لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر سویسڕا

سویسڕای سنورداخراو، سنوری هەیە لەگەڵ ئەڵمانی لە باکور، فەڕەنسا لە ڕۆژئاوا، نەمسا لە ڕۆژهەڵات، و ئیتاڵیا لە باشور. ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٨.٧٥ ملیۆن و ٤ زمانی فەرمی هەیە: ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیتاڵی و ڕۆمانی.

سویسڕا دەوڵەمەند و ئەلپی تایبەتمەندە بە ئابوریەکی جێگیر  لەگەڵ شارە پڕ شارستانێتیەکان، گوندە پەرجوییەکانی ئەلپ، و چیا بەرزەکان. سویسڕای دیمەن ئاسای ناتەخت هانی گەمارۆدانی نەریتی و پابەندبوون بە سیاسەتی بێلایەنی دەدات، باشترین ڕەنگدانەوە لە پێگە مێژووییەکەیدا بووە وەکو هاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتە دراوسێکان، و ئەمەی ئەم دواییانە لەسەر بەرگریکردن لە بەشداری نەکردن  لە یەکێتی ئەوروپا. شوێنێکی ئارەزومەن بۆ کارکردن و نیشتەجێبوون لە ناوەندی ئەوروپا، سویسڕا هەرە پێشکەتووترین بازاڕی ئازادی هەیە لە جیهاندا، زویرخ کە شاریکیەتی یەکێکە لە شارە ئابووریەکان و ناوەندی بانکی ئەوروپا. پایتەختەکەی بریتیە لە بێرن، درێژدەبێتەوە لە ناوەندی شاری سەدەکانی ناوڕاست کە ناوچەی کەلەپوری یۆنوسکۆیە. شاری ژنێڤ کە دیمەنی ڕوانینی هەیە بە سەر چیای بلانک، ناوەندی دیبلۆماسی و شوێنی بنچینەیی زۆرێك لە ڕؤکخراوە ناحکومیەکانە، لەوانە خاچی سوری نێودەوڵەتی. بە هەبوونی هونەرمەندی وەکو ئەلبێرتۆ گیاسۆمێتی و فێلیکس ڤاڵۆتۆن و تەلارساز لی کۆربەستەر وەکو ڕۆڵەی ڕەسەن، سویسڕا شانازی بە مۆزەخانە گرنەکان و گەلەریەکانی وەك مۆزەخانەی فاین ئاڕت لە بازل دەکات کە شوێنی هەرە گرنگترین کارە هونەریەکانە لە جیهاندا. گەشتیاران لە سەرانسەری جیهانەوە دێن بۆ خلیسکانی سەر بەفر لە ئەلپی سویشری ناوازە – و ماراسۆنە بەناوبانگەکانی. نیشینگە گرانبەهاکانی خلیسکانی سەر بەفر ئەوروپیە دەوڵەمەندەکان بەرەوخۆیان ڕادەکێشن، لە کاتێکدا ئەوە ڕونە کە دەریاچەکان ئەلپ گوندە پەرجووییەکان، و گردە بەردەوامەکان کە نیشانکرراون بە مانگای ڕەنگ کارامێل و زەنگدار، سەردانکەرانی خۆشحاڵی هەموو پلە ئابووریەك. لەگەڵ هەوای پاکژی چیاکان، سەردانکەرانی سویسڕا دەتوان چێژ ببینن لە چۆکۆڵاتی دێکادێنت و فۆندێس، و بازاڕیکردن بۆ ڕۆلێکس لە پایتەختی بازاڕی کاتژمێر لە جیهاندا.گرانبەهایە بۆ هەردوو دانیشتوان و سەردانکەران. سویسڕا دراوی تایبەت بە خۆی هەیە؛ فڕانکی سویسڕی.

یەکیك لە ٤ دەوڵەتە شینگنەکەی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سویسڕا واژۆی ڕێکەوتننامەی شینگنی کرد لە ٢٠٠٤. لە ، بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ٢٠٠٨.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی سویسڕا هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ سویسڕا \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ سویسڕا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەنگۆلا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی سویسڕا دەبێت تەواوبکرێت\وەربگێڕرێت بۆ سەر زمانی فەڕەنسی، ئەڵمانی، یان ئیتاڵی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی سویسڕا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ سویسڕا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی سویسڕا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی سویسڕا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ سویسڕا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

 
Switzerland Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ سویسڕا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ سویسڕا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بۆ داواکارانی ڤیزای شینگنی سویسڕا کە لە وڵاتانی دیاریکراوەوە داواکاری پێشکەش دەکەن، ئەگەری هەیە بتوانیت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کاتێک دیاری بکەیت بۆ دیدار، لێرەوە. بە سانایی ئەو وڵاتە تۆماربکە کە تۆ بە یاسایی تێیدا نیشتەجێیت. ئەگەر کاتی چاوپێکەوتن بەردەستە بۆ وڵاتەکەت، شوێن ڕێکاریەکان بکەوە. ئەگەر نا، ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزاکەت بۆ دیاریکردنی کاتێك بۆ دیدار.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندە جیاوازەکانی سویسڕا ڕێگەی جیاوازیان دابین دەکەن بۆ بەدەست خستنی داواکاریەکان ڤیزای شینگنی. سیستەمی ئینتەرنێتی داواکاری ڤیزای سویسڕا بەدەست بخە و ئەو وڵاتە تۆماربکە کە تۆ تێیدا بە یاسایی نیشتەجێیت بۆ ئەوەی ئەوە دەربخەیت کە چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزاکەت. ئەمە دەریدەخات کە ئاخۆ تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت:
      • ئینتەرنێت لە ڕێگەی سیستەمی داواکاری ڤیزای سویسڕا.
      • لەڕێگەی کونسوڵخانە یان باڵوێزخانەی سویسڕا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ.
      • لەڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی سویسڕا دەکات.
      • لەڕێگەی دابینکەری خزمەتگوزاری دەرەکی.

ئەگەر پێویست بکات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەڕێگەی کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی سویسڕا، ئەوا تۆ دەتوانیت ڕاستەخۆ پەیوەندیان پێوەبکەیت بۆ زانینی چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری.

  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • لە کاتێکدا کونسوڵخانە\ناوەندەکانی پێشکەشکردنی سویسڕا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی سویسڕا پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندەکانی ڤیزای سویسڕا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • لە دۆخی جێگرەوەدا، پیویستە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بە شێوەی کەسی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، لە کاتێکدا کە تۆ لەماوەی کاتە ئاساییەکانی کارکردن بیکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت،  ئەوا بە گشتی داوات لێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی سویسڕا پێویستە پێشکەش بکرێن بە پۆستە لە کونسولخانەی سویسڕا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ سویسڕا.

پێویستە تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی سویسڕا پێشکەش دەکەیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی سویسڕا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی سویسڕا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردن

کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی سویسڕا بەگشتی نزیکەی ١٠-١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە کاتی زیاتر بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی سویسڕات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

تێهەڵچوونەوەکەت ڕەنگە پێویستی بە ٢٠٠ فڕانکی سویسڕیبێت، کە بەگشتی ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی ڕەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، نامەی ڕەتکردنەوەکەت دەبێت هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕوونبکاتەوە، لەوانە بۆ کوێ بینێریت.

دەبێت تۆ تێهەڵچونەوەی ڤیزا شینگنەکەت پێشکەش بکەیت لە شێوەی نووسراو بە زمانی فەڕەنسی، ئەڵمانی یان ئیتاڵی، کە هۆکارەکەت دەردەخات بۆ پێشکەشکردنی تێهەڵچوونەوە.

پێویستە تۆ تێهەڵچوونەوەکەت پێشکەش بکەیت، یان بە فەرمی کەسێکی تر دیاری بکەیت بۆ ئەوەی لە بری تۆ بیکات.

دەبێت تێهەڵچوونەوەکە بنێررێت بۆ:
State Secretariat for Migration (SEM)
Quellenweg 6
3003 Bern-Wabern

لە دۆخی جێگرەوە، ئەگەر تۆ نوێنەرێکی دیاریکراوت نەبێت، ئەوا دەبێت تۆ تێهەڵچوونەوە بکەیت بۆ کۆنسوڵخانەی سویسڕا لە دەرەوە.

ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت ڕەتبکاتەوە، دواین سەرچاوەت بریتیە لە پێشکەش کردنی دوایین تێهەڵچوونەوە لە دادگای دەسەڵاتی  فیدڕاڵی سویسڕا لەم ناونبیشانەی خوارەوە:
Federal Administrative Court
O. Box/Postfach
9023 St Gallen

ئەمە دەبێت تەواوپڕبێت لە ڕوونکردنەوەی نووسراو بۆ پێشکەش کردنی تێهەڵچوونەوە، وە بە هەمان شێوە کۆپی ڕەتکردنەوەکە کە تۆ تێهەڵچوونەوەی بۆ دەکەیت. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە بڕیاری دادگای دەسەڵاتی فیدڕاڵی کۆتاییە.

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی سویسڕا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای سویسڕا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە سویسڕا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە سویسڕا\ناوچەی شینگن.