ئەگەر تۆ بۆ مەبەستە کلتوریەکان گەشت دەکەیت، نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە کلتووریەکان، پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی کلتووری.

ڤیزای شینگنی کلتووری چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژدا بۆ مەبەستە کلتووریەکان.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات

  • هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەم بەدەرکراون لە بەدەستخستنی ڤیزای بێ پارە یان ڤیزاکانی دوای گەیشتن بە ناوچەی شینگن، وە ئەوانەی کە هۆکاری شەرعی، کارا، و بەڵگەییان هەیە بۆ چوونە ناو دەوڵەتێکی شینگن بۆ مەبەستە کلتووریەکان شایستەن بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی کلتووری.

بەڵگەنامە پێویستەکان

  • لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، پێویست دەکات تۆ بەڵگەنامە دابین بکەیت کە زانیاری دابین دەکات لەبارەی هۆکارەکەت بۆ گەشتکردان، لەوانە زانیاری لەبارەی مانەوەکەت وەکو ئەندامێكی بەرنامەیەکی کلتووری\دامەزراوە\هونەرمەندی ناوچەی شینگن، ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
    • نامەی لایەنی ڕێکخراوی ناوخۆیی کلتووری وڵاتی نیشتەجێی خۆت، لەوانە ناویان، ناونیشنای تەواوەتی، زانیاری پەیوەندیکردن، کە بە هەمان شێوە پێگەی تۆ لە دامەزراوەکە بەیاندەکات (هونەرمەند، فێرکار، هتد.)، بەرواری چونەناو ڕێکخراوەکە\دامەزراوەکە، مەرجەکانی قەرەبوو (ئەگەر هەبێت)، و دڵنیاییەك کە تۆ هەوڵی دامەزراندن نادەیت لە ماوەی مانەوەکەت لە وڵاتی بە ئامانجکراو.

ئەگەر تۆ: هونەرمەند\ئەندامی ڕێکخراوی کلتووریت لە وڵاتی نیشتەجێی خۆت و گەست دەکەیت بۆ چالاکی کلتووری ڕێکخراو بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی کلتووری وڵاتی بە ئامانجکراوت:

  1. نامەی لایەنی ڕێکخراوی ناوخۆیی کلتووری وڵاتی نیشتەجێی خۆت کە زانیاری دابین بکات لە سەر ئەو چالاکیەی کە تۆ بەشداری تێدا دەکەیت لە وڵاتی بە ئامانجکراوت، لەوانە زانیاری ورد لەبارەی ڕێکخەری میوانداریەکە\چالاکیەکە، لەوانە ناونیشانی تەواوەتیان، درێژی و بەرنامەی چالاکیەکە، مەبەستی بەیانکراوی چالاکیەکە، و پێناسکردنی ئەوەی کە چۆن خەرجیە پەیوەندیدارەکانت بە گەشت و شوێنی مانەوە دەدرێن (ئاخۆ تۆ لە گیرفانی خۆت خەرجیەکانت دەدەیت، یاخود بەڕێوبەری چالاکی\دامەزراوە\کەسێکی تر خەرجیەکانی پەوەست بە ئامادەبوونت دابین دەکات.).
  2.  نامەی لایەنی ڕێکخراوی ناوخۆیی کلتووری وڵاتی نیشتەجێی خۆت، لەوانە ناونیشنای تەواوەتیان، بەیانکردنی هاوبەشی هەمانگ، درێژی و بەرنامەی چالاکیەکە.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی کلتووری لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2. کلتووری” دیاری بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە.
  3. ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  4. بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای کلتووری.
  5.  داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  6. تێچووی داواکاریەکە بدە (تێچووی ئاسایی بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ). ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  7. داواکاریەکەت پێشکەش بکە.
  8.  کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن. چاوپێکەوتنەکان بەشێوەی کەسی بەڕێوەدەبرێن لە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت، یان لە ناوەندنی داواکردنی ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزای شینگنی کلتووری بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی کلتووری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن، یان لە ڕێگەی ناوەندی داواکردنی ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی کلتووری بە گشتی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.