ئەوروپا دەست بە کرانەوە دەکات بەڕووی گەشتیارە بیانیەکاندا
بڵاوکراوەتەوە لە: 18 حوزه‌یران 2021

دوای زیاتر لە یەك ساڵ لە سنوردارکردنی گەشتی نا پیویستی هاوڵاتیان و دانیشتوانی ناوچەکە، ناوچەی شینگن لە کۆتاییدا دەکرێتەوە بۆ بیانیە نا-ئەوروپیەکان. لە کاتێکدا وڵاتە جیاوازەکانی شینگن بەردەوامن لە سەپاندنی ئاستی جیاواز لە کۆتوبەند و داواکاریەکانی چونەژوورەوە لەسەر بیانیەکان کە دەیانەوێت بگەن بە ناوچەکە، وەك لە ١٨ی جونی ٢٠٢١، کۆتوبەندەکان لەبارەی گەیشتنەکان بە گشتی کەمکراونەتەوە بۆ لەخۆگرتنی هاتنە ژوورەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیارەکانی جیهان. هەندێك وڵاتی شینگن لیستە جێگیرە “سەوز” و “پڕتەقاڵی”یەکانیان فراوانکردووە (نم. “سەلامەت” و پەیوەندیدار بە وڵاتە سەلامەتەکان) بۆ لەخۆگرتنی دەوڵەتانی تری جیهانی سێهەم (دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا\ دەرەوەی شینگن)، ڕێگەدان بە ملیۆنەها بیانی تر لە ئەگەری بەشداری لە گەشتی نا-پیویست بۆ ناوچەکە. لە هەمان کاتدا، وڵاتانی شینگن دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی هیکانیزمەکان بۆ ڕێگەدان بە هاتنە ناوەوەی بیانیە ڤاکسینکراوەکان کە گەشت دەکەن بۆ هۆکارە نا-پێویستەکان (دابین دەکرێت بە نیشاندانی بەڵگەی لێدانی ڤاکسین). یاسای ئێستای گەشتی حکومەتی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئسپانیا، و ئیتاڵیا لەخوارەوە دەرخراون. بۆ وردەکاری لە بارەی زانیاری گەشتی وڵاتێکی دیاریکراو بۆ هەموو ناوچەی شینگن، لێرە پەیوەندیمان پیوە بکە.

[لە ١٨ی جونی ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە]

ڕاگەیەنراو: ئەو زانیاریانەی کە لەم هەواڵەدا بوونیان هەیە ڕەنگە جیاوازبێت لەو ڕۆژەی کە بڵاوکراوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

فەڕەنسا

کورتە:

  • ئەگەر تۆ لە یەکێك لەم وڵاتانەی خوارەوە دێیت، تۆ بانکراوی لە گەشتی نا-پێویست بۆ فەڕەنسا-تەنانەت ئەگەر بەڵگەی لێدانی ڤاکسینت هەبێت: ئەفگانستان، ئەرجەنتین، بەحرەین، بەنگلادیش، پۆلیڤیا، بەڕازیل، چیلی، کۆڵۆمبیا، کۆستا ریکا، هندستان، ماڵدیڤ، نیپاڵ، پاکستان، پاراگوای، ئەفریقای باشور، سری لانکا، سورینام و ئۆرۆگوای.
  • ئەگەر تۆ خەڵکی وڵاتێکی کە ناکەوێتە لیستە سورەکەی سەرەوە (نم. خەڵکی دەوڵەتێکی لیستی سەوز یان پرتەقاڵیت) ئەوا دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ فەڕەنسا بەبێ هۆکارێکی پێویست ئەگەر تۆ بەڵگەی لێدانی ڤاکسین نیشان بدەیت.
  • ئەگەر تۆ لە وڵاتێکی لیستی پڕتەقاڵیەوە گەشت دەکەیت، ئەوا دەبێت پشکنینێکی نەرێنی کۆڕۆنا پێشکەش بکەیت لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی لێدانی ڤاکسین بۆ ئەوەی ڕێگەت پێبدرێت بڕۆیتە ناو فەڕەنسا بۆ هۆکارە نا-پێویستەکان.

فەڕەنسا ویلایەتە یەکگرتووەکانی زیادکردووە بۆ ” لیستی سەوز،” مانای وایە کە ئەو گەشتیارانەی لە ئەمریکاوە دێن پێسیت ناکات هۆکاری پێویستیان هەبێت بۆ ئەوەی بڕۆنە وڵاتەکەوە. خشتە سەوزەکەی فەڕەنسا لە سەرەتادا سنوردابوو بۆ یەکێتی ئەوروپا و دەوڵەتەکانی شینگن، کەنەدا، لوبنان، و لیستی زۆربەی کونسوڵە ئەوروپیەکانی وڵاتانی “سەلامەت”، لەوانە ئوستوڕالیا، ئیسڕائیل، ژاپۆن، نیوزلەندا، سەنگافورا، و کۆریای باشور.

لەگەڵ زیادکردنە نوێیەکان بۆ وڵاتانی لیستە ڕەنگیەکان، فەڕەنسا بە هەمان شێوە ڕێگەهاوتوچۆ دابین دەکات  بۆ ئەو گەشتیارانەی ڤاکسینکراونبۆ چونە ناو وڵاتەکە بەبێ هۆکارێکی پێویست، و لەگەڵ کۆتوبەندی تەندروستی کەمتر. وەك لە ١٨ی جونەوە، ئەگەر تۆ لە وڵاتانی لیستە سەوزەکەی سەرەوە دەگەیت و ڤاکسینکراویت، دەتوانیت بچیتە فەڕەنساوە بەبێ ڕوبەڕووبوونەوەی هیچ ڕێکاریەك. ئەمە مانای وایە کە ئەگەر تۆ لە وڵاتانی لیستیسەوزەوە دێیت و بەڵگەی لێدانی ڤاکسین نیشان بدەیت، ئەوا دەتوانی بچینە فەڕەنساوە بەبێ دەرکەوتەی نەرێنی پشکنینی کۆڤید-١٩ (کە میوانانی ڤاکیسن نەکراو دەبێت بیکەن بۆئەوەی بڕۆنە وڵاتەکەوە). لەگەڵ ئەمانەشدا، ئەگەر تۆ لە وڵاتێکی لیستی پڕتەقاڵیەوە گەشت دەکەیت و بەڵگەت هەیە کە ڤاکسین کراویت، ئەوا دەتوانیت بچیتە فەڕەنساوە بەبێ هۆکاری پێوسیت ئەگەر بەڵگەی ڤاکسین بەەنەکەت نیشان بدەیت لەگەڵ پشکنینی نەرێنی کۆڤید. گەستیارانی وڵاتانی لیستی پڕتەقاڵی کە بەڵگەی ڤاکسینبوونیان نیە ناتوانن بڕۆنە وڵاتەکەوە بەبێ هۆکارێکی پێویست – تەنانەت ئەگەر ئامادەشبن پشکنینی نەرێنی کۆڤیدی بەر لە گەیشتن ئامادەبکەن. بەشێوەیەکی بنچینەیی، ئەگەر تۆ خەڵکی وڵاتانی لیستی پرتەقاڵیت، ئەوا دەبێت ڤاکسین لێبدەیت بۆ ئەوەی بتوانیت گەشت بکەیت بۆ فەڕەنسا بەبێ هۆکارێکی پێویست\بەپەلە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە وڵاتانی لیستی پرتەقاڵی هەموو ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە لە هیچ یەکیك لە لیستە سەوزەکەی سەرەوە و لیستی سوردا نین. وڵاتانی لیستی سور ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت: ئەفگانستان، ئەرجەنتین، بەحرەین، بەنگلادیش، پۆلیڤیا، بەڕازیل، چیلی، کۆڵۆمبیا، کۆستا ریکا، هندستان، ماڵدیڤ، نیپاڵ، پاکستان، پاراگوای، ئەفریقای باشور، سری لانکا، سورینام، و ئرۆگوای. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕێگەی هاتوچۆ بۆ گەشتی نا پێویست بۆ فەڕەنسا بە بەڵگەنامەی ڤاکسینبوون تەنها کارایە بۆ وڵاتانی لیستی سەوز و پرتەقاڵی. ئەگەر تۆ لە وڵاتێکی لیستی سورەوە دەگەیت، ناتوانیت بڕۆیتە فەڕەنساوە هەتاوەکو بنەمای “پەستانکەر”ت نەبێت بۆ گەشتکردن – تەنانەت ئەگەر بەڵگەی ڤاکسینبوونت هەبێت.

ئەڵمانیا

کورتە:

  • ئەڵمانیا بەردەوامە لە داخستنی بنچینەیی بەڕووی گەشتیارانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە، و هەموو هاتووەکان لە وڵاتانی دەرەوەی شینگن\دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کە گەشت دەکەن بەبێ بوونی هۆکارێکی پێویست (تکایە تێبینی بکەن کە گەشتیاری هۆکارێکی پێویست نیە).
  • ئەڵمانیا ڕێگەی هاتن دەدات بە گەشتیارانی ناپێویست لەم وڵاتانەی جیهانی سێهەمی خوارەوە: ئوستڕالیا، ئیسڕائیل، ژپۆن، نیوزلەندا، سەنگافورا، کۆریای باشور، و تایلەند.
  • وڵاتانی دەرەوەی شینگن\دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لیستی سەلامەتی سەرەوەدا خراونەتە سێ پۆلێنەوە: ناوچە مەترسیدارەکان، ناوچە حاڵەت زۆرەکان، و ناوچەکانی مەترسی گۆڕاو. ئەگەر تۆ لە یەکێك لەم ناوچانەوە دێیت، ئەوا دەبێت هۆکارێکی پێویستت هەبێت بۆ گەشتکردن بۆ ئەڵمانیا.

لیستی سەوزی ئەڵمانیا هاوتایە بە خشتەی سەوزی فەڕەنسا (نم. لیستی وڵاتەکانی لایەنی سێهەم کە هاوڵاتیانیان ڕێگەیان پێدراوە بۆ گەشت کردن بۆ ئەڵمانیا بەبێ هۆکاری پێویست) بەردەوام دەبێت لە سنورداربوون بۆ  لیستی زۆربەی کونسوڵە ئەوروپیەکانی وڵاتانی “سەلامەت”، لەوانە ئوستوڕالیا، ئیسڕائیل، ژاپۆن، نیوزلەندا، سەنگافورا، و کۆریای باشور. لەم کاتەدا، ئەڵمانیا لیستەکەی فراوان نەکردووە بۆ لەخۆگرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

بە پیچەوانەی فەڕەنساوە، ئەڵمانیا تەنها ڕێگە دەدات بە هاتووانی دەوڵەتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا\دەرەوەی شینگن  ئەگەر گەشت دەکەن بۆ هۆکارێك کە دەوڵەتەکە وەکو “بەپەلە’ پێناسەی دەکات – تەنانەت ئەگەر ڤاکسینن نەکرابوون.

ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە قەدەغەکردنی گەشت لە وڵاتانی بنچینەیی لیستی سورەوە (کە بە فەرمی ناسراوە بە ناوچەکانی جێ مەترسی گۆڕاو) کە بەشێوەیەکی کاریگەر لیستی قەدەغەی گەشتی ئەڵمانیا شانشینی یەکگرتوو (بەڕیتانیا)، هندستان، بەڕازیل، ئۆرۆگوای و نیپاڵ لەخۆدەگرێت، (بەهەمان شێوە وڵاتانی ئەفریقا) – بۆ تەواوی خشتەی ناوچەکانی جێ مەترسی گۆڕاو، تکایە پەیوەندیمان پێوەبکە.

هەر وەك فەڕەنسا، لە ئێستادا ئەڵمانیا بەڵگەنامەی ڤاکسینبوون پەسەند دەکات لەبری پشکنینی نەرێنی کۆڤید (پشکنینێکی نەرێنی لە سەرەتادا پێویست بوو بۆ چونە ناوەوە). سەڕەڕای ئەوەش ئەڵمانیا بەڵگەنامەی ڤاکیسنبوون پەسەند ناکات وەکو مەرجێك بۆ هاتن لەلایەن ئەو گەشتیارانەی کە خەڵکی لە ناوچە مەترسیەکان و ناوچە حاڵەتە زۆرەکانن (ئەوەی کە لە دۆخی جێگرەوەدا ڕەنگە مافی هاتن بەدەستبهێنێت لەڕێگەی ئامادەکردنی هەر یەکێك لە پشکنینی نەرێنی کۆڤید یان بەڵگەی ئەوەی کە چاکبووەتەوە لە نەخۆشیەکە).ئەمە مانای ئەوە دەگەێنێت کە، ئەگەر تۆ گەیشتی بە ئاڵمانیا لە ناوچەی جێ مەترسی گۆڕاو، ئەوا پێویستە تۆ پشکنینی نەرێنی کۆڤید ئامادەبکەیت (کراو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر) بۆ ئەوەی بچیتە ناوەوە- بەڵگەنامەی ڤاکسینبوون مافی چونە ناوەوەت پێنابەخشێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بۆ گەیشتی پێش وەخت ڕێکاریەکان کاریگەریان دەبێت لەسەر چونە ناوەوە، ئەڵمانیا گەشتیارانی هاتووی خەڵکی ناوچە مەترسیدارەکان، ناوچەکانی حاڵەتی زۆر، ناوچەکانی جێ مەترسی گۆڕاو ڕووبەڕووی  خۆبەدورگرتنی-کەسی دەکاتەوە بۆ ١٠ ڕۆژ (١٤ ڕۆژ ئەگەر لە ناوچەی جێ مەترسی گۆڕراو بێت). لەگەڵ ئەمەشدا، گەشتیارانی خەڵکی ئەم ناوچانە داواکراون کە چونەناوەوەکانیان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە تۆماربکەن لەڕێگەی وێب سایتی فەرمی. ئەگەر تۆ ڤاکسینت لێداوە، ئەوا دەتوانیت بەڵگەی ڤاکسینبوونەکەت ببێریت (یان بەڵگەی توشبوونی پێشووتر) بۆ ئەوەی لە کەرەنتین بچیتە دەرەوە – بەم شێوەیە هەر کاتێك کە تۆ بچیتە ئەڵمانیاوە لە هەریەك لە ناوچەی جێ مەترسی و ناوچەی حاڵەت زۆر. هەڕچەندە ئەگەر بچیتە ئەڵمانیاوە لەڕێگەی ناوچەی جێ مەترسی گۆڕاو، ئەوا دەبێت تۆ کەرەنتین بیت بۆ تەواوی ١٤ ڕۆژ تەنانەت ئەگەر بەڵگەی ڤاکسینبوونت هەبێت.

ئیتاڵیا

کورتە:

  • ئیسڕائیل و شانشنی بەڕیاتانی یەکگرتوو تەنها دوو دەوڵەتی دەرەوەی شینگن و دەەوەی یەکێتی ئەوروپان کە لە ئێستادا لە لیستی سی ئیتاڵیادان (ئەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی کەمترین ڕێژەی کۆتی گەشتیاری\تەندروستی دەکرێنەوە). لەکاتێکدا ئەوانەی کە لەو دەوڵەتانەوە دێن دەتوانن بڕۆنە ئیتاڵیاوە بەبێ هۆکاری پێویست، بەربەستە توندەکانی ئیتاڵیا بۆ گەشتی نا پێویست بەردەوام دەبێت کە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوانەی لە وڵاتەکانی تری دەرەوەی شینگن و دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاوە دێن. ئەم ڕێکاریە بەر لە چونە ناوەوە و دوای چونە ناوەوە – کە پشکنینی ناچاری و دورخستنەوەی کەسی لەخۆدەگرێت لە خوارەوە ڕوونکراونەتەوە.
  • ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت بڕۆنە ئیتاڵیاوە لەو وڵاتانەی لە دەرەوەی لیستی سی و لیستی دی بوونیان هەیە تەنها دەتوانن بۆ هۆکارە پێویستەکان گەشت بکەن، لەوانە ئەوانەی پەیوەندیدارن بە تەندروستی، کار، و ئەکادیمی. بۆیە، ئەگەر تۆ لە ئیسڕائیل، شانشینی بەڕیاتانی یەکگرتوو، یەکێتی ئەوروپا، یان ناوچەی شینگن، یان یەکێك لە وڵاتانی لیستی دی (ئوستڕالیا، ژاپۆن، نیوزلەندا، کۆماری کۆریا، ڕواندا، سەنگافورا، تایلەند، کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکان)ەوە نایەیت، ئەوا تۆ ناتوانیت بە مەبەستی گەشتیاری گەشتبکەیت بۆ ئیتاڵیا.
  • ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتن لە گەشتیارانی هندستان، بەنگلادیش، و سری لانکا.

ئیتاڵیا ڕێگەی هاتن بە گەشتیارانی ناپێویست دەدات لەو وڵاتانەی لە لیستی سی بوونیان هەیە، کە هەموو دەوڵەتەکانی یەکێتی ئەوروپا\شینگن لەخۆدەگرێت، وە بە هەمان شێوە شانشینی بەڕیاتانی یەکگرتوو و ئیسڕائیل. ئەوانەی کە دەڕۆنە ناوەوە لە وڵاتانی لیستی سی پێوسیتە پشکنینی نەرێنی کۆڤید ئامادەبکەن و فۆڕمی دۆزەرەوەی گەشتیار پڕبکەنەوە بۆ چونە ناوەوە.ئەو گەشتیارانەی کە ئەم داواکاریانە بەجێ ناگەێنن دەبێت بخرێنە دورخستنەوەیەکی کەسی بۆ ١٠ ڕۆژ، کە تەنها تەواو دەبێت بە پشکنینێکی نەرێنی کۆڤید.

ئیتاڵیا ڕێگە دەدات بە گەشتیارانی نا-پێویست لە وڵاتانی جیهانی سێهەمی لیستی دی: ئوستڕالیا، ژاپۆن، نیوزلەندا، کۆماری کۆریا، ڕواندا، سەنگافورا، تایلەند، کەنەدا، و ویایەتە یەکگرتووەکان. سەڕەڕای ئەمەش، گەشتیارانی هەر یەکێك لەم وڵاتانەی سەرەوە ڕوبەڕووی ڕێکاری زۆر چری بەر لە گەیشتن و دوای گەیشتن دەکرێنەوە، کە ئەمانە لە خۆدەگرێت:

  • پڕکردنەوەی فۆڕمی دۆزەرەوەی گەشتیار.
  • ئامادەکردنی پشکنینی نەرێنی کۆڤید لەماوەی ٧٢ کاتژمێر لە چونە ناوەوەی نیازبۆکراو.
  • دورخستەنەوەی کەسی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دوای چونە ناو ئیتاڵیاوە.
  • گەشتکردن بۆ خاڵی دورخستنەوەی کەسی لە ئیتاڵیا لەڕێگەی نا-گشتیەوەیە مانای (نم. لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی کرێ نەوەك پاسی گشتی).
  • پشکنینی کۆڤید بۆ کۆتایی هێنان بە دورخستنەوەی کەسی.

ئسپانیا

کورتە:

  • لەم کاتەدا، گەشتکردن بۆ ئسپانیا وەکو بیانیەك بە ڕاشکاوی بێ ڕێکاریە: لە ئێستادا وڵاتەکە هیچ قەدەغەکردنێکی گەشتیاری جێبەجێ ناکات؛ وەکو لە ١٨ی جون، رێگەی هاتن دەدات بە گەشتیارانی نا-پێویست لە هەموو وڵاتێکەوە، هەندێك ڕێکاری دیاریکراوی بەر لە گەیشتن و دوای گەیشتنی دابینکردووە بۆ جێبەجێکردن.
  • بۆیە لەم کاتەدا، تۆ دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ مەبەستی گەشتیاری بەبێ ڕوبەڕووبوونەوەی هیچ بەربەستێکی گەورە.

ئسپانیا ڕێگە بە هاتن دەدات بۆ گەشتیارانی نا-پیویست لە هەموو وڵاتێکەوە – بە هەندێك مەرج – کە بەندە لەسەر ئەوەی لە کوێوە دێیت. بەبێ جیاوازی، ئەو گەشتیارانەی کە لە ئسپانیا دەنیشنەوە دەبێت فۆڕمی پشکنینی تەندروستی ئامادەبکەن و پشکنینی پلەی گەرمی و پیوەندەکانی تری تەندروستی بکەن. ئەگەر تۆ گەشت دەکەیت لە جێگەی ناو لیستی وڵاتانای دەرەوەی جێ مەترسی (ئوستڕالیا، چین، ئیسڕائیل، ژاپۆن، نیوزلەندا، ڕواندا، سەنگافورا، کۆریای باشور، تایلەند و شانشینی بەڕیاتانی یەکگرتوو) ئەوا تۆ دەتوانیت بچیتە ئسپانیاوە بەبێ ڕوبەڕووبوونەوەی هیچ ڕێکاریەکی زیاتر.

ئەگەر تۆ لە دەوڵەتێکەوە دێیت کە لە لیستی وڵاتانی “دەرەوەی جێ مەترسی” بوونی نیە، ئەوا تۆ دەتوانیت بچیتە ئیسپانیاوە بۆ هەر هۆکارێك، بە دابینکردنی بەڵگەی ڤاکسینبوونت یان بەڵگەی ئەوەی کە چاكبوویتەوە لە نەخۆشیەکە، یان پشکنینی نەرێنی کۆڤید (کە بەدەستت گەیشتبێت لە ماوەیەك کە زیاتر نەبێت لە ٤٨ کاتژمێر بەر لە چونەکەت). جیاواز لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، کە بە گشتی قەدەغەی هەموو چونێك دەکەن – جگە لە چونە پێویستەکان لە هەندستانەوە، ئسپانیا لە ئێستادا چونی ئەوانە پەسەند دەکات کە گەشت دەکەن بۆ هۆکارە نا پێویستەکان لە هندستانەوە – کە دورخستنەوەی کەسی بۆ کەمترین ماوەی ١٠ ڕۆژ بکەن دوای گەیشتنیان بۆ ئسپانیا.


وەک لە سەرەوە دەبینیت، ئیسپانیا کەمتر سنورداری چوونەژوورەوەی هەیە بە بەراورد بە ئیتالیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا، ئەمەش وای کردووە کە لە ئێستادا بە یەکێک لە ئاسانترین وڵاتانی ئەوروپایی بگات

  • بڵاوکردنەوە:

پەیوەندیمان پێوە بکە










    بەڵێنەخێر


    • Check-iconڕیبەری لەسەر بەڵگەنامە پێویستەکان
    • Check-iconهاوکاری لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
    • Check-iconکاتی دیدار بۆ ناردن
    • Check-iconزانیاری فرە زمان
    • Check-iconخزمەتگوزاری ئاسودە
    • Check-icon٢٤*٧ هاوکاری ڕاستەخۆ