لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر سلۆڤینیا

سلۆڤینیا لە باکورەوە سنوردراوە بە نەمسا، لە باشور و ڕۆژەهەڵاتەوە بە کرواتیا و هەنگاریا، ئیتاڵیا لە ڕۆژهەڵات. ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢ ملیۆنی تێپەڕاند کە بە سلۆڤینی قسە دەکەن؛ تەنها زمانی فەرمی سلۆڤینیا.

وڵاتێکی تاڕادەیەك نوێ کە زیاتر تێکەڵدەکرێت بە سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا سەربەخۆیی لە یوگسلاڤیای پێشوو بەدەتستهێنا لە ١٩٩١. کلتوری سلۆڤینیا کاریگەری لەسەرە بەهۆی پێگە ناوازەکەیەوە وەکو هەردوو دەوڵەتێکی بەڵکان و ئەوروپای ناوەند. پاایتەختەکەی بریتیە لە لوبلیانا، کە ساڵانێك لەمەوبەر قەدەغەی ئۆتۆمبیلی کرد لە ناوەندی شارەکە، کە پوختەی هەردوو بەهەشتی پیاسەکردن و یەکێك لە هەرە شارە جێگیرەکانی ئەوروپا؛ بەڕادەیەك کە زۆرترین “بۆشایی سەوز”ی هەیە لە ئەوروپا. پاڕکی تریڤۆلی، بەناوبانگترین و گەورەترینی لوبلیانا، پڕە لە باڵندەی ڕەسەن و بەهای پێدراوە بە باخچەکانی ڕوەکیەکان و بیناکردنی مێژووی. پایتەخت شانازی زۆر مۆنمێنتە، لەوانە قەڵای لوبلیانا، کۆشکی ئاڵۆزی سەدەکانی ناوڕاست لە دەکەوێتە سەر گردی قەڵا، کە دەڕوانێتە سەر ڕوباری لوبلیانا و دیمەنی دڵڕفێنی شارەکە دانوێنێت. ڕوبارەکە، دەبڕرێت بە پردی بەناوبانگی دڕاگۆن کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ٢٠. ڕوبارەکە دڵی پێچاوپێچی لوبلیانایە؛ قاوەخانە و ڕێستورانتەکان گروپین بە درێژایی کەنارەکە، کە بە هەمان شێوە ڕێگەیەکی وێنە ئاسا دابین دەکات بۆ پیاسەکەران و ڕاکەران. لە دەرەوەی پایتەخت، سلۆڤینیا چیاکان پێشنیار دەکات،  دیمەنی سروشتی چیرۆك ئاسا لەگەڵ هەزارانی قەڵای مێژوویی، کڵێسا، و ماڵۆچکە. دەریاچەی بڵێد ئاماژە سەردانکەرانی-ڕۆژ دەکات بە ئاوە سازگارەکەی و دورگەی سیمبوڵی بڵێد، کە نیشانکراوە بە کڵێسایەکی سەدەکانی ناوڕاست. لە هەرێمی ئەلپی باکور، جۆش و خرؤشانی ڕۆژ دەتوانن سەربکەون بەسەر گردنەکان و بە چیاوانی بکەن بەسەر چیاکانی تەنها پاڕکی نیشتمانی سلۆڤینیا، تریگڵاڤ، کە هاوتای خولیان ئەلپە. سەڕەڕای دەریاچە چرەکانی و ڕوبارەکانی، ٩٩٪ی سنوری سلۆڤینیا داخراوە، و گەیشتن بە دەریای ئەدریاتیك سنوردارە بۆ ژامرەیەکی کەم لە شارۆچکە کەناراویەکان، لە نێوانیان شاری کۆپەری سەدەکانی ناوڕاست؛ تەنها بەندەری بازرگانی وڵاتەکە.

سلۆڤینیا  واژۆی ڕێکەوتننامەی شینگنی کرد لەساڵی ٢٠٠٣ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠٧.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی سلۆڤینیا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ سلۆڤینیا \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ سلۆڤینیا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی سلۆڤینیا دەبێت پڕبکرێنەوە\تەواوبکرێن بە زمانی سلۆڤینی یان ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی پورتوگال دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ سلۆڤینیا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی سلۆڤینیا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی سلۆڤینیا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ سلۆڤینیا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

 
Slovenia Schengen Visa

 

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ سلۆڤینیا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ سلۆڤینیا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات تۆ داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای سلۆڤینیا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی سلۆڤینیا ڕێگەی جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان. بەپێی ئەوەی لە کوێوە داوکاری پێشکەش دەکەیت، ڕەنگە شایستە بین بۆ پێشکەش کردنی داواکاری لە ڕێگەی سیستەمی ئینەتەرنێتی ڤیزای ئەلیکترۆنی سلۆڤینیا. دەست خستنی ماڵپەڕەکە لێرە، هەژمارێك دروست بکە؛ دواتر تۆ دەتوانیت داواکاریەکە پڕبکەیتەوە و چاپی بکەیت. لە دۆخی جێگرەوە، فۆڕمی ئاسایی دابەزێنیت، پڕبکەیتەوە، چاپ بکەیت کە بەردەستە لێرە. ئەم کۆپی کاغەزانە پێشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندێکی ڤیازی سلۆڤینیا کە لە ڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی سلۆڤینیا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە،
    • دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ داواکریت پێشکەش کردووە. بە گشتی ئەمە ڕێکدەخرێت بۆ ٢ هەفتە دوای ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش دەکرێت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی سلۆڤینیا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانەی سلۆڤینیا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ سلۆڤینیا.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی سلۆڤینیا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی نزیکترین کۆنسوڵخانە\باڵوێزخانەی سلۆڤینیا لە تۆوە.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی سلۆڤینیا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی سلۆڤینیا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی سلۆڤینیا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە زیاتر بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی سلۆڤینیات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٨ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، نامەی ڕەتکردنەوەکەت دەبێت هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕوونبکاتەوە، لەوانە بۆ کوێ بینێریت.

پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بە بڕی ١٥٣ یۆرۆ بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

دەبێت تۆ تێهەڵچونەوەی ڤیزا شینگنەکەت پێشکەش بکەیت لە شێوەی نووسراو بە زمانی سلۆڤینی (یان وەرگێڕراو بۆ سلۆڤینی).

تێهەڵچوونەوەکە پێویستە پێشکەش بکرێت بە کونسوڵخانەکە کە ڕەنکردنەوە بنچینەییەکەی دەرکردووە.

تێهەڵچونەوەکەت لەبەرچاودەگیرێت لەلایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری سلۆڤینیا.

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی سلۆڤینیا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای سلۆڤینیا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە سلۆڤینیا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە سلۆڤینیا\ناوچەی شینگن.