ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت وەکو بەشێك لە دەستەی وەرزشی، نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە وەرزشیەکان، پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی وەرزشی.

ڤیزای شینگنی وەرزشی چیە؟

  • جۆرێکە لە ڤیزای مانەوەی کورت (جۆری سی) کە ڕێگەت پێدەدات بگەیت بە ناوچەی شینگن بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠- ڕۆژدا بۆ مەبەستە وەرزشیەکان.

شایستەبوون: کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات

  • هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەم بەدەرکراون لە بەدەستخستنی ڤیزای بێ پارە یان ڤیزاکانی دوای گەیشتن بە ناوچەی شینگن وە ئەوانەی کە هۆکاری شەرعی، کارا، و بەڵگەییان هەیە بۆ چوونە ناو دەوڵەتێکی شینگن بۆ کردنی کاری بازرگانی شایستەن بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی وەرزشی.

بەڵگەنامە پێویستەکان

لەگەڵ بەڵگەنامە سەرەتاییە پێویستەکان، داواکارانی ڤیزای شینگنی وەرزشی پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە پێشکەش بکەن:

  • ئەگەر تۆ: وەرزشکار\ئەندامی ڕێکخراوێکی وەرزشیت لە وڵاتی نیشتەجێی خۆت و گەشت دەکەیت بۆ کەپمی \چالاکی وەرزشی دامەزراو لەلایەن ڕێکخراوی وەرزشی ناوخۆیی خۆتەوە، ئەوا دەبێت تۆ ئەو پیداویستیانە دابین بکەیت کە سروشتی گەشتەکەت دەردەخات، لەوانە مەبەستی سەرەکی، و بەهەمان شێوە مانەوەکەت لە وڵاتە شینگنە بە ئامانجکراوەکەت:
    • نامە لە لایەن ڕێکخراوی وەرزشی ناوخۆیی وڵاتی نیشتەجێبوونت، لەوانە ناویان، ناونیشانی تەواویان، زانیاری پەیوەندیکردن، کە بەهامن شێوە پلەکەت بەیان بکات لە دامەزراوەکەدا (وەرزشکار، ڕاهێنەر، مەشقپێکەر، هتد.)، بەرواری پەیوەندیکردنت بە ڕێکخراو\تیپەکەوە، سروشت\مەرجەکانی قەرەبووکردنەوە (ئەگەر هەبێت)، و دڵنیایی لەوەی کە تۆ بەدوای دامەزراندندا ناگەڕێیت لەماوەی مانەوەت لە وڵاتە بە ئامانجکراوەکەت.
    • بەپێی ئەوەی کە ئاخۆ تۆ گەشت دەکەیت بۆ بەشداریکردن لە چالاکی وەرزشی دامەزراو لەلایەن ڕێکخراوی وەرزشی ناوخۆیی وڵاتەکەت بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەیەکی وەرزشی وڵاتە بە ئامانجکراوەکەت:
      • نامە لە لایەن ڕێکخراوی وەرزشی ناوخۆیی وڵاتی نیشتەجێبوونت کە زانیاری دابین بکات لە سەر ئەو چالاکیە وەرزشیەی کە تۆ بەشداری تێدا دەکەیت لە وڵاتی بە ئامانجکراو، لەوانە زانیاری ورد لەبارەی ڕێکخەری میوانداریەکە\چالاکیەکە، لەوانە ناونیشانی تەواوەتیان، درێژی و بەرنامەی چالاکیەکە، مەبەستی بەیانکراوی چالاکیەکە، و پێناسکردنی ئەوەی کە چۆن خەرجیە پەیوەندیدارەکانت بە گەشت و شوێنی مانەوە دەدرێن (ئاخۆ تۆ لە گیرفانی خۆت خەرجیەکانت دەدەیت، یاخود بەڕێوبەری چالاکی\دامەزراوە\کەسێکی تر خەرجیەکانی پەوەست بە ئامادەبوونت دابین دەکات.).
      • نامەی لایەنی ڕێکخراوی وەزشی ناوخۆیی وڵاتی بە ئەمانجکراوت کە ڕوونی بکتەوە ئەوان پەیوەندیەکی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ ڕێکخراوە وەرزشیە ناوخۆییەکەت،، لەوانە ناونیشنای تەواوەتیان، درێژی و بەرنامەی چالاکیەکە.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت

  1. ئەو وڵاتە شینگنە دیاریبکە کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت. تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی وەرزشی لە ڕێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  2. وەزش” دیاری بکە وەکو مەبەستی گەشتەکە.
  3.  ژمارەی “چونەژوورەوەکان” دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ناوچەی شینگن.
  4.  بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە. وە بە هەمان شێوە ئەو بەڵگەنامانەی کە پیویستن بۆ ڤیزای شینگنی وەرزشی.
  5.  داواکاریەکەت پڕبکەرەوە. وڵاتانی جیاوازی شینگن ڕێگەی جیاواز دابین دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی داواکاریەکان؛ ڕەنگە پێویست بێت ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی بەکاربهێنیت یان داواکاری چاپکراو بەدەست پڕبکەیتەوە.
  6.  تێچووی داواکاریەکە بدە (تێچووی ئاسایی بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ). ئەگەری هەیە پێویست بکات بە پێسکەشکردنی خەرجی خزمەتگوزاری لەگەڵ داواکاری ڤیزاکە. ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا، کە ئەگەری هەیە تۆ بەشێوەی کەسی بیدەیت، لە دیداری چاوپێکەوتنەکەت لە ناوەندی داواکاری ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم تێچووانە ناگەڕێنرێنەوە.
  7. داواکاریەکەت پێشکەش بکە.
  8. کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری چاوپێکەتن. چاوپێکەوتنەکان بەشێوەی کەسی بەڕێوەدەچن لە هەریەکێك لە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ پیشکەش دەکەیت، یان لە ناوەندی داواکاری ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزای شینگنی وەرزشی بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • پێویستە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی وەرزشی پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسولخانە یان باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت لە ناوچەی شینگن، یان لە ڕێگەی ناوەندی داواکاری ڤیزای پەیوەندیدار بە کونسوڵخانەی وڵاتەکە.
  • ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە زۆرترین کاتی تێدا بەسەر دەبەیت. لە دۆخێکدا ئەگەر پلان دابنێیت بۆ بەسەر بردنی کاتی یەکسان لەو چەند وڵاتانە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی باڵوێزخانە، کونسوڵخانە یان ناوەندی پێشکەش کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەو وڵاتەی کە یەکەم جار پێیدەگەیت.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی وەرزشی بە گشتی نزیکەی دوو هەفتەیە (١٥ ڕۆژە). لە هەندێك دۆخدا، کونسوڵخانەکان ڕەنگە نزیکەی ٣٠-٦٠ ڕۆژ وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر داواکاریەکە.