• کاتێك داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگن، ئەوا دەبێت تۆ بەڵگەی شوێنی مانەوە دابین دەکەیت، نم. بەڵگەی سەلماندنی ئەوەی کە تۆ شوێنێکت هەیە بۆ مانەوە (یان دەتوانیت پارەی شوێنی ژیانکردن بدەیت) بە درێژایی مانەوەت لە ناوچەی شینگن. بۆیە داوات لێدەکرێت ئامڕازەکانی شوێنی مانەوەت دیاری بکەیت لە فۆڕمی داواکاری ڤیزای شینگنەکەت.
  • شوێنی مانەوە کارا دەکرێت لە یەکێك لەم شێوانەدا بێت:
    1.  میوانخانە.
    2.  ناونیشانی خانەخوێ (خزم، هاوڕێ، هاوبەش، سپۆنسەر).
    3.  ئاپاڕتمێنتی بەکرێدراو\کرێ.
    4.  بەشی ناوخۆیی\نیشینگەی خوێندنگە.

چۆن بەڵگەی شوێنی مانەوە نیشان بدەیت؟

  • بۆ هەموو شوێنەکانی نیشتەجێبوون، ئەگەر کاتی بن (نم. تۆ لە بەشێكی گەشتەکەت لەوێدا دەمینیتەوە) یان هەمیشەیی )نم. تۆ بە درێژایی گەشتەکەت لەوێدا دەمێنیتەوە) ئەوا دەبێت تۆ ئەم زانیاریانە/بەڵگەنامانەی خوارەوە دابین بکەیت:
    1.  ناونیشانی تەواو (ژمارەی شەقام، شار، پۆستاڵ کۆد، ژمارەی تەلار، و/یان ژمارەی ئاپاڕتمێنت).
    2.  زانیاری پەیوەندیکردنی تەواو (ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی ئیمەیڵ).
    3.  ئەگەر لەگەڵ خانەخوێ دەمێنیتەوە : ناوی یەکەم و ناوی خانەوادەی ئەو کەسە (ان)ی کە تۆ لەگەڵیان دەمێنیتەوە و نامەی بانگهێشتکردن لەلایەن خانەخوێی ناوبراو.

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ بەڵگەی مانەوە

  • ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە وەکو بەڵگەی شوێنی مانەوە پەسەند دەکرێن:
    1.  ئەگەر میوانخانەیە: بەڵگەی تۆمارکردن، لەوانە گرتن.
    2.  ئەگەر ئاپاڕتمانتی بەکرێدراو\کرێیە: ڕێکەوتننامەی بەکرێدراو\کرێ (بە واژۆ ڕاستاندراوەکەت).
    3.  ئەگەر لە خانوبەرەیەك دەمێنیتەوە کە تۆ خاوەنیت: بەڵگەی کڕین\خاوەندارێتی (بە واژۆ ڕاستاندراوەکەت).
    4.  بەڵگە لەسەر ئەوەی کە تۆ دەتوانیت\پارەی شوێنی مانەوەت داوە (لە شێوازەی ناردن یان ڕێکەتننامەی بەکرێدەر،  پارەیدراوی کرێدیت کارد، هتد.).
    5.  بانگهێشت نامەی فەرمی (لە شێوەی نامەیەکدا).
    6.  بانگهێشت نامەی تایبەت (لە شێوەی نامەیەکدا).
  • بەڵگەنامە ڕەسەناکان بهێنە کاتێك بەردەست دەبن، ئەگەر نا کۆپی بەڵگەنامەکان چاپ بکە و پێشکەشیان بکە لەگەڵ داواکاری ڤیزاکەت.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، لە کاتێکدا وڵاتانی جیاواز داواکاری\هەڵبژاردەیی جیاوازیان هەیە بۆ دابینکردنی بەڵگەی شوێنی مانەوە، جۆرە گشتیەکانی سەرەوە بۆ شوێنی مانەوە (و بەڵگەنامە پەیوەندی دارەکان) بە گشتگیر دادەنرێن. تکایە پشکنین بکە لە باڵوێزخانە\کونسوڵخانە دیاریکراوەکەت بۆ دەرخستنی باشترین ڕێگە بۆ دابینکردنی بەڵگەی شوێنی مانەوە لە وڵاتە شینگنەی کە دەتەوێت تێیدا بمێنیتەوە.
  • ئەگەر تۆ بانگهێشت نامەیەکت بەدەست گەیشتووە بۆ مانەوە لە ماڵی هاوڵاتی وڵاتێکی شینگن، ئەو کەسەی کە بانگهێش نامەکە بۆ تۆ دەنێریت بۆ نووسینی نامەیەك لە جیاتی تۆ، کە تۆ وەکو بەشێك لە داواکاری ڤیزای شینگنەکەت پێشکەشی دەکەیت. لەم نامەیەدا، خانەخوییەکەت دەبێت زانیاریەکان هاوبەشی پێبکات وەکو سروشتی پەیوەندیەکەتان (ئێوە چۆن یەکتر دەناسن، هتد.) و ئەوە ڕابگەێنێت کە ئەو بەرپرس دەبێت لە دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ تۆ بە درێژایی مانەوەت. بۆ زانیاری زیاتری ورد لەسەر شێواز و ناوەڕۆکی نامەی بانگهێشت، تکایە پشکنین بکە لەگەڵ باڵووێزخانە\کونسوڵخانە دیاریکراوەکەت بۆ زانیاری زیاتر.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، دەسەڵاتی کونسوڵخانە پشکنین بۆ ئەو ناونیشانە دەکات کە تۆ وەکو شوێنی مانەوە دیاری دەکەیت وەکو بەشێك لە پشکنینەکانی داواکاری ڤیزای شینگنەکەت. ئەگەر هەر یەکێك لەم ناونیشانانە گشتگیرن، یان، بۆ نمونە، ناوی میوانخانە دابینکراوەکە بوونی نەبێت، یان میوانخانەکە هەبێت بەڵام هیچ تۆمارێکی گرتن نەبێت بە ناوی تۆوە، ئەوا ڤیزاکەت ڕەتدەکرێتەوە لەسەر بنچینەی ئەوەی کە تۆ شکستتهێناوە بۆ بنیاتنانی بەڵگەی شوێنی مانەوەی دروست. بۆیە، دڵنیابە لەوەی کە تۆ زانیاری لەبارەی شوێنی مانەوەت بەشێوەیەکی ڕاست تۆماردەکەیت، و پشتڕاستی بکەیتەوە کە کارایە و تەواوە بە لە پێشکەش کردنی لەگەڵ داواکاریەکەتدا.

بنیاتنانی بەڵگەی شوێنی مانەوە و دارایی

  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە پیوسیت ناکات تۆ پارەی-پێشەکی بدەیت بۆ میوانخانەکەت\شوێنی کرێتەکەت بۆ ئەوەی بەڵگەی سەلماندنی شوێنی مانەوە بنیات بنێیت لەسەر داواکاری ڤیزای شینگنەکەت. لەبەرئەوەی تۆ گرەنتی نەکراویت لە بەدەست گەیشتنی ڤیزای شینگن، پارەدانی-پێشەکی میوانخانە ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستچوونی پارە لە ڕوداوی ڕەتکردنەوەی داواکاریەکەت. سەڕەڕای ئەمەش، بەڵگەی شوێنی مانەوەت ڕەنگە وەکو دروست ببینرێت ئەگەر تۆ دیاری بکەیت لە کوێ دەمێنیتەوە لە گەشتەکەتدا، و بنیاتنانی ئەوەی کە تۆ ئامڕازت لەبەردەستە بۆ پارەدان بۆ شوێنی مانەوەت لە کاتی بەدەست گەیشتنی ڤیزاکەت (یان گەیشتن بە ناوچەی شینگن).
  • پێشکەش کردنی گرتنی ژورێك لە میوانخانە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هاوئاهەنگ لەگەڵ چونە ژوروە و جێهێشتنی ناوچەی شینگن دەکرێت ڕێگەیەکی دروست بێت بۆ بنیاتنانی بەڵگەی شوێنی مانەوە بەبێ پارەدانی-پیشەکی.
  • شوێنی مانەوەی تایبەت لە دۆخی دیاریکراودا دەکرێت وەکو بەڵگەیەك دابنرێت کە تۆ بەڵگەی ئامڕازیت بنیات ناوە بۆ مانەوەت لە دەوڵەتە دیاریکراوە شینگنەکەت (نم. کە تۆ ئامڕازی داراییت لەبەردەستە بۆ پارەدان بۆ شوێنی مانەوە لە ناوچەی شینگن بەدرێژایی ماوەی کارایی ڤیزاکەت). ئەگەر شوێنی مانەوەت بۆ دابینکراوە بەبێ بەرامبەر، لە هەرشێوازێکی پسوڵەی میوانخانە، یان لەبەرئەوەی کە تۆ لەلای خزم\خانەخوێ دەمێنتەوە، ئەوا تۆ هەلت لەبەردەستدایە نۆ هەڵبژاردنی خانەی “شوێنی مانەوەی دابینکراو” لە بەشی “ئامڕازی پاڵپشت” لەسەر داواکاری ڤیزای شینگنەکەت.
  • لە دۆخی جێگرەوە، ئەگەر پێویست بێت تۆ پارەی-پێشەکی مانەوەت بدەیت لە شێوەی ناردن یان پیشەکیدان، ئەمە بە هەمان شێوە ئامڕزای باشی بنیانانی توانای تۆیە بۆ پاراەن بۆ هەردوو شوێنی مانەوەت و ئامڕازی داراییت؛ بە واتایەکی تر، کە تۆ دەتوانیت پارەی گەشتەکەت بدەیت ( مەرجی سەرەکی لە دەرخستنی ئەوەی کە ئاخۆ تۆ پەسەند دەکرێیت بۆ ڤیزای شینگن یان نا).

هێشتا نازانم لە کوێ دەمێنمەوە، دەبێت چی بکەم؟

  • لە نەبوونی ناونیشانێکی جێگیر (نم. ئەگەر تا ئێستا تۆ دیاریت نەکردووە کە لە کوێ دەمێنیتەوە) یاخود لەبەرئەوەی تا ئێستا بڕیارت نەداوە لەکوێ بمێنیتەوە، بە لایەنی کەمەوە دەبێت ئەوە بنیات بنێیت کە ڕێکارت هەیە بۆ پارەدانی شوێنی مانەوەت کاتێك دەگەیت بە ناوچەی شینگن.
  • سەڕەڕای ئەمەش، بە شێوەیەکی گشتی ئەگەری زۆرە ڤیزای شینگنت بەدەست بگات ئەگەر تۆ فۆڕمێکی مانەوەی دروست بنیات بنێیت لەسەر داواکاریەکەت. بۆ نمونە، ئەگەر تا ئێستا نازانیت لە کوێ دەمێنیتەوە، بەڵام ئامڕازت لە بەردەستە بۆ گرتنی میوانخانە (و بنیاتنانی ئەوەی کە میوانخانە شوێنی مانەوەی سەرەکیتە لە داواکاریەکەتدا) پێویستە تۆ ئەمە بکەیت. کاتێك کە دەگەیت بە ناوچەی شینگن، ئەوا بە ڕادەیەکی گونجاو تۆ ئازادیت بە جوڵە و مانەوە لە هەر شوێنێك کە دەتەوێت کونسوڵخانە پشکنین ناکات بۆ زانینی ئەوەی کە تۆ لەو ناونیشانە دەمێنیتەوە کە تۆ دیاریکردووە لە داواکاریەکەتدا (جگە لە هەندێ بارودۆخی توندوتیژ، لەوانە تاوانێك کە کرابێت و پۆلیس پێوستی بە گەڕان بێت بە دوای تۆدا).