لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر پورتوگال

پورتوگال وڵاتێکی ئەوروپیە کە دەکەوێتە درێژایی کەناری ڕۆژئاوای ئسپانیا و زەریای ئەتڵانتیك.  پۆرتوگالی زمانی فەرمیە بۆ دانیشتوانێکی نزیکەی ١٠.٣ ملیۆنی.

سەڕەڕای نزیکی لە ئسپانیا، پورتوگال و دراوسێ گەورەکەی جیکراونەتەوە بە بەربەستی زمانەوانی توند – پۆرتوگالی تەواو دوورە لە زمانی ئسپانی. هەرە ڕۆژئاواییترین وڵات لە قاڕەی ئەوروپا، پێگەی پورتوگال لەسەر زەریای ئەتڵانتیك سروشتی مێژووی بەرەوپێشچونی بۆ هێزێکی دەریایی پێبەخشی؛ سەردەستەی دۆزەرەوە و ڕێبەری ئەوروپیەکان. پایتەختەکەی بریتیە لە لیشبۆنە، بە درێژایی لەژێر تیشکی ڕادارە لە نێوان شارە ئەوروپیەکاندا، کە بە خێرایی بوو بە یەکێك لە شارە پێشکەوتووەکانی لەسەر ئاستی قاڕەکە بۆ جوانیەکەی و بە دەستخستنەکەی (نا ئەزموونی لە دادنووسیدا). بە پێگە بەرزەکەی لەسەر کەناراوەکانی ئەتڵانتیك، لیشبۆنە شارێکی شینباوە لە کۆشکەکانی فامبۆیانت، چێشتخانە ناوازەکان و شەوانە ژێانێکی دەربڕ. سەردانکەران دەتوانن گەشتی کۆشکە نیشتمانیە پڕ ڕنگەکانی پێنا بکەن، جێژببینن لە دەرچوونە دەرەوە چالاکیەکانی دەرەوەییکەنای فادۆ، میوزیکی نەریتی پۆرتوگال، چێژوەرگرتن لە خواردنی پورتوگالی، بە خوانە ناوچەییەکانی ماسی خوێکراو، سۆربای گۆشت، و کێکی هێلکەی کەستارد. هەروەها گەشتیاران بۆ پورتوگال دەتوانن زیاتر لە ١٣ ناوچەی کەلەپوری یونسکۆ ببینن، بڕۆ بۆ سەرکردنی دۆلفین لە دورگە بەناوبانگەکانی ئازۆرێس، و خلیسکانی سەر ئاو بلە بە گورەترین شەپۆلەکانی جیهان لە نازارێ.

پورتوگال ڕکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد لەساڵی ١٩٩١ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ١٩٩٥.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی پورتوگال هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ پورتوگال \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ پورتوگال:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی پورتوگال دەبێت پڕبکرێتەوە بە بەکارهێنانی پیستی گەورە، تەواوبکرێت\وەربگێڕرێت بۆ سەر زمانی پۆڵەندی یان ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی پورتوگال دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ پورتوگال جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی پورتوگال لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی پورتوگال بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ پورتوگال بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

 
Portugal Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ پورتوگال، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ پورتوگال\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوەدا، ڕەنگە بتوانیت داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای پورتوگال بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی پورتوگال ڕێگەی جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان. بەپێی ئەوەی لە کوێوە داوکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە شایستە بین بۆ پێشکەش کردنی داواکاری لە ڕێگەی پاڵپەڕی ئینەتەر نێتی ڤیزای ئەلیکترۆنی پۆرتوگال. دەست خستنی پاڵپەڕەکە لێرە، هەژمارێك تۆماربکە و بچۆرە ژوورەوە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە کورتەکان لەبارەی نەتوایەتت، وڵاتی نیشتەجێبوونت، و جۆر\مەبەستی هەوڵدانت بۆ ڤیزا. ئەم زانیاریانە ڕێگە بە سیستەمەکە دەدەن ئاخۆ بەردەوام بیت لە داواکاریەکەت لەڕێگەی ماڵپەڕێ ڤیزای ئەلیکترۆنی. ئەگەر تۆ شایستە بوویت، ئەوا دەوانیت بەردەوام بیت لە پڕکردنەوەی داواکاریەکەت لەسەر ئینتەرنێت.
    • ئەگەر تۆ شایستە نیت بۆ ڤیزای ئەلیکترۆنی پۆرتوگال، دەبێت ڕاستەخۆ پەیوەندی بکەیت بە کونسوڵخانەکەتوە و بپرسیت چۆ داواکاری شینگنمان دەستبکەوێت. بە گشتی دەبێت تۆ  فۆڕمی ئاسایی ڤیزای سینگن دابەزێنیت، پڕبکەیتەوە، چاپ بکەیت و پێشکەش بکەیت، کە بەردەستە لێرە.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی پورتوگال ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای  ئەوەش، وێنەی دەماوچاوی کەسی پێویستە بۆ هەموو داواکاران بەبێ گوێدانە تەمەنیان.
    • دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ داواکریت پێشکەش کردووە. بە گشتی ئەمە ڕێکدەخرێت بۆ ٢ هەفتە دوای ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش دەکرێت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی پورتوگال پێویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی یاخود لە کونسولخانەی پورتوگال یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ پورتوگال.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی پورتوگال دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

ئەگەر پێویستە داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسوڵخانە\باڵوێزخانەیەکەوە کە دەکەوێتە وكاتێکەوە و تێیدا تۆ بە یاسایی لەوێیت، بەڵام بە یاسایی نیشتەجێ نیت، دەبێت تۆ هۆکارێکی دروستت هەبێت بۆ کردنی ئەمە.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی پورتوگال بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی پورتوگال دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی پورتوگال بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

  • ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی پورتوگالت بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە شێوەی:
    • سکاڵایەك لە دژی ئەو کونسوڵخانەیەی کە ڤیزاکە دەردەکات (دەبێت پێشکەش بکرێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکە).
    • تێهەڵچوونەوەیەك بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی پورتوگال (دەبێت پێشکەش بکرێت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکە).
    • (ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت بۆ وەزارەتەکە پەسەند نەکرا) دواکاریەك کە پەسەند نەکردنەکانی پێشوو بە هەڵە بڕیاریان لەسەر دراوە لەڕێگەی دادگای دەسەلاتیی لە لیشبۆنە (دەبێت پێشکەش بکرێت لە ماوەی ٣ مانگ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکە).
  • ڕەنگە تێچووی تێهەڵچوونەوە بدەیت، کە نگەڕێنرێتەوە بە بی گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی پورتوگال بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای پورتوگال ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگنی پورتوگال دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە پورتوگال یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە پورتوگال\ناوچەی شینگن.