فەڕەنسا سەنتەری وەرگرتنی ڤیزا لەشاری موسڵی ، عێراق کردەوە
بڵاوکراوەتەوە لە: 26 نیسان 2023

ئەمڕۆ ۲٦/ نیسانی ۲۰۲۳ ، فەڕەنسا بووە یەکەم وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە سەنتەری داواکاری ڤیزا لە موسڵ لە باکوری عێراق بکاتەوە . شارەکە لە ساڵی ۲۰۱٤ تا ۲۰۱۷  لەلایەن گروپی چەکداری دەوڵەتی ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیرا و وەک پەیتەختی کارگێڕی بەکارهێنرا ، دواجار لەلایەن هێزەئەمنیەکانی عێراق و گروپە چەکدارەکانی سەر بەوەوە وەرگیرایەوە .

لە ئێستادا شارەکە میوانداری کونسوڵخانەی تورکیا و نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکانی نێودەوڵەتی دەکات . بەڵام ئەو کەسانەی پێویستیان بەڤیزە بوو بۆ گەشتکردن بۆ فەڕەنسا یان ناوچەی شنگن بەگشتی دەبوو دەوروبەری ٥۰۰  کم گەشت بکەن بۆ ناوەندی داواکاری ڤیزا لە بەغدا ، بەوپێیەی نزیکترین سەنتەری وەرگرتنی ڤیزایان لە هەولێر تەنها داواکاریەکانی ئەوکەسانە جێبەجێ دەکات کە لە هەرێمی خۆسەری کوردستان نیشتەجێن .

ئێستا ئەوە گۆڕاوە ، ئەم هەواڵە بە ئاشکرا لە ماڵپەڕی باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە عێراق ڕاگەیەندرا ، کە ڕوونی کردەوە کە سەنتەری داوکاری ڤیزە لە موسڵ کار بۆ هەردوو داواکاری ڤیزەی فەڕەنسی یان شنگن دەکات . ئەم داواکاریانە دەنێردرێت بۆ باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە بەغدا ، پاشان دەگەڕێندرێنەوە بۆ داواکاران ، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بچنە ئەوێ .

ژان کریستۆفەر ئۆگی کە لەو کاتەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە ۱٦ی ئاياری  ۲۰۲۲ بۆ ئەم ڕۆڵە دەستنیشانی کردووە ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا بووە لە موسڵ ، دەڵێت کردنەوەی ئەم سەنتەرە بەشێوەیەکی کۆنکرێتی پابەندبوونی فەڕەنسا بە موسڵ و” پارێزگای نەینەوا” دەردەخات . ئەم سەنتەرە ئاسانکاری دەکات بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ دانیشتوان بەتایبەتی خوێندکاران و ئەکادیمی و بازرگان و گەشتیاران .

پارێزگاری نەینەوا ، نجم الجبوری ، ئاماژەی بەوەدا کە فەڕەنسا یەکەم وڵاتی ئەوروپیە کە کونسوڵی گشتی لە شارەکەدا دیاریکردووە .

موسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و ژمارەی دانیشتوانی یەک ۱.٥ ملیۆن کەسە .

  • بڵاوکردنەوە:

پەیوەندیمان پێوە بکە

پێویستە بیمەی پزیشکی گەشتکردنت هەبێت لەکاتی داوای ڤیزەی شنگن. کۆمپانیای ئینسورت بە هاوکاری لەگەڵ دابینکەرانی سەرەکی بیمەی ئەوروپی کە پابەندن بە یاسای یەکێتی ئەوروپا، سیاسەتی بیمەی پزیشکی گەشتیاری پێشکەش دەکات بۆ ڕێکخستنی ڕێکاری داواکارییەکەت. بۆ بەردەوام بوون تکایە کلیک لەم دوگمەیەی خوارەوە بکە:

بیمەی گەشتە پزیشکییەکانم بکڕە.
  • Check-iconڕیبەری لەسەر بەڵگەنامە پێویستەکان
  • Check-iconهاوکاری لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
  • Check-iconکاتی دیدار بۆ ناردن
  • Check-iconزانیاری فرە زمان
  • Check-iconخزمەتگوزاری ئاسودە
  • Check-icon٢٤*٧ هاوکاری ڕاستەخۆ