لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر نەمسا

نەمسا وڵاتێکی سنور داخراوەی ٩ ملیۆن کەسیە و دەکوێتە باشوری ئەڵمانیا. سنوری هەیە لەگەڵ ٧ وڵاتدا: کۆماری چیك، سلۆڤاکیا، هەنگاریا، سلۆڤینیا، ئیتاڵیا، سویسڕا، و لیشتنشتاین. زمانی فەرمی بریتیە لە ئەڵمانی، هەرچەندە نەمسا بەهەمان شێوە زمانەکانی هەنگاری، بێرنگلاندی، سلۆڤینی و کڕواتی دەناسێنێت.

ناوەندی کلتوری جیهانی قسەکەرانی زمانی ئەڵمانی، دڵی نەمسا بریتیە لە نەمسا، ئارەزویەکی تەلارسازی کە شێوەکراوە لەلایەن هونەرمەندان و دەست ڕەنگینەکان. کۆشکە زەخرەفیەکان و قااوەخانە چوارگۆشە-خشڵیەکان، و مۆزەخانە و گەلەریە ژیانێکی زیندووی دەرخستەی شارە کلتووریە دەوڵەمەندەکە و مێژووە ڕوونەکەی نیشاندەدات. سەردانکەران دەتوانن گەشت بکەن بە ڤیەننا هۆفبۆڕگ، کۆشکی شاهانە و نیشتمانی شانشنی هاپسبێردی مێژووی، و سچولس بێلڤێدرێ کە شاکارێکی تەلارسازی بارۆکوێیە کە پێشبڕکێ دەکات لەگەڵ ڤێرسایلێس لە قوڵبوونەوە و مەزنی. لە بێلڤێدرێ، عاشقانی هونەر دەتوانن سەیری کارەکانیهونەرمەندی ڤینیسسی هۆستاڤ کلیمت بکەن، کە هەرە بەناوبانگترین تابلۆکەی، زە کیس (ماچەکە) نیشاندراوە. بۆ میوزیك، ئامادەبوون لە کۆنسێرتی ڤیەننا فیلفارمۆنیك؛ یەکێك لە باشترین ئۆرکێستراکانی جیهان، یان بینینی بەرهەمەکان لە ئۆپێرای دەوڵەتیی ڤیەننای سەدەی ١٩. سەیری ئەسپە لیپیززانێرە بەفری-سپیەکانی نەمسا بکە کە بازدەدەن بە دەوری قوتابخانەی داهێنەری ئەسپسواری ئسپانی، کە دروستکراوە لە جەنجاڵی سەدەی ١٨. هاوبەسی بکە لە کلتوری قاوەخانەکانی دانسقەکانی ڤیێنیسی لەکاتی تامکردنی خواردنە ڤیێنیسیە بەتامەکان وەکو ویێنێر چینیتزێڵ و ئەپفێلسترودێل. لە دەرەوەی ڤیەننا، لادێیە سەرنجڕاکێشەکانی نەمسا دەردەکەون، بە قەڵا مێژووییەکان، تەلارە شاهانییەکان و کۆشکەکانەوە. لادێی هاڵستاتی کەنار دەریاچە، بە ڕادەیەك هەرە وێنە ئاسا دێیەکانە لە نەمسا، و ناوچەی کەلەپپوری یونسکۆیە کە نۆژەنکراوەتەوە لەبەر تەلارسازیەکەی و ئەشکەوتە قوڵە دێریەکان، جۆراوجۆرەیتی پەرجوودار نیشان دەدات. لە دەرەوەی شارۆچکەی سانت ڤێیت، سەردانکەران دەتوانن گەشت بکەن لە بێرگ هۆچۆتویرتز، کە باشترین پارێزراوترین و هەرە نایابترین قەڵای سەدەکانی ناوڕاستە، لە کاتێکدا ئەوانەی بە دوای مەتەڵی مزارتدا وێلن دەتوانن سەردانی ساڵزبێرگ بکەن: شوێنی لەدایکبوونی. بەرەو باکور، ئەلپی نەمسا هەندێك لە نایابترین خلیسکانی سەر بەفر لە ئەوروپادا.

نەمسا یەکێك بوو لە واژۆکەرا بنچینەییەکانی ڕێکەوتننامەی شینگن لە ساڵی ١٩٩٥،  بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ١٩٩٧.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی نەمسا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ نەمسا \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ نەمسا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی نەمسا دەبێت تەواوبکرێن بە زمانی ئەڵمانی یان ئینگلیزی. (یان هاوپێچکرابێت بە وەرگێرانی ئەڵمانی زمانە هەڵبژێرراوەکەت). داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی سوید دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ نەمسا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکات ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی نەمسا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی نەمسا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ نەمسا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Austria Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ نەمسا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ نەمسا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • لە زۆربەی دۆخەکاندا، پێویستە کاتێك بۆ دیدار دیاری بکیت بۆ ئەوەی داواکاریکەت پێشکەش بکەیت لە کونسوڵخانە\ ناوەندی ڤیزای نەمسا و\یان پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمێتری (پەنجەمۆر). لە دۆخی جێگرەوە، تا کاتێك تۆ ئەمە بکەیت لەماوەی کاتەکانی ئاسایی کارکردن. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ ناوەندی ڤیزاکەت بۆ دۆزینەوەی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی نەمسا ڕەنگە ڕێگەی جیاواز دابین بکەن بۆ بەدەستختسنی داواکاریەکان-بەپێی ئەو شوێنەی داواکاری لێوە پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە پێویست بێت تۆ  فۆڕمی ئینتەرنێتی دابەزێنیت، پڕبکەیتەوە، و چاپ بکەیت، لێرە بەردەستە. ئەم کۆپی کاغەزە پێشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای نەمسا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی نەمسا ڕەنگە ڕێکاری جیاواز دابین بکەن بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان. بە ڕادەیەك لە هەموو دۆخەکاندا، پێویستە داواکاریەکان بەشێوەی کەسی پێشکەش بکرێن بەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت (لەگەڵ بەڵگەنامە پێویستەکانت)، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای ئەمەش، وێنەگرتنی دەموچاو داوادەکرێت بەهۆی تەمەنەکەیانەوە.
  • هەنگاوی ٧: تێچووی داواکاریەکە بدە.
    • ڕەنگە داوات لێبکرێت تێچووی ڤیزاکەت بدەیت کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت بەشێوەی کەسی.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی نەمسا پێویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی یاخود لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی نەمسا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ نەمسا.

پێویستە تۆ داواکاریەکەت پیشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی نەمسا لەو وڵاتەی کە بەشێوەی یاسایی نیشتەجێیت\هاوڵاتیت.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی نەمسا لەو شووێنەی کە تێیدا دەژیت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی نەمسا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی نەمسا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی نەمسا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی نەمسات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە دادگای دەسەڵاتی فیدڕاڵی نەمسا، لەڕێگەی ئەو کونسوڵخانەیەی کە ڕەتکردنەوەی ڤیزاکەتی دەرکرد.

هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە دەرخراون لە فۆڕمی ئاسایی دەرکراوی ڕەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە هەرەوەها نیشانی دەدات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە.

ئەگەر تۆ بڕیار بدەیت بە بەردەوام بوون لە تیهەڵچوونەوەکەت، ئەوا بەگشتی دەبێت تۆ پارەی تێچووی تێهەڵچوونەوە بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بە بی گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی نەمسا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای نەمسا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە نەمسا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە نەمسا\ناوچەی شینگن.