زۆرێك لەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێویستن بۆ هەموو جۆرەکانی ڤیزای شینگن. دەبێت هەموو بەڵگەنامەکان تەواوبن\وەرگێڕرابن بۆ سەر زمانی ئینگلیزی یاخود زمانی(ان) فەرمی وڵاتی بە ئامانجکراوت. ڕەنگە فۆرم\بەڵگەنامەی زیاتر پێویست بێت بەپێی ئەو جۆری ڤیزایەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت.

بەڵگەنامە پێویستە بنەڕەتیەکان:

  • فۆرمی تەواوکراو و واژۆکراوی داواکاری ڤیزا
  • تێچووی ڤیزا. تێچووی ستانداری ڤیزای شینگن بۆ هەر کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ. جۆری درایرکراو لە داواکاران-لە نێوانیاندا منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ، توێژەرەوانی زانستی، زۆربەی خوێندکاران، نوێنەران لە، بەهەمان شێوە بەشداربوان لە، دامەزراوە خێرخوازیەکان و چالاکیە کلتوریەکان، وەرزشی، یاخود سروشتی خوێندنی تەمەن ٢٥ ساڵ یاخود خوارتر، خاوەن پاسپۆڕتە دیپلۆماتیەکان و خزمەتکردن، و خزمانی نزیك لە دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپا-بەدەرن لە هەر تێچوویەکی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووە خەملێنراوە و تێکڕای تێچووی خزمەتەکان نیە لە پڕۆسەکردنی ڤیزا، کە ڕەنگە تۆ پیویست بێت بیدەیت بە پشت بەستن بەوەی کە چۆن داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.
  • پاسپۆڕت لەگەڵ ئەم پێداویستیانەی خوارەوە:
    • واژۆی تۆ.
    • بە لایەنی کەمەوە ٢ پەڕەی بەتاڵ (بۆشایی بۆ ڤیزا شینگنەکەت).
    • دەرکرابێت لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو (تەمەنی کەمتربێت لە ١٠ ساڵ).
    • کارابێت بە لایەنی کەمەوە بۆ ٣ مانگ دوای بەسەرچوونی بەرواری ڤیزا داواکراوەکەت.
    • پاسپۆڕتی پێشوو (ئەگەر پەیوەست بێت).
  • دوو وێنەی خۆت بۆ مەبەستی ناساندن (گونجاوترە گەر جێگیرکرابێت لەگەڵ دەستە کاغەزەکان؛ کەپس\لکاندن مەکە)، لەگەڵ ئەم پێداویستیە وێنەییانەی خوارەوە:
    • قەبارەی پاسپۆڕتی (٣.٥ x ٤.٥ سم).
    • تۆ بنوێنێت و لەم دواییانەدا گیرابێت (لە ماوەی ٦ مانگی رابردوو).
    • چوارچێوەی پشت سپی بێت.
    • دەیمەنی ڕووکردن لە پێشەوە، بۆ ئەوەی تایبەتمەندیەکانی دەم و چاوت دیاربێت (ن.م. نەشاررابێتەوە بە ئامڕازەکانی ڕازاندنەوە بۆ نمونە چاویلکەی خۆری) ٣٢-٣٦مم (٧٠-٨٠٪)ی وێنەکە بگرێت. داپۆشەری سەر لەبەر هۆیەکانی ئاینی قبوڵ دەکرێت.
  • کۆپی وێنەیی:
    • پەڕەی پاسپۆڕت کە زانیاریە کەسیەکان نیشان بدات.
    • مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئەگەر بەردەست بێت).
    • ڤیزای شینگنی پێشوو (ئەگەر بەردەست بێت).
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن، لەگەڵ ئەم پێداویستیانەی خوارەوە:
    • کەمترین بڕی تەرخانکراو بە ٣٠،٠٠٠ یۆرۆ لە هەلومەرجی تەندروستی پەیوەست بە گەڕاندنەوە بۆ وڵات، چارەسەری پزیشکی، و\یاخود مانەوە لە نەخۆشخانە.
    • کارایی بە درێژایی ماوەی تەواوی ڤیزاکە.
    • کارایی بە درێژایی هەموو وڵاتێکی شینگن.
    • مەرجە ڕاگەیەنراوەکان ڕوونبن لەسەر بەڵگەنامەی دڵنیایی یاخود نامەی پشتڕاستکردنەوە.
    • تێبینی: دڵنیایی تەندروستی کریدیت کارد وەکو کارا لەبەرچاوناگیرێت.
  • بەڵگەنامە گرتنی گەشتەکان و میوانخانەکان لەگەڵ ئەم پێداویستیانەی خوارەوە:
    • گرتنی گەشت\خشتەی گەشت.
    • شوێنگرتنی میوانخانەیەکی (گیراوی) ئاسوودە، لەگەڵ ناونیشانی تەواوی میوانخانەکە (شوێن، ژمارەی پەیوەندی، ژمارەی دیاریکەریی شوێنگرتن).
  • ڕاگەیەنراو لەلایەن سپۆنسەر\خاوەنکاری ناوخۆیی، ناو و زانیاری پەیوەندیکردن (تەلەفۆن و ناونیشانی شوێن)ی کۆمپانیا یاخود سپۆنسەر، باسکردنی سروشتی دامەزراندنەکەت، بەرواری دەسپێکی دامەزراندنەکەت، موچە و ماوەی ڕێگەپێدراو بۆ دورکەوتنەوە لە کارکردن (بەرواری چاوەڕوانکراو بۆ وەستان و گەڕانەوە بۆ کار) و مەبەستی گەشت لەخۆبگریت. ئەگەر دەگونجێت- کۆپی مۆڵەتی بازرگانی کارا بۆ وەبەرهێنەر\هاوبەشی کۆمپانیا.
  • بەڵگەی سەرچاوەی داهاتی داواکار لە وڵاتەکەی خۆیدا، وەك ڕاگەیەنراوی بانکی تاکە کەس لە بارەی داهاتی چەندین مانگ کە ٣ مانگ بەر لە داواکاری دەرکرابێت ، پشکەکان و\یاخود موڵکی تاکەکەسی پەیوەستی تر.
  • بەڵگە نامەی پێویست ئەگەر گەشتیارەکە منداڵ بێت (خوار ١٨ساڵ):
    • نامەی ڕەزامەندی هەردوو باوان\بەخێوکەری یاسایی.
    • کۆپی پاسپۆڕتی هەردوو باوان\بەخێوکەری یاسایی.
    • کۆپی بەڵگەنامەی لەدایکبوون:
      • ئەگەر منداڵەکە هەڵگیراوەتەوە، ئەوا بەڵگەی هەڵگرتنەوە پێویستە.
      • ئەگەر باوان جیابوونەتەوە، ئەوا بەڵگەی جیابوونەوە پێویستە.
      • ئەگەر باوان هەریەکێکیان یاخود هەردووکیان مردبوو، ئەوا بەڵگەی مردن پێویستە.