لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر دانیماڕك

باشوریترین وڵاتی ئەسکەندەناڤیە، خاکی دانیماڕك چڕبوونەوەی ناوەندی خاکی پێنینسولایە کە لە ئەڵمانیاوە دەکشێت بۆ ناو دەریای باکور، وە بە هەمان شێوە سەدان دوورگەی بچووك. پایتەختەکەی کۆپنهاگنە، کە بە سویدەوە لکێنراوە بە پردە ٨-کیلۆمەتر درێژەکەی ئۆرێسەند؛ یەکێك لە درێژترینەکان لە ئەوروپادا. لەکاتێکدا دانیماڕك پێکدێت لە گوندە دڵڕفێنەکانی قەراخ شار، کۆپنهاگن تیشکدەرەوەی جوانی باکوری دانیماڕکی و دیزاینی نوێگەری مەزنە. سەرەکیترین سەرچآوەی ئەوروپیە بۆ چێشتخانە تایبەتە خاوەن خەڵاتەکان و مۆزەخانە مێژوویی و گەلەریە هونەریە سەردەمیەکان،  بە هەمان شێوە کۆپنهاگن پڕ شانازیە بۆ ڕێگا جیاوازە شێوازیەکان و خواردنە نوێکارەکانیان. یەکێك لە هەرە وڵاتە پرۆگرێسە سیاسیەکان لە جیهاندا، سەردانکەرانی دانیماڕك زیاتر سەرسامی خاوێنیەکەی، کاراییەکەی، و لێبووردەییکەی. لە کاتێکدا زمانی دانیماڕکی زمانی فەرمیە، زیاتر لە ٨٠٪ی دانیشتوانە ٥.٨ ملیۆنیەکەی قسەی پێدەکەن.

دانیماڕك لەساڵی ١٩٩٦ ڕێکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠١. تکایە تیبینی ئەوە بکە کە کۆدی ڤیزای شینگن جێبەجی نابێت بەسەر دوورگەکانی فاڕۆێ و ناوچەی بەستەڵەك، دوو ناوچەی ئۆتۆنۆمی دانیماڕك، کە سنوری کراوەیان هەیە.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی دانیماڕك هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ دانیماڕك \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ دانیماڕك:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەنگۆلا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامەکان بۆ ڤیزای شینگنی دانیماڕكی تۆ، دەبێت تەواوکرابن\وەرگێڕرابن بۆ سەر زمانی ئینگلیزی یان دانیماڕكی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی دانیماڕك دەبێت پێداویستیە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ دانیماڕك جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکات ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

لەگەڵ پێداویستیە سەرەتاییەکانی سەرەوە، داواکاریەکان دەبێت ئەم بەڵگەنامە پاڵپشتیانەی خوارەوەیان لەخۆگرتبێت:

نامەی پاڵپشتی ڤیزای شینگنی دانیماڕك، چاپکراو و واژۆکراو لەلایەن داواکار.

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی دانیماڕك لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی دانیماڕك بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ دانیماڕك بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Denmark Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ دانیماڕك، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ دانیماڕك\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەبێ گوێدانە ئەوەی تۆ لەکوێوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا بەگشتی پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای دانیماڕك بۆ ئەوەی داواکریەکەت، پەنجەمۆر، یان ماددە پەیوەندیدارەکان پێشکەش بکەیت. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزاوە ئەگەر بۆت دەرکەوت کە پێویستت بە دیاریکردنی کاتە بۆ ئەوەی داواکری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزا.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • هەموو داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی دانیماڕك دەبێت لەسەر ئینتەرنێت پڕبکرێنەوە، لە ڕێگەی ماڵپەڕی داواکاری ڤیزای دانیماڕکەوە. ئەگەر تۆ لایەنی سێەمی دابینەکەری خزمەتگوزاری  ڤیزا بەکارناهێنیت، ئەوا دەبێت تۆ داواکای پێشکەش بکەیت لەڕێگەی وێب سایت فەرمی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی دانیماڕکەوە، لەڕێگەی ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتیانەوە.
  • هەنگاوی ٦:  تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی دانیماڕك پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە هەریەکێك لە کونسوڵخانە\ناوەندەکانی ڤیزای دانیماڕك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت. کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت (لەگەڵ بەڵگەنامە پێویستەکانت)،  ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای ئەمەش، وێنەگرتنی دەموچاو داوادەکرێت بەهۆی تەمەنەکەیانەوە.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش شەش مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی دانیماڕك پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانەی دانیماڕك یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ دانیماڕك.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی دانیماڕك بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی دانیماڕك دەکات.

کاتێك داواکاری پێشکەش دەکەیت لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی داواکاری دانیماڕکەوە، ئەوا دەنێررێیت بۆ کونسوڵخانە\ناوەمدی ڤیزای پەیوەندیدار بە ناونیشانەکەتەوە. لە دۆخی جێگرەوە، تۆ دەتوانیت بەدوای کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای دانیماڕك بگەڕێیت کە نزیکترین بێت لێتەوە لەڕێگەی سایتی فەڕمی ڤیزای شینگنی دانیماڕك بۆ ڕاوێژ لێرە.

بە گشتی، تۆ داواکاریەکەت دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

کاتی پڕۆسەکردن

کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی دانیماڕك بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی دانیماڕكت بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٨ هەفتە لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە، و دەریدەخات کە ئاخو کەیسەکەت بە ئۆتۆماتیکی تێهەڵچوونەوەی بۆ کراوە یان نا.

ئەگەر کەیسەکەت دەستنیشان نەکرا بۆ تێهەڵچوونەوەی ئۆتۆماتیکی، ئەوا پێویستە تۆ تێهەڵچوونەوەکەت بنێریت بۆ خزمەتگوزاری پەنابەرێتی دانیماڕك.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پێویست بێت تۆ تێچووی تێهەڵچوونەوەکە بدەیت، کە بە گشتی ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامەی تێهەڵجوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی دانیماڕك بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای دانیماڕك ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە دانیماڕك یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە دانیماڕك\ناوچەی شینگن.