ئەگەر تۆ بەشێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ کردنی کاری بازرگانی، ئەوا دەبێت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی بازرگانی.

ڤیزای شینگنی بازرگانی چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژدا بۆ مەبەستەکانی بازرگانی.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات

  • هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەم بەدەرکراون لە بەدەستخستنی ڤیزای بێ پارە یان ڤیزاکانی دوای گەیشتن بە ناوچەی شێنگن وە ئەوانەی کە هۆکاری شەرعی، کارا، و بەڵگەییان هەیە بۆ چوونە ناو دەوڵەتێکی شینگن بۆ کردنی کاری بازرگانی شایستەن بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی بازرگانی.

بەڵگەنامە پێویستەکان

  1. لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، بۆ داواکردنی ڤیزای شینگنی بازرگانی، پێویست دەکات تۆ بەڵگەنامە دابین بکەیت کە زانیاری دابین دەکات لەبارەی ئەو بازرگانیەی کە تۆ دەتەوێت بیکەیت لە ناوچەی شینگن، وە بە هەمان شێوە زانیاری دەربارەی پەیوەندی بارزگانی لەنێوان دامەزراوە بازرگانیە پەیوەندیدارەکان  لە وڵاتی جێنیشینی خۆت و ئەو وڵاتەی کە ئامانجی تۆیە (ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت بۆ ئەوەی بازرگانی تێدا بکەیت)، ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
  2.  کۆپی مۆڵەتی کارای بازرگانی کۆمپانیای ئەو وڵااتە بکە کە تێیدا نیشتەجێیت.
  3. لایەنی کۆمپانیا\دامەزراوەی وڵاتی بر ئامانجکراوی خۆت، لە نێوانیدا ناونیشانی تەواوەتیان، هەروەها ئامادەکردنی سروشت و درێژی ماوەی گەشتەکە، و\یان:
  4.  زانیاری لە بارەی چالاکی\پێشانگای بازرگانی\کۆبوونەوە کە تۆ تێیدا بەشداردەبیت لە وڵاتە بە ئامانجکراوەکەت، لەوانە زانیاری ود لەبارەی ڕێکخەری میوانداری\چالاکیەکە، لەوانە ناونیشانی تەواوەتیان، درێژی چالاکیەکە، و پاساو بۆ بەشداریکردنت.
  5.  ئەگەر دیدەنی پێشانگایە، زانیاری پەیوەندیداو لەسەر پێشانگای بازرگانی کە تۆ ئامادەی دەبیت لە شێوەی تکت\نامەی ڕاستاندن\لیستی فرۆشی کە دۆخی کارای پێشانگای نمایشی بازرگانی دەردەخات.
  6. ئەو ئامڕازانەی دۆخی پەیوەندی بازرگانی نێوان وڵاتی نیشتەجێ و ئەو وڵاتە دەردەخات کە تۆ بازرگانی تێدا دەکەیت، ڕووندەکەنەوە.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی بازرگانی لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2.  “بازرگانی” دیاری بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە.
  3. ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  4. بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای بازرگانی.
  5. داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  6. تێچووی داواکاریەکە بدە (تێچووی ئاسایی بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ). ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  7.  داواکاریەکەت پێشکەش بکە.
  8.  کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن. چاوپێکەوتنەکان بەشێوەی کەسی بەڕێوەدەبرێن لە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت، یان لە ناوەدنی داواکردنی ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزای شینگنی بازرگانی بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش شەش مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی بازرگانی پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن، یان لە ڕێگەی ناوەندی داواکردنی ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی بازرگانی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.