ئەگەر تۆ بەشێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ هۆکارە تەندروستیەکان نم. تۆ هەوڵی بەدەستهێنانی چارەسەری پزیشکی دەدەیت، ئەوا دەبێت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی هۆکارە تەندروستیەکان.

ڤیزای شینگنی هۆکارە تەندروستیەکان چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژدا بۆ مەبەستەکانی تەندروستی.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات

  • هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەم بەدەرکراون لە بەدەستخستنی ڤیزای بێ پارە یان ڤیزاکانی دوای گەیشتن بە ناوچەی شینگن وە ئەوانەی کە هۆکاری شەرعی، کارا، و بەڵگەییان هەیە بۆ چوونە ناو دەوڵەتێکی شینگن بۆ کردنی کاری بازرگانی شایستەن بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی هۆکارە تەندروستیەکان.

بەڵگەنامە پێویستەکان

لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، بۆ داواکردنی ڤیزای تەندروستی، پێویستە تۆ ئەمانەی خوارەوە ئامادەبکەیت (تکایە تێبینی ئەوە بکە کە فۆڕمە داواکراوەکان جیاوازن لەسەر بنەمانەی ئەوەی ئاخۆ تۆ نەخۆشەکەیت یان یارمەتیدەر).

ئەگەر تۆ نەخۆشەکەبیت:

  • ڕاپۆرتی پزیشکی نوێ.
  • نامەی دیدار لەلایەن ئەو نەخۆشخانە\کلینیك\دکتۆرەی کە تۆ دەتەوێت چارەسەری لێوەرگری. ئەم فۆڕمە دەبێت:
    • مۆر و\یان واژۆ کرابێت.
    • ڕوونی بکاتەوە کە تۆ چۆن پارەی چارەسەرکردنەکە دەدەیت (نم. ئاخۆ دانانی پارەیە یان پارەدانی ئازادە دوای گەیشتن).

ئەگەر تۆ یارمەتیدەری نەخۆشەکەیت:

  • نامەی پاڵپشت کە یارمەتیدەرەکە بناسێنێت، وردەکاری پەیوەندیەکەت لەگەڵ نەخۆشەکە ( دەبێت ناوی تەواوی هەردوو یارمەتیدەر و نەخۆشەکە لەخۆبگرێت).
  • نامەی دیدار بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە (پەسەند تر ناوی تەواوی یارمەتیدەرەکە هاتبێت تێیدا).
  • زانیاری\بەڵگە لەسەر خەرجی تێجووەکانی پەیوەندیدار بە گەشتەکە وەكو یارمەتیدەرێك-کە لەکوێ دەمێنیتەوە و چۆن پارەی مانەوەکەت دەدەیت، هتد.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی هۆکارە تەندروستیەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2. هۆکارە تەندروستیەکان” دیاری بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە.
  3. ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  4.  بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای تەندروستی.
  5. داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  6. تێچووی داواکاریەکە بدە (تێچووی ئاسایی بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ). ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  7. داواکاریەکەت پێشکەش بکە.
  8. کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن. چاوپێکەوتنەکان بەشێوەی کەسی بەڕێوەدەبرێن لە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت، یان لە ناوەدنی داواکردنی ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزای شینگنی بازرگانی بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش شەش مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی هۆکارە تەندروستیەکان پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن، یان لە ڕێگەی ناوەندی داواکردنی ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی هۆکارە تەندروستیەکان بەگشتی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.