• لە بڕیاردان لەوەی ئایا داواکاری ڤیزای شینگنەکەت پەسەندبکرێت یان نا، دەسەڵاتی کونسوڵی بە وردی سەیری ئەوە دەکات کە ئاخۆ تۆ بە سەرکەوتووی نیازی جێهێشتنی ناوچەی شینگنت سەلماندووە (بە هەمان شیوە توانات بۆ پارەدان بۆ جێهێشتن) بەرلەوەی ڤیزاکەت بەسەربجێت.
  • بە هەمان شێوە ناسراوە بە “بەڵگەی گەڕانەوە” یەکێك لە هەرە ڕێگە بەربڵاوەکان بۆ بنیاتنانی نیازت بۆ جێهێشتنی ناوچەی شینگن لەماوەی کارایی ڤیزاکەت بریتیە لە لە ناوچەی شینگن لە بەرواری چونە ناوەوە و دەرچون لەماوەی کارایی ڤیزاکەت.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، لە کاتێکدا کە گرتنی گەشتی ئاسمانی یەکێكە لە بڵاوترین بەڵگەی گەڕانەوەی پەسەندکراو و قبوڵکراو، تۆ دەتوانیت هەر بەڵگەیەکی گەشتکردن بۆ دەرەوەی ناوچەی شینگن پێشکەش بکەیت، لەوانە بلیتی شەمەندەفەر، گرتنی کەشتی دەریای، هتد.
  • هەندێك لە شێوە پەسەندکراوەکانی بەڵگەی گەڕانەوە بریتین لەمانەی خوارەوە:
    1.  گرتنی پشتڕاستکراوەی هێڵی ئاسمانی یان بلیتی گرتنی گەشتی ئاسمانی ڕۆیشتن-و-گەڕانەوەی پێشەکی-پارە دراو بۆ چونە دەرەوەی ناوچەی شینگن-تەنانەت ئەگەر تۆ لەتواناتدابێت بلیتەکەت هەڵبوەشێنیتەوە بەبێ تێچوو، لەبەرئەوەی ئەم ڕێگەیە نیشانی دەدات کە تۆ گەڕاویت بە دوای گەشتە ئاسمانیەکان بۆ دەرەوەی ناوچەی شینگن، بە ڕادەیەك ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ نیشاندانی سوردبوونت لەبارەی جێهێشتنی ناوچەی شینگن.
    2.  بلیتی کەشتی دەریایی پێشەکی-پارە دراو بۆ دەرەوەی ناوچەی شینگن –  بۆ نمونە، بلیتێك بۆ گەشتی بەلەمی دەریای لە بەندەرێك لە باشوری ئسپانیاوە (دەوڵەتێکی ئەندامی شینگن) بۆ تانجێریس، مەغریب (دەوڵەتێکی نا-شینگن).
    3.  بلیتی شەمەندەفەری پێشەکی-پارە دراو- وەك بلیتێکی شەمەندەفەر لە پاریس، فەڕەنسا (دەوڵەتێکی ئەندامی شینگن) بۆ ڵەندەن – شانشینی یەکگرتوو (دەوڵەتێکی نا-شینگن).
    4.  بەرنامەی گەشتکردن (لەلایەن بریکاری جێ باوەڕی گەشتکردن یان دەستە) وردەکاریەکان دەربخات لەبارەی دەرچونت لە ناوچەی شینگن.
  • دوای دەستنیشانکردنی شێوەی بەڵگەی گەڕانەوەت، پێویستە تۆ پسوڵە\بلیتی گەشتەکەت چاپ بکەیت و پێشکەشی بکەیت لەگەڵ داواکاریەکەتدا وەکو سەلماندنی نیازت لە جێهێشتنی ناوچەی شینگن.
  • ئەگەرتۆ بلیتی پێشکەی-پارە دراوت هەیە کە مۆڵەتی جێهێشتنی ناوچەی شینگنت پێدەدات، ئەمە سودمەندیەکی زیاترە لە ڕەزامەندیکردنی مەرجەکانی ئەوەی کە تۆ دەتوانیت پارەی دەرچون لە ناوچەی شینگن بدەیت.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، بەرواری بەنیازکراوی گەڕانەوەت لەو دەوڵەتەی ئەندامی شینگن بە بلیتەکانت یان بەرنامەی گەشتکردن دەبێت هەمان ئەو بەروارەبێت کە تۆ دیاریت کردووە ناوچەی شینگن جێدەهێڵیت لەسەر فۆڕمی داواکاری ڤیزای شینگنەکەت. ئەگەر بەروارەکان هاوتا نەبن، ڕەنگە ئەمە وەکو دەرخستەیەك ببینرێت کە دەرچونت لە ناوچەی شینگن بە تەواوی دیارنیە.

بۆچی دەبێت گرتنی گەشتی ئاسمانی بکەیت بۆ داواکاری ڤیزای شینگن؟

  • لەبەرئەوەی گرتنی گەشتی ئاسمانی بە شێوەیەکی گشتی زۆر گرانبەهاترە لە هەموو شێوەکانی گەشتکردن، گرتنی گەشتی ئاسمانی بۆ ڤیزای شینگن ڕەنگە باشترین ئامڕازی بنیاتنانی هەردوو نیازی جێهێشتنی ناوچەی شینگن و تواناتبێت بۆ پارەدانی جێبەجێکردن. لەبەر ئەمە، وا پێشنیاردەکرێت کە تۆ گەشتی ئاسمانی بگریت بۆ ئەوەی بەڵگەی گەڕانەوە بنیاتبنێت لەسەر داواکاری ڤیزای شینگنەکەت.
  • تۆ دەتوانیت گرتن ئەنجامبدەیت بۆ گەشتی ئاسمانی لە ڕیگەی ئەمانەی خوارەوە:
    1.  وێب سایتی ئینتەرنێتی گرتنی گەشت.
    2.   وێب سایتی ئینتەرنێتی هێڵی ئاسمانی.
    3.  بریکاری گەشت.
    4.  بە پەیوەندیکردنی ڕاستەخۆ بە هێڵی ئاسمانیەوە.
  • کاتێك کە بڕیارتدا چۆن گرتن ئەنجامبدەیت، تۆ دەتوانیت یەکێك لەمانەی خوارەوە بکەیت:
    1.  گرتن ئەنجام بدە بۆ گەشتی ئاسمانی و\یان بەرنامەیەکی گەشتکردن بەدەستبهێنە.
    2. بلیتی پارە گەڕاندنەوەی گەشتی ئاسمانی ڕۆیشتن-و-گەڕانەوە بکڕە.
    3.  بلیتی پارە نەگەڕاندنەوەی گەشتی ئاسمانی ڕۆیشتن-و-گەڕانەوە بکڕە.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە کە پێویست ناکات تۆ بلیتی فرؤکە بکرێت ب ئەوەی گرتنی گەشتی ئاسمانی ئەنجامبدەیت. کڕینی-پێشەکی گەشتی ئاسمانی بەرلەوەی پەسەند بکرێیت بۆ ڤیزا ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی پارە بۆت لە ڕوداوی ڕەتکرانەوەی ڤیزای شینگنەکەت.
  • گرتنی گەشتی ئاسمانی ڕۆیشتن-و-گەڕانەوە لەڕێگەی بریکارێکی گەشتی جێ متمانە یان وێب سایتێك ڕێگەیەکی جێ باوەڕت بۆ پشتڕاستکردنەوە دابین دەکات بۆ تۆ و دەسەڵاتی داواکار کە:
    •  بە شێوەیەکی ورد گەڕاویت بەدوای هەڵبژاردەکانت بۆ چونە ناوەوە و جێهێشنی ناوچەی شینگن.
    •  کە گەشتە ئاسمانیەکە گەشتێکی ئاسمانی دروستە و بوونی هەیە.
    •  بەروارەکانی گەیشتن و فڕینی فڕۆەکەکە هاوتان لەگەڵ ئەو بەروارانەی کە تۆ هەڵتبژاردون لەسەر داواکاری ڤیزاکەت بۆ ئەو کاتەی کە دەچینە ناو ناوچەی شینگن و جێیدەهێڵیت.
    •  دەرەنجامی بەرنامەی گەشتە ئاسمانیەکە ناوی تۆ، ژمارەی گەشتە ئاسمانیەکە، شوێنە بە ئامانجکراوەکان و بەروارەکان، و نرخی بلیتەکە لە خۆدەگرێت (کە زیاتر پابەندبوونت دەردەخات بە جهێشتن).
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، شکست لە گرتنی گەشتی ئاسمانی لە دەرەوەی ناوچەی شینگن ڕەنگە ببێتە هۆی دەرەنجامی بڕیاردان لەسەرت بە نەبوونی نیزاێکی بنیاتنراو بۆ جێهێشتنی ناوچەی شینگن لەماوەی کارایی ڤیزاکەت، و بۆیە دەبێتە هۆی ڕەتکردنەوەت بۆ ڤیزاکە.
  • لە هەندێك دۆخی دەگمەندا، ئەگەر تۆ پەسەندکرایت بۆ ڤیزا، ئەوا ئەو باڵوێزخانە\کونسوڵخانەی کە تۆ لە ڕێگەیەوە داواکاری پێشکەشی دەکەیت ڕەنگە سوربن لەسەر ئەوەی کە تۆ گەشتی ئاسمانیەکەت لەدەرەوەی ناوچەی شینگن بگریت، وەکو پشتڕاستکردنەوەی کۆتای بەڵگەی گەڕانەوە، وەکو مەرجێك لە بەدەست گەیشتنی ڤیزای شینگنەکەت. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەمە بە تەنها لە دۆخی دەگمەندا ڕوودەدات و دۆخی ئاسایی نیە.

پێویستە کام جۆرە لە گرتنی گەشتی ئاسمانی ئەنجام بدەم؟

  • پێویست ناکات گرتنی گەشتی ئاسمانیەکەت ئەنجامبدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتە بنچینەییەکەی خۆت، تا کاتێك کە گەشتە ئاسمانیەکە بچێتە دەرەوەی ناوچەی شینگن (نم. ئەو خاکانەی کە لە دەوڵەتی نا-شینگندان).
  • ئەگەر تۆ گرتن ئەنجام بدەیت بۆ دەرەوەی ناوچەی شینگن بۆ وڵاتی لایەنی سێهەم کە تۆ هاوڵاتی ئەوێ یان دانیشتوو نیت، پێویستە تۆ بەڵگە ئامادەبکەیت کە لەتواناتدایە بچیتە وڵاتی ناوبراوەوە لەکاتی گەیشتن. شکست لە بە تەواوی دابینکردنی بەڵگەی چونە ناوەوە بۆ وڵاتی لایەنی سێهەم کە تۆ گرتنی گەشتی ئاسمانیت هەیە بۆ چونە ژورەوە ڕەنگە ببێتە هۆی بریاردان لەسەرت بەوەی کە بەشێوەیەکی گونجاو نیازت بۆ جێهێشتنی ناوچەی شینگن بنیات نەناوە لە ماوەی کارایی ڤیزاکت، و بۆیە دەبێتە هۆی ڕەتکردنەوەت بۆ وەرگرتنی ڤیزا.
  • بۆ نمونە، ئەگەر تۆ هاوڵاتی میسڕیت لە میسڕدا، کە ناوچەی شینگن جێدەهێڵیت بۆ ژاپۆن (نەوەك گەڕانەوە بۆ میسڕ)، ئەوا پیویستە تۆ بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ئەوە بنیات بنێیت کە ڕێگەت پێدەدرێت بە گەشتکردنی ئاسمانی بۆ ژاپۆن و چونە ناو وڵاتەکەوە (نم. کە تۆ وەکو میسڕیەك ڤیزای دروست\بەڵگەنامەی چونە ناوەوەی دروستت هەیە بۆ ژاپۆن لەگەڵ بەڵگەنامە دیاریکراوەکەی گەشتکردنت.
  • بە شێوەیەکی بیرۆکەیی، دەبێت تۆ بە هەمان شێوە بەڵگەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتی لایەنی سێهەم و گەڕانەوەی بۆ ئەو وڵاتەی کە تێیدا دانیشتوو\هاوڵاتیت دابین بکەیت (دەوڵەتێکی نا-شینگن). لە بەردەوام بوونی نمونەکەی سەرەوە، ئەمە ئەوە دەگەێنێت کە داواکاریەکەی تۆ بەڵگەی گرتنی گەشتی ئاسمانی\بلیتەکان لەخۆبگرێت کە نیشانی دەدات تۆ لە کۆتاییدا لە ژاپۆنەوە گەشت دەکەیت بۆ نیشتیمان\وڵاتەکەی خۆت کە تێیدا نیشتەجێیت.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، ئەگەر نەتوانیت پارەی گەشتی ئاسمانی چونە دەرەوە لە ناوچەی شینگن بدەیت لەو کاتەی کە داواکاری پێشکەش دەکەیت، بەڵام لە تواناتدا هەیە بە شێوەیەکی دروست ڕوونی بکەیتەوە کە دەتوانیت ئامڕازەکان بەدەست بخەیت بۆ کردنی ئەمە لە داهاتوودا، ڕەنگا بڕیارت لەسەر بدرێت بە هەبوونی ڕوونکردنەوەی پەسەندکراوی نیازت بۆ جێهێشتنی ناوچيی شینگن لەماوەی کارایی ڤیزاکەت.