فۆرمی داواکاری ڤیزای شینگن  سەرەکیترین پێداویستیە کە پێوستە بە تەواوەتی پڕبکرێتەوە و واژۆ بکرێت لەلایەن هەر داواکارێك بەبێ جیاوزی تەمەن. هەر وڵاتێکی شینگن فۆڕمی داواکاری تایبەت بە خۆی هەیە سەڕەڕای ئەوەی کە هەموویان داوای هەمان زانیاری دەکەن لە داواکارەکان. هەندێك لەوان داوات لێدەکەن لە سیستەمی ئینتەرنێتی خۆیان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی فۆڕمی داواکاریەکەت پڕبکەیتەوە لەکاتێکدا زۆربەیان تەنها داوای دابەزاندنی فۆرمەکە دەکەن.

بۆ ئەوەی نوێکراوەی فۆرمی داواکاری ڤیزای شینگن داببەزێنیت، کرتەیەك بکە لەسەر لینکی پەیوەندیدار بۆ ئەو وڵاتەی کە تۆ دەتەوێت داواکاری ڤیزا پێشکەش بکەیت بۆی.