لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر فیلەندا

وڵاتی هەرە باکوری ئەوروپا، فیلەندا، ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٥.٥ ملۆن کەس و سنوری هەیە لەگەڵ سوید، نەرویج، ڕوسیا، دەریای باڵتیك و کونداوی بۆسنیا. فیلەندیەکان ( خەڵکی فیلەندا) زمانی فلەندی و سامی قسەدەکەن، زمانی باکوری ڕەسەن.

وڵاتێك لە وڵاتە باکوریەکانی دانیشتوان کەم، ٧٢٪ی فیلەندا بە دارستان داپۆشراوە لەگەڵ ژمارەیەکی کەمی خەڵکی. هێلسینکی، پایتەخت فیلەندا لە باشور، کە دەکەوێتە سەر نیمچو دوورگەیەك، و تایبەتمەندە بە نایابی کەش و هەوای شار، بە ناوچەیەکی بە مەبەست دروستکراو  بە جوگرافیەیەکی دەگمەن. شارەکە تایبەتمەندێتی چێشتخانە نەریتیەکان، مۆزەخانەکان و گۆڕپانەکانی میوزیك، و تەلارسازی فراوان و نامۆ. دەکرێت بگەیت بە قەڵای سوۆمێلینا، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨، شوێنی کەلەپووری جیهانی یونسکۆیە بە ٨ دورگە و ٦ مۆزەخانە. شآری تورکو، لە باشوری ڕۆژئاوای فیلەندا،  شەقامی بەردینەکان پێشنیار دەکات، وەڵای سەدەکانی ناوڕاست و ڕوباری ڤیستاس. پاڕکی نیشتمانی ئارچیپیلاگۆی مەزن نزیکە. گەورەترین هێڵ بۆ عاشقانی سروشت بریتیە لە ڕوناکیەکانی باکور، بە ڕادەیەك کە جواترین دیمەنە لە هەرێمی لاپ، هەرێمی کەش و هەوا خاوێن و ژیانی کێوی، لەوانە ئاسکی کێوی.کلتوری ساونا دەپرشنگێتەوە لە سەرانسەری فیلەندا، کە ماوەی پشوو دابین دەکات لە زستانی ساردەوە.  کێکی گوێزهندی، گۆشتی ئاسکی کێوی، لیکۆریسێ، و سەمونی ڕیێ لە نێوان خواردنە گەرمە پێشکەشکراوەکانە لە سەرانسەریی وڵاتەکە. هاوڵاتیان و سەردانکەرانی فیلەندا بە گشتی ژیانکردنێکی ئاس بەرز، ژینگەپارێزی، و پاکوخاوێنیان هەیە.

فیلەندا ڕکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد لەساڵی ١٩٩٦ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠١.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی فیلەندا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ فیلەندا\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ فیلەندا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

لەگەڵ زمانەکانی فیلەندی ئینگلیزی، زۆربەی فۆڕمە ئاساییەکانی داواکاری بۆ فیلەندا بەردەستن بە زمانی فەڕەسنی، ئسپانی، و ڕوسی. سەڕەڕای ئەمەش، ئەگەر داواکاریەکەت ماددەی نووسراوی پاڵپشت لەخۆدەگرێت بە یەکێک لەو ٣ زمانە، ئەوا پێوسیتە هاوپێچ بکرێن لەگەڵ وەرگێڕاوێکی فەرمی بۆ سەر فیلەندی، سویدی یان ئینگلیزی.

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی فیلەندا دەبێت پڕبکرێتەوە بە بەکارهێنانی پیتی گەورە،. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی فیلەندادەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ فیلەندا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی فیلەندا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی فیلەندا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ فیلەندا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Finland Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ فیلەندا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ فیلەندا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوەدا، ڕەنگە بتوانیت داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای فیلەندابۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی فیلەندا دەکرێت لەسەر ئینتەرنێت لێرە بدۆزرێتەوە. کە داواکاریەکە تەواوکرا، چاپی بکە و واژۆی بکە. دەبێت تۆ ئەم کۆپی کاغەزە پیشکەش بکەیت بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦:  تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی فیلەنداڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای  ئەوەش، وێنەی دەماوچاوی کەسی پێویستە بۆ هەموو داواکاران بەبێ گوێدانە تەمەنیان.
    • دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ داواکریت پێشکەش کردووە. بە گشتی ئەمە ڕێکدەخرێت بۆ ٢ هەفتە دوای ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش دەکرێت.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی فیلەندا پێویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی یاخود لە کونسولخانەی فیلەندا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ فیلەندا.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ پێشکەش بکەیت لەو کونسوڵخانەیەی کە بەشێوەیەکی فیزیکی لێتەوە نزیکە، یان ئەو ناوەندە ڤیزایەی کە کونسوڵخانەکە پێشنیاری کردووە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە دەبێت تۆ بە یاسایی بژیت یان نیشتەجێ بیت لەو وڵاتەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی فیلەندا لەو شووێنەی کە تێیدا دەژیت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی فیلەندا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی فیلەندا دەکات.

دەبێت تۆ بەشێوەی کەسی داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بەو کونسوڵخانە یان ناوەندی ڤیزایەی کە هەڵتبژاردووە بۆ پیشکەش کردنی داواکاری.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی فیلەندا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

  • ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی پورتوگالت بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.
  • نامەی ڕەتکردنەوەکەت هەنگاوە وردەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە روندەکاتەوە، بەڵام زانیاریە سەرەتاییەکان بەم جۆرەی خوارەوەن:
    • هەموو تێهەڵچوونەوەكان دەبێت نووسرابن بە فئلەندی یان سویدی.
    • داواکاریەکەت بۆ تێهەڵچوونەوە دەبێت شێوەی داواکاری پێداچونەوەی حکومی بێت لەلایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فیلەندا.
    • بۆئەوەی تێهەڵچوونەوەکەت بە پڕۆسە بکرێت، ئەوا دەبێت تۆ تێچووی تێهەڵچوونەوە بدەیت بە ١٧٠ یۆرۆ کە ناگەڕێنرێتەوە بە بی گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).
    • ئەگەر تێهەڵچوونەوەکەت ڕەتکرایەوە لەلایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فیلەندا، ئەوا تۆ ٣٠ ڕۆژت لە دوای بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکە لەبەردەستدایە بۆ کۆتا تێهەڵچوونەوە، ئەم جارە لەگەڵ دادگای دەسەلاتیی لە هێلسینکی.
    • دەبێت تێهەڵچوونەوەکە بنێررێت بۆ کونسوڵخانەی فیلەندا لەگەڵ پارەی تێچوون بە ٢٦٠ یۆرۆ. ئەم بڕیارە کۆتاییە و ناتوانرێت تێهەڵچوونەوەی بۆ بکرێت.

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی فیلەندابەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای فیلەندا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگنی فیلەندا دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە فیلەندایان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە فیلەندا\ناوچەی شینگن.