لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر ئەستۆنیا

وڵاتێکی باڵتیکی باکوری ئەروپا، سنوردار لەگەڵ لاتڤیا لە باشور و ڕوسیا لە ڕۆژهەڵات، ئەستۆنیا درێژدەبێتەوە بۆ دەریای باڵتیك بەرەو ڕۆژئاوا. هەروەها چەند دورگەیەکی گەورە لەخۆدەگرێت، ئەستۆنیا لە فیلەندا جیادەبێتەوە بەهۆی کەنداوی فیلەندا. ژمارەی دانیشتوانەکەی بریتیە لە ١.٣ ملیۆن کەس کە بە ئەستۆنی قسە دەکەن.

بەشێوەیەکی مێژوویی داگیرکراو لەلایەن وڵاتانی باکورەوە وە بەهەمان شێوە لەلایەن پۆڵەندا وو ڕوسیا، ئەستۆنیا بە کورتی بوو بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بەڵام بە شێوەیەکی زنجیرەیی بوو بە بەشێك لە یەکێتی سۆڤیەت دوای-جەنگی جیهانی دووهەم. دوای ٥ دەیە دوای بەربەستی ئاسنین، ئەستۆنیا سەربەخۆیی بەدەستهێنا لە ساڵی ١٩٩١. ئەمڕۆ، یەکێكە لە پێشکەوتووترین وڵاتە دیجیتاڵیەکان لە جیهاندا؛ یەکێک لە تەنها دەوڵەتەکان کە پێدانی باج و دەنگدانی نیشتمانی بە کۆمپیوتەر جێبەجێ دەکات. مێژووی دێرینی ئەستۆنیا و واقعی ئەمڕۆی باشترین ڕەنگدانەوەیە لە پایتەختی کەناراوی تالیین، نیشتمانی هەردوو ناوچەی کەلەپووری یونسکۆ و هەرە پێشکەوتووترین دەستەی سکایپ (Skype)،  یەکێك لە هەرە بەربڵاوترین بەرنامەی پەیوەندیکردن لە جیهاندا. دیوارە بەردینە کۆنەکەی شار وەکو یەکێك لە باشترین ناوەندە شارستانیەتیە نۆژەنکراوەکانی باکوری ئەوروپا وەستاوە. بە هەبوونی کڵێسای سەینت ئۆلاف و گردی بەردی لایمسۆنی توومێیا، شارە دێرینەکە شانازی دەکات بە شەقامەکانی کۆلابستۆنەکانی سەدەکانی ناوڕاست. سەردانکەرانی تالیین دەتوانن تامی خواردنە نەریتیەکانی ئەستۆنیا بکەن لەوانە سەمونی ڕەش و پەتاتە؛ کاری جوتیاری کاریگەری لەسەربووە بە نەریتەکانی خواردن و جوانیەکانی باکور. شوێنی پاگەندەی لەدایکبوونی مارزاپین، تالیین پێشنیاری جۆریەتی زۆری بەتامی شیرینەکانی ئەستۆنیا دەکات. میاسمۆك، کۆنترین قاوەخانەی شار، شانازی مۆزەخانەیەکە کە تەرخانکراوە بۆ شیرنەمەنیە شەکریەکان و پرۆشتنی هەویرکار و دروستکردنی مارزاپین بە قالبی مێژووی شێوەدەکرێن. کەلەپووری ڕوسی ئەستۆنی ببینە، کە زۆر ئاشکرایە لە کڵێسای ئەلێکساندەر نێڤسکی، کە بە شێوەی ئۆسۆدۆکی ڕۆژهەڵاتی دیزاین کراوە، پاڕك و مۆزەخانەی کادریڕۆگ ، کۆشکی سەدەی ١٨ و باخچەی فراوان لە ژێر دەسەڵاتی سێزار پیتەری گەورە. لە دەرەوەی پایتەخت، تۆ دەتوانیت سەردانی ژمارەیەکی زۆر لە لادێی ئەستۆنی و شارە دورگەییەکان بکەیت کە نیشانکراون بە خانوی مێژووی مانۆری. شاری کەناراوی پارنوی سەدەکانی ناوڕاست ببینە، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٣، و کەناردەریای لمی پێشنیاردەکات لەگەڵ نیشینگەی تەندروستی و تەلارسازی مێژوویی. بۆ سروشت، پارکی نیشتمانی ماتسالو شانازی بە هەندێك لە باشترین سەیرکردنی باڵندەکان لە ئەوروپادا.

ئەستۆنیا ڕکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد لەساڵی ٢٠٠٣ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠٧.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی ئەستۆنیا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ ئەستۆنیا \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ ئەستۆنیا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی ئەستۆنیا دەبێت پڕبکرێنەوە\تەواوبکرێن بە زمانی ئەستۆنی یان ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی ئەستۆنیا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ ئەستۆنیا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی ئەستۆنیا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی ئەستۆنیا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ ئەستۆنیا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Estonian Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ ئەستۆنیا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ئەستۆنیا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات تۆ داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای ئەستۆنیا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی ئەستۆنیا ڕێگەی جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان-بەپێی ئەوەی لە کوێوە داوکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە شایستە بیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاری لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئینەتەرنێتی ڤیزای ئەلیکترۆنی ئەستۆنیا. ماڵپەڕەکە ئینتەرنێتیەکە لێرە دەست بخە، کاتێك تەواوتکرد، داواکاریەکە دەنێررێت بۆ ئیمەیڵەکەت و تۆ دەتوانیت واژۆی بکەیت.
    • لە دۆخی جێگرەوەدا، دەبێت تۆ فۆڕمی داواکاریەکە دابەزێنیت، تەواو بکەیت، چاپ بکەیت و واژۆ بکەیت، لێرە بەردەستە. کە داواکاریەکە تەواوکرا، چاپی بکە و واژۆی بکە. دەبێت تۆ ئەم کۆپی کاغەزە پیشکەش بکەیت بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی ئەستۆنیا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای  ئەوەش، وێنەی دەماوچاوی کەسی پێویستە بۆ هەموو داواکاران بەبێ گوێدانە تەمەنیان.
    • دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ داواکریت پێشکەش کردووە. بە گشتی ئەمە ڕێکدەخرێت بۆ ٢ هەفتە دوای ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش دەکرێت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی ئەستۆنیا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی ئەستۆنیا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەستۆنیا، یان لە کونسوڵخانەی وڵاتێک کە نوێنەرایەتی کاروباری دەرەوەی ئایلەندا دەکات.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی سلۆڤاکیا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ بەدەست خستنی لیستی باڵوێخزانە\کونسوڵخانەکانی ئەستۆنیا کە لەم کاتەدا کار لەسەر داواکاری ڤیزای شینگن دەکەن.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی ئەستۆنیا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی ئەستۆنیا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە زیاتر لە ٦٠ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی ئەستۆنیات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

دەبێت تۆ فۆڕمی ڕەتکردنەوەت بەدەست بگات، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە.

دەبێت تۆ تێهەڵچونەوەی ڤیزای شینگنەکەت بە نووسراو پێشکەش بکەیت، بە زمانی ئینگلیزی یان ئیتاڵی.

دەبێت تێهەڵچوونەوەکەت پێشکەش بکرێت بەو کونسوڵخانەیەی کە ڕەتکردنەوە بنچینەییەکەی دەرکردووە.

ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت ڕەتکراویەوە، دەوانیت دانەیەکی تر پێشکەش بکەیت بە بەشی کونسوڵخانەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەستۆنیا.

هەموو تێهەڵچوونەوەکان دەبێت لەلایەن خۆتەوە پێشکەش بکرێت، بە پۆستە، یان لەڕێگەی نوێنەرایەتیەکانەوە.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە دەبێت تۆ تێچووی تێهەڵچوونەوەکەت بە بڕی ٢٠ یۆرۆ بدەیت، کە بە گشتی ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامەی تێهەڵجوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

 لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی ئەستۆنیا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای ئەستۆنیا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە ئەستۆنیا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە ئەستۆنیا\ناوچەی شینگن.