پوختەیەك لەسەر ئیتاڵیا

نیمچە دورگەیەك کە درێژدەبێتەوە بۆ ناو دەریای ناوڕاست، ئیتاڵیا سنوردارە بە فەڕەنسا، سویسڕا، نەمسا، و سلۆڤینیا.

یەکێك لە هەرە وڵاتە سەردانکراوەکانی لە جیهاندا بۆ هونەرەکەی، خواردنەکانی و کلتورەکەی، ئیتاڵیا شانازی بە ژمارەیەکی زۆر لە ناوچە کلتووریەکانی یونسکۆ دەکات وەك لە هەر دەوڵەتێکی تری یەکێتی ئەوروپا. زۆرێك لە سەردانکەران گەشت دەکەن بۆ ئیتاڵیا بۆ ئەوەی بە چاوی خۆیان سەیری بەرهەمەکانی ڕێنیسانس بکەن – سەدەی ١٤ – خاوەنی بڵاوبوونەوەی دەسکەوتی هونەری و زانستی کە پێشڕەوی کرا لەلایەن نیگارکێشان و پەیکەرتاشانی وەك لیۆنارد دا ڤینشی، مایکڵ ئەنجێلۆ، و ڕافاێل کە کارەکانیان تا ئێستا جوانی دەبەخشێت بە کڵێسا و کۆشك و کارە گشتیە ناوازەککانی وڵات. هێشتا کەسانێك هەن کە زیاتر دەگەڕێنەوە دواوە بۆ کاتی خولیۆس سێزار، مارکۆس ئەریلیۆس و سیسێرۆ، کە زیاتر ڕەنگدانەوەی هەیە لە ڕۆما، پایتەختی مێژووی ئیتاڵیا. شوێنی کۆماری ڕۆما و شانشینی ڕۆما، ڕۆما مێژووی هەزاران ساڵ هەڵذەگرێت. هەندێك لە سەرەکیترین شوێنەکان دەکەوێتە کۆلۆسیۆم، کە تێیدا جەنگاوەرەکان (gladiators) کۆدەبوونەوە، پانسیۆن. بە گومەزە نیشانەییەکەیەوە، و نافورەی ترێڤی، کە سەردانەکان دەتوانن دراوێك فڕێبدەنە ناوی بۆ بەختی باش. سەردانی شاری ڤاتیکان، شوێنی کڵێسای کاسۆلیکی ڕۆم، نیشتمانی هەردوو سەینت پیتەر باسیلیسا و پاپا. مۆزەخانەی ڤاتیان کاری لە ژمارە بەدەری هونەری لە سەردەمی ڕێنیسانسەکانەوە لەخۆدەگرێت، لەوانە سیستین چاپێڵ، بە سەقفە بەناوبانگەکەی کە نیگارکێشێ لەسەر کراوە لەلایەن بایکڵ ئەنجێڵۆ. لە دەرەوەی پایتەخت، هەر ٢٠ هەرێمەکەی ئیتاڵیا ژمارەکی زۆر و جیاواز لە شوێن، چالاکی، خواردن پێشنیار دەکات؛ هەر یەکێكیان جۆرێکی تایبەت بەخۆیان هەیە لە پاستا، پیزا، و گێلاتۆ کە پێناسەی خواردنی ئیتاڵی دەکەن. توسکانی ببینە، هەرێمی کێڵگەکانی ترێ، دروختی زەیتون، گردی بەرز کە نیشانکراون بە کێڵگەی کشتوکاڵی کە نیشانکراون بە خانوی کێڵگەیی، و بینینی تاوەری لاری پیسا. توسکانی پایتەختی فلۆرێنسایە کە شانازی دەکات بە هەردوو گەلەری ئوفیزی و پەیکەری دەیڤدی مایکڵ ئەنجێڵۆ. لە ڤینیس، گەشتیاران دەتوانن بەلەمەوان (gondolier) بگرن بۆ بینینی ڕێگە ئاوییەکانی سەدەکانی ناوڕاست و قەڕاغەکانی کەناڵی پالازۆس. پشودان  لەسەر کەناری ئامالفی، کەناردەریاکانی لەسەر دەریای تیرهێنی. سەردانکەرانی شاری باشوری ناپۆلی دەتوانن تامی پیزا بکەن کە شوێنی دروست بوونیەتی و گەشط بکەن بۆ چیای ڤێسیڤوس؛ ئەو گڕکانەی کە پۆمپێری لەناوبرد. سەردانی دورگەی سیسیلی بکەن، کە هەرێمی باشوری ئیتاڵیایەو گەورەترین دورگەیە لە دەریای ناوڕاست. بەرەو باکور، هەرێمی لۆمباردی نیشتمانە بۆ ناوچەی دەریاچەی ئیتاڵیا، لەگەڵ ئەم ئاوە پاکە سازگارە کە دەورەدراوە بە بینای بەردین و چیاکان، وە بە هەمان شێوە میلان، پایتەختی پرشنگداری پیشەسازی و فاشیۆنی ئیتاڵیا. لەربەڕی باکور، لەسەر سنوری نەمسا، سدیمەنی سروشتی ئلپی ئیتاڵیا هەندێك لە باشترین خلیسکانی سەر بەفر بەها دەکات لە جیهاندا.

ئیتاڵیا واژۆی ڕێکەوتننامەی شینگنی کرد لە ساڵی ١٩٩٠،  بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ١٩٩٧.

شایستەبوون

  • شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی ئیتاڵیا، هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی لایەنی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ ئیتاڵیا\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ ئیتاڵیا:

1.     ئەفغانستان 

53.   لاۆس

2.     جەزائیر

54.   لوبنان

3.     ئەنگۆلا

55.   لێسۆتهۆ

4.     ئەرمینیا 

56.   لیبیا

5.     ئازربایجان

57.   لایبریا

6.     بەحرەین

58.   مەدەغەشقەر

7.     بەنگلادیش 

59.   مەلاوی

8.     بێلاڕوس

60.   ماڵدیڤ

9.     بێڵیز 

61.   مالی

10.   بێنین

62.   مۆڕیتانیا

11.   بهوتان

63.   مەنگۆلیا

12.   پۆلیڤیا

64.   مەغریب

13.   بۆسنا

65.   مۆزەمبیق

14.   بورکینا فاسۆ

66.   نامبیا

15.   بورما\میانمار

67.   ناوڕو

16.   بوروندی

68.   نیپاڵ

17.   کەمبۆدیا 

69.   نایجەڕ

18.   کامیڕۆن 

70.   نایجیریا

19.   کاپێ ڤێردێ 

71.   کۆریای باکور

20.   کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72.   عومان

21.   چاد

73.   پاکستان

22.   چین 

74.   پاپاو گینیای نوێ

23.   کۆمۆڕۆس

75.   فیلیپین

24.   کۆنگۆ 

76.   قەتەڕ

25.   كوت ديفوار

77.   ڕوسیا

26.   کوبا 

78.   ڕواندا

27.   کۆماری کۆنگۆی دیموکرات 

79.   ساو تۆمێ و پرینسیپ

28.   جیبۆتی

80.   سعودیە

29.   کۆماری دۆمێنیکا

81.   سەنیگال

30.   ئیکوادۆر

82.   سیێرا لۆنێ

31.   میسڕ 

83.   سۆماڵ 

32.   گینیای ناوڕاست

84.   ئەفریقای باشور

33.   ئێریتریا

85.   سودانی باشور 

34.   ئیسیوبیا

86.   سری لانکا

35.   فیجی

87.   سودان

36.   گابۆن

88.   سورینام

37.   گابیا

89.   سویسرا

38.   گانا

90.   سوريا

39.   گینیا 

91.   تاجاکستان

40.   گینیا-بیساو

92.   تەنزانیا

41.   گوانا

93.   تایلەند

42.   هایتی

94.   تۆگۆ

43.   هندستان

95.   تونس

44.   ئیندۆنیزیا

96.   تورکیا

45.   ئێران

97.   تورکمانستان

46.   عێراق

98.   ئۆگەندا

47.   جامایکا

99.   ئۆزباکستان

48.   ئەردەن

100. ڤێتنام

49.   کازاخستان

101. یەمەن

50.   کینیا

102. زامبیا

51.   کوەیت

103. زیمبابۆی

52.   قڕغستان

 
  • کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

  • هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی ئیتاڵیا دەبێت تەواوبکرێت\وەربگێڕرێت بە زمانی ئیتاڵی یان ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی ئیتاڵیا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت:
    • پاسپۆڕتی کارا
    • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
    • فۆڕمی داواکاری
    • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
    • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
    • تێچووی ڤیزا
    • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
      • هۆکار بۆ سەردانەکەت
      • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
      • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
      • بەلگەی ئەوەی کە تۆ ئیتاڵیا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکات ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی ئیتاڵیا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

  • تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی ئیتاڵیا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ ئیتاڵیابەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ ئیتاڵیا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ئیتاڵیا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی ئیتاڵیا، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات تۆ داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزا  بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی ئیتاڵیا ڕەنگە ڕێگەیجیاواز دابین بکەن بۆ بەدەستختسنی داواکاریەکان.
      • بەپێی ئەو شوێنەی داواکاری لێوە پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە بتوانیت بە ئینتەرنێت داواکاری پێشکەش بکەیت لەڕێگەی سیستەمی داواکردنی-ئەلیکترۆنی، لێرە بەردەستە. فۆڕمە ئینتەرنێتیەکە پڕبکەرەوە، و چاپ بکە.
      • لە دۆخی جێگرەوە، تۆ دەتوانیت فۆڕمە ئینتەرنێتیەکە دابەزێنیت، تەواوبکەیت و چاپ بکەیت، کە لێرە بەردەستە. لە هەردوو بارودۆخەکەدا، دەبێت تۆ فۆڕمەکەت پێشکەش بکەیت بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
      • زانیاری زیاتر لەبارەی چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای شینگنی ئیتاڵیا دەکرێت لەڕێگەی ئەم لینکە بدۆزرێتەوە، بە تۆمارکردنی وڵاتەکەت و زانیاریە پەیوەندیدارەکانی تر بە ڤیزاکەت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی ئیتاڵیا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. ئەگەر تۆ پەنجەمۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

 کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

  • داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

  • داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی ئیتاڵیا پێویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی یاخود لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی ئیتاڵیا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئیتاڵیا.
  • پێویستە تۆ داواکاریەکەت پیشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی ئیتاڵیا ەو وڵاتەی کە بەشێوەی یاسایی نیشتەجێیت\هاوڵاتیت.
  • لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی ئیتاڵیا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی ئیتاڵیا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردن

  • کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی ئیتاڵیا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە کاتی زیاتر بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

  • ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

  • ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی ئیتاڵیات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٦٠ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.
  • پێووسیتە تۆ تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگنەکەت پێشکەش بکەیت بەو کونسوڵەخانەیەی کە ڤیزاکەتی ڕەتکردووەتەوە. کە پێناسەی ئەوە دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکرایەوە، و هەنگاوە وردەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕوندەکاتەوە.
  • پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).
  • تێهەڵچوونەوەکەت لەبەرچاودەگیرێت لەلایەن تریبولانێ ئەمینیستراتیڤۆ ڕیگیۆنالێ (دادگای دەسەڵاتی هەرێمی)ی لازیۆ.

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی ئیتاڵیا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

  • ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای ئیتاڵیا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.
  • پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە ئیتاڵیا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.
  • لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە ئیتاڵیا\ناوچەی شینگن.