لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر لاتڤیا

قەتیسکراو لە نێوان نەمسا و لیتوانیا، لاتڤیا درێژترین سنوری هەیە لەگەڵ دەریای باڵتیك.

بە مێژووی داگیرکراو لەلایەن سوید، پۆڵەندا، ئەڵمانیا و ڕوسیای دراوسێ، بەکورتی لاتڤیا لە ١٩١٨ بوو بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بەڵام ڕاستەخۆ کێشرایە ناو یەکێتی سۆڤیەت (پێش – جەنگی دووهەمی جیهانی). سەڕەڕای ئەوەی سەربەخۆیی لە یەکێتی سحڤیەتی جاران بەدەستهێنا لە ١٩٩١، ڕوسیا وەکو بنەڕەتیترین کاریگەری کلتوری مایەوە؛ ڕوسیا دووەم گەورەترین گروپی نەژادی  لاتڤیا پێکدەهێنێت، و نیوەی دانیشتوانی لاتیا بە ٢ ملیۆن بە زمانی ڕوسی قسە دەکەن، هەرچەندە زمانی لاتڤی زمانی فەرمیە. ئەمڕۆ لاتڤیا بەرهەمێکی ناوازەی ئەم کاریگەریە کلتووریە جۆراوجۆرانەیە. لە ڕیگا، پایتەختی لاتڤیا و گەورەترین شار (گەورەترین شار لە دەوڵەتانی باڵتیك) بینا یەکە سۆڤیەتیەکان شارراونەتەوە بە هونەری ئرنارتێ-شێوازی سەرکەوتووی تەلارسازی نۆوڤیۆ، زۆترین بینای لەم جۆرە شێوازە لەخۆدەگرێت وەك لە هەر شارێکی تر. کاریگەری زۆری کلتووری بیانی وەرگرتووە، لەگەڵ ئەمەشدا لاتڤیا ناونامە و کەلەپورێکی کلتووری ناوازەی  “لاتڤی” هێشتوەتەوە، باشترین تیشکدانەوە لەمەدا بریتیە لە سەمای فۆلکلۆری نەریتی، کە خراوەتە گۆرانیە لاتڤیە فۆلکلۆریەکانەوە. لە دەرەوەی پایتەخت، لاتڤیا پێك دێت لە قەراخ شاری جوان، دارستانی مەزن، دەشتی سەوز، چیای بەفراوی و کەنار دەریای دراماتیکی.

لاتڤیا  لەساڵی ٢٠٠٣ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠٧.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی لاتڤیا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ لاتڤیا \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ لاتڤیا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی لاتڤیا دەبێت پڕبکرێتەوە بە بەکارهێنانی پیستی گەورە، تەواوبکرێت\وەربگێڕرێت بۆ سەر زمانی هەنگاری یان ئینگلیزی. هەموو بەڵگەنامە پیویستەکان بۆ ڤیزای شێنگنی لاتڤیا دەبێت پڕبکرێنەوە بە بەکارهێنانی پیتی گەورەی ڕۆمانی.

داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی لاتڤیا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ لاتڤیا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی لاتڤیا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی لاتڤیا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ لاتڤیا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

 
Latvia Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ لاتڤیا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ لاتڤیا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت.
    • لە دۆخی جێگرەوە، پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای لاتڤیا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • لە کاتێکدا کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی لاتڤیا ڕەنگە ڕێگەی جیاواز دابینبکەن بۆ پڕۆسکەردنی داواکاریەکان، ئەوا بەڕادەیەکی زۆر پێویست دەکات داواکاری پێشکەش بکەیت بەشێوەی ئینتەرنێتی لەڕێگەی سیستەمی ڤیزای-ئەلیکترۆنی لاتڤیاوە. ماڵپەڕی ئینتەرنێتی داواکاریەکان لێرە بەدەست بخە. داواکاریەکە بەشێوەی ئینتەرنێتی پڕبکەرەوە، چاپ بکە، و واژۆ بکە. کۆپی ئەم کاغەزە پێشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندێکی ڤیزای لاتڤی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی لاتڤیا ڕەنگە ڕێکاری جیاواز دابینبکەن بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان. لە زۆربەی دۆخەکاندا،  بەگشتی لەزۆبەی دۆخەکاندا، پێویستە داواکاریەکان بە شێوەی کەسی پێشکەش بکرێن لەو کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت. کاتێك کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە داوات لێبکرێت زانیاری بایۆمیتری پێشکەش بکەیت (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای ئەمەش، وێنەگرتنی دەموچاو داوادەکرێت بەهۆی تەمەنەکەیانەوە. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی لاتڤیا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانەی لاتڤیا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ لاتڤیا.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی لاتڤیا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی نزیکترین کۆنسوڵخانە\باڵوێزخانەی لاتڤیا لە تۆوە.

ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش بکەی لە ڕێگەی کۆنسوڵخانە\باڵوێزخانەی لاتڤیا یان ناوەندی پێشکەش کردنی ڤیزا لە وڵاتێکدا کە بە یاسایی تێیدا نیشتەجێ نیت، ئەوا دەبێت هۆکارێکی دروستت هەبێت بۆ کردنی ئەمە. هۆکارە دروستەکان ئەوە لەخۆدەگرێت کە تۆ بە یاسایی دەمێنیتەوە لە وڵاتێکی تردا (بە ڤیزا\مۆڵەتی کارا)، و ئەوەی کە کونسوڵخانە لەو وڵاتەدا هۆکارەکانتی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لەڕێگەی ئەوانەوە پەسەند کردووە و بڕیاریان داوە بە پڕۆسەکردنی داواکاریەکەت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی لاتڤیا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی لاتڤیا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی لاتڤیا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

  • ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی لاتڤیات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ (یان بریاکاری یاسایی خۆت) مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.
  • دەبێت تێهەڵچونەوەی ڤیزای شینگنەکەت بە نووسراو پێشکەش بکەیت، بە شێوەی کەسی، بە پۆستە یان بە ئەلیکترۆنی (بەجۆرێك کە هەمووی پیتی گەورەبێت و بە ئەلیکترۆنی واژۆ کرابێت). تێهەڵچونەوەکە دەبێت بنووسرێت بە زمانی لاتڤی، ئینگلیزی یان ڕوسی، یان وەرگێڕانی فەرمی تێدابێت بۆ سەر یەکێك لەم زمانانە.
  • تێهەڵچونەوەکەت بنێرە بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی لاتڤیا، بۆ ئەم ناونیشانانەی خوارەوە:
    • بەشی ڕاوێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، ئێلیزابێس ئێلا ٥٧، ڕیگا، LV-1050، کۆماری لاتڤیا.
    • ناونیشانی ئەو کونسوڵخانەیەی کە داواکاریەکەی تۆی ڕەتکردووەتەوە.
  • ئەگەر تۆ کەسێکت ڕاستاندووە بۆ پێشکەش کردنی تێهەڵچونەوەکەت، نامەی تێهەڵچونەوەکەت دەبێت بنێررێت بە بریکاریەکی دروستی پارێزەری یاسایی بۆ کردنی کارەکە لە بری تۆ. بریکاریەتی دروست لە دەرەوەی لاتڤیا، سویسڕای فیدراڵ، یان ناوچەی ئەوروپای ئیکۆنۆمی کە دەبێت بە یاسایی بکرێت لە بەشی ڕاوێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە یان ئەو کونوسڵخانەیەی کە تۆ داواکاریەکەت لە ڕێگەیەوە پێشکەش کردووە. ئەگەر هیچ کام لە هەڵبژاردانەی پێشوو بەردەست نەبوون بۆت، ئەوا ڕەنگە تۆ بریکاریەتی پارێزەری یاسایی ڕاستاندراوت هەبێت لەڕێگەی فۆڕمێکی ئەپۆستیلی دامەزراوەی یاسایی پەیوەندیدار لەو وڵاتەی کە دەریکردووە.
  • بەشی ڕاوێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی لاتڤیا دەبێت بڕیارەکەیان لەسەر تێهەڵجوونەوەکەت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا بدەن لە بە دەست گەیشتنی؛ تۆ کۆپیەکی نووسراوت پێدەگات بە زمانی لاتڤی، لەگەل پوختەیەکی ئینگلیزی.
  • ئەگەر تێهەڵجوونەوەکەت ڕەتکرایەوە لەلایەن دەزگاکەی سەرەوە، سەرچاوەی کۆتایی تۆ بریتیە لە کردنەوەی تێهەڵچوونەوە لە دادگای دەسەڵاتی کۆماری لاتڤیا. بڕایرەکەیان، هەرچیەك بێت، کۆتا بڕیارە و تانوانرێت تێهەڵچوونەوەی بۆ بکرێت.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پێویست بێت تۆ تێچووی تێهەڵچوونەوەکە بدەیت، کە بە گشتی ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامەی تێهەڵجوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی لاتڤیا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای لاتڤیا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە لاتڤیا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە لاتڤیا\ناوچەی شینگن.