لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر هۆڵەندا

هۆڵەندا وڵاتێکی بچوکە کە دەکوێتە نێوان هۆڵەندا و ئەڵمانیا لەسەر دەریای باکور. یەکێك لە هەرە دەوڵەتە دانیشتوان چڕەکان لە جیهاندا، بە ١٧.٤ ملیۆن کەس، زۆربەی خاکەکەی وەستاوە لە ئاستی ڕوی دەریا یان خوار ئاستی ڕوی دەریا – دەشتایی بەرینی هۆڵەندی یەکێك لە بەشە نیشتووە نزمەکان کە خاڵ بە خاڵ کراوە بە تۆرباینە پەنکەییەکان و نۆکەندەکان، و گوڵاڵەکان لە بەهاردا. پایتەخەتەکەی ئەمستڕدامە، کە ناسراوە بە بەناوبانگترین مۆزەخانە هونەریەکەی، کە ماڵی کۆکراوەی پایەدارە هۆڵەندیەکانە لەوانە ڕێمبڕاندت، ڤێرمیر، و ڤان کۆخ. دووەم گەورەترین شاری بریتیە لە ڕۆتێردام، کە گەورەترین بەندەری ئەوروپای تێدایە؛ سێهەم گەورەترین بریتیە لە لاهای، کە ناوەندی ژمارەیەکی ئیجگار زۆر لە دادگا نێودەوڵەتیەکانە و بە پایتەختی یاسای ئەوروپا ناسراوە ( و تەنانەت جیهانیش). بەهەمان شێوە بە هۆڵەندا ناسراوە، زمانە فەرمیەکەی بریتیە لە هۆڵەندی، بەڵام نزیکەی ١٩٪ لە دانیشتوانەکەی ئینگلیزی دەزانن. بەناوبانگە بە پەنیری گۆوندا، بیرە، و پانکەیك. هۆڵەندا وەکو یەکێك لە سەرەکیترین ناوچە گەشتیاریەکانی ئەوروپا ماوەتەوە و ناوەندی زۆرێك لە دامەزراوە ناحکومیەکانە.

هۆڵەندا لە سەرەتای سەردەمی شینگندا ئامادەبوو وەکو یەکیك لە ٥ واژۆکارە بنچینەییەکانی ڕێکەوتننامەی شینگن، لە ١٩٨٥. لە ١٩٩٥، کە ڕێکەوتننامەکە جێبەجێکرا، هۆڵەندا لەگەڵ ٦ وڵاتەکە وەستا بۆ پێکهێنانی ناوچە شینگنە بنچینەییەکە.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە خاکە دەرەکیەکانی هۆڵەندا بە بەشێك لە ناوچەی شینگن دانانرێت. ئەمە مانای وایە کە ڤیزای شینگن ڕێگەت پێنادات بچیتە خاکە دەرەکیەکانی هۆڵەنداوە، کە سیستەمی ڤیزای خۆیان هەیە.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی هۆڵەندا، هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ هۆڵەندا\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ هۆڵەندا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەنگۆلا 

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

  • هەندێك جۆری دیاریکراوی فۆڕمی داواکاری بەردەستە بە زمانی جۆراوجۆر، لەوانە ئسپانی و فەڕەنسی. سەڕەڕای ئەمەش، ئەگەر داواکاریەکەت ماددەی نووسراو بە جگە لە زمانەکانی هۆڵەندی، ئەڵمانی یان ئینگلیزی لەخۆبگرێت، ئەوا پێویستی بە وەرگێڕانێکی هاوپێچی فەرمی دەبێت بۆ سەر یەکێك لەو زمانانە.
  • داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی هۆڵەندا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:
    • پاسپۆڕتی کارا
    • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
    • فۆڕمی داواکاری
    • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
    • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
    • تێچووی ڤیزا
    • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
      • هۆکار بۆ سەردانەکەت
      • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
      • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
      • بەلگەی ئەوەی کە تۆ هۆڵەندا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکات ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی هۆڵەندا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی هۆڵەندا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ هۆڵەندا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Netherlands Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١:  مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ هۆڵەندا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ هۆڵەندا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • هەموو داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی هۆڵەندا دەبێت لەسەر ئینتەرنێت پڕبکرێنەوە، لە ڕێگەی ماڵپەڕی داواکاری ڤیزای هۆڵەنداوە. ئەگەر تۆ لایەنی سێەمی دابینەکەری خزمەتگوزاری  ڤیزا بەکارناهێنیت، ئەوا دەبێت تۆ داواکای پێشکەش بکەیت لەڕێگەی وێب سایت فەرمی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەنداوە، لەڕێگەی ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتیانەوە.
  • هەنگاوی ٥: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزاکەت بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٦:  تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی هۆڵەندا ڕەنگە ڕێکاری جیاواز دابینبکەن بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان. لە زۆربەی دۆخەکاندا، پێویستە داواکاریەکان بە شێوەی کەسی پێشکەش بکرێن لەو کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت. کاتێك کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە داوات لێبکرێت زانیاری بایۆمیتری پێشکەش بکەیت (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای ئەمەش، وێنەگرتنی دەموچاو داوادەکرێت بەهۆی تەمەنەکەیانەوە. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە، و بۆیە ڕەنگە پێویست نەکات تۆ بە شێوەی کەسی ئامادەبیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت (نم. ڕەنگە تۆ کەسێكی تر دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکە لە جیاتی خۆت).

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت. ئەگەر تۆ دەریاوانیت ئەوا دەتوانیت ٩ مانگ بەر لە ڕۆیشتن داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی هۆڵەندا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانەی هۆڵەندا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ هۆڵەندا.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی هۆڵەندا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شننگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی هۆڵەندا دەکات.

تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی هۆڵەندا پێشکەش بکەیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

تکایە تێبینی ئەوە بکە، دوای پێشکەش کردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوای گەڕانەوەت لێبکرێت لە بەروارێکی دواتردا بۆ چاوپێکوتنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\خاڵی زیاتری پەیوەنیدار بە گەشتەکەت.

کاتی پڕۆسەکردن

کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی هۆڵەندا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت وەربگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی هۆڵەندات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٤ هەفتە لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکە.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، نامەی ڕەتکردنەوەکەت هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە، لەوانە بۆ کوێ بینێریت. پاشان، تێهەڵچوونەوەکەت پێشکەش بکە.

ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت سەرکەوتوبوو، ئەوا دەتوانیت کاری دیدارێکی نوێ دایاریبکەیت، بەجۆرێك کە پێویستە نامەکەت بهێنیت کە دەریدەخات تێهەڵچوونەوەکەت سەرکەوتوو بووە.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پێویست بێت تۆ تێچووی تێهەڵچوونەوەکە بدەیت، کە بە گشتی ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامەی تێهەڵجوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی هۆڵەندا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای هۆڵەندا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوەنە ناوەوە بۆ هەریەك لە هۆڵەندا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە هۆڵەندا\ناوچەی شینگن.