ئایا بانگهێشت نامەی ڤیزای شینگن چیە؟

  • بەگوێرەی مەبەستەکەت بۆ سەردانکردنی ناوچەی شینگن، ڕەنگە پێویست بکات تۆ بانگهێشت نامەیەك بنێریت بۆ ئەو کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی کە تۆ لە ڕێگەیەوە تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت. بانگهێشت نامەیەكان داواکاری نووسراوی گرنگن بۆ مانەوەی تۆ لەگەڵ خانەخوێ، بازرگانی بکەیت، یان بەشداری بکەیت لە چالاکیە جۆراوجۆرەکان لە ناوچەی شینگن.
  • زۆربەی بانگهێشت نامەیەكان دەبێت بنووسرێن و بنێررێن بۆ داواکارەکە (نم. ئەو کەسەی کە بانگهێشت کراوە). بە گشتی، نامەی بانگهێشتەکان بۆ مەبەستی بازرگانی ڕەنگە بنێررێت بۆ کونسوڵخانە\باڵوێزخانە، لەگەڵ ئەمەشدا، ئەمە بە ڕادەیەكی تایبەت بانگهێشتی پلە بەرزی ئەندامانی فەرمی حکومی\نوێنەرانەکان لەخۆدەگرێت.
  • تۆ بانگهێشت نامەکەت (ان) دەنێریت بۆ ئەو کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی کە تۆ لە ڕێگەیەوە تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت، کە دەریدەخات ئاخۆ ئەمە بانگهێشت نامەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ داواکاری ڤیزای شینگن یان نا.
  • بۆ ئەم کەیسانەی خوارەوە، بانگهێشت نامە یەکێکە لە بەڵگەنامە پاڵپشتەکان کە پێویستە تۆ ئامادەی بکەیت لەگەڵ بەڵگەنامە پێویستە سەرەتاییەکانت وەکو بەشێك لە داواکاری ڤیزای شینگنەکەت.
  • بانگهێشت نامە ڕەنگە داوابکرێت بۆ گەشت کردن بۆ ناوچەی شینگن بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە:
    1. گەشتیاری.
    2.  سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ.
    3.  بازرگانی.
    4.  بۆ بەشداریکردن لە چالاکی\بەرنامە کلتووری، زانستی، ئاینی، وەرزشی، سیاسیەکان یان ئەوانی تر.
    5.  بانگهێشت نامەی فەرمی.

کێ پێویستی بە بانگهێشت نامە هەیە؟

  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ ناوچەی شینگن بۆ مەبەستە گەشتیاریەکان و مانەوە لەگەڵ خانەخوێ (نم. مانەوە لە ماڵی کەسێك، نەك پارەدان بۆ مانەوە) ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامەیەك هەیە.
  • ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت لەبەر هۆکارە کۆمەڵاتیەکان (نم. سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ) و لەگەڵیان دەمێنیتەوە (نم. مانەوە لەگەڵ ئەو کەسەدا کە سەردانی دەکەیت نەك لە میوانخانە) ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامەیەك هەیە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ ناوچەی شینگن بە مەبەستی کردنی بازرگانی، ئەوا ڕەنگە تۆ بانگهێشت نامەیەکت پێویستبێت لەلایەن دامەزراوە بازرگانیەکە کە پیشتر داوای بەشداری تۆ بکەن لە کۆنفڕانس، کۆبوونەوە و چالاکی گشتی پەیوەندیدار بە بازرگانی.
  • ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ یەکێك لەم هۆکارانەی خوارەوە، ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامەیەك هەیە:
    1. مەبەستە کلتووریەکان (نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە کلتووریەکان)؛
    2. مەبەستە زانستیەکان (نم. بۆ کردنی توێژینەوەی زانستی یان ئامادەبوون لە کۆنفڕانسێکی زانستی)؛
    3.  مەبەستە ئاینیەکان  (نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکی\كۆبوونەوە ئاینیەکان)؛
    4. مەبەستە وەرزشیەکان (نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە وەرزشیەکان، لەوانە وەکو ئەندامی یانەیەك)؛
    5.  مەبەستە سیاسیەکان (نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە سیاسیەکان، لەوانە ئامادەبوون لە کۆنفڕانسدا).
  • ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت لەبەرئەوەی تۆ لە سەردانێکی فەرمیدایت، نم. تۆ ئەندامی دەستەیەکی سیاسیت و بانگهێشت کراویت بۆ سەردانکردنی دەوڵەتەێک یان چەند دەوڵەتێك لە ناو ناوچەی شینگن لەلایەن دامەزراوەی حکومی دەوڵەتێکی شینگن، یان پێکهاتیەکی بەرپرسی شینگن، ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامەیەك هەیە.

کی پێویستی بە بانگهێشت نامە نیە؟

  • ئەگەر تۆ بە شێوەی سەرەکی بە گەشت دەکەیت بۆ مەبەستە گەشتیاریەکان و لەگەڵ خانەخوێ نامێنیتەوە (نم. تۆ لە میوانخانەکان دەمێنیتەوە یان شوێنی مانەوە بۆ خۆت بە کرێ دەگریت) ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامە نیە.
  • ئەگەر تۆ بە شێوەی سەرەکی بە گەشت دەکەیت بۆ هۆکارە تەندروستیەکان (نم. هەوڵی بەدەستهێنانی چارەسەری پزیشکیدا دەدەیت)، ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامە نیە.
  • ئەگەر تۆ بە شێوەی سەرەکی بە گەشت دەکەیت بۆ مەبسەتە پەروەردەییەکان (نم. ئامادەبوون لە خولێکدا لە قوتابخانە یان بەشداریکردن لە چالاکی\بەرنامەی خوێندن یان پەروەردەیی)، ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامە نیە.
  • ئەگەر تۆ گواستنەوە دەکەیت لەڕێگەی ناوچەی شینگن بە ڤیزای گواستنەوەی فڕۆکەخانە، ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامە نیە.

بانگهێشت نامە بۆ ڤیزای شینگن بۆ گەشتیاری

  • ئەگەر تۆ بە شێوەی سەرەکی بە گەشت دەکەیت بۆ مەبەستە گەشتیاریەکان و لەگەڵ خانەخوێ نامێنیتەوە (نم. تۆ لە میوانخانەکان دەمێنیتەوە یان شوێنی مانەوە بۆ خۆت بە کرێ دەگریت) ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامە نیە.
  • نامەکە دەبێت لەلایەن ئەندامێك (ان) ئەو خێزانە یان هاوڕێە (ان) نووسرابێت کە تۆ سەردانی دەکەیت.
  • نامەکە دەبێت لە شێوەی داواکاری نووسراودابێت بۆ تۆ بۆ بە مانەوەت لەگەڵ نووسەری نامەکەدا لەماوەی سەردانکردنت بۆ ناوچەی شینگن.
  • ناوڕۆکی نامەکە دەبێت ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:
    • ناوی نووسەری نامەکە.
    • سروشتی پەیوەندیەکەتان (نم. چۆن ئێوە پەیوەستن یان یەکتر دەناسن).
    • بەروار و ماوەی مانەوەکەت.
    • ناونیشانی تەواوەتی ئەو.
    • چالاکیە بەرنامە بۆ دانراوەکان.
    • وردەکاریە داراییەکانی پەیوەندیدار بە سەردانەکە (کێ پارەی گەشت\مانەوەت دەدات).
    • ئەگەر خانەخوێکەت دڵنیایی دارایی گەشتەکەتە، ئەوا دەبێت ئەو زانیاری لەبارەی دەمەزراندنەکەی دابین بکات، لەوانە داهاتی ساڵانە.
  • لەگەڵ بانگهێشت نامە نووسراوەکەدا، ڕەنگە پێویست بکات نامە نووسەکە وێنەیەکی چاپکراو لە بەڵگەنامەی ناساندنی خۆی دابنێت (وەکو ناسنامەیەکی فەرمی یان پاسپۆڕت).
  • ئەگەر تۆ لەگەڵ چەندین خانەخوی دەمێنیتەوە بە درێژایی گەشتەکەت، هەر خانەخوێیەك کە تۆ نیازت وایە لەگەڵیدا بمێنیتەوە پێویستە نامەیەك لە بری تۆ بنووسێت. ڕەنگە ئەمە بە تایبەتی پەیوەندیدار بێت ئەگەر تۆ شینگن ڤیزای چەندەها چونەژوورەوەت هەبێت. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ چەندنی جار دەڕۆیتە ناو ناچەی شینگن و جێیدەهێڵیت، و لەگەڵ ٣ خانەخوێی جیزاواز دەمێنیتەوە بەدرێژایی مانەوەکەت لە ناوچەی شینگن، ئەوا تۆ پێویستت بە ٣ نامەی جیاواز دەبێت.

بانگهێشت نامە بۆ ڤیزای شینگن بۆ سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ

  • ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت لەبەر هۆکارە کۆمەڵاتیەکان (نم. سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ) و لەگەڵیان دەمێنیتەوە (نم. مانەوە لەگەڵ ئەو کەسەدا کە سەردانی دەکەیت نەك لە میوانخانە) ئەوا تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامەیەك هەیە.
  • نامەکە دەبێت لەلایەن ئەندامێك (ان) ئەو خێزانە یان هاوڕێە (ان) نووسرابێت کە تۆ سەردانی دەکەیت.
  • نامەکە دەبێت لە شێوەی داواکاری نووسراودابێت بۆ تۆ بۆ بە مانەوەت لەگەڵ نووسەری نامەکەدا لەماوەی سەردانکردنت بۆ ناوچەی شینگن.
  • ناوڕۆکی نامەکە دەبێت ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:
    • ناوی نووسەری نامەکە.
    • سروشتی پەیوەندیەکەتان (نم. چۆن ئێوە پەیوەستن یان یەکتر دەناسن).
    • بەروار و ماوەی مانەوەکەت.
    • ناونیشانی تەواوەتی ئەو.
    • زانیاری پەیوەندیکردن (ژمارەی تەلەفۆن، ئیمەیڵ).
    • چالاکیە بەرنامە بۆ دانراوەکان.
    • وردەکاریە داراییەکانی پەیوەندیدار بە سەردانەکە (کێ پارەی گەشت\مانەوەت دەدات).
    • ئەگەر خزم\هاوڕێکەت دڵنیایی دارایی گەشتەکەتە، ئەوا دەبێت ئەو زانیاری لەبارەی دەمەزراندنەکەی دابین بکات، لەوانە داهاتی ساڵانە.
  • لەگەڵ بانگهێشت نامە نووسراوەکەدا، ڕەنگە پێویست بکات نامە نووسەکە وێنەیەکی چاپکراو لە بەڵگەنامەی ناساندنی خۆی دابنێت (وەکو ناسنامەیەکی فەرمی یان پاسپۆڕت).
  • ئەگەر تۆ لەگەڵ چەندین خزم یان هاوڕێ دەمێنیتەوە بە درێژایی گەشتەکەت، هەر کەسێك کە تۆ نیازت وایە لەگەڵیدا بمێنیتەوە پێویستە نامەیەك لە بری تۆ بنووسێت. ڕەنگە ئەمە بە تایبەتی پەیوەندیدار بێت ئەگەر تۆ شینگن ڤیزای چەندەها چونەژوورەوەت هەبێت. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ چەندنی جار دەڕۆیتە ناو ناچەی شینگن و جێیدەهێڵیت، و لەگەڵ ٣ خزمی جیزاواز دەمێنیتەوە بەدرێژایی مانەوەکەت لە ناوچەی شینگن، ئەوا تۆ پێویستت بە ٣ نامەی جیاواز دەبێت. 

بانگهێشت نامە بۆ ڤیزای شینگن بۆ بازرگانی

  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ ناوچەی شینگن بە مەبەستی کردنی بازرگانی، ئەوا ڕەنگە تۆ بانگهێشت نامەیەکت پێویستبێت لەلایەن دامەزراوە بازرگانیەکە کە پیشتر داوای بەشداری تۆ بکەن لە کۆنفڕانس، کۆبوونەوە و چالاکی گشتی پەیوەندیدار بە بازرگانی.
  • نامەکە دەبێت لەلایەن ڕێکخراو (ان)، دامەزراوە (ان)، یان ئەوکەسە نووسرابێت کە تۆ بانگهێشت دەکات بۆ کۆنفڕانس\کردنی بازرگای لەگەڵ تۆدا.
  • نامەکە دەبێت لە شێوەی داواکاری نووسراودابێت بۆ تۆ بۆ بە بەشداریکردن لە چالاکی بازرگانی لە ماوەی سەدانەکەت بۆ ناوچەی شینگن.
  • ناوڕۆکی نامەکە دەبێت ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:
    • ناوی کۆمپانیا، ڕێکخراو، دامەزراوە یان نووسەری نامەکە.
    • پێناسکردنی کۆمپانیا، کۆنفڕانس، و\یان ڕێکخراو\دامەزراوە.
    • پێناسکردنی ئەو بازرگانیەی کە دەکرێت\چالاکیەکان کە داواکارەکە بەشداریان تێدا بکات.
    • بەروار و ماوەی چالاکیەکان
    • ناونیشنای تەواوی ڕێکخراو\دامەزراوەکە.
    • چالاکیە بەرنامە بۆ دانراوەکان.

بانگهێشت نامە بۆ ڤیزای شینگن بۆ چالاکی\بەرنامە کلتووری، زانستی، ئاینی، وەرزشی، سیاسیەکان یان ئەوانی تر

  • ڕەنگە تۆ پێویستت بە بانگهێشت نامەیەكی پێشوەختە هەبێت بە داواکاری بۆ بەشداریکردنت ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت لەبەر یەکێك لەم هۆکارانەی خوارەوە:
    1. مەبەستە کلتووریەکان (نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە کلتووریەکان).
    2.  زانستیەکان (نم. بۆ کردنی توێژینەوەی زانستی یان ئامادەبوون لە کۆنفڕانسێکی زانستی).
    3.  ئاینیەکان  (نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکی\كۆبوونەوە ئاینیەکان).
    4.  وەرزشیەکان (نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە وەرزشیەکان، لەوانە وەکو ئەندامی یانەیەك).
    5. سیاسیەکان (نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە سیاسیەکان، لەوانە ئامادەبوون لە کۆنفڕانسدا).
    6.  ئەوای تر (ئەو چالاکی\بەرنامانەی کە تۆ بانگهێشنامەت بەدەست دەگات بۆ بەشداریکردن تێیدا).
  • نامەکە دەبێت نووسرابێت ئەو کەسەی کە نوێنەرایەتی دامەزراوە یان دەزگاکان دەکات کە تۆ سەران\بەشداری تێدا دەکەیت.
  • بۆ نمونە، ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ مەبەستە ئاینیەکان، ئەو پێویستە تۆ بانگهێشت نامەیەکی نووسراوت هەبێت لەلایەن دامەزراوەیەکی ئاینیەوە کە بانگهێشتت دەکات بۆ بەشداریکردن.
  • نامەکە دەبێت لە شێوەی داواکاری نووسراودابێت بۆ تۆ بۆ بە مانەوەت لەگەڵ نووسەری نامەکەدا لەماوەی سەردانکردنت بۆ ناوچەی شینگن.
  • ناوڕۆکی نامەکە دەبێت ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:
    • ناوی نووسەری نامەکە\ناوی دامەزراوەکە.
    • سروشتی دامەزراوەکە\دەزگاکە.
    • سروشتی چالاکیەکە کە داواکارەکە نیازی هەیە بەشداری تێدا بکات.
    • بەروار و ماوەی چالاکیەکان.
    • ناونیشتانی تەواوەتی دامەزراوەکە\دەزگاکە.
    • چالاکیە بەرنامە بۆ دانراوەکان.
  • لەگەڵ بانگهێشت نامە نووسراوەکەدا، هەروەها پێویستە تۆ کۆپی تکتی چالاکیەکان بنێریت کە تۆ بانگهێشت کراویت بۆی (ئەگەر دەگونجێت).

بانگهێشت نامە بۆ ڤیزای شینگن بۆ بانگهێشت نامەی فەرمی (سیاسی)

  • ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت لەبەر ئەوەی لە سەردانێکی فەرمیدایت، نم. . تۆ ئەندامی دەستەیەکی سیاسیت و بە نوێنەرایەتی وڵاتێکی لایەنی سێهەمی دەرەوەی شینگن گەشت دەکەیت (وڵاتەکەت)، کە بە فەرمی بانگهێشتکراویت بۆ سەردانکردنی دەوڵەتێك یان چەند دەوڵەتێك لە ناو ناوچەی شینگن لەلایەن دامەزراوەیەکی حکومی دەوڵەتێکی شینگن، یان پێکهاتیەکی بەرپرسی شینگن، بۆ بەشدرایکرادن لە چالاکیە سیاسیەکان، دانوستان، بەرنامکانی ئاڵوگۆڕی کلتووری، هتد. ئەوا پێویستت هەیە بە:
    1.  کۆپیەکی بانگهێشتکردنی فەرمی کە داواکاری نیشاندەدات بۆ بەشداریکردنی وڵاتەکەت (وە هەروەها بەشداریکردنی تۆ) لە چالاکیە دیاریکراوەکە.
    2.  نامەیەکی نووسراو لەلایەن دەسەڵاتی وڵاتی لایەنی سێهەم (نم. وڵاتەکەت\دەوڵەتێکی دەرەوەی شینگن) کە ڕوونیبکاتەوە تۆ ئەندامێکی فەرمی بەرپرسی حکومیت و دەتەوێت گەشت بکەیت بۆ دەوڵەتە شینگنەکە بۆ ئەوەی ببیت بە بەشێك لە چالاکیە سیاسیە دیاریکراوەکان لە نامە فەرمیەکان.
  • ناوڕۆکی نامەکە دەبێت ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:
    • . ناوی نووسەری نامەکە یان دەزگا\بریکارە حکومیەکە.
    • . پێناسکردنی ئەو چالاکیانەی کە داواکاراکە بەشداری تێدادەکات.
    • . بەروار و ماوەی چالاکیەکان.
    • . ناو و ناونیشنای تەواوی ڕێکخراو\دامەزراوەکە لە وڵاتی بە ئامانجکراو (ئەگەر هەیە).
    • . چالاکیە بەرنامە بۆ دانراوەکان.

زانیاری گشتی

  • بەڵگەنمە ڕەسەنەکان بهێنە کاتێك بەردەستبوون، بە پیجەوانەوە بەڵگەنامەکان چاپ بکە و بیاننێرە لەگەڵ داواکاری ڤیزاکەتدا.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، لە کاتێکدا جۆرە گشتیەکانی پکهاتەکە، شێواز، ناوەڕۆکەکەی سەرەوە وا دادەنرێت گشتگیربێت، وڵاتە جیاوازەکان ڕەنگە داواکاری\پەسەندکردنی جیاوازیان هەبێت بۆ نامەکانی بانگهێشتکردن.
  • لەگەڵ ئەمەشدا، هەندێك وڵاتی دیاریکراو ڕەنگە داوا لە نووسەر نامەکە بکەن بەڵگەنامەی دیاریکراو و زیاتر ئامادەبکەن. ئەم بەڵگەنامانە پاڵپشتی بانگهێش نامە ڕەسەنەکە و وڵاتە دیاریکراوەکە دەکەن. بۆ نمونە، سوید داوا لە نووسەری نامەکە دەکات بۆ ئامادەکردنی بەڵگەنامەی تۆماری سیڤیلی تایبەت، کە پێویستە بریکاری باجی سوید داوابکرێت.
  • هەندێك وڵاتی دیاریکراو ڕەنگە فۆرم و کڵێشەی کەسی پاڵپشت بکەن بۆ بانگهێشت نامەکان، کە بەردەستن بۆ دابەزاندن لەسەر وێب سایتی کونسوڵخانەکە، بو نمونە، وێب سایتی دەرمی کۆچبەرانی سوید فۆڕمێکی بانگهێشتکردنیان بەردەست خستووە بۆ دابەزاندن، کە دەکرێت پڕبکرێنەوە لەلایەن ئەو کەسانەوەیکە لە سویدن کە ئارەزوو دەکەن خزمەکان و هاوڕێکانیان کە لە دەرەوە دەژین بانگهێشت بکەن. بۆ ئەوەی فۆڕمەکان بەدەست بخەیت، و بۆ زانیاری وردی زیاتر لەسەر شێواز و ناوەڕۆکی بانگهێشت نامەکان، تکایە پشکنین بکە لەگەڵ کونسوڵخانە\باڵوێزخانە دیاریکراوەکەت.