پوختە

پۆلێنی جیاوازی ڤیزا هەیە، هەریەکێکیان پێانسەی دەستگەیشتنی ناوچەیی تۆ دەکەن بۆ ناوچەی شینگن، نم. ئاخۆ دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ هەموو، هەندێك یان یەكێك لە ٢٦ دەوڵەتەکانی شینگن.

  • ڤیزای شینگنی گشتگیر (USV): ڕێگە دەدات بە دەستگەیشتن بە هەموو ناوچەی شینگن؛ بۆ هەموو دەوڵەتە ئەندامەکان. ٢ جۆر لە ڤیزای شینگنی گشتگیر بوونی هەیە، کە هەریەکێکیان پێناسەی ماوەی مانەوەی تۆ دەکات لە ناوچەی شینگن. هەردووکیان کاران ڤیزاکانی شینگنی گشتگیر (USV).
    • جۆری “A” ئەی (گواستنەوەی فڕۆکەخانە): بە گشتی کارایە بۆ گواستنەوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی ناوچەی شینگن، و کارا نیە بۆ چونە ناو هەر ڕوبەرێك لە دەرەوەی فڕۆکەخانەکە.
    • جۆری “C” سی (مانەوەی کورت): ماوەی گەشتی ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژ. جۆری سی دەکرێت بەدەست بهێنرێت وەکو:
      • یەك چونە ناوەوە؛
      • دوو چونە ناوەوە یان؛
      • چەندین چونە ناوەوە

هەریەکێکیان پێناسەی ژمارەی ئەو جارانە دەکەن کە تۆ دەتوانیت بچیتە ناوچەی شینگن.

  • ڤیزای ناوچەیی سنوردارکراو (LTV): ڤیزایەك کە ڕێگەت پێدەدات بە گەیشتن بە یەك وڵاتی شینگن یان هەندێك وڵاتی دیاریکراو، بەڵام نەوەك هەموو ناوچەی شینگن.

لەگەڵ:

  • ڤیزای نیشتمانی: ڤیزای مانەوەی درێژ (جۆری “D” دی) ڕێگەت پێدەدات بە گەیشتن بە وڵاتێکی دیاریکراوی شینگن وەك لە هەموو ناوچەی شینگن، کارایە بۆ زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ.

جۆرەکانی ڤیزای شینگن

١- ڤیزای شینگنی گشتگیر:

  • جۆرێکە لە ڤیزا کە کارایە بۆ چونە ناوەوەی هەموو ناوچەی شینگن؛ هەموو ٢٦ دەوڵەتەکە.
  • دەکرێت یەك جار، دوو جار، یان چەندین جار دەربکات.
  • پێویستە داواکاریەکان پێشکەش بکرێن بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ پلان دادەنێت زۆرترین ماوە بمێنیتەوە لە خاکەکەی.
  • تێچووەکە بە گشتی ٨٠ یۆرۆیە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو (منداڵانی تەمەن نیوان ٦-١٢ ساڵ دەبێت بە تەنها ٤٠ یۆرۆ بدەن). هەندێك جۆر لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرخراون لە هەموو تێچووەکانی ڤیزا.

٢- ڤیزای ناوچەیی سنوردارکراو:

  • جۆرێکە لە ڤیزا کە ڕێگەی چونە ناوەوەی “سنوردارکراوت” پێدەدات بۆ هەموو ناوچەی شینگن.
  • جیاواز لە ڤیزای گشتگیر، ڤیزای سنوردارکراو کارایە بۆ گەیشتن بە یەك دەوڵەتی شینگن یان زیاتر، بەڵام نەك هەمووی.
  • بە گشتی خەڵکی داواکاری پێشکەش ناکەن بۆ ڤیزای ناوچەیی سنوردارکارو؛ هەندەێك لە دەوڵەتانی ئەندام چەند پاسپۆڕتێکی دیاریکراو ناناسێنن یان بە سادەیی ڕەزامەندنین بە ڕێگەدان بە چونە ناوەوە بۆ وڵاتەکەیان کە ئەمە بڕیاری تاکڕەوی خۆیانە. زۆرجار ڤیزای ناوچەیی سنوردارکارو دەبەخشرێت بۆ ڕێگەدان لە بەدەست خستنی داواکارانی بۆ یەك دەوڵەت. کارایی ڤیزای ناوچەیی سنوردارکارو بۆ هەرە پێوەندترین جۆری ڤیزایە لە مەرجەکانی کارایی ناوچەیی (بە بەراورد بە ڤیزای شینگنی گشتگیر).
  • تێچووەکە بە گشتی ٨٠ یۆرۆیە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو (منداڵانی تەمەن نیوان ٦-١٢ ساڵ دەبێت بە تەنها ٤٠ یۆرۆ بدەن). هەندێك جۆر لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرخراون لە هەموو تێچووەکانی ڤیزا (بۆ لیستی تەواوی بەدەرکراوانی تێچووی ڤیزا، تکایە سەیری تێچووەکانی ڤیزا بکە.

ڤیزای نیشتمانی

  • جۆرێکە لە ڤیزا کە ڕێگەت پێدەدات لە گەیشتن بە یەك وڵاتی دیاریکراو.
  • ڤیزای نیشتمانی
  • بریتی نیە لە ڤیزای شینگن.
  • ڤیزای نیشتمانی لە پۆلێنی ڤیزاکانی “ماوە درێژ” (جۆری “D” دی)یە، بە بەراورد بە ڤیزای شینگنی “ماوە کورت” (جۆری “C” سی).
  • ڤیزای نیشتمانی بەرامبەر بە ڤیزای شینگن: دوو جیاوازی سەرەکی هەیە لە نێوان ڤیزای شینگن و ڤیزای نیشتمانی:
    • ١) ڤیزای شینگن ڕێگەت پێدەدات لە گەیشتن بە ناوچەی شینگن، و دەکرێت کارابێت بۆ هەموو وڵاتەکانی ناوچەی شینگن. لە بەرامبەردا، ڤیزای نیشتمانی ڕێگەت پێدەدات لە گەیشتنی تەواو بە دەوڵەتێکی دیاریکراو.
    • ٢) کارایی ڤیزای شینگن سنوردارە بۆ ٩٠ ڕۆژ، لە کاتێکدا ڤیزای نیشتمانی دەکرێت کارابێت بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر.
  • شتێك نیە بە ناوی ڤیزای شینگنی نیشتمانی. ڤیزای نیشتمانی و ڤیزای شینگن بوونیان هەیە؛ کە ئەوان دوو پۆلێنی جیاوازی ڤیزان.
  • بۆ نمونە، فەڕەنسا دەوڵەتێکی شینگنە، بەڵام ئەگەر تۆ ئارەزوو دەکەیت بمێنیتەوە لە فەڕەنسا بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ، ئەوا دەکرێت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای نیشتمانی، وەك لە ڤیزای شینگن.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە تێچووی ڤیزا نیشتمانیەکان دەگۆڕێت بەپێی وڵآتەکە. کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ داواکاری بۆ ڤیزای نیشتمانی پێشکەش دەکەیت پێویستە زانیاری هەبێت لەبارەی تێچووی ڤیزاکەت.

چونە ناوەوەی شینگن

کارایە بۆ ڤیزای شینگنی گشتگیر (USV)، ئەم ٣ چونە ناوەوەی خوارەوە ژمارەی چونە ناوەوەکانت دەردەخەن بۆ ناوچەی شینگن بە ڤیزای شینگنی گشتگیر:

ا. یەك چونە ناوەوە:

  • یەك جار ڕێگەت پێدەدات بە چونە ناوەوە بۆ ناوچەی شینگن، و تا ٩٠ ڕۆژ مانەوە.
  • کارایە بۆ چونە ناوەچەی شینگن، بۆ ماوەیەك بگات بە ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژ.
  • “یەك چونە ناوەوە” مانای وایە کە تۆ تەنها یەك چونە ناوەوەت پێدەدەرێت بۆ ناوچەی شینگن. ئەگەر تۆ ناوچەی شینگن جێبهێڵیت لەبەر هەر هۆکارێك، ئەوا ڤیزاکەت ڕادەگیرێت، و بۆیە نا-کارا دەکرێت. تەنانەت ئەگەر تۆ هێشتا کاتت مابێت لەسەر ڤیزاکەت، ئەوا تۆ ناتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ ناوچەی شینگن دوای جێهێشتن. بۆ پێویست دەکات تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزایەکی نوێ بۆ ئەو ناوچەیەی کە تۆ جێتهێشتووە.
  • پێویستە داواکاری ڤیزای شینگنی یەك چونە ناوەوە پێشکەش بکرێت بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ دەتەوێت بۆ ماوەی زیاتر تێیدا بمێنیتەوە.
  • تێچووەکە بە گشتی ٨٠ یۆرۆیە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو (منداڵانی تەمەن نیوان ٦-١٢ ساڵ دەبێت بە تەنها ٤٠ یۆرۆ بدەن). هەندێك جۆر لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرخراون لە هەموو تێچووەکانی ڤیزا.

اا. دوو چونە ناوەوە:

  • دووك جار ڕێگەت پێدەدات بە چونە ناوەوە بۆ ناوچەی شینگن، دوو جار بۆ ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژ.
  • جیاواز لە یەك چونە ناوەوە، ڤیزای شینگنی دوو چونە ناوەوە، ڕێگەت پێدەدات بە جێهێشتنی ناوچەی شینگن و دووبارە گەڕانەوە بۆی. بۆیە ئەمە کارایە بۆ دوو چون ناوەوە بۆ ناوچەی شینگن.
  • بەپیی بنەمای جێگیری، ڤیزای شینگنی دوو چونە ناوەوە جێگریەکی باشترت پێدەبەخشێت وەك لە یەك چونە ناوەوە، بەڵام هێشتا ژمارەی جارەکانی جێهێشتن و دووبارە چونە ناوەوە بۆ ناوچەی شینگن سنورداردەکات.
  • پێویستە داواکاری ڤیزای شینگنی دوو چونە ناوەوە پێشکەش بکرێت بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ دەتەوێت بۆ ماوەی زیاتر تێیدا بمێنیتەوە
  • تێچووەکە بە گشتی ٨٠ یۆرۆیە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو (منداڵانی تەمەن نیوان ٦-١٢ ساڵ دەبێت بە تەنها ٤٠ یۆرۆ بدەن). هەندێك جۆر لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرخراون لە هەموو تێچووەکانی ڤیزا.

ااا. چەندین چونە ناوەوە:

  • ڕێگەی چونە ناوەوە، جێهێشتن و دووبارە چونە ناوەوە پێدەدات بۆ ناوچەی شینگن هەر چەند جارێك کە تۆ بتەوێت بۆ ٩٠ ڕۆژ لەموەی ١٨٠-ڕۆژ.
  • بیر لەوە بکەرەوە بۆچی گەشت دەکەیت و مەبەستەکەت دەستنیشان بکە کە بە باشترین شێوە پێناسەی سروشتی گەشتەکەت دەکات.
  • ئەو مەبەستەی کە تۆ دەستنیشانی دەکەیت ئەو بەڵگەنامانە دەردەخات کە پێویستە تۆ پێشکەشی بکەیت لە داواکاری ڤیزای شینگنەکەت. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی مەبەستە تەندروستیەکان، ئەوا پێویست دەکات تۆ زانیاری پێشکەش بکەیت لەبارەی جۆری ئەو ڕێکاری و چارەسەرانەی کە تۆ گەشتی بۆ دەکەیت بۆ دەست کەوتن، لە کاتێکدا داواکاری ڤیزای شینگنی بازرگانی پێویستی بە زانیاری هەیە لەبارەی سروشتی ئەو بازرگانیەی کە تۆ نیازت وایە جێبەجێی بکەیت.

مەبەستەکانی ڤیزای شینگن

زیاتر لە ١٠ مەبەستی جیاواز هەیە بۆ پێناسەکردنی هۆکاری گەشتەکەت.

  • کاتێك کە داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگن، ئەوا داوات لێدەکرێت “مەبەست”ەکەت دیاری بکەیت بۆ گەشتەکەت. ئەمە سەرەکیترین هۆکارە بۆ گەشتکردنەکەت. یان بۆچی تۆ پێویستت بە ڤیزای شینگنگە.
  • بیربکرەوە لەوەی کە بۆچی گەشت دەکەیت و ئەو مەبەستە دەستنیشان بکە کە بە باشترین شێوە سروشتی گەشتەکەت دیاری دەکات.
  • ئەو مەبەستەی کە هەڵیدەبژێریت ئەو بەڵگەنامانە دیاری دەکات کە پێویستە تۆ پێشکەشیان بکەیت لە داواکاری ڤیزای شینگنەکەت. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی هۆکارە تەندروستیەکان، ئەوا پێویست دەکات تۆ زانیاری دابین بکەیت لەبارەی جۆری ڕێکاری یان چارەسەر کە تۆ گەشت دەکەیت بۆ وەرگرتنی، لە کاتێکدا داواکارئ ڤیزای شینگنی بازرگانی پێویستی بە زانیاری هەیە لەبارەی سروشتی ئەو بازرگانیەی کە دەتەوێت بەجێیبگەێنیت.

دەکرێت ڤیزای شینگن بەدەست بهێنرێت بۆ ئەو گەشتانەی کە دەکرێن بۆ ئەم ١٠ مەبەستانەی خوارەوە:

  1. بازرگانی: ئەگەر تۆ بەشێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ مەبەستەکانی پیشەیی، نم. بۆ کردنی بازرگانی ئەوا دەبێت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی بازرگانی.
  2. سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ: ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ مەبەستە کۆمەڵاتیەکان، نم. بۆ سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ ، پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی خێزان و هاوڕێ.
  3. هۆکارە تەندروستیەکان: ئەگەر تۆ بەشێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ هۆکارە تەندروستیەکان نم. تۆ هەوڵی بەدەستهێنانی چارەسەری پزیشکی دەدەیت، ئەوا دەبێت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی هۆکارە تەندروستیەکان.
  4. گواستنەوەی فڕۆکەخانە: ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت لە ڕێگەی فڕۆکەخانەیەکی ناوچەی شینگن، تەنانەت ئەگەر وێستگەکەش جێ نەهێڵیت، ڕەنگە پێوست بکات بە بەدەستهێانی ڤیزای شینگنی گواستنەوەی فڕۆکەخانە. بە وردی سەرنج بدە بە وردەکاریەکانی گەشتەکەت لە ڕوداوێك کە گەشتەکەت فڕینی ئاسمانی ناڕاستەخۆ لەخۆبگرێت بۆ شوێنێك لەدەرەوەی ناوچەی شینگن.
  5. گەشتیاری: ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت بۆ مەبەستی گەشتیاری، پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی گەشتیاری.
  6. کلتووری: ئەگەر تۆ بۆ مەبەستە کلتوریەکان گەشت دەکەیت، نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە کلتووریەکان، پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی کلتووری.
  7. خوێندن: ئەگەر تۆ بەشێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ مەبەستی خویندن، نم. بۆ چوون بۆ قوتابخانە یان بەشداریکردن لە چالاکی\بەرنامە پەروەردەیی و بڕوانامەییەکان، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی خوێندن.
  8. وەرزشی: ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت وەکو بەشێك لە دەستەی وەرزشی، نم. بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە وەرزشیەکان، پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی وەرزشی.
  9. سەردانکردنی فەرمی: ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت لەبەرئەوەی لەسەردانکردنێکی فەرمیدایت، نم. تۆ ئەندامی دەستەیەکی فەرمی وڵاتی بانگهێشتکراویت بۆ سەردانکردنی دەوڵەتێك یان چەند دەوڵەتێك لە ناو ناوچەی شینگن لەلایەن دامەزراوەیەکی حکومی دەوڵەتێکی شینگن، یان پێکهاتیەکی بەرپرسی شینگن، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی سەردانکردنی فەرمی.
  10. ئەوانی تر: بۆ ئەو مەبەستانەی کە لە دەرەوەی ٩ پۆلێنە ناسێنراوەکەی سەرەوە، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی ئەوانی تر.

لەگەڵ ئەمانەشدا:

  • هاوسەری ئەوروپی: ئەگەر تۆ وەکو هاوسسەری هاوڵاتیەکی یەکێتی ئەوروپا گەشت دەکەیت، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی هاوسەری ئەوروپی.
  • دەستەی فیلم: ئەگەر تۆ وەکو بە شێك لە دەستەی فیلمێك گەشت دەکەیت، (نم. کارکردن لەسەر وێنەگرتنی فیلمێك لە ناوچەی شینگن) ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی دەستەی فیلم.
  • مەبەستە ئاینیەکان: ئەگەر تۆ بەشێوەیەکی سەرەکی گەشت دەکەیت بۆ مەبەستە ئاینیەکان، (نم، بەشداریکردن لە چآلاکی\کۆبوونەوەی ئاینی) گەشت دەکەیت ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی مەبەستە ئاینیەکان.

کارایی ڤیزای شینگن

کارایی ئاماژەدەکات بە کات و چەندێتی ماوە کە تۆ دەتوانیت ڤیزاکە بەکاربهێنیت، وە بە هەمانشێوە ئەوەی کە دەتوانیت بۆ کوێ بچیت بە ڤیزاکە.

بۆ ماوەی چەندێك ڤیزاکەت کارایە؟

  • یەکێک لە لایەنەکانی ڤیزای شینگن ئەوەیە کە ڤیزاکەت بۆ ماوەی چەندێك کارایە، و ماوەی مانەوە. ئەمە مانای وایە:
    • ا) بڕی ئەو کاتەی (ژمارەی ڕۆژە ڕاستێنراوەکان) کە تۆ دەتوانیت بەهۆیەوە لە ناوچی شینگن بمێنیتەوە.
    • ب) ڤیزاکەت بۆ ماوەی چەندێك کارایە بۆ: ماوەی ئەو کاتەی کە تۆ دەتوانیت ڤیزاکەت بەکاربهێنیت بۆ چونە ناوەوە و مانەوە لە ناوچەی شینگن.

ا) هەموو ڤیزاکانی شینگن بۆ ٩٠ ڕۆژ کاران لە ماوەی ١٨٠-ڕۆژدا:

  • ئەمە مانای وایە کو تۆ بە ڤیزای شینگن دەتوانیت لە ناوچەی شینگن بمێنیەوە بۆ ٩٠ ڕۆژ. ئەمە مانای ئەوە ناگەێنێت کە تۆ دەتوانیت بمێنیتەوە لە ناوچەی شینگن بۆ ١٨٠ ڕۆژ. دوای ئەوەی چویتە ناو ناوچەی شینگن بە ڤیزای شینگنەکەت، پێویستە تۆ ناوچەکە جێبهێڵیت دوای ٩٠ ڕۆژ.
  • دەبێت بە تایبەتی وریابیت دەربارەی ماوەی کارایی ڤیزاکەت ئەگەر تۆ ڤیزای شینگنی چەندین چونە ناوەوەت هەبێت. بۆ نمونە، با بڵێین کە تۆ ڤیزای شینگنی چەندین چونە ناوەوەت هەیە و کارایە لە ١ی جەنوەری ٢٠٢٠ەوە بۆ ٣٠ جونی ٢٠٢٠. بابڵێین کە تۆ لە ناوچەی شینگن دەمێنیتەوە بۆ ٣٠ ڕۆژ دوای گەیشتن، جییدەهێڵیت، دەگەڕێیتەوە بۆ ناوچەکە دوای ٥٠ ڕۆژ، دەمێنتەوە بۆ ١٥ ڕۆژ، و جارێکی تر جێیدەهێڵیت بۆ ١٠٠ ڕۆژ. بە شێوەیەکی تەکنیکی تۆ بە تەنها ٤٥ ڕۆژت بەسەربردووە لە ناوچەی شینگن، کەمتر لە ٩٠ ڕۆژی سنوردارکراو. بەڵام، لەبەرئەوەی ڕۆژی کۆتایی کارایی ڤیزاکەت (لە تەنیشت “UNTIL” هەتاوەکو، لەسەر ڤیزاکەت) بریتیە لە ٣٠ی جونی ٢٠٢٠، ئەوا تۆ ماوەی کارایی ڤیزاکەت تێپەڕاندووە، و ناتوانییت جارێکی تر بچیە ناو ناوچەی شینگن بە هەمان ڤیزا.

ب) هەموو ڤیزاکانی شینگن کاران بۆ بەکارهێنانی بڕی ئەو کاتەی کە دیاریکراوە لەسەر لەزگەی ڤیزاکەت:

  • ڤیزاکانی شینگن بە خۆری کاران بۆ بەکارهێنان بۆ ماوەی زیاتر لە ٩٠ ڕژ یان تەنانەت ١٨٠ ڕۆژ.
  • ئەمە دەرخراوە لە ماوەی نێوان “FROM…UNTIL” (لە… هەتاوەکو) لەسەر لەزگەی ڤیزاکەت، کە بە زۆری ئەو ژمارەی ئەو ڕۆژانەی “DURATION OF STAY” (ماوەی مانەوە) تێدەپەڕێنێت. ئەمە دیاریکراوە بۆ ڕێگەدان بە تۆ بۆ بەرنامەی باشتری بەروارەکانی گەیشتن و جێهێشتن بۆ\لە ناوچەی شینگن\ناوچەکە.

جۆرەکانی ڤیزا لەسەر بنەمانی کارایی

  • ڤیزای شینگنی جۆری سی “ C “: کارایە بۆ مانەوەی کورت بۆ ٩٠ ڕۆژ.
  • ڤیزای شینگنی جۆری ئەی “ A “: بە دیاریکراوی کارایە بۆ گواستنەوەی فڕۆکەخانە.
  • ڤیزای جۆری دی “ D “: بە ڤیزای مانەوەی درێژ دادەنرێت لەبەرئەوەی دەکرێت کارابن بۆ ماوەی زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ. هەرچەندە، ڤیزاکانی مانەوە-درێژی جۆری دی ” D ” بریتین لە ڤیزای نیشتمانی – نەوەك ڤیزای شینگن.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە کە هەموو جۆرە مەبەستیەکانی ڤیزاکانی شینگن کاران بۆ هەمان بواری کات. بۆ نمونە، ڤیزای هۆکارە تەندروستی و ڤیزای بازرگانی کاران “valid” بۆ هەمان ماوەی کات. بۆیە دەبێت ئەو مەبەستە هەڵبژێریت کە بە دروستی دەگونجێت لەگەڵ هۆکاری گەشتکردنەکەت.

یاسای ٩٠\١٨٠

  • ئەگەر تۆ ڤیزای شینگنی ماوە کورتت هەیە، ئەوا نابێت بۆ ژیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لەماوەی ١٨٠ ڕۆژدا بمێنیتەوە لە ناوچەی شینگن؛ ئەم بنەمایە بە شێوەیەکی بڵاو ناسراوە بە یاسای ٩٠\١٨٠، و جێبەجێ دەکرێت بەسەر هەرکەسێکدا کە ڤیزای شینگنی ماوە کوردتی هەبێت- بەبێ هیچ جیاوازیەك.
  • دوای ئەوەی دەچیە ناو ناوچەی شینگن، کاتژمێرەکە بەشێوەیەکی دروست دەست دەکات بەژماردنی پێچەوانە لە ١٨٠ ڕۆژدا، و بەردەوام دەبێت لە ژماردن تەنانەت دوای ئەوەی ٩٠ ڕۆژەکە تەواودەبێت (نم، دوای ئەوەی تۆ ناوچەی شینگن جێدەهێڵیت لە دوای بەسەربردی ٩٠ رۆژ لەوێ).
  • ١٨٠ ڕۆژ دوای یەکەم چونە ناوەوەت بۆ ناوچەی شینگن، تۆ ڕێگەت پێدەدرێت بە شێوەیەکی بیرۆکەیی جارێکی بچیتە ناوچەی شینگن بە ڤیزایەکی نوێی شینگنەوە، پێویستە تۆ دانەیەك بەدەست بهێنیت.
  • یاساکە بە ئاسانی تێگەیشتنی بۆ دەکرێت بە ڤیزای شینگنی یەك چونە ژورەوە. ئەگەر بۆ نمونە، تۆ ڤیزای شینگنی یەك چونە ژورەوەت هەیە، و دەچیتە ناوچەی شینگن لە ١ی جەنوەری ٢٠٢٠، ئەوا پێویستە تۆ ناوچەی شینگن جێبهێڵیت لە یان بەر لە ٣٠ی مارچی ٢٠٢٠؛ ماوەی ٩٠ ڕۆژ.
  • یاسای ٩٠\١٨٠ بەزۆری جێبەجێ دەکرێت بەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانەویت ڤیزایەکەتی شینگنی تر بەدەست بهێنن دوای ئەوەی یەکەم دانەیان بەسەردەچێت. (نم. بۆ ئەوەی زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ بمێنیتەوە). ئەم یاسایە کاریگەریەکی کرداری هەیە بۆ ڕیگریکردنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت شێوەیەك لە مانەوەی درێژخایەنی ڤیزای شینگن دەربکەن لە چەندین ڤیزای ماوە-کورت. با بڵێین بۆ نمونە، کە تۆ ڤیزای شینگنت هەیە و کارایە بۆ ٩٠ ڕۆژ لەماوەی ٦ مانگدا، و تۆ ٩٠ ڕۆژت بەسەربردووە لە ناوچەی شینگن. ئەگەر تۆ هەوڵبدەیت بۆ بەدەهێنانی ڤیزایەکی نوێ دوای مانەوەی ٩٠ لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا، دەبێت تۆ چاوەڕوانبیت تاوەکو کاتی ماوەی ١٨٠ ڕۆژەکەت بەسەردەچیت (ئەمە دەست پێدەکات لە یەك ڕۆژی چونە ناوەوە) بۆیە کاتێك تۆ ڤیزایەکی نوێت بەدەست دەگات، ئەوا تۆ دەست بە ماوەیەکی نوێی ١٨٠ ڕۆژی دەکەیت.

ڤیزای شینگن کارایە بۆ کوێ؟

  • لایەنێکی تری ڤیزای شینگن ئاماژەیە بە ڤیزاکە کارایە بۆ کوێ- نم. ئەو شوێنانەی کە تۆ دەتوانیت بۆی بچیت بەهۆیەوە.
  • دوو جۆر لە ڤیزای شینگن هەیە: ڤیزای شینگنی گشتگیر لەگەڵ ڤیزای شینگنی سنوردارکراو.
  • ڤیزای شینگنی گشتگیر کارایە بۆ چونە ناوەوەی هەموو ناوچەی شینگن. ئەمە مانای وایە ئەگەر تۆ ڤیزای شینگنی گشتگیرت هەبێت ئەوا دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ هەر یەکێك لە هموو ٢٦ دەوڵەتەکەی ناوچەی شینگن.
  • لە بەرامبەردا ڤزای شینگنی سنوردارکراو گەیشتنت سنوردار دەکات بە خاکی شینگن بۆ هەندێك، تەنانەت یەك دەوڵەتی شینگن. ئەگەر تۆ ڤیزای شینگنی سنوردارکراوت هەیە، ئەوا تۆ بە تەنها دەتوانیت بگەیت بە چەند دەوڵەتێکی دیاریکراو، یان ڕەنگە تەنها یەك دەوڵەت- نەوەك هەموو ناوچەی شینگن.
  • ڤیزا نیشتمانیەکان (جۆری دی “D”)، بە تەنها کاران بۆ خاکی دەوڵەتێکی شینگن-نەوەك بۆ هەموو ناوچەی شینگن. بۆ نمونە، نیشتمانی دەوڵەتێکی فەڕەنسا، ئەم ڤیزایە کارایە بەتایبەتی بۆ خاکی فەڕەنسا. تکایە تێبینی ئەوە بکە، لە کاتێکدا ئگەری هەبوونی چەندین ڤیزای نیشتمانی هەیە بەیەکەوە، هەر وڵاتێك پڕۆسەی دیاریکراو و جیاوازی هەیە. وە هیچ داواکاریەکی ڤیزایی نیشتمانی جیهانی نیە.

چۆن کارایی ڤیزاکەت بدۆزیتەوە؟

  • دوای ئەوەی ڤیزای شینگنت بەدەست دەگات، کارایی ڤیزاکەت نیشان دەدرێت لەسەر لەزگەی ڤیزای شینگنەکەت.
  • بۆ دۆزینەوەی ئەوەی ڤیزاکەت کارایە بۆ کوێ:
    • دەست گەیشتنت پێناسەکراوە لە ژێر بەشی (کارایە بۆ) “VALID FOR” لەسەر ڤئزاکەت. ئەمە ئەو ناوچەیەیە کە ڤیزاکەت کارایە بۆی، نم. ئەو خاکەی کە تۆ بەهۆیەوە دەتوانیت بۆی بڕۆیت.
    • ئەگەر تۆ ڤیزای شینگنی گشتگیرت هەیە، ئەوا ڤیزاکەت کارایە بۆ چونە ناوەوەی هەموو ناوچەی شینگن، و لەزگەی ڤیزاکەت بەم شێوەی دەنوسرێت: دەوڵەتەکانی شینگن.
    • ئەگەر تۆ ڤیزای شینگنی سنوردارکراوت هەیە، ئەوا ڤیزاکەت کارایە بۆ چوونە ناوەوەی دەوڵەتێك یان چەند دەوڵەتێکی دیاریکراوی شینگن، وەك لە هەموو ناوچەی شینگن، و بۆیە لەزگەی ڤیزاکەت چاپ دەکرێت بە یاك یان چەند ناوێکی کورتکراوەی دەوڵەتەکان کە ڤیزاکەت کارایە بۆیان.
  • بۆ دۆزینەوەی ئەوەی ڤیزاکەت بۆ ماوەی چەندێك کارایە بۆ چونە ناوەوە و مانەوە لە ناوچەی شینگن:
    • سەیری بەشی (لە…هەتاوەکو) “FROM…UNTIL” بکە لەسەر لەزگەی ڤیزاکەت. ئەو بەروارەی بەدوای وشەی (لە) “FROM” دێت بریتیە لە بەرواری کارایی بۆ چونە ناو ناوچەی شینگن\دەوڵەتێکی شینگن. ئەوا بەروارەی بە دوای وشەی (هەتاوەکو) “UNTIL” دێت بریتیە لە بەرواری پێویستبوونی جێهێشتنی خاکی شینگن\ناوچەی شینگن.
  • بۆ دۆزینەوەی ئەوەی ڤیزاکەت بۆ چەند ڕۆژ کارایە بۆ مانەوە لە ناوچەی شینگن:
    • سەیری بەشی (ماوەی مانەوە… ڕۆژەکان) “DURATION OF STAY…DAY” بکە لەسەر لەزگەی ڤیزاکەت. ئەمە کۆی ژمارەی ڕۆژەکانە کە ڤیزاکەت کارایە بۆیم نم، ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە تۆ دەتوانیت بمێنیتەوە لە ناوچەی شینگن بە ڤیزاکەت. ئەم ژمارەیە دەبێت بۆ کۆی ژمارەی ڕۆژەکان لە نێوان (و لەخۆگرتنی) بەرواری گەیشتن و جێهێشتن.

کارایی ڤیزا و بەرپرسیارێتی

  • ئەمە بەرپرسارێتی تۆیە بۆ دڵنایبوون لەوەی کە تۆ کارایی ڤیزاکەت پێشێل نەکەیت. ئەمە مانای ئەمانەی خوارەوە دەگەێنێت:
    • نەمانەوەی زیاتر لە ڕۆژە ڕێگەپێدراوەکانی سەر ڤیزاکەت (نم. نەمانەوەی زیاتر لە ژمارەی ڕۆژەکانی ماوەی مانەوەی “DURATION OF STAY…DAY” سەر لەزگەی ڤیزاکەت.
    • نەمانەوە لە دوای بەرواری هەتاوەکوی “UNTIL” سەر لەزگەی ڤیزاکەت.
    • نەمانەوە بە ڤیزای شینگنەکەت بۆ ماوەی زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ.
    • نەمانەوەی زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لەماوەی ١٨٠-ڕۆژ.
    • هەوڵنەدان بۆ چونە ناو خاکێکەکەوە کە ڤیزاکەت کارا نیە بۆی:
      • بۆ نمونە، ئەگەر تۆ ڤیزای ناوچەیی سنوردارکراوی دیاریکراو بە فەڕەنسات هەیە، ئەوا دەبت لە فەڕەنسادا بمێنیتەوە و هەوڵ نەدەیت بۆ چونە خاکەکانی تری شینگن کە ڤیزات نیە بۆیان.
  • لەبەر ئەمە، ئەمە هەستیارە لەوەی کە تۆ بزانیت چۆن لەزگەی ڤیزاکەت بخوێنیتەوە و ئاگاداربیت لە بەرواری پێسیتی جێهێشتنی ناوچەی شینگن:
    • بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی چۆنیەتی خوێندنەوەی لەزگەی ڤیزاکەت، کرتەیەك لێرە بکە.
    • بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی چۆنیەتی ژمێریکردنی مانەوەت لە ناوچەی شینگن، کرتەیەك لێرە بکە