لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر لیشتنشتاین

وڵاتێکی بچوکی سنوردار لە سەر چیاکانی ئەلپ کە دەکەوێتە نێوان سویسڕا و نەمسا، لیشتنشتاین میرنیشینێکی دەوڵەمەندە کە حکومڕانی کراوە لەلایەن خانەوادەی شاهانە لە سەدەی ١٨ی زاینی، ٤م وڵاتی بچوکە لە ئەوروپا لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوان (٣٨،٧٤٩)، زمانە فەرمیەکەی بریتیە لە ئەڵمانی، کە زۆربەی هاوڵاتیانی لیشتنشتاین بە دایەلێکتێکی ناوچەیی ئەڵمانی ستاندار قسە دەکەن. پایتەختەکەی بریتیە لە ڤادوز کە دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەیە. خاکە ١٦٠ کیلۆمەتر دوجایەکەی وڵاتەکە پڕە لە دیمەنی وێنە ئاسا، لەوانە چیاکان بە لێژیی خلیسکاندن، قەڵاکان، و بەشی سوڕانەوە.

بە واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی شینگن، لە ٢٠٠٨ لیشتنشتاین نوێترین دەوڵەتی ئەندامی شینگنە. کە بە فەرمی چوە ناوچەی شینگنەوە لە  ٢٠١١.

لیشتنشتاین یەکێکە لەو چوار دەوڵەتە شینگنەی کە ئەندام نیە لە یەکێتی ئەوروپا.

سەردانکردنی لیشتنشتاین بە ڤیزای شینگن

  • لیشتنشتاین وڵاتێکی سنوردارکراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نیە، مانای وایە کە تۆ ناتوانیت ڕاستەخۆ بفڕیت بۆ لیشتنشتاین.
  • لیشتنشتاین ڤیزای خۆی دەرناکات.
  • هیچ پاسەوانکردنی سنور بوونی نیە لەنێوان سویسڕا و لیشتنشتاین؛ سویسڕا و لیشتنشتاین کۆدی ڤیزای هاوتایان هەیە.
  • لەبەرئەوەی لیشتنشتاین ڤیزای خۆی دەرناکات، ئەگەری بەدەست هێنانی ڤیزای شینگن بۆ لیشتنشتاین بوونی نیە. ئەگەر تۆ شایستەیت بۆ ڤیزای شینگن و ئارەزوو دەکەیت سەردانی لیشتنشتاین بکەیت، دەبێت داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی داواکاری سویسڕاوە (لەڕێگەی کونسوڵخانەی سویسڕا یان ناوەندی داواکاری ڤیزا)، کە کاروبارەکانی کونسوڵخانەی لیشتنشتاین بەڕێوە دەبات، و هەمان کۆدی ڤیزایی هەیە. لەبەرئەوەی لیشتنشتاین ئەندامی شینگنە، هەموو کەسێك بە ڤیزایەکی شینگنی کارا شایستەیە بۆ چونە ناو وڵاتەکە.

بخوێنەرەوە لەبارەی: چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی سویسڕا؟