ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم: ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت وەکو بەشێك لە دەستەی فیلمێك، نم. بۆ کارکردن لەسەر فیلمێك کە وێنە دەگیرێت لە ناوچوی شینگن.

ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژدا بۆ مەبەستی بوون بە بەشێك لە دەستەی فیلم کە وێنەی دەگیرێت لە ناوچەی شینگن.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم؟

  • هەر کەسێك کە بتوانێت بە دروستی بیسەلمێنێت کە بەشێکە لە دەستەی فیلمێك کە کاردەکەن لەسەر فیلمێك لە ناوچەی شینگن شایستەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم.

بەڵگەنامە پێویستەکان

  • لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم، ئەوا پێویست دەکات تۆ بەڵگەنامە دابین بکەیت کە زانیاری دابین دەکات لەبارەی ئەو فیلمەی کە ئارەزوو دەکەیت کاری لەسەر بکەیت لە ناوچەی شینگن، وە بەهەمان شێوە زانیاری لەبارەی ڕۆڵی دیاریکراوی تۆ لە دەستەی فیلمەکەدا، لەوانە ئەمانەی خوارەوە بەبێ سنوردارکردن:
    • نامەی کۆمپانیای فیلمەکە، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:
      • ناوی کۆمپانیای فیلمەکە
      • ناوی فیلمەکە
      • ناونیشانی دەستەکە
      • وردەکاری نەخشەیی فیلمەکە
  • لیستی تەواوی ئەندامەکانی دەستەکە و ڕونکردنەوەی ئەرکەکانیان (نم. هەرکەسێك کە گەشتدەکات بۆ ناوچەی شینگن بە مەبەستی کارکردن لەسەر فیلمەکە).
  • ڕاستاندنی فیلمەکە، لەشێوەی نامەیەکدا لەلایەن ڕێکخراو\بەرهەمهێنەر\بریکاری تایبەتی فیلمەکە کە ناونیشانیان لە وڵاتەکەی خۆتدا هەیە و هەروەها بە شێوەیەکی نمونەیی ناونیشانەکە لە ناوچەی شینگن، کە دەبێت دڵنیایی بدات لە بوونی بەرهەمهێنەری فیلمەکە و ڕەزامەندی شوێنی وێنەگرتنەکان دابین بکات.
  • بەڵگەی ئەندامێتی\تۆماربوون لە وەزارەتی کلتوور یان بریکاری فەرمی هاوتا لە وڵاتی نیشتەجێبوونت، کە پلەکەت دیاریدەکات وەكو دروستکەری فیلم\ئەندامی دەستە کە کاردەکەن لە فیلمدا لە وڵاتی نیشتەجێی خۆتدا.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2. ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  3. ئەوانی تر” دیاری بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە. بۆشایی زیادە هەیە بۆ ئەوەی تۆ زانیاری زیاتر دابین بکەیت لەبارەی ڕۆڵەکەتت کە دەستەی فیلمەکەدا.
  4. بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم.
  5. کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن (ئەگەر دەگونجێت). بەپیی ناونیشانی کونسوڵخانە\باڵوێزخانە یان ناوەندی ڤیزا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە. پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ چاوپیکەوتن بۆئەوەی پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. بەشێوەیەکی جێگرەوە، ڕەنگە تۆ بتوانیت داواکاریەکەت دابنێیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بەڕادەیەك ئەگەر تۆ ئەم کارە ئەنجام بدەیت لەماوەی کاتژمێرە ئاساییەکانی کارکردن. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە کونسەڵخانە\باڵوێزخانەکەت بۆ ئەوەی بزانیت کە پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ چاوپێکەوتن بۆ ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت.
  6. داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  7. تێچووی داواکاریەکە بدە (تێچووی ئاسایی بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ). ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  8. داواکاریەکەت پێشکەش بکە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکان. لە زۆربەی دۆخەکاندا، پیویستە داواکریەکان بەشێوەی کەسی پێشکەش بکرێن لە هەرکوییەك کە پێشکەشی دەکەیت. کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا ئەگەر هەیە داوات لیبکرێت پەنجەمۆرەکانت پێشکەش بکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن، یان لە ڕێگەی ناوەندی داواکردنی ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم بە گشتی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.