لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر هەنگاریا

وڵاتێکی خاك داخراو لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، هەنگاریا هاوبەشی سنور دەکات لەگەڵ نەمسا، سلۆڤاکیا، ڕۆمانیا، ئۆکڕانیا، سڕبیا، کڕواتیا، و سلۆڤینیا. ڕێژەی دانیشتوانەکەی بریتیە لە ١٠ ملیۆن کەس و بە شێوەیەکی سەرەکی بە زمانی هەنگاری قسەد دەکەن؛ تەنها زمانی فەرمی وڵاتەکە

بۆدابست، پایتەختی هەنگاریا و گەورەترین شار، سەرەکیترین ناوچەی پڕ گەشتیاریە نۆ مێژوو و جوانیە دەوڵەمەندەکەی؛ بەشێکی زۆر لەمە بریتیە لە ناوچەی کلتوری جیهانی یۆنسکۆ. بۆدابست زمانرەی زۆر لە مۆنمێنتی سەرنجڕاکێشی تەلارسازی لەخۆدەگرێت، لە نێوانیان قەڵای بودا، کۆشکە شێواز بارۆکیوە ئاڵۆزەکان کە دەکەوێتە سەر گردی قەڵا و دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوڕاست، یەکەی پەرستگای مەزنی یەهودی، گەورەترین لە ئەوروپادا، و قەڵای ماسیگر، بینایەکی سەدەی ٢٠، سەرسامکەری ڕۆمانتیکی، کە دەڕوانێت بەسەر ڕوباری دانوب و دیمەنی بێ هاوتای شارەکە دابین دەکات. سەردانکەرانی بۆدابست دەتوانن لەسەر خوانی نیشتمانی هەنگاریا دابنیشن، گۆولاش، لە ڕێستورانستە نوێیە دەنگەدەنگدارەکان، و ئاسودە لە یەکێك لە سەدان حەمامە گشتیەکاندا؛ بە ڕادەیەکی زۆر ئەوانە سەردەمی داگیرکاری عوسمانی. گۆمە گەرمەکان بڵاوبوونەتەوە بە سەرانسەری وڵاتەکەدا، کە پێگەیەکی مەزن دروستدەکات وەکو گەورەترین نیشتەجێ ئالۆزای گۆمە گەرمەکان لە جیهاندا، بەهەمان شێوە دەریاچەی بالاتۆن؛ گەورەترین دەریاچە لا ئەوروپای ناوڕآست.

هەنگاریا  لەساڵی ٢٠٠٣ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠٧.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی هەنگاریا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ هەنگاریا \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ هەنگاریا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

فۆڕمەکانی داواکاری ڤیزای شینگنی هەنگاریا بەردەستن بە زمانی هەنگاری، ئینگلیزی یان فەڕەنسی. سەڕەڕای ئەمەش، ئەگەر داواکاریەکەت خاڵی نووسراوی تێدابێت بە زمانێك جگە لەم ٣ زامانە، ئەوا پێویستی بە وەرگێڕانێکی هاوپێچی فەرمی دەبێت بۆ سەر هەنگاری یان ئینگلیزی. هەموو بەڵگەنامە پیویستەکان بۆ ڤیزای شێنگنی هەنگاریا دەبێت پڕبکرێنەوە بە بەکارهێنانی پیتی گەورەی ڕۆمانی.

داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی هەنگاریا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ هەنگاریا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی هەنگاریا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی هەنگاریا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ هەنگاریا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Hungarian Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ هەنگاریا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ هەنگاریا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای هەنگاریا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • داواکاری ڤیزای شینگنی هەنگاریا دەتوانرێت داببەزێنرێت لە ڕێگەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هەنگاریا لەڕێگەی ئەم لینکەوە. لە دۆخی جێگرەوە، تۆ دەتوانیت کۆپی کاغەزەکە وەربگریت لە کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی هەنگاری دیاریکراوی خۆت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • لە کاتێکدا کونسوڵخانە\ناوەندەکانی پێشکەشکردنی هەنگاریا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی هەنگاریا پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندەکانی ڤیزای هەنگاریا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • لە دۆخی دەگمەندا، کەسێکی دەسەڵات پیبەخشراو ڕەنگە بتوانێت داواکاریەکەت بە نوێنەرایەتی تۆ پێشکەش بکات، بە مەرجێك داواکاریەکە پشڕاستکراوە لەلایەن دادنوسەوە. بەدەربوونەکانی تر لە پێشکەش کردنی کەسی لەوانە، ڕێکخراو یان دامەزراوە کلتووری\پیشەیی\وەرزشیەکان، کە ڕەنگە داواکاری پێشکەش بکەن لە بری ئەندامێأ، و بریکارانی کارای گەشتکردن، لە ڕووداێکدا کە داواکارەکە بەشێك بێت لە گەشتێکی کوری ڕێکخراو. تکایە تێبینی ئەوە بکە، دەبێت داواکاریەکەت لەلایەن خۆتەوە واژۆبکرێت، تەنانەت ئەگەر کەسێکی تر بۆت پێشکەش بکات.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت،  ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە،
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی هەنگاریا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانەی هەنگاریا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ هەنگاریا.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی هەنگاریا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش بکەی لە ڕێگەی کۆنسوڵخانە\باڵوێزخانەی هەنگاریا یان ناوەندی پێشکەش کردنی ڤیزا لە وڵاتێکدا کە بە یاسایی تێیدا نیشتەجێ نیت، ئەوا دەبێت هۆکارێکی دروستت هەبێت بۆ کردنی ئەمە. هۆکارە دروستەکان ئەوە لەخۆدەگرێت کە تۆ بە یاسایی دەمێنیتەوە لە وڵاتێکی تردا (بە ڤیزا\مۆڵەتی کارا)، و ئەوەی کە کونسوڵخانە لەو وڵاتەدا هۆکارەکانتی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لەڕێگەی ئەوانەوە پەسەند کردووە و بڕیاریان داوە بە پڕۆسەکردنی داواکاریەکەت.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی نزیکترین کۆنسوڵخانە\باڵوێزخانەی هەنگاریا لە تۆوە.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی هەنگاریا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی هەنگاریا دەکات.

لەو وڵاتانەی کە هیچ یەکێك لە کونسوڵخانەی هەنگاریا یان دەوڵەتێکی شینگن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی هەنگاریا دەکات بوونی نیە، داواکاریەکان ڕەنگە پشکەش بکرێن لەڕیگەی هەر کونسوڵخانەیەکی هەنگاریا کە دەکەوێتە دەرەوەی ناوچەی شێنگن.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی هەنگاریا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی هەنگاریات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ (یان بریاکاری یاسایی خۆت) مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٨ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، نامەی ڕەتکردنەوەکەت دەبێت هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕوونبکاتەوە، لەوانە بۆ کوێ بینێریت.

تێهەڵچونەوەکەت لەبەرچاودەگیرێت لەلایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هەنگاریا، کە پێادچونەوەی بڕیارەکە دەکات لەماوەی ١٥ ڕۆژد دوای بەدەست گەیشتنی تێهەڵچونەوەکە.

دەبێت تۆ تێهەڵچونەوەی ڤیزا شینگنەکەت پێشکەش بکەیت لە شێووەی نووسراو بە زمانی هەنگاری یان هەر زمانێکی فەرمی یەکێتی ئەوروپا (ئەگەر تۆ بڕیارتدا بە زمانێکی دەرەوەت یەکێتی ئەوروپا پێشکەشی بکەیتە، ئەوا دەبێت وەرگێڕانێکی فەرمی تێهەڵچونەوەکەت لەخۆبگرێت).

تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە بە هەمان شێوە پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بە بڕی ٣٠ یۆرۆ بنێریت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی هەنگاریا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای هەنگاریا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە هەنگاریا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە هەنگاریا\ناوچەی شینگن.