چۆن تێهەڵچوونەوە بکەیت بۆ ڤیزای شینگن
بڵاوکراوەتەوە لە: 01 كانونی یه‌كه‌م 2020

کەواتە داواکاری ڤیزای شینگنەکەت ڕەتکراوەتەوە. دواتر چی؟ ئەوە گرنگە کە لە بیرتبێت ڕەتکرانەوەی ڤیزای شینگن کۆتایی ڕێگەی شینگنەکەت نیە. هەموو کەسێك کە ڤیزا شینگنەکەی ڕەتدەکرێتەوە دوای پێشکەش کردنی داواکاری بۆی، مافی تێهەڵچوونەوەی بۆ ڕەتکردنەوەکە هەیە. بەردەوامبە لە خوێندنەوە بۆ زانیاری زایتر لەبارەی ئەوەی چی بکەیت ئەگەر ڤیزای شینگنەکەت ڕەتکرایەوە. ئەم بڵۆگەی خوارەوە پوختەیەكت بۆ دابین دەکات لەبارەی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوەی ڕەتکردنەوەی ڤیزا شینگن و زانیاریە سەرەتاییەکانی وەك کاتی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوەی ڤیزا شینگن لەخۆدەگرێت، بە هەمان شێوە ڕێبەریەك بۆ چۆنیەتی نووسینی ناومەی تێهەڵجوونەوە.

چی بکەیت ئەگەر ڤیزا شینگنەکەت ڕەتکرایەوە؟

تۆ چەندین هەڵبژاردەت هەیە ئەگەر ڤیزا شینگنەکەت ڕەتکرایەوە:

  • داواکاری پێشکەش بکە بۆ ڤیزایەکی شینگنی نوێ

    • پرسیارێکی باو کە کەس یان دوانەی ڕەتکراوەی نوێ دەیکەن بریتیە لە “ئایا دەتوانین جارێکی تر داواکاری پێشکەش بکەین بۆ ڤیزای شینگن؟” وەڵام بۆ ئەم پرسیارە هەمیشە برتیە لە بەڵێ.
    • بۆیە، لەبری تێهەڵچوونەوە بۆ ڤیزا شینگنە ڕەتکراوەکەت (یان ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت شکستی هێنا)، ئەوا بە ئاسانی دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بۆ ڤیزایەکی شینگنی نوێ.
    • لە کاتێکدا ڕەنگە هەست بە گەرم و گوڕی بکەیت لەبارەی دووبارە دەستپێکردنەوە بە هەموو پڕۆسەکە لە سەرەتاوە، ڕەنگە ئەمە ببێت بە هەڵبژاردەیەکی باش بۆ ئەوانەی کە خۆیان لە پێگەیەکی باشتر دەبینن (بە هەریەك لە دارایی یان پیشەیی) دوای ئەوەی کە پێشتر داواکاریەکەیان پێشکەش کردبوو. (ئەمە لە مێشکتدا بهێڵەرەوە کە تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن نابێت زانیاری نوێ لەخۆبگرێت، بۆیە ئەگەر تۆ لەم دواییانە موچەیەکی زیاترت دەسکەوتووە کە توانات زیاتر دەکات بۆ پارەدانی گەشتەکەت، ئەوا تۆ بە تەنها دەتوانیت ئەم زانیاریانە بخەیتە داواکاری ڤیزای نوێی شینگن.
    • ئەم هەڵبژاردەیە زۆر باشە بۆ ئەوانەی کە بەرنامەی گەشتەکانیان گۆراوە، و ڕەنگە بیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای شینگن لە ڕێگەی وڵاتێکی شینگنی جیاوازەوە. نۆ نمونە، بابڵێین تۆ داواکاریت پێشکەش کردووە بۆ ڤیزای شینگنی بازرگانی بۆ ئەڵمانیا و ئامادەبوون لە چاوپێکەوتنێکی پیشەیی، بەڵام کاتێك کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش کردووە، شوێنی چوپێکەوتنەکە گۆڕاوە بۆ ئسپانیا (گۆڕانی ئسپانیا بەو وڵاتەی کە تۆ زۆرترین کاتی گەشتەکەتی تێدا بەسەر دەبەیت). لەبەرئەوەی کە ناتوانیت وڵاتەکان بگۆڕیت لەسەر داواکاری ڤیزای شینگنی پێشکەش کراو، ئەوا پێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزایەکی نوێی شینگن دوای ئەوەی کە داواکاریە سەرەکیەکەت ڕەتدەکرێتەوە.
  • داواکاری پێشکەش بکە بۆ ڤیزای نوێی شینگن

    • ڤیزا نیشتمانیەکان بریتین لە ڤیزا نا-شینگنەکان. لەبەرئەمە، و لەبەرئەوەی ئەم ڤیزایانە هی وڵاتی دیاریکراون، ڕێکاری داواکاریەکە بە تەواوی جیاوازە لە ڕێکاری ڤیزای شینگن.
    • ئەمە هەڵبژاردەیەکی باشە ئەگەر تۆ بە تەنها دەتەوێت بچیت بۆ یەك وڵات لە ناوچەی شینگن. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ داواکاریت پێشکەش کردووە و ڕەتکراوەتەوە بۆ ڤیزای شینگن لەلایەن فەڕەنساوە، ئەوا دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای نیشتمانی فەڕەنسا.
    • ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنەکەت هیچ کاریگەریەکی نابێت بەسەر پڕۆسەی پەسەندکردنی ڤیزای نیشتمانی.
  • تێهەڵجوونەوەی ڕەتکرانەوەکەت

    • ئەو ڕێگەیەی کە زۆربەی ئەو کەسانەی ڕەتکراونەتەوە دەیگرنە بەر، ئەمە ئاسانترین و بنچینەییترین هەنگاوە بۆ ئەوانەی کە ڕوبەروی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگن بوونەتەوە. ڕێکاریەکە لە خوارەوە شیدەکرێتە.

پوختەی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوەی ڕەتکرانەوەی ڤیزای شینگن

  • هەموو تێهەڵچوونەوەکانی ڤیزاکانی شینگن پێویستە بنێررێن بۆ\ڕێکاریبکرێن لەلایەن هەمان وڵات کە ڕەتکردنەوەکەی دەرکردووە. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ داواکاری ڤیزای شینگنی ئەڵمانیات پێشکەش کردووە (و ڕەتکراوەتەوە) ، ئەوا پێویستە تۆ تێهەڵچوونەوەکەت بنێریت بۆ هەمان باڵوێزخانە\کونسوڵخانەی ئەڵمانیا کە لە سەرەتادا داواکاریت پێشکەش کردووە لە ڕێگەیانەوە.
  • لە کاتێکدا هەموو وڵاتانی شینگن مافی تێهەڵچوونەوە دەدەن بە داواکارە ڕەتکراوەکان، وڵاتانی شینگنی جیاواز پڕۆسەکردنی جیاوازیان هەیە بۆ تێهەڵچوونەوە.
  • ئەو پڕۆسە دیاریکراوەی کە دەبێت تۆ جێبەجێی بکەیت پێویستە ڕونکرابێتەوە لە نامەی ڕەتکرانەوە کە بەدەستت دەگات. هەموو داواکارانی ڕەتکراوە نامەیەکیان بەدەست دەگات لەلاین ئەو وڵاتەی کە ڕەتیانی کردووەتەوە، ڕوونی دەکاتەوە بۆچی ئەوان رەتکراونەتەوە و چۆن بەردەوام بن لەگەڵ پڕۆسەی تێهەڵجوونەوە.
  • پیویستە نامەکان بنێررێن بۆ ئەو ناونیشانەی کە دیاریکراوە لە نامەی ڕەتکرانەوەکە.
  • وڵاتانی جیاواز بە هەمان شێوە کۆتا کاتی جیاوازیان هەیە بۆ پڕۆسەکردنی ڕەکردنەوەکان. زۆربەی تێهەڵچوونەوەکان پێوسیتە پێشکەش بکرێن لە ماوەی ١٥-٣٠ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی نامەی ڕتکرانەوەکە.
  • ئەو داواکارانەی کە تێهەڵچوونەوە دەکەن ڕەنگە ڕوبەڕوی پارەدان ببنەوە. کەسوکاری هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا\داواکارانی تایبەتی تر ڕەنگە بەدەربخرێن لەم تێچووە.

هەنگاوەکانی تێهەڵچوونەوە:

١- بە دەست گەیشتنی نامەی ڕەتکرانەوەکەت

  • نامەی ڕەتکرانەوە چیە؟ لە بیرت بێت کە پڕۆسەی تێهەڵچوونەوەی ڕەتکرانەوەی ڤیزای شینگن کاتێك دەست پێدەکات کە تۆ نامەی (پەسەند نەکردن) ڕەتکرانەوەکەت بە دەست بگات. شوێن هەنگاوە دیاریکراوەکان بکەوە کە دەرخستکراون لە نامەی ڕەتکرانەوەکەت، کە بە هەمان شێوە بەرنامەی کاتی پڕۆسەی تێهەڵجوونەوە لەخۆدەگرێت.

٢- نامەی تێهەڵچوونەوەکەت بنووسە

  • چۆن نامەی تێهەڵچوونەوە بنووسم: نامەی تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن پێویستە بەشێوەیەکی سەرەکی باس لەو هۆکارە بکات کە بۆچی تۆ تێهەڵچوونەوە دەکەیت (بە تایبەتی بۆچی لەو باوەڕەدایت کە ڕەتکردنەوەی یەکەم هەڵە بووە).
  • تکایە تیبینی ئەوە بکە کە تۆ ناوانیت هیچ ئامڕازێك\زانیاریەك کە لە داواکاریە سەرەکیەکەتدا بوونی نەبووبێت وەکو هۆکارێك بخەیتە ناو نامەکەت. بۆ نمونە، ئەگەر دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، موچەیەکی زیاترت دەسکەوتووە کەتدەخاتە پێگەیەکی باشتر بۆ پارەدانی گەشتەکەت، ئەوا تۆ ناتوانیت ئەمە پێشکەش بکەیت وەکو بەڵگەیەك کە ڕەتکردنەوەکەت بگۆڕرێت.
  • تۆ تەنها دەتوانیت کاربکەیت لەگەڵ ئەو زانیاریانەی کە پێشتر خوستووتەتە نا داواکاریەکەت، کە ئەوە دەگەێنێت تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن بەگشتی تاوتوێ دەکات لەبارەی لێکدانەوە-چۆن لەو باوەڕەدایت کە ئەو بەڵگەیەی تۆ دابینکردووە بە شێوەیەکی هەڵە لێکدانەوەی بۆ کراوە لەلایەن ئەو دەسەڵاتەی کە تۆی ڕەتکردووەتەوە. بۆیە پێویستە تۆ هەوڵبدەیت لێکدانەوەیەکی باوەڕپێکەر دروست بکەیت لەبارەی ئەوەی بۆچی ڕەتکردنەوەکەت هەڵەیە، بە بەکارهێنانی ئەو زانیاریانەی کە لە بەردەستدا هەیە.
  • نامەی تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن بەگشتی پەسەند دەکرێت بە زمانی ئینگلیزی یان زمانی فەرمی (یان زمانە ناسێنراوەکان)ی هەر وڵاتێك کە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش دەکەیت (هەندێك باڵوێزخانەی دیاریکراو ڕەنگە زمانە زیادکراوەکانی تریش پەسەند بکەن).
  • بۆ نمونە، ئەگەر تۆ داواکاری تێهيڵچوونەوەی ڤیزای شینگن پێشکەش دەکەیت بۆ هۆڵەندا، ئەوا تێهەڵچوونەوەکەت دەکرێت بنووسرێت بە هۆڵەندی، ئەڵمانی، ئینگلیزی، یان فەڕەنسی.
  • ئەگەر ئارەزوو دەکەیت تێهيڵچوونەوەکەت بنووسیت بە زمانێك کە پەسەندکراو نیە لەلاین ئەو باڵوێزخانە\کونسوڵخانەیەی کە تۆ لە ڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا دەتوانیت بیکەیت، لە کاتێکدا کە بە هەمان شێوە تۆ وەرگێرانێکی واژۆکراو و ڕاستاندراوی تێهەڵچوونەوەکەت بۆ سەر یەکێك لە زمانە پەسەندکراوەکان پاڵپشت بکەیت.
  • پێویستە تێهەڵچوونەوەکان بنووسرێن بە هەر یەك لەنووسینی کۆمپیوتەری، چاپ بکرێت و واژۆ بکرێت لەلایەن داواکارەکە، یان بنووسرێن بە نووسینی دەستی ڕوون (و بەهەمان شیوە واژۆبکرێت لەلایەن داواکارەکە).

٣-  نامەکەت بە پۆستە بنێرە (بگەێنە)

  • تێهەڵچوونەوەکەت بە پۆستە بنێرە (بە شێوەکی کەسی بیگەێنە) بۆ ناونیشانە دیاریکراوەکەی نامەی ڕەتکردنەوەی ڤیزاکەت. زۆربەی تێهەڵچوونەوە سەرەتاییەکان دەنێررێن بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هەر وڵاتێك کە تۆ داواکاریت پێشکەش کردووە بۆی. ئەمە ئەو وەزارەتەیە کە تێهەڵچوونەوەکەت بە هەند وەردەگرێت.
  • دڵنیابە لەوەی لەماوەی کاتی دیاریکراودا دەینێریت (وەك چۆن ڕونکراوەتەوە لە نامە سەرەتاییەکەت).
  • دڵنیابە لەوەی کە تۆ تێچووی تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگنی تێدەکەیت (ئەگەر داواکراوە لە نامەی بنچینەیی ڕەتکردنەوە). تێهەڵچوونەوەکان کە شکست دەهێنن بۆ تێکردنی بڕە پارەی ناچارکردن بە هەند وەرناگیرێن تا ئەو کاتەی پارەدانەکە بەجێدەگەێنرێت لەلایەن داواکارانەوە.

٤- بەدەست گەیشتنی ئەنجامی تێهەڵچوونەوەکەت

  • ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت پەسەند کرا
    • ئەگەر تۆ تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگنی سەرکەتووت بەدەست گەیشت، ئەوا دەتوانیت گەشتە شینگنەیەکەت بکەیت.
  • ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت پەسەند نەکرا
    • دەبێت تۆ بتوانیت دووەم جار تێهەڵچوونەوە پێشکەش بکەیت بۆ دادگای دەسەڵاتی ئەو وڵاتە یان هەر پێکهاتەیەکی دەسەڵاتی تر.

کاتی پڕۆسەکردنی تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن

  • بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بزانن؛ ” تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن چەندێك کاتی دەوێت؟’ وەڵامەکە بریتیە لە، بەشێوەیەکی گشتی کەمتر لە ٦٠ ڕۆژ، هەرچەندە وڵاتانی جیاواز ماوەی پڕۆسەکردنی جیاوازیان هەیە.

ئایا دەتوانین داواکاری پێشکەش بکەین بۆ ڤیزای شینگن دوای ڕەتکرانەوە؟

  • وەك لە پێشترا وترا، تاکە کەس و دووانیەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن دوای ڕەتکرانەوە.

وەك لە ئێستا دەزانیت، پڕۆسەی تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن دەکرێت جیاوازبێت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر. بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین لە وێناکردنی باشتری ئەم پڕۆسەیە، ئەوا ئێمە پوختەیەكت بۆ دابین دەکەین لەسەر ئەوەی کە پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە چۆن دەبێت بۆ کەسێك کە ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی بەدەست گەیشتووە لەلایەن کۆماری چیکەوە.

چۆن تێهەڵچوونەوە بکەیت بۆ ڤیزای شینگن لەلایەن کۆماری چیك   

١- بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوە

  • نامەی ڕەتکردنەوەی ئاساییت بەدەست دەگات، ئاڕاستەکان بخوێنەرەوە، و وەڵامێکی نووسراو بنێرە لەماوەی ١٥ ڕۆژدا.

٢- تێهەڵچوونەوەکەت پێشکەش بکە

  • تێهەڵچوونەوەکەت بنێرە بۆ باڵوێزخانە\کونسوڵخانەی چیك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوان دەینێرن بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوە چیك، کە بڕیارەکە دەردەکات.
  • تێبینی ئەوە بکە کە کۆماری چیك ڕێگە دەدات بە داواکاران بە پۆستەکردن یان گەیاندنی شێوەی کەسی تێهەڵچوونەوەکان لە کونسوڵخانە \ باڵوێزخانە- تاکاتێك کە تۆ بەشێوەی کەسی پێشکەشیان بکەیت.
  • پێویستە نامەکەت شوێن ڕێبەریە دەرخراوەکانی سەرەوە بکەوێت و واژۆکەت لەخۆبگرێت.
  • زۆربەی تێهڵچوونەوەکان بۆ کۆماری چیك دەبێت بڕە پارەی تێچووی ٦٠ یۆرۆ لەخۆبگرێت (هەرچەندە، هەریەك لە هاوڵاتیانی چیکی یان هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا بە گشتی بەدەرن لە پارەدانی هەر تێچوویەکی تێهەڵچوونەوە).

٣- بەدەست گەیشتنی وەڵامی تێهەڵچوونەوە سەرەتاییەکەت

  • وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چیك ئەو پەڕی زۆری ٦٠ ڕۆژ وەردەگرێت بۆ وەڵامدانەوەی تێهەڵچوونەوەکەت.
  • ئەنجامەکەت بۆ دەنێررێت لەلاین باڵوێزخانە\کونسوڵخانەی چیك کە تۆ لەڕێگەیەوە تێهەڵچوونەوەی بنچینەییت پێشکەش کردووە.
  • ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت پەسەند کرا
    • پیرۆزباییت لێدەکەین! تۆ ئامادەیت بۆ تەواوکردنی گەشتەکەت بۆ کۆماری چیك.
  • ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت پەسەند نەکرا
    • ئەگەر تێهەڵچوونەوەی سەرەتایی تۆ ڕەتکرایەوە، ئەوا هەلت لە بەردەستدایە بۆ تێهەڵچوونەوەی دووهەم.

٤- (ئەگەر ڕەتکرایەوە) دووەم تێهەڵچوونەوە پێشکەش بکە

  • لە دوای بەدەست گەیشتنی یەکەم ڕەتکردنەوە، تۆ ٣٠ ڕۆژت لە بەردەستە بۆ تێهەڵچوونەوەی دووهەم، لە ڕێگەی پێداچوونەوەی دادگەری.
  • ئەم پێداچوونەوە دادگەریە لە دادگای ناوچەیی چیك دەکرێت. تۆ تێهەڵچوونەوەکە پێشکەش دەکەیت بە دادگاکە کە دەکرێت لەژێر دەسەڵاتیدابیت لەو بوارەی کە تۆ سەرکوتوو دەبیت لە چونە ناوەوەی وڵاتەکە و نیشتجێبوونت (بۆیە نزیکترین دادگا لە تۆوە بڕیاریداوە کە تۆ دەبیت بە نیشتەجێبوو لە کۆماری چیك).
 
  • بڵاوکردنەوە:

پەیوەندیمان پێوە بکە










    بەڵێنەخێر


    • Check-iconڕیبەری لەسەر بەڵگەنامە پێویستەکان
    • Check-iconهاوکاری لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
    • Check-iconکاتی دیدار بۆ ناردن
    • Check-iconزانیاری فرە زمان
    • Check-iconخزمەتگوزاری ئاسودە
    • Check-icon٢٤*٧ هاوکاری ڕاستەخۆ