لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر لۆکسمبۆڕگ

دەکەوێتە نێوان فەڕەنسا، بەلجیکا و ئەڵمانیا، لۆکسمبۆڕگ وڵاتێکی بچوك و بە گشتی فەڕەنسی زمانە بە ڕێژەی دانیشتوانی ٦٢٦٠٠٠ کەس.  لەگەڵ زمانی نیشتمانی لۆکسمبۆڕگ، لۆکسمبۆڕگ زمانی فەڕەنسی و ئەڵمانی وەکو زمانە فەرمیەکان دەناسێنێت؛ کلتورەکەی تێکەڵەیەکی ناوازەی هەردوو کاریگەریەکەیە. یەکێك لە هەرە بچوکترین وڵاتەکان لە ئەوروپادا لەسەر بنەمای خاك و ڕێژەی داینشتوان، زیاتر لە نیوەی لۆکسمبۆڕگیەکان بیانین. بە فەرمی گەورەی هۆڵەندی لۆکسمبۆڕگ، دامەزراوە دیموکراسیەکە بەشێوەیەکی زۆر پارێزگاری لە ڕێوڕەسمی خانەوادەی شاهانە دەکات، سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن پاشای مەزن. خاکە بچوکەکەی لۆکسمبۆڕگ و دیمۆگرافیەکەی دژیەکە لەگەڵ بوونە نێودەوڵەتیە گەورەکەی. پایتەختەکەی بریتیە لە شاری لۆکسمبۆڕگ کە یەکێکە لە تەنها چوار پایتەختە فەرمیەکەی یەکێتی ئەوروپا، وە بە هەمان شێوە وەکو شوێنی هەرە گرینگترین بەشی دادگەری یەکێتی ئەوروپا؛ دادگای دەدگەری یەکێتی ئەوروپا. دیوارە بەردینەکان و بەشەکانی سەدە کۆنەکان ناوەندی کەلەپوری یونسکۆن، و گەوایدەرە بۆ مێژووی شارەکە وەکو یەکێك لە هەرە قەڵاییە بەرفراوانەکانی ئەوروپا. بە زۆریتین داهاتی تاکە کەسی لە جیهاندا، لۆکسمبۆڕگ بە هەمان شێوە وەکو ناوەندی بانکی ناسراوە. گەشتیاران بۆ ئەم وڵاتە کەمن بەڵام لە وڵاتە گرنگەکە دەکرێت چێژ ببینرێت لە تەلارسازی مێژووی، دارستانە چرەکان و سروشتی پارێزراو، و کلتوری ناوازەی فەڕەنسی-ئەڵمانی و خواردنەکان.

یەکێك لە پێنج واژۆکارە بنچینەییەکەی ڕێکەوتننامەی شینگن لە ساڵی ١٩٨٥، لۆکسمبۆڕگ  ئەو شوێنەیە کە بۆ یەکەم جار ڕێکەوتننامەکەی تێدا واژۆکرا (شینگن شارۆچکەیەکە لە لۆکسمبۆرگ). دەیەیەك دواتر ڕێکەوتننامە مێژووییەکە داژۆکرا، لۆکسمبۆڕگ بوو بە یەکێك لە خاکە سەرەکیەکانی ناوچەی شینگن لە ساڵی ١٩٩٥.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی لۆکسمبۆڕگ هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ لۆکسمبۆڕگ \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ لۆکسمبۆڕگ:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

فۆڕمەکانی داواکاری ڤیزای شینگنی لۆکسمبۆڕگ بەردەستن بە زمانی هەنگاری، ئینگلیزی یان فەڕەنسی. سەڕەڕای ئەمەش، ئەگەر داواکاریەکەت خاڵی نووسراوی تێدابێت بە زمانێك جگە لەم ٣ زامانە، ئەوا پێویستی بە وەرگێڕانێکی هاوپێچی فەرمی دەبێت بۆ سەر هەنگاری یان ئینگلیزی. هەموو بەڵگەنامە پیویستەکان بۆ ڤیزای شێنگنی لۆکسمبۆڕگ دەبێت پڕبکرێنەوە بە بەکارهێنانی پیتی گەورەی ڕۆمانی.

داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی لۆکسمبۆڕگ دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ لۆکسمبۆڕگ جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی لۆکسمبۆڕگ لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی لۆکسمبۆڕگ بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ لۆکسمبۆڕگ بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

 
Luxembourg Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ لۆکسمبۆڕگ، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ لۆکسمبۆڕگ\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوە ڕەنگە بتوانیت داواکاریەکەت بگەێنیت  بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای لۆکسمبۆڕگ بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • تۆ دەتوانیت داواکاری ڤیزای شینگنی لۆکسمبۆڕگ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لێرە دابەزێنیت. کاتێك تەواودەکرێت، داواکاریەکەت چاپ بکە و واژۆ بکە. کۆپی ئەم کاغەزە پێشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندێکی ڤیزای لۆکسمبۆڕگ کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت. کونسوڵخانە جیاوازی لۆکسمبۆڕگ ڕێگای جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان. سەردانی وێب سایتی کونسوڵخانە دەستنیشانکراوەکەت بکە بۆ خانینی چۆنیەتی پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی لۆکسمبۆڕگ ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی لۆکسمبۆڕگ پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای لۆکسمبۆڕگ کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە،
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی لۆکسمبۆڕگ پێویستە پێشکەش بکرێن بەشێوەی کەسی یاخود لە کونسولخانەی لۆکسمبۆڕگ یان لە کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی لۆکسمبۆڕگ دەکات.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی لۆکسمبۆڕگ دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

کرتەیەك لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی نزیکترین کۆنسوڵخانە\باڵوێزخانەی لۆکسمبۆڕگ لە تۆوە. (تێبینی، ئەم پەڕەی وێب سایتە بە زمانی فەڕەنسیە).

ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش بکەی لە ڕێگەی کۆنسوڵخانە\باڵوێزخانەی لۆکسمبۆڕگ یان ناوەندی پێشکەش کردنی ڤیزا لە وڵاتێکدا کە بە یاسایی تێیدا نیشتەجێ نیت، ئەوا دەبێت هۆکارێکی دروستت هەبێت بۆ کردنی ئەمە. هۆکارە دروستەکان ئەوە لەخۆدەگرێت کە تۆ بە یاسایی دەمێنیتەوە لە وڵاتێکی تردا (بە ڤیزا\مۆڵەتی کارا)، و ئەوەی کە کونسوڵخانە لەو وڵاتەدا هۆکارەکانتی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لەڕێگەی ئەوانەوە پەسەند کردووە و بڕیاریان داوە بە پڕۆسەکردنی داواکاریەکەت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی لۆکسمبۆڕگ بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی لۆکسمبۆڕگ دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی لۆکسمبۆڕگ بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی لۆکسمبۆڕگت بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ (یان بریاکاری یاسایی خۆت) مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٣ مانگ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، و هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕوندەکاتەوە، لەوانە بۆ کوێ بینێریت.

ئەگەر تۆ بڕیاربدەیت بە پڕۆسەکردن، دەبێت داواکاریەك پڕبکەیتەوە لەگەڵ پارێزەرێکی دادگا لە دادگای حکومی.

تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە ڕەنگە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی لۆکسمبۆڕگ بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای لۆکسمبۆڕگ ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە لۆکسمبۆڕگ یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە لۆکسمبۆڕگ\ناوچەی شینگن.