لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر ماڵتا

ماڵتا وڵاتێکی دورگەییە و دەکەوێتە باشوری دەریای ناوڕاست، کە تا ڕادەیەك هەمان دووری هەیە لە ئیتاڵیا و تونسەوە. ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە نیو ملیۆن کەسە کە بە زمانی ماڵتی قسە دەکەن: زمانێکی ژێر کاریگەری عەرەبی.

لە نێوان هەرە ١٠ بچوکترین وڵاتەکانی جیهان، ماڵتا بە هەمان شێوە یەکێکە لە هەرە چڕترینی دانیشتوانە، بەڵام قەبارە بچووکەکەی هاوتایە لەگەڵ مێژووە دەوڵەمەندەکەی. ماڵتا دوریەکی هاوتای هەیە بۆ هەردوو ئەفیقای باکور و باشوری ئەوروپا شیوەیەکی دەگمەنی پێشکەوتنی مێژوویی و کلتوری پێکهێناوە. بە بەردەوامی داگیرکراوە بۆ ماوەی هەزار ساڵ. ماڵتا بە درێژایی سەردەمە دێرینەکان، سەدەکانی ناوڕاست و ماوەی پێش نوێگەری بەڕێوەبراوە لەلایەن گروپی خەڵکانی جیاواز لەنێوانیان، ڕۆمەکان، عەرەبەکان، و ئەوروپیەکان، کە کۆکراوەی کاریگەریان ڕەنگدەداتەوە لە هەمەجۆری تەلارسازی، خواردن و نەریتە زمانەوانیە-کلتوریەکان. داگیرکراو لەلایەن بەڕیتانیاوە لە سەدەی ١٩ بەدواوە، ماڵتا سەربەخۆیی تەواوی لە ساڵی ١٩٧٩ بەدەستهێنا، لەو کاتەوە، وەکو ناوچەی سەرەکی گەشتیاری گەشەی کردووە بۆ ئاسەوارە کلتوریەکەی و کەنار دەریا جوانەکانی. پایتەختەکەی، ڤالێتا، دەورەدراوە بە دیواری بەردینی کۆن و سەدەکانی ناوڕاست. ناوچەی کەلەپوری یونسکۆ، ناوەوەی پڕە لە چڕی بە تەلارسازی مێژوویی. دەروازەی شارەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ تەواوکرا لەلایەن تەلارسازی ئیتاڵی بەناوبانگ ڕێنزۆ پیانۆ، کە دەروازەیە بۆ کڵێساکانی بارۆکیو، کۆشکە پڕ لە هونەرەکان، و جێگیرکاری مێژوویی جەنگاوەری ڤالێتا. لە ژێر فەرمانی سەرکردە ئەفسانەییەکانی ماڵتا، ڕوکاری سانای کڵێسای هاوبەشی سەینت جۆن یەکێك لە هەرە ناوازەترین کڵێسا بۆرکیوەکانی ئەوروپا دەناسێنێت، وە بە هەمان شێوە کاراڤاخیۆ گراندێست کاناڤاس: سەرپەڕاندنی سەین جۆن/ سەردانکەران بە هەمان شێوە دەتوانن گەشت بکەن بۆ کۆشکی گراند ماستەر، شوێنی مێژوویی و هاوچەرخی حاکمی ماڵتا. بەشی سەرەوەی باڕانکا کاردێنس دیمەنی دڵگیری شارەکە و بەندەری هاربەر دەخاتە بەردەست. سێ ناوچەی کەلەپوریەکەی ماڵتا پێكدێت لە پەرستگاکانی مێگالینتیك – حەوت پێکهاتەی بەر لە مێژوو کە ئاماژە بە هەندێك لە هەرە کۆنترین تەلارە بەردینەکان دەکەن کە بوونیان هەبووە – و هایجۆنیۆم، کە نیشینگەی ژێر زوەی کە پێکدێت لە ژور و ڕاڕەوی هەڵکۆڵراو لە بەرد. لە دەرەوەی ڤالێتا، کمرۆڤ دەتوانێت دورگە بچوکەکان بدۆزێتەوە کە کۆمەڵە دورگەی (archipelago) ماڵتا پیکدەهێنن. گەشت بکە بۆ کەنار دەریا دڵڕفێنەکانی گۆزۆ، شوێنی پەنجەرەی ئازوریی بەناوبانگ، (ئێستا-ڕوخاوە) میچی کەوانەیی سروشتی. یان مەلەوانی و مەلەوانی ژێر ئاو بکە لە بلو لاگوونی بێگەرد لە کۆمینۆ.خواردنەکانی ماڵتا دەکرێت تام بکرێن لە سەرتاسەری دورگەکانی. بە ڕادەیەکی ئێجگار زۆر کەوتوەتە ژێر کاریگەری نەرویتی کولیناری ئیتاڵیا، خوانە نیشتمانیەکانی: ستوفات تال-فێنێك- شۆربای کەروێشك، کە ناوازەیە بۆ ئەم دورگەیە. بە هەمان شێوە ماڵتا بەناوبانگە بە ژیانە شەوانەکەی، بەتایبەتی دیمەنی پڕژیانی یانەکان. سەڕەڕای خەزێنە مێژوویەکانی، ئەمڕۆ مەڵتا بەڕادەیەك بە باشترین شوێنی فیلمگرتنی زنجیرەی تەلەفیزیۆنی گەیم ئۆف سرۆنس ناسراوە، وە بە هەمان شێوە شوێنی چەندین فیلمی بەناوبانگی هۆڵیود، لەوانە گڵادیەیتەر.

یەکێك لە دوو وڵاتە دورگەییەکەی شینگن، ماڵتا ڕکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد لەساڵی ٢٠٠٣ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠٧.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی ماڵتا، هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ ماڵتا\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ ماڵتا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەنگۆلا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی ماڵتا دەبێت پڕبکرێنەوە\تەواوبکرێن بە زمانی ماڵتی یان ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی ماڵتا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ ماڵتا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی ماڵتا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی ماڵتا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ ماڵتا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Malta Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ ماڵتا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ ماڵتا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوەدا، ڕەنگە بتوانیت داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای ماڵتا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی ماڵتا ڕێگەی جیاوازیان هەیە بۆ بەدەست خستنی کردنی داواکاریەکان. پێویستە تۆ فۆڕمی داواکاریەکە دابەزێنیت، تەواو بکەیت، چاپ بکەیت ، لێرە بەردەستە. تۆ ئەم کۆپی کاغەزە پیشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی ماڵتا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە،
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی ماڵتا پێویستە پێشکەش بکرێن لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی ماڵتای ان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ماڵتا.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی ماڵتا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت.

ئەگەر پێویستە داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی کونسوڵخانە\باڵوێزخانەیەکەوە کە دەکەوێتە وڵاتێکەوە و تێیدا تۆ بە یاسایی لەوێیت، بەڵام بە یاسایی نیشتەجێ نیت، دەبێت تۆ هۆکارێکی دروستت هەبێت بۆ کردنی ئەمە. لەگەڵ ئەمەشدا، کونسوڵخانەکە لەو وڵاتەدا پێویستە هۆکارەکانت بۆ پێشکەش کردنی داواکاری پەسەند بکات لەڕێگەیانەوە و بڕیاربدەن بە پڕۆسەکردنی داواکاریەکەت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی ماڵتا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شینگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی ماڵتا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردن

کاتی گشتی پرۆسەکردن بۆ ڤیزای شینگنی ماڵتا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٦٠ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکەت پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی ماڵتات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ١٥ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، و هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە.

پێویستە تۆ تێچووی تێهەڵچونەوە بدەیت، کە ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامی تێهەڵچونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

پێویستە تۆ تێهەڵچونەوەی ڤیزای شینگنەکەت پێشکەش بکەیت بە ئەنجەمەنی تێهەڵچوونەوەی کۆچبەرانی ماڵتا بەم ناونیشانەی خوارەوە:
The Secretary
Immigration Appeals Board
109,
Triq Zekka
Valletta VLT 1517

هەروەها پێویستە تۆ کۆپیەکی تێهەڵچونەوەکەت بە ئیمەیڵ بنێریت بۆ: [email protected]

پێویستە تێهەڵچونەوەکەت کۆپی ڕەتکردنەوە بنچینەییەکە لەخۆبگرێت، ڕاستێنرابێت لەلایەن دادنووس.

دەبێت تێهەڵچونەوەکەت بە زمانی ئینگلیزی نووسرابێت.

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی ماڵتا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای ماڵتا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگنی ماڵتا دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە ماڵتا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە ماڵتا\ناوچەی شینگن.