ئەگەر تۆ بەشێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ مەبەستی خویندن، نم. بۆ چوون بۆ قوتابخانە یان بەشداریکردن لە چالاکی\بەرنامە پەروەردەیی و بڕوانامەییەکان، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی خوێندن.

ڤیزای شینگنی خوێندن چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەوەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠- ڕۆژدا بۆ مەبەستەکانی خوێندن.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات

  • هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەم بەدەرکراون لە بەدەستخستنی ڤیزای بێ پارە یان ڤیزاکانی دوای گەیشتن بە ناوچەی شینگن وە ئەوانەی کە هۆکاری شەرعی، کارا، و بەڵگەییان هەیە بۆ چوونە ناو دەوڵەتێکی شینگن بۆ کردنی کاری بازرگانی شایستەن بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی خوێندن.

بەڵگەنامە پێویستەکان

  • لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، داواکارانی ڤیزای شینگنی خوێندن پێویستە ئەمانەی خوارەوە پێشکەش بکەن:
    • بەڵگەی بانگهێشت نامەی پەسەندکردن\فەرمی، حکومی بۆ دامەزراوەیەکی ئەکادیمی دیاریکراوی شینگن (پەیمانگا، زانکۆ، هتد.) لەگەڵ زانیاری ورد لەبارەی سروشتی تایبەتی پڕۆگرامەکەت (وەك بوار\بابەتە ویستراوەکەت بۆ خوێندن، بەڵگە لەسەر بەشداربوونت لە خولەکە) درێژی پڕۆگرامەکە، شوێنی مانەوە، دەتەوێت چۆن پارەی خوێندنەکەت بدەیت، هتد.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. پیویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی خوێندن لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2.  “خوێندن” دیاری بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە.
  3. ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  4. بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای شینگنی خوێندن.
  5. داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  6. تێچووی داواکاریەکە بدە (تێچووی ئاسایی بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ). ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  7. داواکاریەکەت پێشکەش بکە.
  8. کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن. چاوپێکەوتنەکان بەشێوەی کەسی بەڕێوەدەچن لە هەریەکێك لە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پیشکەش دەکەیت، یان لە ناوەندی داواکاری ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزای شینگنی خوێندن بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی خوێندن پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن، یان لە ڕێگەی ناوەندی داواکاری ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی خوێندن بە گشتی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.