانیت لە ناوچەی شینگن بمێنیتەوە بۆ تەواوی ٩٠ ڕۆژ بە ڤیزای شینگن.
  • کارایی جیاوازە لە ماوەی مانەوە. ڤیزاکانی شینگن بە شێوەیەکی گشتی کاران بۆ ماوەیەکی زیاتر وەك لە ماوەی مانەوە (ن.م. ٩٠؛ ژمارەی ئەو ڕۆژانەیە کە تۆ بە یاسایی دەتوانیت بمێنیتەوە لە ناچەی شینگن).

زانیاری زیاتر دەربارەی: ماوەی کارایی ڤیزای شینگن و ژمێرەری ڤیزای شینگن.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

  • ڕێکاری بۆ داواکردنی ڤیزای شینگن دەگؤڕێت بەپێی وڵات. پەیوەندی بکە بەکونسوڵخانە\باڵوێزخانەی وڵاتە دەستنیشانکراوەکەت بۆ زانیاری وردی زیاتر دەربارەی چۆنیەتی داواکردنی ڤیزای شینگن بۆ ئەو دەوڵەتە دیاریکراوە. ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ڕێبەری گشتین بۆ داواکاری ڤیزای شینگن بۆ هەموو ٢٦ وڵاتەکەی شینگن:
  • هەنگاوی ١:  مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢:  ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣:  بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤:  کاتێك دیاری بکە بۆ ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • کاتێك دیاری بکە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت، یان؛
    • داواکاریەکەت دابنێ بەبێ ئاگاداری پێشوەخت، وەك ئەوەی کە دەیکەیت لە کاتەکانی کارکردنی ئاسایی.
  • هەنگاوی ٥:  داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانەی جیاواز\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاواز ڕەنگە ڕێگەی جیاواز دابینبکەن بۆ بەدەستختسنی داواکاریەکان. داواکاری بەدەستبخە لە ڕێگەی یەكێك لە:
  • هەنگاوی ٦:  تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • بەڕادەیەك لە هەموو دۆخەکان، پێویستە داواکریەکان بە شێوەی کەسی پێشکەش بکرێن بەو کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ لە ڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • بەشێکی زۆر لە داواکاران دەبێت بەهەمان شێوە داتای بایۆمێتریش پێشکەش بکەن (پەنجەمۆر).
    • دوای پێشکەش کردنی داواکریەکەت، ڕەنگە ئاگاداربکرێیتەوە لە پێویستی ئامادەبوونت لە چاوپێکەوتنێکی کەسی لەو کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ داواکریت تێیدا ێشکەش کردووە.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی: چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی وڵاتێکی دیاریکراو. 

فۆرمی داواکاری ڤیزای شینگن

  • فۆرمی داواکاری ڤیزای شینگن یەکێك لە هەرە پێداویستیەکانە کە دەبێت بە تەواوی پڕکرابێتەوە و واژۆکرابێت لەلایەن هەر داواکارێک بێ پەیوەستی تەمەن. هەر وڵاتێکی شینگن فۆڕمێکی داواکاری خۆیان هەیە هەرچەندە ئەوان هەموویان داوای هەمان زانیاری دەکەن لە داواکارەکان. هەندێك لەوان داوا لە تۆ دەکەن بۆ تۆماربوون لە سیستەمی ئۆنلاین لەپێناو تەواو پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاریەکەت لە کاتێکدا زۆرێکیان داواتلێدەکەن تەنها دایبەزێنیت.
  • کرتەیەك لێرە بکە بۆ دەستگەیشتن بە فۆرمی داواکاری ڤیزای شینگن بەپێی ئەو وڵاتەی کە تۆ دەتەوێت داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.

ڤیزای شینگن لە دوای گەیشتن

  • بەشێوەیەکی دەگمەن ڤیزاکانی شینگن دەکرێت بەدەستبخرێن لە دوای گەیشتن بە ناوچەی شینگن.
  • بەڕادەیەك لە هەموو دۆخەکان، ئەم ڤیزایانە لەبەردەستن بۆ ماوەیەکی سنوردار (١٥ ڕۆژ).
  • ڤیزاکان بە تەنها لە دوای گەیشتن بەدەست دەهێنرێن بۆ ئەو داواکارانەی کە دەتوانن بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو بیسەلمێنن کە لە توانایاندا نەبووە پێشتر داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای شینگن بەهۆی بارودۆخی بەدەر لە ژێر دەسەڵتی خۆیان، لەوانە مردن، یان یان مەبەستە مرۆییەکان.
  • لەبەرئەوەی وڵاتانی شینگن نایانەوێت ڤیزا ببەخشن لە دوای گەیشتن، گونجاوە کە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن بەر لە دەرکەوتنت لەسەر سنور.

لەزگەی ڤیزای شینگن

  • لەزگەی ڤیزای شینگن بریتیە لەوەی کە تۆ بە دەستت دەگات ئەگەر تۆ پەسەندکرایت بۆ ڤیزای شینگن. بەتایبەتی ڤیزای شینگنەکەت، دەلکێنرێت بەسەر یەکێك لە پەڕە بەتاڵەکانی پاسپۆڕتەکەت، دەستخستنت بۆ دابین دەکات بۆ چوونە ناو ناوچەی شینگن.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی: لەزگەی ڤیزای شینگن.

تێهەڵچوونەوەی ڕەتکردنەوەی ڤیزا

  • ئەگەر داواکریەکەت بۆ ڤیزای شینگن ڕەتکرایەوە، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە. پڕۆسەی تێهەڵچوونەوەی هەر وڵاتێك جیاوازە، بەڵام بەگشتی پێشکەشکردنی نامەیەك لەخۆدەگرێت بۆ ئەو کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ لە بنچینەدا لە ماوەی ٣ هەفتە لە بەدەستگەیشتنی بڕیارە نەرێنیەکە پێشکەشت کردووە.

مانەوەی تێپەڕبووی ڤیزاکەت

  • سزاکانی مانەوەی تێپەڕبووی ڤیزای شینگنەکەت زۆر قورسن. ئەگەر تۆ ناوچەی شینگن لەکاتی خۆیدا بەجێنەهێڵیت، ڕەنگە ڕوبەڕووی یەکێك، هەندێك یان هەموو ئەمانەوەی خوارەوە ببیتەوە:
    • غەرامەی پارە.
    • دیپۆرتکردنەوەی ڕاستەوخۆ.
    • قەدەغيکردنی چەندین-ساڵ بۆ ناوچەی شینگن.
    • ڕەتکردنەوەی ڕاستەوخۆ بۆ ڤیزاکانی شینگن لە داهاتوودا.

ژمێرەری ڤیزای شینگن

  • ژمێرەری ڤیزای شینگن ئامڕازێکە کە ڕێگە بە تۆ دەدات بۆ زانینی ئەوەی ڤیزاکەت چەندێک کاتی ماوە و دەرخستنی ئەوەی کە ئایا تۆ گوێڕایەڵی بە یاسای ‘٩٠ ڕۆژ\١٨٠-ڕۆژ’ و پاراستنت لە مانەوەی تێپەڕبووی ڤیزاکەت.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی: ژمێرەری ڤیزای شینگن. 

سیستەمی زانیاری و ڕێگەپێدەری گەشتیاری ئەوروپی (ETIAS)

  • ڕێگەپێدەری گەشتیاری کە ناسراوە بە ETIAS (سیستەمی زانیاری و ڕێگەپێدەری گەشتیاری ئەوروپی) بەگەڕناخرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، بۆیە تۆ هێشتا پێویستت بەوە نیە دانەیەکت هەبێت. ETIAS سیستەمێکی زانیاری تەکنەلۆژیە کە دروستکراوە بۆ دەستنیشانکردنی هەڕەشەی لە ئارادابووی گەشتیارانی ڤیزا-پێبەخشراو بۆ ناوچەی شینگن و ئەمە بە تەنها کارایە بۆ ئەوانەی کە خەڵکی وڵاتانی ڤیزا-پێبەخشراون بۆ ناوچەی شینگن.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی: سیستەمی زانیاری و ڕێگەپێدەری گەشتیاری ئەوروپی (ETIAS).