لەزگەی ڤیزای شینگن چیە؟

  • ئەگەر تۆ پەسەندکرایت بۆ ڤیزای شینگن، ئەوا لەزگەی ڤیزای شینگن پێدەگات. کە بە شێووەیەکی تەکنیکی ناسراوە بە “شێوە” بۆ ڤیزای شینگن، ئەم بەڵگەنامەیە بە شێوەیەکی بنەڕەتی ڤیزای شینگنەکەتە.
  • ڤیزای شینگنەکەت پیی دەوترێت “لەزگەی ڤیزا” لەبەرئەوەی بەچەسپێنرێت (لکێنرێت) بەسەر یەکێك لە پەڕە بەتاڵەکانی پاسپۆڕت\بەڵگەنامەی گەشتەکەت. ئەم لەزگەی ڤیزایە بریتیە لە “بەڵگەنامە” کە ڕێگەت پێدەدات بچیتە ناوچەی شینگن.
  • لەزگەی ڤیزای شینگنەکەت پێکدێت لە وێنەکەت، ناو و ژمارەی پاسپۆڕت، وە بە هەمان شێوە وەکو زانیاری پێناسی جۆر، ماوە، و کارایی ڤیزا دیاریکراوەکەت.
  • تۆ لەزگەی ڤیزای شینگنت بەدەست دەگات کاتێك (نم. کاتێك تۆ پاسپۆڕت\بەڵگەنامەی گەشتەکەت وەردەگریت\بەدەست دەگات) لەلایەن دەسەڵاتی دەرکردن (باڵوێزخانە\کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزا) کە تۆ داواکاریت پێشکەش کردووە بۆ ڤیزای شینگن.

چۆن ڤیزای شینگنەکەم بخوێنمەوە؟

لەگەڵ ناوەکەت، لەزگەی ڤیزای شینگن پێکدێت زانیاریەکانی خوارەوە کە پێناسی جۆر، ماوە، و کارایی ڤیزا دیاریکراوەکەت دەکەن. ئەم زانیاریانە دەگوازرێنەوە بە بەکارهێنانی ئەم وێژانەی خوارەوە، کە نووسراون لەسەر ڤیزاکەت، و لە خوارەوە بۆ تۆ پێناسەکراون.

Schengen Visa Sticker Template

  • “VALID FOR” (کارایە بۆ)
    • ئەمە ئەو ناوچەیە کە ڤیزاکەت کارایە بۆی، نم. ئەو ناوچەیەی کە تۆ بەهۆیەوە دەتوانیت دەستت پێبگات.
    • ئەگەر تۆ ڤیزای گشتگیرت هەیە، ئەوا ڤیزاکەت کارایە بۆ چونە هەموو ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە لەزگەی ڤیزای شینگنەکەت نووسراوە: دەوڵەتەکانی شینگن.
    • ئەگەر تۆ ڤیزای ناوچەی سنوردارت هەیە، ئەوا ڤیزاکەت کارایە بۆ چونە ناو دەوڵەتێکی یان دەوڵەتانێکی دیاریکراوی شینگن، لە بری هەموو ناوچەی شینگن، و لەزگەی ڤیزای شینگنەکەت چاپدەکرێت بە کورتکراوە یەك یان چەندین دەوڵەت کە ڤیزاکەت کارادەبێت بۆی. ئەمانەی خوارەوە کورتکراوەن بۆ دەوڵەتەکانی شینگن:

BE

بەلجیکا

CZ

کۆماری چیك

DK

دانیماڕك

DE

ئەڵمانیا

EE

ئەستۆنیا

GR

یۆنان

ES

ئسپانیا

FR

فەڕەنسا

IT

ئیتاڵیا

LV

لاتڤیا

LT

لیتوانیا

LU

لۆکسمبۆڕگ

HU

هەنگاریا

MT

ماڵتا

NL

هۆڵەندا

AT

نەمسا

PL

پۆڵەندا

PT

پورتوگال

SI

سلۆڤینیا

SK

سلۆڤاکیا

FI

فیلەندا

SE

سوید

IS

ئایسلەندا

NO

نەرویج

CH

سویسڕا

  • “FROM…UNTIL” (لە… هەتاوەکو)
    • ئەو بەروارەی کە بە دوای وشەی “FROM” (لە) دێت بریتیە لەو بەروارەی کە ڤیزاکەت کارادەبێت بۆ چونە ژورەوە بۆ ناو ناوچەی شینگن\دەوڵەتێکی شینگن. ئەو بەروارەی کە بە دوای وشەی “FROM” (هەتاوەکو) دێت بریتیە لەو بەروارەی کە دەبێت تۆ خاکی شینگن\ناوچەی شینگن جێبهێڵیت.
    • بۆ نمونە، ئەگەر ڤیزاکەت نووسراوە “valid”(کارایە) “FROM” (لە) ٠١-٠١-٢٠ “UNTIL” (هەتاوەکو) ٠٩-٠٤-٢٠، ڤیزاکەت کارایە لە ١ی جەنوەری، ٢٠٢٠، بۆ ٩ی ئەپڕێلی، ٢٠٢٠. بۆ ئەوەی زیاتر نەمێنیتەوە لە کارایی ڤیزاکەت، ئەوا پێویستە تۆ ناوچەی شینگن\خاکی شینگن جێبهێڵیت لە نیوەشەوی ٩ی ئەپڕیل.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، پێویست ناکات تۆ بچیتە ناوچەی شینگن لە هەمان بەرواری “FROM” (لە)ی سەر لەزگەی ڤیزاکەت (تۆ دەتوانیت بچیتە شینگن لە ڕۆژەکانی دوای ئەو بەروارە، نەك بەر لەوە). سەڕەڕای ئەمەش، ئەگەر تۆ بچیتە ناوچەی شینگن لە ڕۆژانی دواتری بەرواری “FROM” (لە)، پێویستە ئاگاداری ئەو بەروارەبیت کە بە ڕاستەقینەیی دەچیتە ناوچەکە، کە دەبێت بە بەرواری ڕاستەقینەی چونە ژورەوەی تۆ، و خاڵی سەرچاوەی تۆ بۆ دەرخستنی ئەوەی چەند ڕۆژت هەیە بۆ مانەوە لە ناوچەکە (و چەند ڕۆژت هەیە بۆ جێهێشت بە ڤیزاکەت).
  • “TYPE OF VISA” (جۆرەکانی ڤیزا)
    • سێ جۆری ڤیزای شینگن هەیە: ڤیزای شینگنی گشتگیر، ڤیزای شینگنی گواستەنەوەی فڕۆکەخانە، ڤیزای مانەوەی-درێژ.
    • لە لەزگەی ڤیزاکەت، ئەم جۆرانەی ڤیزا بەم شیوانەی خوارەوە دەبن:
      • ڤیزای گشتگیر: دیاریدەکرێت بە پیتی گەورەی” C”
      • گواستنەوەی فڕۆکەخانە: دیاریدەکرێت بە پیتی گەورەی ” A”
      • ڤیزای مانەوەی-درێژ: دیاریدەکرێت بە پیتی گەورەی ” D”
    • ڤیزای شینگنی گشتگیر  ڕێگەت پێدەدات بە دەست گەیشتن بە هەموو ناوچەی شینگن.
    • ڤیزای شینگنی گواستەنەوەی فڕۆکەخانە ڕێگەت پێدەدات بە گواستنەوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانە (ان) کە دەکەوێتە ناو دەوڵەتێکی شینگن.
    • ڤیزای مانەوەی-درێژ ڕێگەت پێدەدات بە مانەوە لە ناوچەی شینگن بۆ ماوەیەی درێژتر وەك لە ماوەی نەریتی ٩٠ ڕۆژ.
  • (“NUMBER OF ENTRIES” ژمارەی چونە ناوەوە)
    • ئەمە ژمارەی چونە ناوەوەیە کە تۆ لەبەردەستتە بۆ ناوچەی شینگن، نم. ژمارەی ئەو جارانەی کە تۆ دەتوانیت ناوچەکە جێبهێڵیت و بگەڕێیتەوە دوای چونە ناوەوە بۆ یەکەم جار. ڤیزاکانی شینگن دەتوانن چونە ناوەوەی یەك جار، دوو چونە ناوەوە، یان چەندین چونە ناوەوە (بۆ ناوچەی شینگن) بەدەست بخەن. لەسەر ڤیزاکەت، ئەم دەتسەواژە کورتکراوانە بەکاردێن ” 01 “، ” 02 “، و ” MULT” بە جێگیری.
    • چونە ناوەوەی یەك جار ڕێگەی یەك چونە ناوەوە دەدات بۆ ناوچەی شینگن؛ تۆ ناتوانیت دوبارە بچیتە ناوچەی شینگن دوای جێهێشتنی. ئەگەر وابکەیت، ئەوا ڤیزاکەت ناکارا دەبێت، و تۆ ناوانیت بگەڕییتەوە بۆ ناوچەی شینگن تا ئەو کاتەی تۆ دانەیەکی بەدەست بهێنیت.
    • دوو چونە ناوەوە ڕێگەی دوو چونە ناوەوە دەدات بۆ ناوچەی شینگن؛ دوای گیشتن بە ناوچەکە، ڕێگەت پێدراوە جێیبهێڵیت و بگەڕێیتەوە بۆی بە تەنها یەك جار بە درێژایی ماوەی کاراییەکەت.
    • چەندین چونە ناوەوە ڕێگەی یەك چونە ناوەوە دەدات بۆ ناوچەی شینگن؛ دەتوانیت بچیتە ناو ناوچەی شینگن، جێبهێڵیت، و دوبارە بچیتەوە ناوی هەر چەند جارێك کە پێویست بێت.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، ڤیزاکەت ناکارا دەبێت کاتێك تۆ کۆی ژمارەی ئەو جارانەی کە تۆ ناوچەی شینگن جێدەهێڵیت یەکسان بێت بە ژمارەی چونە ناوەوە ڕاستێنراوەکان کە تۆ پیتبەخشراوە، تەنانەت ئەگەر تۆ هێشتا ژمارەی ئەو ڕۆژانەت بەکارنەهێنابێت کە ڕاستێنراوە بە ڤیزاکەت.
  • “DURATION OF STAY…DAYS” (ماوەی مانەوە… ڕۆژەکان)
    • ئەمە کۆی ژمارەی ئەو ڕۆژانەیە کە ڤیزاکەت کارایە بۆی، نم. ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە تۆ دەتوانیت بمێنیتەوە لە ناوچەی شینگن بە ڤیزاکەت. ئەم ژمارەیە بریتی دەبێت لە کۆی ژمارەی ڕۆژەکان لە نیوان (و لەخۆگرتنی) بەرواری گەیشتنت و جێهێشتنت.
    • بۆ ڤیزاکانی شینگن، ماوەی مانەوە نابێت ٩٠ ڕۆژ تێپەڕێنێت.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، ماوەی کاتەکە لە نێوان “FROM…UNTIL” (لە…هەتاوەکو) بە گشتی ژمارەی ڕۆژەکان تێدەپەڕێنێت بە دوای “DURATION OF STAY” (ماوەی مانەوە). ئەمە دیاریکراوە بۆ ڕێگەدان بە تۆ بۆ دانانی بەرنامەیەکی باشتری بەروارەکانی گەیشتن و جێهێشتنت بۆ\لە ناوچەی شینگن\خاکی شینگن.
    • ئەگەر کاتەکەت لە ناوچەی شینگن درێژتربوو لە ژمارەی ڕۆژەکانی نێوان DURATION OF STAY…DAYS” ( ماوەی مانەوە…ڕۆژەکان)، ئەوا تۆ پێشێلی مەرجەکانی ڤیزاکەت کردووە.
    • پێویستە تۆ ناوچەی شینگن جێبهێڵیت لە بەرواری بەرەوپێشچوون “FROM” (هەتاوەکو)، تەنانەت ئەگەر مایتەوە لە ناوچەی شینگن بۆ کەمتر لە ژمارەی ڕۆژەکان لەژێت DURATION OF STAY…DAYS”  )ماوەی مانەوە…ڕۆژەکان(.
    • سروشتی مانەوەی ڤیزاکەت رەنگە بەردەوام بێت (نم. هەموو لەیەك ڕیزدا) یان نا-بەردەوام (تێبینی:مانەوەی نا-بەردەوام تەنها کاران بۆ ڤیزاکانی دوو چونە ناوەوە یان چەندین چونە ناوەوە؛ نەوەك بۆ یەك جار چونە ناوەوە).
  • “ISSUED IN” شوێنی دەرکردن
    • ئەمە ئەو شوێنەیە (شارەیە) کە ڤیزاکەتی تێدا دەرکراوە.
    • بۆ نمونە، ئەگەر تۆ داواکاریت پێشکەش کردووە بۆ ڤیزای شینگن لە قاهیرە، میسڕ و دەرکراوە لە لایەن ئەو دەسەڵاتەی کە لەوێ جێگیرە، لەوانە کونسوڵخانەی قاهیرە بۆ دەوڵەتێکی شینگنی دیرایکراو، ئەوا لە ڤیزاکەت دەنووسرێت ISSUED IN: قاهیرە.
  • “ISSUED ON” دەرکراوە لە
    • ئەمە ئەو بەروارەیە کە ڤیزاکەتی تێدا دەرکراوە.
  • “NUMBER OF PASSPORT” ژمارەی پاسپۆڕت
    • ئەمە ژمارەی پاسپۆڕت\بەڵگەنامەی گەشتەکەتە کە لەزگەی ڤیزاکەت لەخۆدەگرێت.
    • ئەم ژمارەیە ڕەنگە دەسەڵاتی باوان، بەخێوکەری یاسایی، یان هاوسەری ئەو کەسە دەربخات کە ڤیزاکەی بۆ دەرکراوە، لە دۆخێکدا کە ئەو لە پاسپۆڕتی یەکێك لەو کەسانە بێت،
  • “REMARKS” لێدوان
    • ئەم بەشە تەواودەکرێت بە سەرپشکی ئەو دەوڵەتە ئەندامەی کە ڤیزاکەتی دەرکردووە، و لێدوانی پەیوەندیدار لەخۆدەگرێیت لەبارەی حوکمە نەتەوایەتیەکان. تکایە تێبینی ئەوە بکە، ئەم لێدوانانە بەزمانی ئەو دەوڵەتەی ڤیزاکە دەبن.

زانیاریەکانی تر

  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە لەزگەی ڤیزای شینگنەکەت گشتگیری زانیاری بایۆمێتری تێدا نیە، نم. پەنجەمۆرەکانت. ئەم زانیاریانە دەخرێنە داتابەیسی دیجیتاڵی کە ناسراوە بە سیستەمی زانیاری ڤیز (VIS).
  • ئەگەر دەوڵەتێکی ئەندام بەڵگەنامەی گەشتەکەتی نەناسیەوە، نم. پاسپۆڕتەکەت، ئەوا ڕەنگە ڤیزاکەت پێگربکەن بە کاغەزێکی جیاکراوە، وەك لە بەڵگەنامەکە.
  • ئەگەر تۆ درێژکردنەوەی ڤیزات بەدەست گەیشت، ئەوا بە هەمان شێوە لە شێوازی لەزگەی ڤیزادا دەبێت.
  • لە دۆخێکدا کە ڤیزاکەت پوچەڵکرایەوە یان هەڵوەشێنرایەوە، ئەوا لەزگەکەت مۆر دەکرێت بە وشەی “ANNULLED” (پوچەڵکراو) یان “REVOKED” (هەڵوەشێنراو)، بە جێگیری.