لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر لیتوانیا

لیتوانیا وڵاتێکی باکوری ئەوروپایە و درێژدەبێتەوە بەرەو ڕۆژئاوا بۆ ناو دەریای باڵتیك. هەرە باشوریترین دەوڵەتی باڵتیك، دەکەوێتە خوار لاتڤیاوە، بەرەو ڕۆژئاوای ڕوسیا و بێلاڕوسیا، و بەرەو باکوری پۆڵەندا. ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢.٧ ملیۆنە و بە لیتوانی قسە دەکەن.

بە شێوەیەکی مێژوویی بەشێکە لە شانشینی ڕوسیا، بە کورتی لیتوانیا بوو بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بەڵام بە زنجیرەی دەرەنجام نوقمبووە ناو یەکێتی سۆڤیەتەوە دوای جەنگی دووهەمی جیهانی. دوای پێنج دەیە لە دوای بەربەستی ئاسنین، لیتوانیا بوو بە یەکەم دەوڵەتی باڵتیك بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران، لە ساڵی ١٩٩٠. هەرە دەوڵەتی باڵتیکی یەك نەژاد و یەك زمان، ئەمڕۆ لیوانیا شانازیمەندە بە ئابوورەیەکی بەری پێشکەوتوو و ئاستی بەرزی أیانکردن. لە سەرانسەری ڤیلنیوس، کە پایتەختەکەیەتی، تەلارسازیەکانی سەردەمی سۆڤیەت پێشبڕکێ دەکەن لەگەڵ گەوهەرە تەلارسازیەکانی گۆتیك، ڕێنیسانس، و بارۆکیو کە پێناسەی ناوەندی سەدەی ١٣ی شارەکە دەکەن؛ ناوچەی کەلەپوری یونسکۆ. بە ڕادەیەك لاوازترین گەشتیاری پایتەختەکانی باڵتیکە، ڕەسەنی ڤیلنیوس پێک دێت لە تێهەڵکێشکردنێکی سەرکەوتووی ئامڕازە مێژوویی و نوێیەکان. سەردانکەران دەتوانن پیاسە بکەن بە درێژایی شەوامی پیلیس و سەردانی کڵێسای ڤیلنیۆس بکەن (کۆنترین شەقام و کڵێسای شارەکە، بە جێگیری)، بینینی مێژووی ژیانی پایتەختەکە لە یەکەی شوشەییەکەیدا. سەردانی ئوزیپیس بکە، شاری هونەری هەرێمی بۆهێمیان، و لەبارەی داگیرکاری ئەڵمانیا و سۆڤیەتەوە فێربە لە مۆزەخانە مەترسیەکان بەڵام گرنگەکان. خواردنەوە لیتوانیەکان تامبکە لە ڕێگەی ڕێستوڕانتەکانەوە کە تایبەتمەندکراون بۆ بەکارهێنانی پێکهاتەی ناوخۆیی و پێدانی ژیانێکی نوێ بە خواردنە نەریتیەکانی وەکو سێپێلینای، خواردنی پەتاتەی پڕکراو لە پەنیر،  یەکخراو لەگەڵ نانی ریێ؛ خواردنی بەردەوامی لیتوانی. لە دەرەوەی پایتەخت قەڵا ، کڵێساکانی دەسەڵاتدارنی مێژوویی کە دەستت دەگرن بە سەر کێڵگە و دارستانەکانی دەرەوەی شارەکان. یەك کاتژمێر بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ڤیلنیوۆس، کاوناسە، دووهەم گەورەترین شاری لیتوانیا و پایتەختی کلتوریە (کاوناس گوەرەترین قوڵبوونەوەی تەلارەکانی هونەری دێکۆ لەخۆدەگرێت). بەلەمێك بگرە بۆ قەڵاری چیرۆك ئامێزی تراکای، دورەگەیەکی سەدەی ١٤ – دیمەنە دڵڕفێنەکانی دەریاچەی گاڵڤێ ببینر). عاشقانی سروشت بە هەمان شێوە دەتوانن سەردانی ٥ پاڕکی نیشتمانی لیتوانیا بکەن، کە نایابترین ژیانی کێوی وڵاتەکە نیشان دەدەن.

یلیتوانیا واژۆی ڕیکەوتننامەی شینگنی کرد لەساڵی ٢٠٠٣ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ١٩٩٥.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی لیتوانیا، هاوڵاتیانی وڵاتانی لایەنی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ لیتوانیا\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ لیتوانیا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەنگۆلا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی لیتوانیا دەبێت بە پیتی لاتینی بنووسرێن و دەبێت پڕبکرێنەوە\تەواوبکرێن بە زمانی لیتوانی یان ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی لیتوانیا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ لیتوانیا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی لیتوانیا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی لیتوانیا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ لیتوانیا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

 
Lithuania Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ لیتوانیا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ لیتوانیا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای لیتوانیا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • لە زۆربەی دۆخەکاندا، دپێویستە تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لەڕێگەی فۆڕمی ئینتەرنێتی داواکاری ڤیزای لیتوانیا، بە بەکارهێنانی پینتی لاتینی، لەڕێگەی ئەم لینکە. داواکاریەکەت دەنێررێت بۆ خزمەتگوزاری کونسوڵی کۆماری لیتوانیا. لەگەڵ ناردنی داواکاریەکە بە ئەلیکترۆنی، هەروەها پێویستە تۆ ئەم کۆپی کاغەزە چاپ بکەیت و پێشکەش بکەیت بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای لیتوانیایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیەت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندەکانی پێشکەشکردنی لیتوانیا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندەکانی ڤیزای لیتوانیا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات لێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە،
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی لیتوانیا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانەی لیتوانیا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ لیتوانیا.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی لیتوانیا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\هاوڵاتیت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی لیتوانیا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی لیتوانیا دەکات. ئەگەر لە وڵاتەکەت هیچ کام لە کونسوڵخانە\ناوەندەکانی ڤیزای لیتوانیا یان دەوڵەتێکی شینگن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی لیتوانیا دەکات بوونی نیە، ئەوا دەبێت تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت لەڕێگەی نزیکترین\بەردەسترین ناونیشانی باڵوێزخانەی لیتوانیا.

کاتی پڕۆسەکردن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی لیتوانیا بەگشتی نزیکەی ٢-١٠ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە ٦٠ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی لیتوانیات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، و هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە.

تکایە تێبینی ئەوە بکە، پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی لیتوانیا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای لیتوانیا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە لیتوانیا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە لیتوانیا\ناوچەی شینگن.