فەڕەنسا سەنتەری وەرگرتنی ڤیزا لەشاری موسڵی ، عێراق کردەوە
بڵاوکراوەتەوە لە: 26 نیسان 2023

ئەمڕۆ ۲٦/ نیسانی ۲۰۲۳ ، فەڕەنسا بووە یەکەم وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە سەنتەری داواکاری ڤیزا لە موسڵ لە باکوری عێراق بکاتەوە . شارەکە لە ساڵی ۲۰۱٤ تا ۲۰۱۷  لەلایەن گروپی چەکداری دەوڵەتی ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیرا و وەک پەیتەختی کارگێڕی بەکارهێنرا ، دواجار لەلایەن هێزەئەمنیەکانی عێراق و گروپە چەکدارەکانی سەر بەوەوە وەرگیرایەوە .

لە ئێستادا شارەکە میوانداری کونسوڵخانەی تورکیا و نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکانی نێودەوڵەتی دەکات . بەڵام ئەو کەسانەی پێویستیان بەڤیزە بوو بۆ گەشتکردن بۆ فەڕەنسا یان ناوچەی شنگن بەگشتی دەبوو دەوروبەری ٥۰۰  کم گەشت بکەن بۆ ناوەندی داواکاری ڤیزا لە بەغدا ، بەوپێیەی نزیکترین سەنتەری وەرگرتنی ڤیزایان لە هەولێر تەنها داواکاریەکانی ئەوکەسانە جێبەجێ دەکات کە لە هەرێمی خۆسەری کوردستان نیشتەجێن .

ئێستا ئەوە گۆڕاوە ، ئەم هەواڵە بە ئاشکرا لە ماڵپەڕی باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە عێراق ڕاگەیەندرا ، کە ڕوونی کردەوە کە سەنتەری داوکاری ڤیزە لە موسڵ کار بۆ هەردوو داواکاری ڤیزەی فەڕەنسی یان شنگن دەکات . ئەم داواکاریانە دەنێردرێت بۆ باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە بەغدا ، پاشان دەگەڕێندرێنەوە بۆ داواکاران ، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بچنە ئەوێ .

ژان کریستۆفەر ئۆگی کە لەو کاتەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە ۱٦ی ئاياری  ۲۰۲۲ بۆ ئەم ڕۆڵە دەستنیشانی کردووە ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا بووە لە موسڵ ، دەڵێت کردنەوەی ئەم سەنتەرە بەشێوەیەکی کۆنکرێتی پابەندبوونی فەڕەنسا بە موسڵ و” پارێزگای نەینەوا” دەردەخات . ئەم سەنتەرە ئاسانکاری دەکات بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ دانیشتوان بەتایبەتی خوێندکاران و ئەکادیمی و بازرگان و گەشتیاران .

پارێزگاری نەینەوا ، نجم الجبوری ، ئاماژەی بەوەدا کە فەڕەنسا یەکەم وڵاتی ئەوروپیە کە کونسوڵی گشتی لە شارەکەدا دیاریکردووە .

موسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و ژمارەی دانیشتوانی یەک ۱.٥ ملیۆن کەسە .

  • بڵاوکردنەوە:

پەیوەندیمان پێوە بکە










    بەڵێنەخێر


    • Check-iconڕیبەری لەسەر بەڵگەنامە پێویستەکان
    • Check-iconهاوکاری لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
    • Check-iconکاتی دیدار بۆ ناردن
    • Check-iconزانیاری فرە زمان
    • Check-iconخزمەتگوزاری ئاسودە
    • Check-icon٢٤*٧ هاوکاری ڕاستەخۆ