• کاتێك داواکاری پیشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگن، ئەوا پیویستە تۆ بەڵگەی دارایی بنیات بنێیت، نم. بەڵگەی ئەوەی کە تۆ بە دارایی دەتوانیت خەرجی مانەوەت لە ناوچەی شینگن و گەشتکردنە دەرەوەی خاکەکەی بدەیت بە درێژایی ماوەی کارای ڤیزاکەت.
  • داوات لێدەکرێت مەبەستی ئامڕازی داراییت دیاریبکەیت لەسەر فۆڕمی داواکاری ڤیزای شینگنەکەت. لەبەر ئەمە بەڵگەی دارایی یەکێکە لە بەڵگەنامە پاڵپشتەکان کە دەبێت ئامادەبێت لەگەڵ بەڵگەنامە پیویستە سەرەتاییەکان.
  • نۆ ئەوەی پەسەند بکرێیت بۆ ڤیزای شینگن، ئەوا دەبێت تۆ ئەوە بنیات بنێیت کە دەتوانیت پارەی ئەم خەرجیانەی خوارەوە بدەیت لە کاتێکدا لە ناوچەی شینگنیت:
    1.  شوێنی مانەوە (ان).
    2.  خەرجی ژیانکردن (خوارد، گواستنەوەی ڕۆژانە، هتد.).
    3.  گەشتکردن بۆ دەرەوەی ناوچەی شینگن.
    4.  خەرجیەکانی تر یان ئەگەری خەرجی لەناکاو.
  • بە یەکەوە ناسراون بە بەڵگەی دارایی، ئەم بەڵگەیە دەکریت لە شێوەی ژمارەیەکی زۆری تۆماری دارایی\ئامڕازەکان کە بارودۆخی داراییت دەردەخەن. تۆ ئەم بەڵگەی داراییە پاڵپشت دەکەیت بۆ ئەو کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی کە تۆ لە ڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، کە دەریدەخات کە ئایا کارایە یاخود نا.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، ئەگەر لەو کاتەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت ناتوانیت کۆکراوەی ژیانە نیازکراوەکەت و\یان خەرجیەکانی گەشتکردن بدەیت لە ناوچەی شینگن، بەڵام دەتوانیت بە دروستی ئەوە بسەلمینیت کە تۆ ئامڕازەکانی دارایی بەدەست دەهێنیت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بچیت، ئەوا هێشتا ئەگەر هەیە بڕیار بدرێت کە تۆ بەڵگەنامەی سەلماندنی ڕازیکەرتی بەڵگەی داراییت هەیە لەگەڵ ماوەی کارایی ڤیزاکەت.

چۆن ئامڕازەکانی دارایی دەردەخرێن؟

  • ئەوەی کە پاڵێوراوە وەکو دارایی جیاوازە بەپێی هەر وڵاتێکی شینگن. بۆ نمونە، لەبەرئەوەی فەڕەنسا بە گشتی زۆر گرانترە لە کۆماری چیك، ئەو بڕە پارەیەی کە دەخەمڵێنرێت بۆ چونە ناوەوە، نیشتەجێبوون، و گەشتکردن بۆ دەرەوەی فەڕەنسا زۆر گەورەتر دەبێت لە کۆماری چیك. وەکو دەرەنجام، ئەو بڕە پارەیەی کە کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی فەڕەنسا چاوەڕوان دەکەن تۆ هەتبێت (بەدەستی بهێنیت لە داهاتوودا) بە گشتی گەورەتر دەبێت لەوەی کە تۆ پیویستت پێدەبێت نۆ چون بۆ کۆماری چیك.
  • لە دۆزینەوەی کەمترین بڕی پارە کە تۆ پێویستت دەبێت بۆ پێدانی مانەوەت لە ناوچەی شینگن (و گەشت کردن بۆ دەوەی خاکەکە)، دەسەڵاتی کونسوڵی هۆکاری گەشت کردنەکەت بە هەند وەردەگرێت (مەبەست) و ماوە داخوازیکراوەکەی مانەوەکەت. وە دواتر ئەوان لێکدانی ژمارەی ئەو ڕژانەی دەکەن کە تۆ دەتەوێت نیشتەجێ ببیت لە ناوچەی شینگن بە خەرجیە دیاریکراوەکەی شوێنی مانەوە لەو وڵاتەی (ان) کە دەتەوێت تێیدا نیشتەجێ ببیت. دەرەنجامی ژمێریکردنەکە دەبێت بە خەمڵاندنێك بۆ ئەوەی تۆ چەند پارەت پێویستە بۆ پێدان لە هەموو گەشتەکەتدا بۆ ناوچەی شینگن-لە چونە ناوەوە بۆ دەرچون. بۆ ئەوەی پەسەند بکرێیت بۆ ڤیزای شینگنەکەت، ئەوا پێویست دەکات تۆ ئەوە بسەلمێنیت کە یاخود تۆ لە ئێستادا ئەم بڕە پارەیەت هەیە یان بە شێوەیەکی یاسایی دەتوانیت ئەم بڕە پارەیە دابین بکەیت لە بەرواری گەشتکردن\گەیشتنەکەت لە ناوچەی شینگن.
  • بێ لایەنی ئەم شیکارکردنە، هەندێك وڵاتی دیاریکراو ڕەنگە داوابکەن کە تۆ کەمترین بڕە پارەی پێویستی هەر ڕۆژیکت هەبێت، بەپێی ژمێریاری خۆیان لەسەر خەرجی ژیانکردن لە وڵاتەکەیان. بۆ نمونە: کۆماری چیك پێویستی دەکات لەسەر داواکارانی ڤیزا کە لە کەمتر لە ٣٠ ڕۆژ دەمێننەوە بە هەبوونی ١،١٠٠ کڕۆنی چیکی بۆ هەر ڕۆژێك، لە کاتێکدا ئەوانەی بۆ زیاتر لە ٣٠ ڕۆژ دەمێننەوە دەبێت بەلایەنی کەمەوە ١٥ x ٢،٢٩٩ = ٣٣،٠٠ کڕۆنی چیکیان هەبێت. ئەم ژمارەیە زیاتردەبێت بە ٤،٤٠٠ کڕۆنی چیکی بۆ هەر مانگێك = ٣٣،٠٠٠ کڕؤنی چیکی + ٤،٤٠٠ بۆ هەر مانگێکی تەواو (تکایە تێبینی ئەوە بکە، ئەم ژمارانە بریتین لە خەمڵاندن، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چیك مافی گۆڕینی هەیە بە زیادکردن یان کەمکردنی ئەم بڕە پارانە لە هەر کاتێکدا.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت و دەمینیتەوە لە زیاتر لە وڵاتێکی شینگن، داراییەکان دەکرێت ژمێر بکرێن بەپێی خەمڵاندنی خەرجی لەو وڵاتەی کە تۆ زۆرترین ماوە تێیدا دەمێنیتەوە (نم. لەو وڵاتەی کە داواکاری ڤیزاکەت بۆ پۆسە دەکات).
  • شکست لە بنیاتنانی بەڵگەی دارایی ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی بڕیاربدرێت کە تۆ بە هیچ شێوەیەك ئەوەت بنیات نەناوە بۆ جێهێشتنی ناوچەی شینگن لە ماوەی کارای ڤیزاکەت،، و بۆیە دەبێتە هۆی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنەکەت.

چۆن بەڵگەی دارایی نیشان بدەیت؟

  • پێویستە تۆ ئامڕازەکان\بەڵگەنامەکان دابین بکەیت کە دەریدەخات تۆ دەتوانیت خەرجی مانەوەت لە ناوچەی شینگن بدەیت بەدرێژایی گەشتەکەت، و هەرەها کە تۆ دەتوانیت خەرجی گەشتکردنت بۆ دەرەوەی ناوچەی شینگن بدەیت کاتێك ڤیزاکەت تەواودەبێت.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، دەرچونت لە ناوچەی شینگن دەکرێت بۆ وڵاتەکەی خۆت یان بۆ وڵاتێکی لایەنی سێهەم بێت کە تۆ هاوڵاتی یان دانیشتووی نیت (ئەگەر لە دواتردا، پێویستە تۆ بەڵگە ئامادە بکەیت کە تۆ دەتوانیت بچیتە ئەو وڵتە ناوبراوەوە لە کاتی گەیشتن).
  • دەتوانیت بەڵگەی دارایی بسەلمێنیت بە دابینکردنی لایەنی کەم یەکێك لەمانەی خوارەوە:
    • بەیاننامەی بانکی (ان).
    • پسوڵەی پارەدانی چەندین مانگ (بەگشتی لە ٣ مانگ)ی دامەزراندن (و\ئان بەڵگەی دامەزراندن).
    • بانگهێشت نامەی فەرمی.
    • بانگهێشت نامەی تایبەتی.

تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە مەبەست ئەو لیستەی سەرەوە ئەوە نیە کە گشتگیر بێت، بەڵکو نیشاندانی هەندێك لە شێوەکانی بەڵگەی دارایی پەسەندکراو).

  • ئامراز\بەڵگەنامە ڕەسەنەکانی سەرەوە بهێنە هەرکاتێك بەردەست بوون، بەپێچەوانەوە چاپیان بکە\کۆپیان لێ دروست بکە بۆ پێشکەش کردن لەگەڵ داواکاری ڤیزاکەت.
  • شوێنی مانەوەی تایبەت و\یان بەڵگەی شوینی مانەوە دەکرێت لە هەندێك دۆخی تایبەتدا وەکو بەڵگە دابنرێت بۆ بنیاتنانی بەڵگەی دارایی بۆ مانەوەت لە دەوڵەتێکی شینگن (نم. ئەگەر تۆ ئامڕازی داراییت هەیە بۆ پارەدانی مانەوەت لە ناوچەی شینگن بە درێژایی ماوەی کارایی ڤیزاکەت).
  • بەگشتی بەڵگەی دارایی پەسەندکراو بۆ منداڵان دەکرێت لەشێوەی یاسایی بەخێوکەرەکانیان بێت کە بە یاسایی گەواهی بدەن کە ئەوان خەرجی هەمووشتێك دەدەن کە پەیوەندیداربێت بە مانەوەی خۆویستی داواکار لە ناوچەی شینگن. لەم دۆخەدا، وتەی یاسایی بەخێوکەران وەکو هەمان بەڵگەکانی دارایی سەرەوە وەردەگیرێت لە بری داواکاران.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، لە کاتێکدا وڵاتانی جیاواز داواکاری\پەسەنکراوی جیاوازیان هەیە بۆ بنیاتنانی ئامڕازە داراییەکان بۆ ڤیزاکانی شینگن، ئەوانەی سەرەوە بەگشتی بەڵگەن (و بەڵگەنامەی پەیوەندیدارن) بە شێوەیەکی جیهانی.
  • زانیاری وەرگیراو لەبارەی دابینکردنی بەڵگەی دارایی بەردەست دەبێت لە ڕێگەی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت. پشکنین بکە لەگەڵ کونسوڵخانە\باڵویزخانە دیاریکراوەکەت بۆ دەرخستنی چؤنیەتی بنیاتنانی باشترین بەڵگەی دارایی لە وڵاتە شینگنە دیاریکراوەکەت بۆ مانەوە.