لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر ئەڵمانیا

ئەڵمانیا وڵاتێکی ڕۆژئاوای ئەوروپایە کە سنوری هەیە لەگەڵ فەڕەنسا، پۆڵەندا، کۆماری چیك، نەمسا، سویسڕا، لۆکسمبۆرگ، بەلجیکا، هۆڵەندا، و دانیماڕك. ژمارەی دانیشتوانەکەی بریتیە لە ٨٣ ملیۆن و ئەڵمانی قسە دەکەن.

یەکێك لە هەرە سەرەکیترین ١٠ وڵاتی سەردانکراو لە جیهاندا، ئەڵمانیا هێڵکاری دەیان ملیۆنی سەردانکەری ساڵانە دەکات کە دێن بۆ ئەزمونکردنی ژمارەیەکی زۆر لە دیمەنە جوانەکانی، مێژووە دەگمەنەکەی، و کلتورە ناوازەکەی. هەرە قەڵەباڵغترین وڵاتی شینگن، ئەڵمانیا بە هەمان شێوە یەکێك لە گورەترین و بەهێزترین ئابوری هەیە لە ئەوروپا، کە ئەمە پایەی یەکێتی ئەوروپایە. دابەشکرابوو بۆ سەر دوو دەوڵەت دوای جەنگی جیهانی دووهەم، ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا کە یەکیانگرتەوە بۆ کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٠. ئەمڕۆ وڵاتەکە پێكدێت لە ١٦ هەرێمی نیمچە سەربەخۆ، هەریەکێکیان کلتورێکی سەربەخۆی تایبەتی هەیە. پایتەختەکەی بەرلینە، کە شارێکی هەمەجۆر و نێودەوڵەتیە کە بەڕادەیەکی زۆر کاریگەری لەسەرە لەلایەن ڕێژەی ڕوو لەزیادبووی پەنابەران. بەرلین تەلارسازی مێژوویی و نوێ و ئارەزووە کلتوریەکانی یەکخستووە، لەوانە تەلاری ڕێیچتاگی نۆژەنکراوە، شوێنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، و دەروازەی سیمبوڵی براندنبێرگ، کە دروستکراوە لە ساڵی ١٩٧١. گەشت بکە بۆ سەرەوەی تەلاری تەلەڤیزیۆنی بەرلین، بەرزترین تەلاری ئەوروپا، لە پیناو دیمەنی ٣٦٠ پلەیی شارەکە. سەردانی مۆزەخانەی ئایلەند بکە، کە ناوچەی کەلەپوری یونسکۆیە، کە پێنج لە هەرە نایابترین مۆزەخانەکانی شار لەخۆدەگرێت، کە بەیەکەوە نایابترین کۆکراوەی ئەنتیك و تابلۆکان و پەیکەرەکانی سەدەی ١٩ هەڵدەگرن. هەروەها لە بەرلین ژمارەیەك لە مۆزەخانە و مۆنمێنتە ئاساریە مەترسیەکان بەڵام گرنگەکان بوونیان هەیە کە تەرخانکراون بۆ ۆاراستنی یادگاری هۆڵۆکۆستی قوربانیە جولەکەکان. تامی جۆریەتێکی زۆری خواردنەکان بکە، کە لە ژێری کاریگەی چەندین دەیەی تورك و (گەیشتنی ئەم دواییان) ەنابەرە عەرەبەکان، و کۆنڕۆل کراوە لەلایەن دۆنەر کەباب و فەلافل. ناوەنی جیهانی بۆ میوزیکی تەکنۆ و ئلیکترۆنی، بەرلین ناسراوە بە دیمەنی چڕی یانەکان. لە دەرەوەی پایتەخت، باخاریا، گەورەترین هەرێمی ئەڵمانیا، دڵی خاکی کاسۆلیكەکان، ملیۆنان لە سەردانکەر ڕادەکێشێ بۆ ساڵانی ئۆکتۆبەرفێست، ئاهەنگگێڕانی کلتوری باڤاریەکان بنچینە دەگرێت لە خواردنەوەی بیرە و پۆشینی جلوبەرگی نەریتی دریندڵ. موینخ، پایتەختی مەزنی باڤاریا و سێهەم گەورەترین شاری ئەڵمانیا، ناوەندێکی بەناوبانگە بۆ بازرگانی و شێوە گەشتیاری. شارەکە هەندێك لە گەورەترین کۆمپانیاکانی ئەوروپا دەگرێتەخۆ، لەوانە ئەلیانز و سێمێنس ئەی جی، وە بە هەمان شێوە بی ئێم دەبلیو. مۆزەخانەی درواسیی بی ئێم دەبلیو سەرنجڕاکێشترینە، کە ئەمە مۆزەخانەی دیوتێچسە، گەورەترین مۆزەخانەی تەرخانکراو بۆ تەکنەلۆژیا و زانست لە جیهاندا. تامی خواردنی نەریتی باڤاریەکان بکە، لەوانە پرێتزێلس، بڕاتوەست، و کنۆدێڵ (پەتاتە) لە ڕێستورانتە گەورەکانی میونخ، و سەردانی کۆشکی نیمفێنبێرگی مەزنی سەدەی ١٧ بکە. لە دەرەوەی میونخ، قەڵای چیرۆك ئامێزی نیوچوانستین بکە (بە ڕادەیەك هەرە بەناوبانگترین ئەڵمانیایە بۆ هەزاران قەڵا و کۆشکەکانی) کە ساڵانە سەرنجی زیاتر لە ملیۆێك سەردانکەر ڕادەکێشێت. لەوپەڕی باشور، هەرێمی ئەلپی ئەڵمانیا شاخەوانی و خلیسکانی سەر بەفر پێشنیار دەکات.

یەکێك لە واژۆکەرە بنچینەییەکانی ڕێکەوتننامەی شینگن، ئەڵمانیا لەساڵی ١٩٨٥ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ١٩٩٥.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ ئەڵمانیا\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ ئەڵمانیا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەنگۆلا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی ئەڵمانیا دەبێت پڕبکرێنەوە\تەواوبکرێن بە زمانی ئەڵمانیا یان ئینگلیزی، ئەگەر نا ڕونکرابێتەوە. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی ئەڵمانیا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ ئەڵمانیا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی ئەڵمانیا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی ئەڵمانیا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ ئەڵمانیا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Germany Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ ئەڵمانیا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ئەڵمانیا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای ئەڵمانیا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    1. لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی ئەڵمانیا دەکرێت بدۆزرێنەوە لەسەر وێب سایتی کونسوڵخانەیەکی دیاریکراو کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، بەردەستە بۆ دابەزاندن بە بۆردی زمانی ناوخۆیی وڵات، بەهەمان شێوە ئنیگلیزی و ئەڵمانی.
    2. تۆ دەتوانیت بەهەمان شێوە داواکاری پێشکەش بکەیت لەڕێگەی ڕێبەری ڤیزای ئینتەرنێتی ئەڵمانیا (ئەم ڕێگەیە سوودبەخشە بە بوونی چەندین زمانی بەردەست جگە لە ئەڵمانی و ئینگلیزی).
    3. لە دۆخی جێگرەوە، تۆدەتوانیت فۆڕمی داواکاریەکە دابەزێنیت، تەواو بکەیت، چاپ بکەیت، لێرە بەردەستە. ئەم کۆپی کاغەزە پیشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەكی ئەڵمانی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندەکانی پێشکەشکردنی ئەڵمانی ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندەکانی ڤیزای ئەڵمانیا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە،
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی ئەڵمانیا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانەی ئەڵمانیا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەڵمانیا.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی ئەڵمانیا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردن

کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی ئەڵمانیا بەگشتی نزیکەی ٢-١٠ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە زیاتر بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی ئەڵمانیات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، و هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە.

دەبێت تۆ تێهەڵچونەوەکەت لە شێوەی نووسراوبێت بە زمانی ئەڵمانی یان ئینگلیزی (یاخود وەرگێران لەخۆبگرێت).

پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی ئەڵمانیا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای ئەڵمانیا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە ئەڵمانیا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە ئەڵمانیا\ناوچەی شینگن.