لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر سوید

دەکەوێتە نیمچە دورگەی ئەسکەندەناڤی، سوید سنوردارە بە دەریای باڵتیك و کەنداوی بۆسنیا. نەرویج دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای و فیلەندا لە ڕۆژهەڵات، و دانیماڕك لکاوە بە باشەرەکەیوە بە پردی تونێڵی. سویدی زمانی فەرمیە. سەڕەڕای ئەوەی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە، سوید دراوی تایبەت بەخۆی هەیە: کڕۆنی سوید (SEK).

زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس لە سوید دەژین، گەورەترین وڵات لە باکوری ئەوروپا، بە ١٠ ملیۆن سەردانکەر، هەموو ساڵێك. پانزە لە سەدی وڵاتەکە دەکەوێتە قوتبی ئەتڵانتیك و بەڵام کەش و هەواکەی، بەتایبەتی لە هاویندا کاتێك ڕوناکی رۆژ دەکشێت بۆ ١٨ کاتژمێر، دەکرێت بەتەواوی گەرم بێت. ستۆکهۆڵم، شاری تەلارسازی مێژوویی، پشکی نیشتەجێی سەرسوڕهێنەر، و موزەخانەی نایاب، پایتەختی وڵاتەکەیە و شوێنی حکومەتە. چێشتخانەکانی سوید زنجیرەیەك پێشکەش دەکەن لە خواردنە نێودەوڵەتیەکان و تایبەتمەندیە ناوچەییەکانی ماسی، سمۆڕگاسبۆردی بەناوبانگ لە ئۆگۆستدا، قڕژاڵ لەگەڵ شویت. لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا، مرەبای تودڕك نەریتێکە. لە داورستانەکانی باکورەوە بەرەو کێڵگەکانی باشور، سوید بۆ عاشقانی سروشت خاوەنی زنجیرەیەکە لە سەرچاوەی ئاو و گەشتی دارستانەکان، خلیسکانی سەر بەفر، و پاسکیل سواری. لە رووی کلتورەوە، سوید وڵاتێکی زۆر ئەدەبیە بە ئاستێکی زۆر لە وەرگرتنی هەواڵ. نووسەرەکانی، لە نیوانیان ستریندبێرگ و لیندگرین، و دروستکەرانی فیلم لەوانە ئینگمار بێرگمان و لاسێ هاڵستڕۆم خاوەنی سەنگن لە نیشتمان و دەرەوە. شەشەم دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان، سوید جێژ لە جۆریەتیەکی ئاست بەرزی ژیان دەبینیت.

سوید ڕکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد لەساڵی ١٩٩٦ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠١.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی سوید هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ سوید\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ سوید:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی سوید دەبێت تەواوبکرێن\وەربگێڕرێن بۆ سەر زمانی سویدی یان ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی سوید دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ سوید جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی سوید لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی سوید بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ سوید بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Sweden Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ سوید، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ سوید\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوەدا، ڕەنگە بتوانیت داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای سوید بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی سوید ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ بەدەست خستنی داواکاریەکان- ئەوەی لە کوێوە داوکاری پێشکەش دەکەیت بەندە لەسەر ئەوەی خەڵکی کوێیت، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزاکەت بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات لەڕێگەی دابینەرانی خزمەتگوزاری دەرەکی داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت یان ڕاستەوخۆ لەڕێگەی باڵوێزخانەی سویدەوە.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە کە هەڵبژاردەی پێشکەش کردنی داواکاری زخمەتگوزاری-ئەلیکترۆنی سوید تەنها بەردەستە ئەگەر تۆ لەڕێگەی باڵوێزخانەی سویدەوە لە ئێران، کۆریا، تەنزانیا، یان تۆکیۆ. ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزای شینگنی سوید لەڕێگەی یەکێك لەم باڵوێزخانانەوە، ئەوا دەبێت تۆ لینکی خمەتگوزاری-ئەلیکترۆنی بەکاربهێنیت لێرە.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی سوید ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای  ئەوەش، وێنەی دەماوچاوی کەسی پێویستە بۆ هەموو داواکاران بەبێ گوێدانە تەمەنیان.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی سوید پێویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی یاخود لە کونسولخانەی سوید یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ سوید.

پێویستە تۆ داواکاریەکەت پیشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی سوید لەو وڵاتەی کە بەشێوەی یاسایی نیشتەجێیت\هاوڵاتیت.

کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی سوید لەو شووێنەی کە تێیدا دەژیت بدۆزەرەوە، لێرە.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی سوید بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی سوید دەکات. ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڤیزا شینگنەکانی سوید لەڕێگەی کونسوڵخانەیەکی نا-سویدی، ئەوا دەبێت تۆ پەیوەندی بکەیت بە کونسوڵخانەکەوە بەر لە پیشکش کردنی داواکاری، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داواکاریەکەت پەسەند دەکەن.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی سوید بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە کاتی زیاتر بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی پۆڵەندات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە. لە ماوەی ٣ هەفتە لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، نامەی ڕەتکردنەوەکەت دەبێت هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕوونبکاتەوە، لەوانە بۆ کوێ بینێریت.

پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

دەبێت تۆ تێهەڵچونەوەی ڤیزای شینگنەکەت بە نووسراو بنێریت بۆ ئەو کوسنوڵخانەیەی کە ڕەکردنەوە بنچینەییەکەی دەرکردووە. ئەگەر تۆ داواکاریەکەت لە کونسوڵخانەی وڵاتێکی ترەوە پێشکەش کردووە، ئەوا تێهەڵچونەوەکەت لەبەرچاودەگیرێت لەلایەن دەسەڵآتی جێگیری ئەو وڵاتە.

ئەگەر کوسوڵخانەکەت ڕەتکردنەوەکەیان نەگۆڕی، ئەوا دواتر تێهەڵچونەوەکەت دەنێررێت بۆ دادگای کۆچکردنی گۆتەنبێرگ، کە ئەمە کۆتا بڕیاری کەیسەکەی تۆی بەدەستە.

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی سوید بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای سوید ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگنی سوید دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە سویدیان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە سوید\ناوچەی شینگن.