ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت لەبەرئەوەی لەسەردانکردنێکی فەرمیدایت، نم. تۆ ئەندامی دەستەیەکی فەرمی وڵاتی بانگهێشتکراویت بۆ سەردانکردنی دەوڵەتێك یان چەند دەوڵەتێك لە ناو ناوچەی شینگن لەلایەن دامەزراوەیەکی حکومی دەوڵەتێکی شینگن، یان پێکهاتیەکی بەرپرسی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی فەرمی.

ڤیزای شینگنی سەردانکردنی فەرمی چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژدا بۆ مەبەستی سەردانکردنی فەرمی.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات

  • هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەم بەدەرکراون لە بەدەستخستنی ڤیزای بێ پارە یان ڤیزاکانی دوای گەیشتن بە ناوچەی شینگن، وە وڵاتەکەت بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێدەگات لەلایەن دەوڵەت\دامەزراوەیەکی حکومی چەندین وڵاتی (وەکو پێکهاتەیەکی بەرپرسی فەرمی شینگن) بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوە دیبلۆماسیکەان، و بەشداریکردن لە دانوستان و بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی کلتوور، یان چالاکیەکانی تری سروشتی سیاسی، و تۆ دیاریکراویت بۆ نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەت لە وەفدێکی فەرمی، ئەوا تۆ شایستەیت تێداهەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی فەرمی.

بەڵگەنامە پێویستەکان

  • لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، داواکارانی ڤیزای شینگنی سەردانکردنی فەرمی دەبێت ئەم بابەتانەی خوارەوە پێشکەش بکەن:
    1.  نامەی فەرمی کە دەرچووبێت لەلایەن وڵاتەکەتەوە، ئەوە دەربخات کە تۆ بەشێکی لە وەفدێکی فەرمی و گەشت دەکەیت بۆ نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەت لە دەرەوە لە دەوڵەتێك یان چەند دەوڵەتێکی شینگن کە بانگهێشت نامە فەرمیەکە درێژدەکاتەوە.
    2.  بانگهێشت لەلایەن دەوڵەتێکی شینگن\دامەزراوەیەکی شینگنی چەند وڵاتی.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی فەرمی لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2. سەردانکردنی فەرمی” دیاری بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە.
  3. ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  4. بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای سەردانکردنی فەرمی.
  5.  داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  6. تێچووی داواکاریەکە بدە (تێچووی ئاسایی بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ). ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  7. داواکاریەکەت پێشکەش بکە.
  8.  کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن. چاوپێکەوتنەکان بەشێوەی کەسی بەڕێوەدەبرێن لە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت، یان لە ناوەدنی داواکردنی ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی فەرمی بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی فەرمی پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن، یان لە ڕێگەی ناوەندی داواکردنی ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی فەرمی بە گشتی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.