لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر سلۆڤاکیا

وڵاتێکی سنور داخراو لە ناوەند\ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، سلۆڤاکیا سنوردارە لەگەڵ پۆڵەندا و کۆماری چیك لە باکور، ئۆکڕانیا لە ڕۆژهەڵات، هەنگاریا لە باشور، و نەمسا لە ڕۆژئاوا. ڕێژەی دانیشتوانەکەی ٥.٤ ملیۆنە کە بە سلۆڤاکی قسە دەکەن؛ تەنها زمانی فەرمی وڵاتەکە.

ڕوڵاتێکی تاڕادەیەك نوێ کە تا زۆرێك تێکەڵدەکرێت لەگەڵ سلۆڤینیا، سلۆڤاکیا سەربەخۆیی بەدەستهێنا لە چیکۆسلۆڤاکیای پێشوو لە ١٩٩٣. ئەمڕۆ پایتەختەکەی بریتیە لە براتیسلاڤا – تەنها چەند کاتژمێرێك دوور لە ڤیەنا و پراگ-وەکو شوێنێکی جێگرەوەی گەشتیاری کەمتر دەرکەوت بۆ دراوسێ بەناوبانگەکان. دەکەوێتە سەر کەنارەکانی دانوب، پایتەخت دیمەنی شەوانە ژێانێکی تەواو زیندوو نیشان دەدات وەك بە هەمان شێووە تەلارسازی مێژووی، لەوانە قەڵای براتیسڵاڤا، کە دەڕوانێتە سەر ڕوبارەکە و دیمەنی سەرنجڕاکێشی شارەکە دابین دەنوێنێت. سەردانکەران بۆ براتیسلاڤا دەتوانن تامی خواردنی سلۆڤاکیا بکەن؛ خوانی بەتامی پەنیر و کوبەی پەتاتە. لە دەرەوەی پایتەخت، سەردانکەران دەتوانن گەشتی یەکێك لە هەرە شارە جوانەکانی ئەوروپا بکەن: ڤۆلکۆڵینێک، کە گەورەترین یەکەی خانەی دارای نەریتی ئەوروپای ناوڕاست لەخۆدەگرێت و یەکێکە لە حەوت ناوچە کلتوریەکەی یونسکۆ لە سلۆڤاکیا. بۆ پێشنیاری زیاری سەردەمی، شارۆچکەی مێدزیلابۆرسێ پێشنیاری دووەم گەورەترین کۆکراوەی جیهانی تابلۆکانی ئاندی وارهۆڵ دەکات، کە خانەوادەکەی لە سلۆڤاکیاوە کۆچیانکرد بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. وڵاتێکی شاخاوی بڕ لە تاڤگە و دەریاچە، سەردانکەرانی دەتوانن شاخەوانی بکەن لەسەر چیای تاتراس، کە بەربەستێکی سروشتی پێكدەهێنێت لەنێوان سلۆڤاکیا و پۆڵەندا، و پێشنیاری دیەمەنی شوێنپی بەدرێژایی دەشتە کێڵگەییەکان. لە زستاندا، سلۆڤاکیا نمونەیەکی گەشەکردووی پیشەیی خلیسکانی سەر بەفرە، کە پێشنیاری جێگرەوەی نا قەڵەباڵغ و هەرزان دەکات بۆ لێژیە پێچاوپێچەکانی نەمسای دراوسێ.

سلۆڤاکیا ڕکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد لەساڵی ٢٠٠٣ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠٧.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی سلۆڤاکیا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ سلۆڤاکیا \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ سلۆڤاکیا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

لەگەڵ زمانەکانی سلۆڤاکی و ئینگلیزی، زۆربەی فۆڕمە ئاساییەکانی داواکاری بۆ سلۆڤاکیا بەردەستن بە زمانەکانی تر. سەڕەڕای ئەمەش، ئەگەر داواکاریەکەت ماددەی نووسراوی پاڵپشت لەخۆدەگرێت بە یەکێک لەو ٣ زمانە، ئەوا پێوسیتە هاوپێچ بکرێن لەگەڵ وەرگێڕاوێکی فەرمی بۆ سەر سلۆڤاکی یان ئینگلیزی.

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی فیلەندا دەبێت پڕبکرێتەوە بە بەکارهێنانی پیتی گەورە،. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی سلۆڤاکیا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ سلۆڤاکیا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی سلۆڤاکیا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی سلۆڤاکیا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ سلۆڤاکیا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Slovakiavisa Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ سلۆڤاکیا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ سلۆڤاکیا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوەدا، ڕەنگە بتوانیت داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای سلۆڤاکیا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی سلۆڤاکیا ڕێگەی جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان-بەپێی ئەوەی لە کوێوە داوکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە شایستە بیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاری لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئینەتەرنێتی ڤیزای ئەلیکترۆنی سلۆڤاکیا. ماڵپەڕەکە ئینتەرنێتیەکە لێرە دەست بخە، کاتێك تەواوتکرد، داواکاریەکە دەنێررێت بۆ ئیمەیڵەکەت و تۆ دەتوانیت واژۆی بکەیت.
    • لە دۆخی جێگرەوەدا، دەبێت تۆ فۆڕمی داواکاریەکە دابەزێنیت، تەواو بکەیت، چاپ بکەیت و واژۆ بکەیت، لێرە بەردەستە. کە داواکاریەکە تەواوکرا، چاپی بکە و واژۆی بکە. دەبێت تۆ ئەم کۆپی کاغەزە پیشکەش بکەیت بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی سلۆڤاکیا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای  ئەوەش، وێنەی دەماوچاوی کەسی پێویستە بۆ هەموو داواکاران بەبێ گوێدانە تەمەنیان.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی سلۆڤاکیا پێویستە پێشکەش بکرێن لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی سلۆڤاکیا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ سلۆڤاکیا.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی سلۆڤاکیا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

ئەگەر پێویستە داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسوڵخانە\باڵوێزخانەیەکەوە کە دەکەوێتە وڵاتێکەوە و تێیدا تۆ بە یاسایی لەوێیت، بەڵام بە یاسایی نیشتەجێ نیت، دەبێت تۆ هۆکارێکی دروستت هەبێت بۆ کردنی ئەمە.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی سلۆڤاکیا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی سلۆڤاکیا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی سلۆڤاکیا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٦٠ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی سلۆڤاکیات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ١٥ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، و هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە

دەبێت تێهەڵچوونەوەکە بە زمانی سلۆڤاکی نووسرابێت یان وەرگێڕراوی بۆسەر سلۆڤاکی لەخۆگتربێت و دەبێت ڕونیبکاتەوە بۆچی توا لەو باوەڕەدایت کە بڕیاری ڕەتکردنەوەکە نایاسایییە\نادروستە.

دەبێت تێهەڵچوونەوەکە بنێررێت لە ڕێگەی ئەو کونسوڵخانەیەی کە رەتکردنەوە بنچینەییەکەی دەرکردووە.

تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە بە هەمان شێوە پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بە بڕی ٣٠ یۆرۆ بنێریت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

 لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی سلۆڤاکیا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای سلۆڤاکیا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگنی سلۆڤاکیا دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە سلۆڤاکیا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە سلۆڤاکیا\ناوچەی شینگن.