لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر ئسپانیا

ئسپانیا، بە دانیشتوانێکی نزیکەی ٤٧ ملیۆنی ئسانی زمان، دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئەوروپا، لەگەڵ فەڕەنسا لە باکوری ڕۆژاهەڵات، پورتوگال لە ڕۆژئاوا، و مەغریب لەوبەری دەرای ناوڕاست لە باشور.

ئسپانیا دیمەنی سروشتی جیاوازی، شاری زیندوو، و کلتوری هەمەچەشنی هەیە کە سەرنجی ٨٤ ملیۆن کەس ڕادەکێشێت هەموو ساڵێك، وا لە ئسپانیا دەکات ببێت بە دووەم سەردانکراوترین وڵات لە جیهاندا. پایتەختەکەی لە ناوەندی جوگرافیەکەیەتی، مەدرید. تایبەتمەندە بە شەقام و باخچەی دڵگیر، بازاڕی ناوازە، و چێشتخانەی نەریتی و نوێ، و تەلاری مێژوویی مەزن، مەدرید شاری پیاسەکەرانە. هەروەها مەدرید شاری سەردانکەرانی مۆزەخانەیە، بە مۆزەخانەی مڕادای دڵی پیتەختە کلتوریەکە، بە کارەکانی گۆیا، ڤێلاسکوێز، و ئێل گرێسۆ لەناو کۆکراوەکانیدا. لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئسپانیا ڤالانسیا بوونی هەیە، شاری بەندەری لەگەڵ کەناردەریاکان، ئاسمانبین و زەریابین. باشوری ئسپانیا پێك دێت لە شارەکانی سیڤیلیا، کە بەناوبانگە بۆ دار پرتەقاڵەکانی، و گرانادای ئەلهامبرا، کە شوێنی کۆشك و باخچەی پڕ لە جوانی ناوازەیە. تەلارسازی خەڵکی کۆدەکاتەوە لە بلباو بۆ بینینی مۆزەخانەی گوگێنهێمی فرانک گێری و بەرشەلۆنە بۆ کۆکراوەی تەلارە سەرسوڕهێنەرەکان کە دیزاین کراون لەلایەن گاودی، سەماکەران هۆڵەکانی سەماکردن و یانەکان دەدۆزنەوە بە تایبەتمەنی فلامینگۆ، عاشقانی خواردن دڵخۆش دەبن بە گۆشتی ئسپانی و خواردنە ئاویەکان، بە تایبەتی بۆ خوانە بەناوبانگەکەی پاێڵا. شاخەوانیکردن بەسەر چیای کەتەلۆنیا، مەلەوانی ژێر ئاو لە تەنگاوەکانی نزیك بە جەبەل تارق، و مەلەکردن و خۆدانەبەرخۆر لە ئیبیزا لە نێوان بەدواچوونەکانی بڵاوەکانی دەرەوەدایە بۆ گەشتیاران و خەڵکانی ناوخۆ لە ئسپانیا.

ئسپانیا ڕکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد لەساڵی ١٩٩٦ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ١٩٩٥.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی ئسپانیا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ ئسپانیا\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ ئسپانیا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی ئسپانیا دەبێت پڕبکرێتەوە بە بەکارهێنانی پیتی گەورە، تەواوبکرێن\وەربگێڕرێن بۆ سەر زمانی ئسپانی یان ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی ئسپانیا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ ئسپانیا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی ئسپانیا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی ئسپانیا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ ئسپانیا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Spain Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ ئسپانیا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ئسپانیا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوەدا، ڕەنگە بتوانیت داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای ئسپانیابۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی سلۆڤاکیا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ بەدەست خستنی داواکاریەکان-بەپێی ئەوەی لە کوێوە داوکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە پێویست بێت فۆڕمی داواکاری ڤیزای شینگنی ئسپانیا دابەزێنیت، تەواو بکەیت، چاپ بکەیت و واژۆ بکەیت، لێرە. دەبێت تۆ ئەم کۆپی کاغەزە پیشکەش بکەیت بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی ئسپانیا ڕێگەی جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان (زۆربەی کونسوڵخانەکان، بۆ نمونە داوای پیشکەشکردنی کەسی دەکەن). سەردانی وێب سایتی کونسوڵخانە دەستنیشانکراوەکەت بکە بۆ زانینی ئەوەی کەی داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت. تکایە تێبینی ئەوە بکە کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی ئسپانیا پێویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی یاخود لە کونسولخانەی ئسپانیا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئسپانیا.

دەبێت داواکاریەکەت پیشکەش بکەیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی نیشتەجێیت\یان مۆڵەتی مانەی یاساییت هەیە. کرتەیەك لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی ئسپانیا لەو شووێنەی کە تێیدا دەژیت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی ئسپانیا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی ئسپانیا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی ئسپانیا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی پۆڵەندات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە. دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، نامەی ڕەتکردنەوەکەت دەبێت هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕوونبکاتەوە، لەوانە بۆ کوێ بینێریت.

پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

پهەڵبژاردەیەك بریتیە لە تێهەڵچوونەوە بۆ ئەو کونسوڵەخانەیەی کە ڤیزاکەتی ڕەتکردووەتەوە (یەك مانگ دوای بەدەس گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت).

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە تۆ تێهەڵجوونەوە بکەیت لە بەشی دەسەڵاتی دادگای باڵای داگەری مەدرید (٢ مانگ دوای بەدەس گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی ئسپانیا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای ئسپانیا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگنی ئسپانیا دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە ئسپانیایان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە ئسپانیا\ناوچەی شینگن.