هۆکارە سەرەکیەکانی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگن
بڵاوکراوەتەوە لە: 12 كانونی یه‌كه‌م 2020

بەداخەوە، هەموو ئەوانە کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ ڤیزای شینگن سەرکەوتوو نابن. ئەگەر تۆ بە هەموو پڕۆسەکردنی پێشکەش کردنی داواکاری ڕۆیشتوویت تەنها بۆ ئەوەی دەرەنجامی ڕەکتردنەوەی ڤیزای شینگنت بۆ نەیەت، یان ئەگەر تۆ بە گشتی نیگەرانیت لە بارەی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگ، ڕەنگە بتەوێت دەربارەی هۆکارە سەرەکیەکانی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگن بخوێنەیتەوە، و ئەوەی کە چی بکەیت ئەگەر نامەی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنت بەدەست گەیشت. وە ئەگەر لە ئێستادا تۆ مۆری ڕەتکردنەوەت بەدەست گەیشتووە لەسەر داواکاریەکەت، دڵگران مەبە! ئەم بڵاوکراوەیە فێرت دەکات چۆن تانە بدەیت لە بڕیارەکە بە ڕونکردنەوەی کاتی پڕۆسەکردنەوەی تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن و هەموو بوارەکانی تری پڕۆسەی-تێهەڵچوونەوە.

هۆکارەکانی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگن

زانینی هۆکارە دیارەکانی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگن بەر لە پێشکەشکردنی داواکاری یارمەتیت دەدات بۆ خۆ پاراستن لە هەمان هەڵەکان لە داواکاریەکەتدا. ئەمە هەندێك لە هۆکارە سەرەکیەکانن کە خەڵکی بەهۆیانەوە ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنیان بەدەست دەگات:

هۆکارەکانی ئاسایش بۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگن

  • داواکاری ڤیزای شینگن ڕەتدەکرێتەوە ئەگەر دەسەڵات لەو باوەڕەدابێت کە بوونت تەنانەت بەوپەڕی کەمی دەبێتە هۆکاری مەترسی ئاسایش.
  • لەم نووسراوەدا، مەترسی ئاسایش ئەوەیە ئەگەر کەسێك مەترسی هەڕەشە دروست بکات بۆ خەڵکی یان موڵکی دەوڵەتێکی شینگن.
  • ناوەکەت و زانیاریەکان بە داتابەیسی ئاسایشدا تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی دەریبخات ئەگەر تۆ مێژووی تاوانت هەبێت. ئەگەر تۆ پێشتر بە تاوان حوکم درابیت، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی ناوچەی شینگن ڕویدابێت، ئەوا داواکاری ڤیزای شینگنەکەت ڕەتدەکریتەوە.
  • لە ماوەی چاوپێکەتنی ڤیزای شینگنەکەت، ڕەنگە پرسیارت لێبکرێت ئاخۆ تۆ پێشتر ئەندام بوویت لە دامەزراوەیەکی تەندروستی یان نا. ئەگەر ڕابردووت هەیە لە تێوەگلان لەگەڵ گروپی تیرۆرستی یان چالاکی سیاسی توندوتیژ لە ڕابردوودا، ئەوا دەبێت تۆ بە ڕاستگۆیی وەڵام بدەیتەوە، لەگەڵ ئەو زانیاریانەی کە لەسەر دواکاریەکەتە زەمینەن بۆ ڕەتکردنەوە.
  • لە کۆتاییدا، هەر تێوەگلانێك (یان تێوەگلانی گومانلێکراو) لە چالاکی تیرۆریستی دەبن بە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی داواکاری.

هۆکارەکانی دارایی بۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگن

  • داواکاری ڤیزای شینگن ڕەتدەکرێتەوە ئەگەر دەسەڵات لەو باوەڕەدابێت کە تۆ ناتوانیت پارەی خەرجیەکانی گەشت و ژیانت بدەیت لە ناوچەی شینگن.
  • بۆ ئەوەی داواکاری ڤیزاکەت سەرکەوتووبێت، ئەوا دەبێت بە سەرکەوتووی ئەوە بەیان بکەیت کە دەتوانیت پارەی خواردن، خانوبەرە، گەشت، و هەموو خەرجیەکانی تری پەیوەندیدا بە گەشتەکەتەوە بدەیت.
  • داواکەرانی ڤیزای شینگن پێویستە زانیاری دارایی دابینە بکەن لەسەر داواکاریەکەیان لەشێوەی موچەی پارەدانی مانگانە، بەیاننامەی بانکی، ڕێکەوتننامەی بەکرێگرتن، و بەڵگەنامە\ماددەی نووسراوی تر کە بە تەواوی داهات و پاشەکەوت کردن نیشان بدات.
  • ئەو بڕە پارەیەی کە تۆ پێویستتە بۆ گەشتەکەت بە شێوەیەکی بەشی دەیدەخات بە خەرجی ژیانکردن لە هەر وڵاتێك کە تۆ بۆیدەچیت. بە گشتی، کونسوڵخانەکان هەژماری ڕێژەی تێچووی ژیانی ڕۆژانەی وڵاتێکی دیاریکراو دەکات، کە چاوەڕێی ئەوە دەکەن تۆ بتوانیت بیدەیت. 
  • بۆ نمونە، فەڕەنا بەشێوەیەکی جێگیر گرانترە لە ئەستۆنیا، بۆیە پێویستە تۆ بڕە پارەیەکی زیاترت هەبێت ئەگەر گەشت دەکەیت بۆ فەڕەنسا لە بەرامبەر گەشتکردن بۆ ئەستۆنیا.
  • دەسەڵاتداران بە هەمان شێوە هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ جەرجی دابینکراوی ژیانت لەسەر بنچینەی وەڵامەکانت بۆ هەندێ پرسیاری دیاریکراوی داواکاریکەت، لەوانە لە کوێ دەمێنیتەوە و چی دەکەیت لە ناوچەی شینگن. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ ڕایبگەێنیت کە ئارەزوو دەکەیت لە ماڵی هاوڕێکەت بمێنیتەوە بە درێژایی مانەوەکە لە ناوچەی شینگن، ئەوا پارەیەکی کەمترت دەوێت ئەگەر بەرنامە دابنێیت بۆ مانەوە لە میوانخانە هەموو شەوێك.
  • بە هەمان شێوە، ئەو کەسانەی کە گەشت دەکەن بۆ مەبەستی گەشتیاری وا چاوەڕوان دەکرێت داهاتی زیاتریان هەبێت وەك لەوانەی کە گەشت دەکەن بۆ مەبەستەکانی بازرگانی.
  • ئەگەر بڕیاربدرێت بە هۆی نەبوونی برە پارەیەکی تەواو بۆ ئەو جۆرە گەشتەی کە تۆ بەرنامەی کردنت داناوە، ئەوا بە شێوەیەکی گشتی تۆ ڕەتکردنەوەی داواکاری ڤیزات بەدەست دەگات.

بەڵگەی ناتەواو بۆ گەڕانەوەت لە ناوچەی شینگن

  • داواکاری ڤیزای شینگن ڕەتدەکرێتەوە ئەگەر دەسەڵات لەو باوەڕەدابێت کە تۆ لە ماوەی ڤیزاکەت زیاتر دەمێنیتەوە (نم. مانەوە لە ناوچەی شینگن لە سەروی ماوەی کارای ڤیزا).
  • بۆ ئەوەی داواکاری ڤیزاکەت پەسەند بکرێت، ئەوا دەبێت بەڵگەی تەواو  دابین بکەیت کە تۆ ناوچەی شینگن جێدەهێڵیت بەر لە بەسەرچوونی ڤیزاکەت.
  • یەکیک لە ڕێگە سەرەکیەکان بۆ دابینکردنی بەڵگەی لەسەر گەڕانەوەت لە ناوچەی شینگن لە داواکاریەکەتدا بریتیە لە باوەڕپێکردنێکی بەهێز کە تۆ هۆکاری گرنگت هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتیەکەی خۆت.
  • خاوەندارێتی زەویوزاری خێزانی (بە تایبەتی هاوسەر و منداڵەکان)، و کارێکی جێگیر\گرنگ لە سەرەوەی ناوچەی شینگن، هەریەکێکیان بریتیە لە بەڵگەی تەواو بۆ گەڕانەوەت: بە یەکەوە، بەڵگەی بەهێز پێکدەهینن بۆ گەڕانەوەت.
  • داواکاران کە خێزان، هاوڕێ، کار، و هیچ پابەندبوونیانی تریان نیە لە دەرەوەی ناوچەی شینگن ئەوا بە گشتی بە جێ مەترسی مانەوە لە ناوچەی شینگن لەبەرچاو دەگیرێن لە سەروو ماوەی جێگیری ڤیزاکەیان کە ٩٠-ڕۆژە، یان تەنانەت داواکرندی پەنابەرێتی.
  • بەڵگەی گەڕانەوە بە هەمان شێوە دەتوانێت بنیات بنرێت بە دابینکردنی بلیتی گەڕانەوە لە ناوچەی شینگن، بنیاتنانی بەرنامەی گەشتی نەگۆڕ، و دابینکردنی هۆکاری دروست بۆ ئەوەی بۆچی پێویستە تۆ لە کاتێکی دیاریکراودا بگەڕێیتەوە.
  • بۆ نمونە، ئەگەر تۆ چآوەڕێی خولێکی زانکۆ دەکەیت لە بەروارێکی دیاریکراودا، دوای-شینگن، ئەمە بە هەمان شێوە شتێکە کە ڕەنگە ببێتە هۆی بنیاتنانی ئەو بەڵگەیەی کە تۆ دەگەڕێیتەوە.
  • ئەگەر دەسەڵاتداران بڕیاریاندا کە تۆ هیچ شتێکت نیە کە بتهێڵێتەوە لە دەرەوەی ناوچەی شینگن (نم. نەبوونی خێزان، ژیانی کۆمەڵایەتی، یان هەلی پرۆفیشناڵ لە وڵاتەکەی خۆت) ئەوا ڕەنگە بە جێ مەترسی مانەوەی زیاتر لەبەرچاوبگیرێیت، و لەبەر ئەمە ڤیزاکەت ڕەتدەکرێتەوە.

درۆکردن لەسەر داواکاری ڤیزای شینگنەکەت

  • ڤیزای شینگنەکەت ڕەتدەکرێتەوە ئەگەر دەسەڵات لەو باوەڕەدابێت کە درۆت کردووە لەسەر داواکاریەکەت.
  • بۆ ئەوەی داواکاریەکەت پەسەند بکرێت، ئەوا داواکاریەکەت دەبێت هیج شتێکی ناڕاستی تێدانەبێت.
  • دەبێت تۆ ڕاستگۆبیت دەربارەی ئەوەی چەند پارەت هەیە، نیازت وایە بۆ کوێ گەشت بکەیت، و کێ دەناسیت لە ناوچەی شینگن.
  • ئەو کەسانەی کە پێداچوونەوە بۆ داواکاریەکەت دەکەن پشکنینی زیاتر دەکەن بۆ ئەو زانیاریانەی کە تۆ ئامادەت کردووە. ئەمە ئەوانەش پیوەندیکردن بەوانەشەوە لەخۆدەگرێت کە تۆ وەکو سەرچاوە بەکاریان دەهێنیت.
  • لە کاتێکدا کە تۆ زیادەڕەوی بکەیت یان زانیاری هەڵە دابین بکەیت لە داواکاریەکەت، ئەو داواکارانەی کە ئەمانە دەکەن دەردەخرێن و داواکاریەکەیان ڕەتدەکرێتەوە.

بەڵگەنامەی لەبیرکراو

  • داواکاریەکانی ڤیزای شینگن پێویستیان بە پێشکەش کردنی ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامە و ماددەی نووسینی داواکراو هەیە: لەبیرچون بۆ تێکردنی ئەم بەڵگەنامانە ڕەنگە ببنەهۆی ڕەتکردنەوەی داواکاری ڤیزاکەت.
  • بۆ نمونە، ئەگەر تۆ بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشکردن یان بەڵگەنامەی داواکراوی تر پێشکەش نەکەیت، ڕەنگە داواکاریەکەت ڕەتبکرێتەوە.
  • لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر تۆ هەموو بەڵگەنامە پێوسیتەکان ئامادەبکەیت بەڵام هەندێک (یان یەکێك لەوان) زانیاری لەخۆبگرێت کە ڕوون نەبێت، ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکاریەکەت.

تێچووی نەدراوی داواکاریەکانی ڤیزای شینگن

  • تکایە تێبینی ئەوە بکە کە داواکاری ڤیزای شینگنەکەت بە پڕۆسە ناکرێت هەتا ئەو کاتەی پارەی تێچووی داواکاری ڤیزای شینگنەکەت دەدەیت.
  • نرخی ئاسایی ڤیزای شینگن بریتیە لە ٨٠ یۆرۆ. بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی تێچووی ڤیزای شینگن، کرتەیەك لێرە بکە.

ڤیزای شینگنی ڕەتکراوە

  • ئەگەر تۆ مۆری ڕەتکردنەوەت لەسەر داواکاری ڤیزای شینگنەکەت بەدەست گەیشتووە، ئەوا مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە.
  • لە کاتێکدا وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە جیاوازە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، پڕۆسەی بنچینەیی تێهەڵچوونەوە هەمان شتە بۆ هەموو: ئەگەر داواکاریە سەرەتاییەکەت ڕەتکرایەوە، ئەوا بە گشتی نامەی ئاسایی ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنت پێدەگات، کە وردەکاری زانیاری بنچینەیی وڵاتێکی دیاریکراو لەخۆدەگرێت لەبارەی چۆنیەتی تێهەڵچوونەوەی ڤیزا ڕەتکراوەکەت.
  • داواکارەکان کە تێهەڵچوونەوە بۆ ڕەتکرانەوەکانیان دەکەن دەبێت نامەیەك بنێرن بۆ ئەو ناونیشانەی کە دیاریکراوە لە نامەی ڕەتکردنەوەکەیان، کە دەریدەخات بۆچی ئەوان لەو باوەڕەدان کە دەسەڵاتی کونسوڵی هەڵەبوون لە ڕەتکردنەوەی ڤیزاکەیان لە جاری یەکەمدا. تکایە زانیاری نوێ دابین مەکە لە تێهەڵچوونەوەکەت کە لە داواکاری بنچینەییەکەدا بوونی نەبێت، کە ئەمە بە پەیوەندیدار بە داواکاریەکەت هەژمار ناکرێت.
  • ماوەی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن بە گشتی بریتیە لە کەمتر لە ٦٠ ڕۆژ، هەرچەندە ڕەنگە بگۆڕرێت بەپیی داواکریەکەت.
  • بۆ زانیاری زیاتر لەسەر تهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگن، کرتەیەك لیرە بکە.
  • بڵاوکردنەوە:

پەیوەندیمان پێوە بکە










    بەڵێنەخێر


    • Check-iconڕیبەری لەسەر بەڵگەنامە پێویستەکان
    • Check-iconهاوکاری لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
    • Check-iconکاتی دیدار بۆ ناردن
    • Check-iconزانیاری فرە زمان
    • Check-iconخزمەتگوزاری ئاسودە
    • Check-icon٢٤*٧ هاوکاری ڕاستەخۆ