مانەوەی زیاتر لە ڤیزاکەت

  • ئەوە بەندە لەسەر تۆ بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تۆ زیاتر نامێنیتەوە لە ڤیزا شینگنە ماوە کورتەکەت. ئەمە دەکرێت زۆر ئاڵۆزتربێت لەوەی بیری لێدەکەیتەوە، بە تایبەتی ئەگەر تۆ ڤیزای چەندین چونە ناوەوەت هەبێت و زیاتر لە دوو جار بچیتە ناوەوە و دەربچیت لە ناوچەی شینگن بە درێژایی ماوەی کارایی ڤیزاکەت.
  • کاتێك کە دڵنیابوون دێت لەوەی کە تۆ پێشێلی ڤیزای شینگنەکەت نەکردووە، ئەوا دوو بنەما هەیە کە دەبێت لە مێشکتدا بیهێڵیتەوە:
    • پێویستە تۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ نەمێنیتەوە.
    • پێویستە تۆ لە دوای بەرواری (هەتاوەکو) “UNTIL“ی سەر لەزگەی ڤیزاکەت نەمێنیتەوە.
  • ئەم دوو بنەمایە دەکرێت بە بەردەوامی دژوازبن، بە تایبەتی ئەگەر تۆ ڤیزای چەندین چونە ناوەوەت هەبێت. کاتێك کە تۆ چەندین ار دەچیتە ناوچەی شینگن، دەکرێت ئەمە سەرلێتێکدەربێت بۆ بیرهاتنەوەی ئەوەی چەندێك کاتت بەسەربردووە لە ناوچەکە.
  • لە هەندێك دۆخدا، تۆ خۆت لە بارودۆخێکدا دەبینیتەوە کە تێیدا ڕۆژی زیاترت ماوە لەسەر ڤیزاکەت (نم. تەواوی ئەو کاتەی کە بەسەرت بردووە لە ناوچەی شینگن کەمترە لە ٩٠ ڕۆژ) بەڵام نزیکە لە بەرواری پێویستت بۆ جێهێشتن. لە هەموو دۆخێکدا هەرچیەك بێت، دەبێت تۆ ناوچەی شینگن جێبهێڵیت بەر لە بەروارە ناوبراوەکەت “هەتاوەکو” (UNTIL) لەسەر لەزگەی ڤیزاکەت تەنانەت ئەگەر تۆ کمتر لە ٩٠ ڕۆژت بەسەر بردبێت لە ناوچەی شینگن.
  • لەبەر ئەمە، ئەوە گرنگە کە تۆ بزانیت چۆن لەزگەی ڤیزاکەت بخوێنیتەوە و ئاگاداربیت لە بەرواری پێویست بۆ دەرچوون لە ناوچەی شینگن.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە پیویست ناکات تۆ لە هەمان بەرواری “لە” (From) بڕۆیتە ناوچەی شینگنەوە لەسەر لەزگەی ڤیزاکەت. سەڕەڕای ئەمەش، تکایە ئەوەت لەبیربێت کە ئەگەر تۆ بچیتە ناوەوەی ناچەی شینگن لە دوای بەرواری “لە” (From)، ئەو ڕۆژەی کە تۆ بەڕاستی دەچیتە ناوچەکە دەبێت بە بەرواری ڕاستەقینەی چونە ناوەوە، و خاڵی ئاماژەی تۆ بۆ دەرخستنی ئەوەی چەند ڕۆژ لە ناوچەکە ماویتەوە (و چەند ڕۆژت ماوە لەسەر ڤیزاکەت).
  • ماوەی کاتی نێوان “لە… هەتاوەکو” (FROM…UNTIL)ی سەر لەزگەی ڤیزاکەت بە گشتی ٩٠ ڕۆژ تێدەپەڕێنێت (ماوەی مانەوە) (DURATION OF STAY). ئەمە بۆ ڕێگەدانە بە تۆ بۆ باشتر پلاندانانی بەروارەکانی گەیشتن و دەرچوون بۆ\لە ناوچەی شینگن\صاکی شینگن. ئەمە مانای ئەوە نیە کە ڤیزاکەت کارایە بۆ هەموو ماوەکە- نم. بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ.

ژمێرەرەی ڤیزای شینگن

  • ژمێرەرەی ڤیزای شینگن ئامڕازێکە بۆ زانینی ئەوەی چەندێك کاتت ماوە لەسەر ڤیزاکەت بۆ دۆزینەوەی ئەوەی کە ئایا تۆ گوێڕایەڵی یاسای “٩٠ ڕۆژ\١٨٠ ڕۆژیت.
  • تۆ دەتوانیت دەست بگەێنیت بە ژمێرەری ئینتەرنێتیە شینگنەکەمان لەسەر هەموو پەڕەیەکی وێب سایتەکەمان.
  • بۆ بەکارهێنانی ژمێرەرەکە:
    1. بەرواری چونە ناوەوەت “Date of Entry” بۆ ناوچەی شینگن تۆماربکە، بەدوایردا بەرواری جێهێشتن “Date of Exit” لە چوارگۆشەی دووەم.
    2. کرتەیەك بکە لەسەر ژمێرەر “Calculate“. چوارگۆشکە ژمارەی ڕۆژەکان “No. of Days“ی گەشتەکەت نیشان دەدات، ژمارەی ڕۆژەکان لە ژمێرەرەی ڕۆژەکانی شینگنت “Schengen Days Calculation“، و (ئەگەر هەبێت) ژمارەی ڕۆژەکانی مانەوەی زیاتر “Overstay Days“.
    3. ئەگەر تۆ ڕەچاوی ڤیزای دوو چونە ناوەوە دەکەیت، دەتوانیت کرتەیەك بکەیت لەسەر زیادکردن “Add” بۆ تۆمارکردنی ژمارەی چونە ناوەوە وجێهێشتن بۆ گەشتێکی تر.
    4. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ بەرواری چونە ناوەوە تۆماربکەیت بە ٠١\٠١\٢٠٢١ (١ی جەنوەری ٢٠٢١) و بەرواری جێهێشتن بە ٣٠\٠٤\٢٠٢١ (٣٠ی ئەپڕێڵی ٢٠٢١) لە ژمێرەرەکە، ئەنجامەکە ژمارەی ڕۆژەکان “No. of Days”: ١٢٠، ژمێرەری ڕۆژەکانی شینگن: ١٢٠ ڕۆژە لە ٩٠ ڕۆژدا، ڕۆژەکانی مانەوەی زیاتر: ٣٠ ڕۆژ دەخوێنێتەوە.
    5. بە هەبوونی ئەم زانیاریە، تۆ دەتوانیت دواتر گەشتەکەت بگۆڕیت بەپێی ئەمە بۆ ئەوەی سەردانکردنە نیازکراوەکەت نەبێتە هۆی مانەوەی زیاتر لە ڤیزاکەت.

[گرنگ]: تکایە تیبینی ئەوە بکە، کە دەرەنجامی ئەم ژمێرەریە بەهەند وەرنەگریت کە ڕێگەت پێبدات بە مانەوە لە ناوچەی شینگن لەو ماوەیەی کە پێناسەی دەکات. ژمێرەرەکە بریتی نیە لە سەرچاوەیەکی فەرمی\ڕاستاندن بۆ مانەوەکانی شینگن، ئەمە زیاتر بۆ ڕێەریکردنە.

یاسای ٩٠\١٨٠

  • ئەگەر تۆ ڤیزای شینگنی ماوە کورتت هەیە، ئەوا نابێت بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لەماوەی ١٨٠ ڕۆژدا بمێنیتەوە لە ناوچەی شینگن؛ ئەم بنەمایە بە شێوەیەکی بڵاو ناسراوە بە یاسای ٩٠\١٨٠، و جێبەجێ دەکرێت بەسەر هەرکەسێکدا کە ڤیزای شینگنی ماوە کوردتی هەبێت-بەبێ هیچ جیاوازیەك.
  • ئەم یاسایە بە ئاسانی تێگەیشتنی بۆ دەکرێت بە ڤیزای شینگنی یەك چونە ژورەوە. ئەگەر بۆ نمونە، تۆ ڤیزای شینگنی یەك چونە ژورەوەت هەیە، و دەچیتە ناوچەی شینگن لە ١ی جەنوەری ٢٠٢٠، ئەوا پێویستە تۆ ناوچەی شینگن جێبهێڵیت لە یان بەر لە ٣٠ی مارچی ٢٠٢٠؛ ماوەی ٩٠ ڕۆژ.
  • دەبێت بە تایبەتی وریابیت دەربارەی یاسای ٩٠\١٨٠ ئەگەر تۆ ڤیزای شینگنی چەندین چونە ناوەوەت هەبێت. بۆ نمونە، با بڵێین کە تۆ ڤیزای شینگنی چەندین چونە ناوەوەت هەیە و کارایە لە ١ی جەنوەری ٢٠٢٠ەوە بۆ ٣٠ جونی ٢٠٢٠. بابڵێین کە تۆ لە ناوچەی شینگن دەمێنیتەوە بۆ ٣٠ ڕۆژ دوای گەیشتن، جییدەهێڵیت، دەگەڕێیتەوە بۆ ناوچەکە دوای ٥٠ ڕۆژ، دەمێنتەوە بۆ ١٥ ڕۆژ، و جارێکی تر جێیدەهێڵیت بۆ ١٠٠ ڕۆژ. بە شێوەیەکی تەکنیکی تۆ بە تەنها ٤٥ ڕۆژت بەسەربردووە لە ناوچەی شینگن، کەمتر لە ٩٠ ڕۆژی سنوردارکراو. بەڵام، لەبەرئەوەی ڕۆژی کۆتایی کارایی ڤیزاکەت (لە تەنیشت ” UNTIL” هەتاوەکو، لەسەر ڤیزاکەت) بریتیە لە ٣٠ی جونی ٢٠٢٠، ئەوا تۆ ماوەی کارایی ڤیزاکەت تێپەڕاندووە، و ناتوانییت جارێکی تر بچیە ناو ناوچەی شینگن بە هەمان ڤیزا.
  • یاسای ٩٠\١٨٠ بەزۆری جێبەجێ دەکرێت بەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانەویت ڤیزایەکەتی شینگنی تر بەدەست بهێنن دوای ئەوەی یەکەم دانەیان بەسەردەچێت. (نم. بۆ ئەوەی زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ بمێنیتەوە). ئەم یاسایە کاریگەریەکی کرداری هەیە بۆ ڕیگریکردنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت شێوەیەك لە مانەوەی درێژخایەنی ڤیزای شینگن دەربکەن لە چەندین ڤیزای ماوە-کورت. با بڵێین بۆ نمونە، کە تۆ ڤیزای شینگنت هەیە و کارایە بۆ ٩٠ ڕۆژ لەماوەی ٦ مانگدا، و تۆ ٩٠ ڕۆژت بەسەربردووە لە ناوچەی شینگن. ئەگەر تۆ هەوڵبدەیت بۆ بەدەهێنانی ڤیزایەکی نوێ دوای مانەوەی ٩٠ لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا، دەبێت تۆ چاوەڕوانبیت تاوەکو کاتی ماوەی ١٨٠ ڕۆژەکەت بەسەردەچیت (ئەمە دەست پێدەکات لە یەك ڕۆژی چونە ناوەوە) بۆیە کاتێك تۆ ڤیزایەکی نوێت بەدەست دەگات، ئەوا تۆ دەست بە ماوەیەکی نوێی ١٨٠ ڕۆژی دەکەیت.
  • ڕێگەیەکی باش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تۆ ماوەیەکی زیاتر نامێنیتەوە لەسەر ڤیزای چەندین چونە ناوەوەکەت بریتیە لە ئاماژەکانی مۆرەکانی چونە ناوەوە\دەرچوون لە پاسپۆڕتەکەتدا، کە بە بەروارەوە مۆردەکرێت هەر جارێك بچیتە ناوچەی شینگن یان دەبچیت.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە سزاکان بۆ زیاتر مانەوەی لە ڤیزای شینگنەکەت زۆر توندن. ئەگەر تۆ ناوچەی شینگن لەکاتی خۆیدا جێنەهێڵیت، ئەوا ڕەنگە ڕوبەڕوی یەکێك، هەندێك یان هەموو ئەمانەی خوارەوە بکرێیتەوە:
    • باجی ناچاری.
    • ناردنەوەی ڕاستەخۆ.
    • قەدەغەی چەندین ساڵ لە ناوچەی شینگن
    • بە ڕادەیەکی زۆر تۆ ڕەتدەکرێیتەوە بۆ ڤیزای شینگن لە جاری داهاتوو ئەگەر داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ دانەیەك. بۆ دەرخستنی ئەوەی کە ئاخۆ ڤیزای شینگن بەدەست دەهێنیت یان نا، کونسوڵخانەکەت سەیری مێژووی رابردووت دەکات بۆ زانینی ئەوەی کە ئاخۆ هەرگیز تۆ زیاتر ماویتەوە لەسەر ڤیزای شینگنەکەت. هەموو زانیاریە پەیوەستەکان بە مێژووی ڤیزای شینگنەکەت تا ڕادەیەکی زۆر بە دڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنیان دەبێت لە ڤیزای شینگنی داهاتوو ئەگەر تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.